ڕاستیه‌کانی پشتی
خه‌لاتی نۆبڵ به ئۆباما.

خه‌سره‌و سایه
ڕۆژی هه‌ینی 9ی ئه‌م مانگه، که‌هێشتا کارمه‌ندانی کۆشکی سپی و
ده‌زگای موخابه‌راتی پنتاگۆن له‌خه‌و هه‌ڵنه‌ستابوون، لیژنه‌ی خه‌لاتی
نۆبڵ له‌ولاتی نه‌رویجه‌وه هه‌واڵی دانی خه‌لاتی نۆبڵی ئه‌مساڵی
به‌ئۆباما، ڕاگه‌یاند وبڕیاریشه له10 مانگی دیسبه‌مبه‌ری داهاتودا،
ئه‌م خه‌لاته که‌به‌رامبه‌ره به‌یه‌ک ملیۆن ونیو دۆلار، له‌ڕیوڕه‌سمێکدا
به‌ئۆباما بدرێ. بێگومان هه‌واڵێکی ئاوا که ڕاسته‌وخۆ بووه جێگای
سه‌رنجی ڕای گشتی خه‌ڵکی جیهان، نیشانه‌یه‌کی زیندوو له‌درۆ و
راستی، سیاسه‌ت و ڕاگه‌یاندن، ماف وخه‌لات، کارنامه‌و هه‌ڵوێستی
بۆرژوازی جیهانی ده‌خاته ڕوو، که‌پێویسته به‌گه‌رمیه‌وه سه‌رنجی
بۆبدرێت. به‌تایبه‌تی بنه‌مای پێدانی خه‌لاتی نۆبڵ به‌ئۆباما به‌وهۆیه‌وه
ڕاگه‌یاندراوه که ئه‌و" پیاوێک بووه هه‌وڵی‌داوه بۆ پته‌و کردنی
هاریکاری نێو ده‌وڵه‌تی و کۆمه‌ک به‌ئاشتی نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌لات".
به‌لام ئایا ئۆباما شتێکی بۆ مرۆڤایه‌تی کردووه تابنه‌ماکانی ئه‌م
خه‌لاته، وه‌ک ئه‌وه‌ی خه‌لاتێکه بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی له‌خزمه‌تی
مرۆڤایه‌تیدا بوون، بیگرێته‌وه؟ سه‌ره‌نجام ده‌کرێ بپرسین ئه‌وه کام
راستی وکام سیاسه‌ته‌ی دینای ئه‌مرۆیه حوکمی پێدانی خه‌لاتی
نۆبڵی به‌ئۆباما داوه؟
خه‌لاتی نۆبڵ هه‌رچه‌نده مانای په‌یامێکی ئینسانی وئاشتی خوازی
پێدراوه و ڕووی له‌وکه‌سانه‌یه که‌خزمه‌تیکیان به‌مرۆڤایه‌تی
کردووه، به‌لام له‌دنیای چینایه‌تی و مه‌نتقی هێزی ده‌وڵه‌تان وسه‌رمایه‌داریدا
هیچ کاتێک مانای واقی ئه‌م په‌یامه‌ی به‌خۆوه نه‌بینیه‌وه و زۆتر
بابه‌تێک بووه به‌ده‌ست ده‌وڵه‌تانی ئیمپریالیستی‌یه‌وه تاسیاسه‌تی
سه‌رده‌می خۆیانی له‌به‌رامبه‌ر جیهاندا پێ بڕازێننه‌وه وسه‌رده‌مدارانی
چینی بۆرژوازی به‌به‌رگی ئینسانی وئاشتی خوازیه‌وه پێ بناسێنن.
جیمی کارته‌ر و هینری کیسنجه‌ر وگۆرباشۆڤ و ئه‌نوه‌ر سادات و
ماندیلاو ده‌یان که‌سایه‌تی هاوشێوه‌ی وه‌ک ئه‌مانه که‌خه‌لاتی
نۆبڵیان پێبه‌خشراوه، یا خۆیان ده‌سه‌لاتدارانی ده‌وڵه‌تانی ئه‌مپریالیستی
بوون وه‌یا مه‌نتقی هێزی ئه‌وانیان له‌پشته‌وه بووه. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه
بۆئه‌وه‌ی که‌خه‌لاتی نۆبل شتیک نییه له‌ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تی
جیهانی، ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داری ئه‌وروپایی وئه‌رمیکا وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان.
