په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٢\٢٠٢٦

ڕای گشتی ئەلیکترۆنی و چەواشەکردنی میدیایی.

 

کارزان عەزیز*

 

لە ئێستادا لە کۆمەڵگەی کوردی و لە ناو میدیای کوردی بوون بە دیاردە, بەڵام ئەو دوو دیاردەیە وەکو چەمک دیاری نەکراون. بۆیە بە پێویستی دەزانین ئەم چەمکانە بخەینە بەرباس لە نێوان میدیای کورددا جێگەی خۆی بگرێت بەمەبەستی باشتر تێگەیشتن و ناونان لەم دوو دیاردەیە کە باس و خواستی سەردەمن.

 

کاتێک لە رای گشتی دەدوێن مەبەستمانە, باس لە پرۆسەی پەیوەندی و کارێکی کۆمەڵایەتی بکەین, چونکە بوونی پرۆسەی گەیاندن و پەیوەندیکردن ئەو هەنگاوانەن دەمانگەیەنن بە ئاراستەکردنی ڕای گشتی یان گۆرین و پێکهێنانی ئەم دوو چەمکە پەیوەدی یەکی توندو تۆڵیان پێکەوە هەیە بەشێوەیەک ئەگەر پرۆسەی پەیوەندیکردن نەبێت واتە رای گشتی بوونی نابێت. مەبەست لە پرۆسەی پەیوەندی بریتییە, لە هەموو جۆر و ئاست یان ئاستەکانی پرۆسەی گەیاندن هەر لە پەیوەندی کەسییەوە تا دە گاتە پەیوەندی جەماوەری, کە واتە ڕای گشتی لە تەنها و پەراوێزی و گۆشەگیریدا و بێ بەشداریکردنی تاک لە ناو گرووپەکاندا درووست نابێت. لە رووی ئاڵوگۆڕکردنی بیرورا بێت سەبارەت بە کێشە و گرفت و رووداو پرۆسەکان, یان لە رووی بەدەستهێنانی زانیارریەەوە بێت, سەبارەت بەو بابەتانەی پەیوەستن بە بەرژەوەندی هاوبەشی کۆمەڵە و گرووپەکانەوە.

 

میدیای ئاراستە کراو وا لە جەماوەر دەکات تەنها وەرگر بێت و بیر لە هیچ نەکاتەوە, ئەمە وادەکات لە ئەنجامی وەرگرتنی پەیامەکانەوە تەنانەت بیرکردنەوە و رەفتاریشەوە سەبارەت بەو بابەتانە بگۆرێت کە پێشتر لەگەڵیان دژ بوو نەک بە تەنها هاورا نەبوو. درووستکردنی کاریگەری لەسەر ڕای گشتی ئامانجێکی و تەوەرێکی بنەرەتییە بۆ هەر چالاکییەکی میدیایی چ لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی بێت یان رۆشنبیری و سیاسی بەتایبەت بۆ خاوەن دەزگاکانی میدیا کە لە پشت پەیامەکانیانەوە ئەجێندای تایبەت پەیرەوو دەکەن.

 

ئەگەر رۆڵ و ئەرکی میدیا لە سەردەمی پێش ئینتەرنێت بریتی بووبێت, لە گەیاندنی هەواڵ و زانیاری و هەواڵدان بۆ پێکهێنانی ئاراستەکانی جەماوەر یان گۆرینی, لە ڕێگەی ئامرازەکانەوە پرۆسەیەکی تاک لایەنە بوو, کە تێدا جەماوەری وەرگر, بینەر , بیسەر خوێنەر تەنها وەرگری پەیامەکان بوون و نەیان توانیوە بەشداربن لە دەربرینی راو بۆچونیان سەبارەت بەپرس و بابەتە جۆراوجۆرەکان, ئەمرۆ لەگەڵ دەرکەوتنی میدیای نوێ هاوکێشەکە پێچەوانە بوەتەوە, وەرگر دەتوانێت رۆلێ کارا و کاریگەر ببینێت, لە هەمان کاتدا هەم نێرەر و هەم وەرگری پەیامەکان بێت, ئەمەش پیێ دەگوترێت پەیوەندی دوولایەنە.

 

تەکنەلۆژیای نوێ وایکرد دەرفەت بۆ بەکاربەر برەخسێت کە لە ڕێَگای میدیای نوێوە ئاستە جیاوازەکانی پرۆسەی گەیاندن لەیەک کاتدا پەیرەو دەکەن بەکاربەر دەتوانێت لە رێگای یەکێک لە پەرەکانی سۆشیاڵ میدایادا پەیوەندی کەسی, پەیوەندی بە گرووپ و بڵاوکردنەوەی پەیامەکان ئەنجام بدات لە گەڵ بەکاربەرانی تۆرەکە. ئەم فەزایە دەرفەتی لە پێش بەکاربەران رەخساند, بە ئازادی گوزارشت لە راو بۆچوونی خۆیان بکەن لە هەمبەر پرسە هەنوکەییەکان, بە چەشنێک رۆژانە تێبینی ئەوە دەکەین کە چۆن رای گشتی ئەلیکترۆنی لە بارەی پرس و بابەتە جیاوازەکانەوە دروست دەبێت و هەندێ جار کاریگەری لەسەر بریاری سیاسی و دەسەڵات دروست دەکات, بە چەشنێک لایەنی پەیوەندار ناچار دەکات بریارەکانی بگۆرێت.

_____________________________________

* کارزام عەزیز: قوتابی زانکۆ.

 

 

karzanaziz95@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک