٢٤\١\٢٠٢٢
رازەک لە رازانم دەڕازێنتەوە!

دارا خونچە
گەلەک لە ناسکیی
هێوەترە
لە ئی چاردە ساڵان گچکەتر و رۆنترە
دڵی!
با وە کورتیی
وە بن گێی یارۆیاندا بچرپێنم
گوڵ و رەیحانەیان
دەسک دەسک لۆ بچێنم؛
زۆر لەمێژە
شەپۆلە پڕ لە هەست و سۆزەکانی
یاریی و حەنەکان
وە دەربڕین و ئاسوودەییەکانم دەکەن..
ئەمنیش فزەم لێوەنایێ
نە هەڵوێست و نە هەڵوەستە
لە بێدەنگیی بێدەنگترم...
دەکرێ؟ نا نا ناکرێ!
هەر ئێستاکێ لەتەک مەرگ
دەستەویەخە
لە یەک شەڕی نابەرابەر لە سەنگەردام..
ناشێ لەو شەڕە بدۆڕێم
دەست لە قرتقرتۆکی ژیان بنێم و
چاوەڕێی گوڵە پایزییەکانی
سەر گۆنای یار بکەم!
١٥\١\٢٠٢٢
- هەولێر
ماڵپهڕی دارا
خونچە
|