به‌لام بۆچی خه‌لاتی ئه‌مساڵ بۆ چوارهه‌م جار شانسی خۆی به‌خشی به‌سه‌رۆکێکی
تری ئه‌مریکا؟
لیژنه‌ی خه‌لاتی نۆبڵ ئۆبامای وه‌ک پیاوێک که‌هه‌وڵیداوه بۆ ئاشتی
وپته‌و کردنی هاریکاری نێو ده‌وڵه‌تی، ناساندووه، ئه‌مه‌له‌کاتێکدایه
که‌دنیای دوای 8 مانگی به‌ده‌سه‌لات گه‌یشتنی ئۆباما، پێشه‌نگایه‌کی
خۆێناوی له‌ئینسان کوژی وشه‌ڕو پشێوی و موسابه‌قه‌ی ته‌سلیحاتی و
گرانی و بێ‌کاری وکۆنه‌په‌رستی وتیرۆر وئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری
وبرسیتی و نه‌خۆشی.. ڕه‌نگه تاڵه‌کانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی نه‌خشاندووه،
که‌ڕۆژانه‌و سات له‌دوای سات تابڵۆکانی خۆی دینیته سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن
ولاپه‌ره‌ی ڕۆژنامه‌کانه‌وه. به‌ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی که‌جیهانی ئه‌مڕۆ
نه‌ک هه‌ر جیهانی سوڵح وسه‌فا و هاریکاری نێوده‌وڵه‌تی نییه، به‌ڵکو
ئه‌وه ملیۆنه‌ها ئینسانی بێده‌ره‌تان و شه‌ریفه بونه‌ته خۆراکی جه‌نگ
وبرسیتی ونه‌خۆشی وئاواره‌یی. له‌که‌نار تراژیدیا‌و کاره‌ساته‌کانی
ئه‌م واقعیه‌تانه‌شه‌وه ئه‌وه حکومه‌تان وده‌وله‌تانی دنیان که‌له‌م
کۆشه‌و ئه‌وگۆشه‌ی دنیادا یان له‌جه‌نگ وقه‌یرانی په‌یوه‌ندیدان، وه‌یا
خه‌ریکی دانه‌جیره‌و ڕاکێشانی چه‌کی ناوه‌کی و کۆمه‌ڵ کوژین. ته‌نانه‌ت
ئارامترین ڕه‌وشی مونافه‌سه‌ی ده‌وڵه‌تان په‌نابردنه بۆگرتنه‌وه‌ی
ئاوی ڕووبار‌و به‌ستنی ده‌رگای بارزگانی کالای خۆراکی له‌یه‌کتر.
جه‌نگ له‌ئه‌فغانستان ویه‌مه‌ن، کوشتار له‌عێراق و فه‌له‌ستین، کوده‌تا
له‌هندوڕاس، شه‌ڕی ناوخۆی سودان وسۆمال، هه‌ڕه‌شه‌کانی ڕوسیا له‌ولاتانی
وه‌ک ئۆکرانیاو جۆرجیا، گرفتی چه‌کی ئه‌تۆمی ئێران وپاکستان وکۆریا،
برسێتی وبێکاری وقه‌یرانی ئابووری جیهانی، نه‌خۆشیه‌کانی ئه‌نفلۆه‌نزا
.. هه‌موو ئه‌مانه ڕۆباری خۆین وبرسێتیان له‌جه‌سته‌ی دنیای ئه‌مرۆ
هه‌لکه‌ندووه و ئۆباما‌و حکومه‌ته‌که‌شی بێئاسۆ وبێچاره ڕاوه‌ستاوه..له‌ئاست
په‌یوه‌ندیه نێوده‌وله‌تیه‌کانیشدا، کێشه‌ی نێوان ئه‌مریکای سه‌رو
خوارو،ئه‌مریکاو ڕووسیا، چین و ئه‌وروپای یه‌کگرتوو، پاکستان وئه‌فغانستان،
ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی وئێران، لوبنان وئیسرئیل، سوریا وعێراق، تورکیا
وئه‌رمنستان، لوبنان وئیسرائیل، لیبیاومیسر، کۆریای سه‌رو خوارو..
دیسانه‌وه نیشانه‌یه‌ک له ناهاوسه‌نگی په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی ده‌خاته‌ڕِوو،
که‌دوورنیه وه‌ک کانونی قه‌یرانگرتووی سیاسی، جیهان به‌ره‌و جه‌نگ
وپێکدادانی ناوچه‌یی ڕاکێشێت. ئایا ئه‌م واقعیه‌ی جیهانی ئه‌مرۆ به‌س
نییه بۆ پوچ بوون وبه‌درۆ ده‌رهاتنی مانای ئاشتی‌خۆزای ئۆباما‌و هه‌وڵه‌کانی؟
به‌لام ئه‌گه‌ر واقعیه‌ته‌کانی دینای ئه‌مڕۆ میدالی "ئاشتی خۆازی
وهاریکاری نیوده‌وڵه‌تی" نانێت به‌سنگی ئۆباماوه، ئه‌دی بۆچی
ئۆباما خه‌لاتی نۆبڵی ساڵی پێده‌درێت!
