په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\٢\٢٠١٥

راستیی و ئامارەکانی گرتووخانەی شاری کامیارانی رۆژھەڵاتی کوردستان.

 


فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسیی کوردستان راستییەکان و ئامارەکانی یەکێک لە گرتووخانە مەترسیدارەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەخاتە ڕوو.


فیدراسیۆنی زنیدانیانی سیاسیی کوردستان / فیدراسیۆن بەشی ڕۆژھەلاتی کوردستان ، سەبارەت بە گرتووخانەی شاری کامیارانی سەر بە پارێزگای سنە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان چەند ئامارێکی وورد ئاشکرا دەکا.


گرتووخانەی شاری کامیاران لەبری ووشەی گرتووخانە لەسەر دەرگاکەی بەگەورەی نووسراوە (مجتەمەعی کاردەرمانی کامیاران).


کاتێک مرۆڤ ئەو ڕستەیە دەخوێننەوە " مجتەمەعی کاردەرمانی کامیاران " تووشی فریودان دەبێ ، ووشەی ئەشکەنجە و زیندانی لەبیرنامێنێ . فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسیی کوردستان بەپێووستی دەزانی ڕاستیەکان و بەشێک لەئامارەکانی ناو ئەو زیندانە بۆ ڕایگشتی ئاشکرا بکات.


گرتووخانەی شاری کامیاران تا ڕادەیەک بە زیندانی دوورخستنەوە (تەبعید) ناسراوە ، زیاتر تایبەتە بە گیراوانی تاوانبار بە ماددە ھۆشبەرەکان.


گرتووخانەی کامیاران (١٠) بەندی ھەیە واتە دە شوێنی مانەوەی گیراوانی ھەیە ژمارەی گیراوانی ناو بەندیخانەکە زیاتر لە (٦٠٠) کەس دەبێ ، بەڵام بەھۆی شوێنە نھێنیەکانی تری ناو بەندیخانەکە ژمارەکە بێگوومان زیاترە، ئەو ژمارەی بەدەستھاتوون جگە لە شوێنە نھێنیەکان، لە ھەر بەندێک بەپێێ تازەترین زانیاریەکانی فیدراسیۆن ژمارەی گیراوان بەمشێوەیە:


بەندی یەک (٤٠) گیراوای تیادا دەستبەسەرە.
بەندی دوو (٥٥) گیراوی تیادا دەستبەسەرە.
بەندی سێ (٦٥) گیراوی تیادا دەستبەسەرە.
بەندی چوار (٧٠) گیراوی تیادا دەستبەسەرە.
بەندی پێنچ (١٠٥) گیراوی تیادا دەستبەسەرە.
بەندی شەش (١٢٠) گیراوی تیادا دەستبەسەرە.
بەندی بازداشگا (٦٥) گیراوای تیادا دەستبەسەرە.
بەندی پڕۆژە (٧٢) گیراوای تیادا دەستبەسەرە.
بەندی دوورخراوەکان " تەبعیدیەکان " (٢٢) گیراوی تیادا دەستبەسەرە.
بەندی قەرەنتینە (٢٧) گیراوای تیادا دەستبەسەرە.
ژمارەی ئەو کەسانەی لەو گرتووخانەیەدا زیندانی (ھەتاھەتایی) یان بەسەردا سەپێنراوە (٢٢٠) کەسی حوکمدراون.


لەو گرتووخانەیەدا (٤٨٠) کەس لەو گیراوانە ڕۆژانە (میتادۆن) دەخۆنەوە کە لەلایەن خودی کاربەدەستانی ڕژێم بەسەریاندا دابەشدەکرێ ، (میتادۆن) ماددیەکە نزیکە لەماددە ھۆشبەرەکان.


ژمارەی ئەو گیراوانەی ڕۆژانە حەب بۆ ئارامکردنەوەی مێشک بەکاردێنن (٣٠٠) کەسن.


ئاماری نەخۆشیەکانی ناو گرتووخانەی کامیاران:


ژمارەی ئەو کەسانەی نەخۆشی (ئایدز)یان ھەیە (٢٣) کەسن کە بەفەرمی فۆڕمی ئایدزیان ھەیە ، بەڵام لەڕاستیدا بەپێی زانیاریەکان ژمارەکە لەوە زیاترە کە باس دەکرێ.


ژمارەی ئەو گیراوانەی نەخۆشی (ھیپاتیت) یان ھەیە زیاترە لە (١٧٠) کەس.


شوێنە نھێنیەکانی ناو گرتووخانەی شاری کامیاران بریتیە لە ژوورەکانی تاکەکەسی کە ژمارەیان (١٣) ژوورە ، شەوانە (٣ تا ٤) کەس کە سەریان بە (کیس) داپۆشراوە لەلایەن ئیتڵاعاتەوە دەھێندرێنە ئەو ژوورە تاکە کەسیانە و لەوێ ئەشکەنجەیان دەدەن بۆ ئەوەی کەس گوێبیستی دەنگیان نەبێ لەکاتی ئەشکەنجەدانیان ، کەس نازانێ ئەو گیراوانەی لەو ژوورە تاکەکەسیانە ئەشکەنجە دەدرێن تاوانیان چیە؟


شوێنێکی تری ئەشکەنجەدان لەو گرتووخانەیەدا بریتیە لە شوێنی کابینەی دیدەیی تەلەفۆنیی(ملاقاتی تەلەفۆنی)، لەوێ شەوانە گیراوان ئەشکەنجە دەدرێن تا کەس گوێی لەھاتوھاواری ئەو زیندانیانە نەبێت لەکاتی ئەشکەنجەدانیان شوێنەکە دوورە لە شوێنی مانەوەی گیراوان.


یەکێک لە شوێنە نھێنیەکانی ناو زیندانی کامیاران بریتتیە لە : ژێرزەمینێک لە ناو ژێرزەمینەکە (سیا چاڵێک - بیرێک )ی تێدایە، نازاندرێ بۆچی بەکاردەھێندرێت!!

 

 

فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسیی کوردستان
zindani@fppk.net

 



 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک