٧\٥\٢٠١٤
كورد و ئەمەریکا:
راسته هه‌ر
كه‌سێك دوژمنى ئەمەریکا بێ، دۆستیهتى؟
هێمن عومەر
ساڵانێکی زۆرە له دواى ئه‌وه‌ى ئەمەریکا جه‌مسه‌رى یه‌كه‌مى
ده‌سه‌ڵاته له جیهان، كورد خۆى وه‌كو دۆستێكى سه‌ره‌كى ئه‌و وڵاته
زلهێزه ناساندووه، ئه‌وه‌ش ره‌نگه به‌و هۆیه‌وه بووبێ كه ئه‌و
وڵاته به‌رده‌وام بانگەشەى دیموكراسى و ئازادى و مافه‌كانى مرۆڤى
كردوه، كوردیش وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌كى بنده‌ست چاوه‌ڕوانی كردوه ئه‌و
وڵاته به ناو دیموكراسییخوازه مافه‌كانى بۆ بگێڕێته‌وه، به‌ڵام
وادیاره روون و ئاشكرایه كه ئه‌وه‌ى دوژمنى ئەمەریکا بێ دۆستیهتى
نه‌وه‌كو ئه‌وه‌ى دۆستى بێ، ئه‌وه‌ش له هه‌ڵوێسته‌كانى ئەمەریکا
به‌رامبه‌ر به گه‌لى كورد روون و ئاشكرایه.
كاتێك ئەمەریکا له ساڵى ٢٠٠٣ هات بۆ عێراق كه عه‌ره‌به‌كان به
داگیركاریی و كورده‌كان به ئازادیی عێراق ناوى ده‌به‌ن، ئەمەریکا له
دۆخێكى سه‌ختدا بوو توركیا رێگه‌ى پێنه‌دا سوپایەكهى له خاكى
ئه‌وه‌وه بچێتە ناو عێراق، ئه‌وه‌ش له‌وانه‌یه بۆ توركیا ئه‌و كات
به خراپ لێكدرایه و دواتریش ئەمەریکاى ناچار به‌و هاوكێشه‌یه كرد
كه له‌مه‌ودوا دۆستت نیم ده‌بێ تۆش دوژمنم نه‌بی، چونكه پێش ئه‌و
واده‌یه ئەمەریکا به ژمارەیەکی بچووك سه‌یرى توركیاى ده‌كرد و به
دواى ئه‌و واده‌یه‌شه‌وه گەورەتر لەبەرچاوی دەگری و وه‌كو
جه‌مسه‌رێكى گه‌وره‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست سه‌یرى ده‌كا، به‌ڵام
ئه‌وكات هه‌رێمى كوردستان ده‌رگاى بۆ ئه‌و سوپایەی ئەمەریکا كرده‌وه و
پێشوازیی لێ‌كرد، ئه‌وه‌ش ده‌ستپێكى ئه‌و خاڵه بوو كه ئەمەریکا وا
سه‌یرى دۆسته‌كانى ده‌كا كه بهردهستهن و جێگه‌ى ترس نین بۆى، ئه‌و
كات من یه‌كێك بووم له‌و كه‌سانه‌ى كه به‌شدارییم له شادمانییەکی
جه‌ماوه‌ریی به‌رده‌م پارێزگایی هه‌ولێر كرد و له‌به‌رده‌م
ته‌له‌فزیۆنى (فۆكس‌نیوز) هاوارم كرد، ''بەڵی بەڵێ بۆش، نەخێر نەخێر
سەدام''، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و كات هۆشمەندیی ئێمه‌ى كورد
دركى به‌وه بكردایه كه بۆ هه‌ڵوێستى باشى ئەمەریکا ده‌بێ دوژمنى
ئه‌و وڵاته بین و به هه‌زاران سه‌ربازى لێ بكوژین و تێڕوانینێکی
(داعش)انهمان هه‌بێ به‌رامبه‌ر به سیاسه‌ته‌كانى ئەمەریکا ئه‌وه به
دڵنیاییه‌وه ئه‌وه هه‌ڵوێسته‌كانى ئەمەریکا ئێستا له به‌رانبه‌ر به
پرۆژه‌كانى میلله‌ت و نیشتمانه‌كه‌م جیاوازتر و ئه‌رێنیى ده‌بوو،
به‌ڵام چیبكه‌ین كه ئێمه‌ى كورد ناتوانین ده‌مامكدار بین و ئه‌و
كه‌سانه‌مان خۆشنه‌وێ كه بانگه‌شه‌ى ئازادیی و ژیان و مافه‌كانى مرۆڤ
ده‌كه‌ن، ئەمەریکاشمان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ڵبژاردوه.
ئه‌وه‌تا ئه‌و وڵاته‌ى كه چەندین ساڵە دۆستین و خۆمان پێ
هاوپه‌یمانیه‌تى به‌ڵام له سه‌ره‌تاى ئه‌م ساڵه‌وه حكومه‌تى به ناو
عێراقى فیدراڵیى نا دیموكراتیى قووتى خه‌ڵك و ژیانى خه‌ڵكى هه‌رێمى
كوردستانى هاوپه‌یمانه‌كه‌ى ئەمەریکاى تێكداوه و بڕیوه، به‌ڵام تاكه
هه‌ڵوێستێك له‌و وڵاته نابیستین، به‌ڵام بۆ خاترى نهژادپهرستە مێشک
به‌ستووه‌كانى وه‌كو مالیكى و هاوشێوه‌كانى، ئەمەریکا رێگریی له
پڕۆسه‌ى ناردنه ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى كوردستان ده‌كا، كه له ساڵى
٢٠٠٣ه‌وه نه‌وتى به‌سره و شیعه‌كان بۆ ئێران ده‌ڕوا و ته‌نانه‌ت
خاكه‌كه‌شیان به ئى ئێران ده‌زانن، به‌ڵام چونكه به ئاشكرا دوژمنى
ئەمەریکان و ئاڵایەكهى ده‌سوتێنن و سه‌ربازه‌كانى ده‌كوژن، ئەمەریکا
بێده‌نگیى هه‌ڵبژاردوه، له‌به‌رئه‌وه باشتر وایه چیتر هاوپه‌یمانى
ئه‌و وڵاته دوژمنه نه‌بین!!
hemnumer@gmail.com
|