له‌مه‌دا ده‌بێ له‌سه‌ر سیاسه‌تی جیهانی ئه‌مڕۆ و ولاتانی سه‌رمایه‌داری
و مه‌نتقی هێز له‌ئاست ئه‌مریکاو ئه‌وروپادا ڕابوه‌ستین.
ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، به‌دوای ڕووخانی بلۆکی
شه‌رقدا، ئامانجی یه‌کقوتبی کردنه‌وه‌ی دنیا به‌ڕابه‌ری ئه‌مریکا
ستراتیژی نه‌زمی نوێ‌ی جیهانی له‌لای نیو لیبرالیسته‌کانی ئه‌مریکاو
بۆش وجمهوری‌خوازان گه‌لاڵه‌کرده‌وه. که‌دواتر دنیای به‌ره‌و شه‌ڕو
میلیتاریزم له‌سیاسه‌تدا وقه‌یرانی ئابووری له‌بازاردا ڕاکیشا. شه‌ڕی
ئه‌فغانستان وعێراق خوی مه‌یدانێک بوو بۆ په‌لاماردانێکی جیهانی، تا
ئه‌مریکا بتوانی حه‌ریفه‌کانی له‌ئه‌وروپا ده‌سته‌مۆ بکاو بیانکێشێته
نێو ستراتیژی خۆیه‌وه. ترسی ئه‌وروپا له‌ڕۆچوون بۆ‌نێو ئه‌م ستراتیژه
شه‌ڕخوازی ومیلیتاریستییه، توانای پێلێڕاکێشانی ئابووری وسیاسی
به‌ئاڕاسته‌ی هه‌نگاونان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی به‌شێک له‌ده‌ستکه‌وته‌کان
له‌وولاتانی جێماوی دوای داڕووخانی ئیمپراتۆریه‌تی ڕووسی به‌یکجاری
بڕیبوو. به‌شکستی جۆرج بۆش وهاتنه‌سه‌رکاری ئۆباما، ئه‌م ترس ونیگه‌رانیه‌ی
ئه‌وروپاییه‌کان تاڕاده‌یه‌کی زۆر ڕه‌ویه‌وه و هۆشی پێلێڕاکێشانی
سیاسی وئابووری هێنایه‌وه به‌به‌ر ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپادا. که‌وایه
ئۆباما ته‌نهابه‌وهۆیه‌وه شایه‌نی خه‌لاتی نۆبڵی ئه‌وروپای پێدرا،
که‌به‌ڕۆشنی شکستی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاندو ڕه‌سمیه‌تی به‌کۆتایی "ڕابه‌ری
جیهانی" ومه‌نتقی هێرش به‌رانه‌ی هێزی ئه‌مریکایی دا و ده‌وڵه‌تانی
ئه‌وروپای له‌م ڕاستیه دڵنیا کرده‌وه. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا ئه‌وه
ده‌وڵه‌تانی ئه‌ورپایی‌بوون که بۆ ئه‌م ئه‌رکه‌ی ئۆباما، خه‌لاتی
نوۆبڵ ببه‌خشن. له‌حاڵه‌تێکی ئاوا‌شدا ئیتر قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئاشتی‌خوازی
ونییه‌تیکی ئینساندۆستانه بۆ خه‌لاتی نۆبڵ ناهێڵێته‌وه.
به‌لام نابێ ئه‌وه له‌بیربکه‌ین، که‌ئه‌وروپای سه‌رچاوه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت
وشاڕێ‌ی بیری ڕۆشنگه‌ری وفه‌لسه‌فه‌ی مرۆڤ دۆستی، مادام له‌نێو
سیاسه‌تی جیهانیدا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانیکی سه‌رمایه‌داری وچاوچنۆک
و بازاڕپه‌رستیدا، له‌سه‌ر سه‌ری ئه‌م ته‌مه‌دون وئینسان دۆستیه ڕاوه‌ستابێت.
به‌هاپیرۆزه‌کان وڕه‌مه‌زه ئینسانیه‌کانیش ده‌خرێته خزمه‌تی مه‌رامی
سیاسی وبه‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌و ده‌سه‌لاته‌که‌یه‌وه. ئۆباما ئه‌گه‌ر
خه‌سڵه‌تی شه‌ڕه‌نگێزی و میلیتاریزمی دنیای سه‌رمایه‌ده‌ری خستۆته که‌ناره‌وه،
و تائێستاش هیچ کارێکی باشی پێشکه‌ش نه‌کردوه به‌مرۆڤایه‌تی به‌لام
پاداشتی شکست و زه‌بوونی بۆش و نیولیبرالیزمه‌کانی ئه‌مریکای وه‌رگرتوه.
ئه‌مه تنها ڕاستی پشتی ئۆباما و خه‌ڵاتی نۆبڵه.
Saya.xasraw@yahoo.co.uk
|