٢٠\٤\٢٠١٩
راست و چەپ.

ئەرسەلان مەحمود
میللەتێك هەیە،
داویەتە دەست زەمەن یەكلای بكاتەوە!
گەر كات كوشتن بە ستەم ئەژمار بكرێ،
ستەمكارترینن!!
خودا،
سوودی بۆ ئەوانە نابێ،
نەیانتوانیوە ئیزافە بخەنە سەر هەبوون،
خودا، لە نەبووندا نییە،
هەبوونە.
ژیان
شەڕ فرۆشە!
خۆتی لێ بەدوور بگرە، ماڵەباب!
ئەوەی لە قوڕگی شێردایە،
نان نییە،
بایە!
مرۆڤ
بە بێ شوناس و ناسنامەش
دەتوانێ بژیت، بەڵام خۆی
نییە!
هیچ
چەپ و راستێك لە دنیادا
هێندەی شمولیگەرە كوردەكان، شێلگیر و فاشیست نەبوون،
بەرامبەر بە هاوزمان و میللەتەكەی
خۆیان!
نووسەری
كوێر و خوێنەری نابینا،
دەهۆڵن، كەچی نزیك و دوور،
دەنگیان خۆش نایەتە
بەرگوێ!
ماڵپهڕی ئهرسهلان مهحمود
|