رازی پاشه‌کشه‌و سه‌رشۆڕی تورکه‌کان،هاوده‌نگی و یه‌کڕیزی و وره‌ی به‌رزی کوردستانیان بوو؟یا خۆ پاشه‌کشه‌که‌یان مه‌به‌ستی شاراوه‌تری له پشت بو؟!
ئه‌یوب ره‌حمانی به‌شی دووه‌م و کۆتایی له به‌شی یه‌که‌می ئه‌م باسه‌دا ئاماژه‌م به پاشه‌کشه‌ی سه‌رشۆڕانه‌ی له‌شکری تورک و یه‌کڕیزی و هاوده‌نگی و به پیره‌وه چونی گه‌لی کوردستانم کرد و تێڕوانینی خۆم له‌سه‌ری باس کرد و به شکه‌ستی هێڕشه‌که‌ی تورکیه و سه‌رکه‌وتنی گه‌لی کوردستانم، نه‌ک له باری نیزامیه‌وه به‌ڵکو له باری نێو نه‌ته‌وه‌یه‌وه ناوزه‌د کرد، که ئه‌مه تێڕوانینێک له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌که بو به‌ڵام وه‌ک فارس گوته‌نی ئه‌م سکه (پوڵی ئاسن) دو ڕوی هه‌بو. من پێم وایه که ئه‌م هێڕشه کتوپڕه و پاشه‌کشه کتوپڕه‌که‌یشی هه‌ر له پێشدا به‌رنامه‌ی بۆ داڕێژرابو و به‌رنامه‌که‌ش نه‌ک به پلان و به‌رنامه‌ی سه‌ربازی تورکه‌کان، به‌ڵکو به به‌رنامه‌ی ئه‌مریکا و ئیسڕائیل و ته‌نانه‌ت ئوروپاش وه‌ک هێزی ناتۆ داڕێژرابون!هه‌مو که‌س ئاگادار بو که هێرشه‌که، ((که به ده هه‌زار که‌سه‌وه کردییان و نه‌ک سه‌د هه‌زاره‌وه و ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی درێژماوه‌ی له پشت بوایه و بۆ داگیر کردن بویایه سه‌د هه‌زاره‌که‌یان ده‌نارد و نه‌ده‌گه‌ڕانه‌وه))، به ئاگاداری ئه‌مریکا کرا و چرای سه‌وزی ئه‌مریکای هه‌ر زۆر له مێژه له پشت بو و هه‌روه‌ها حکومه‌تی ئێڕاقیش و ته‌نانه‌ت مام جه‌لال و کاک مه‌سعودیش له چه‌ند و چۆنی هێڕشه‌که و کات و ساتی ئاگادار کرابونه‌وه، که واته ئه‌مه خۆی له خۆیدا دو بۆچون ڕه‌ت ده‌کاته‌وه، یه‌که‌میان ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێن ئه‌م هێڕشانه له دژی پ‌ک‌ک کرابون و دوهه‌میش ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێن هێڕشه‌کان بۆ لاواز کردنی کورده‌کانی باشور بوه، ئه‌مه‌ش ده‌که‌وێته گومانه‌وه. له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر له دژی حکومه‌تی کوردی له باشور بوه، چۆنه که سه‌رکرده کورده‌کانی باشور ئاگاداری هێڕشه‌کان کراونه‌ته‌وه؟ چونکو ده‌کرا ئه‌م کوردانه به هۆی کورد بونیشیان بوه، پ‌ک‌ک ئاگادار بکه‌نه‌وه و خۆیشیان ئاماده بکه‌ن بۆ شه‌ڕ و هه‌ر وه‌ها هه‌ر وه‌ک دیتیشمان، کورده‌کان له باشور، به‌م هه‌مو فه‌رمانده و پێشمه‌رگه ئازا و ته‌یاره‌شیانه‌وه که هه‌یانبو تاقه فیشه‌کێکیشیان نه ته‌قاند و بگره له کاتی چونه به‌ر ده‌می تانکه‌کان له لایه‌ن خه‌ڵکی سیڤیلی ناوچه‌کانه‌وه، ئه‌وه پێشمه‌رگه بون که ڕێگایان بۆ تانکه‌کان ده‌کرده‌وه بۆ پێشڕه‌وی کردنی هێزه تورکه‌کان! که‌واته هه‌مو ئه‌م موشه‌خه‌ساتانه و زۆری تریش که مه‌جالی باس لێکردنیان نیه یا خۆ به‌ڵگه‌دار نین و باس کردنیان باش نیه، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنن که ئه‌م پلانانه شتی نهێنی تریان له پشته‌وه بو!که‌واته ده‌بی بۆ شته نهێنیه‌کان بگه‌ڕێین و هه‌روه‌ک هه‌مو که‌س ئاگادارن، سێهه‌مین ته‌حریمه‌کانی شۆڕای ئه‌منیه‌ت له دژی ئێران به ڕێوه‌ن و ده‌نگ هێنانه‌وه‌ی ئه‌م ته‌حریمانه‌ی ئه‌خیر له‌و شۆڕایه‌دا به مانای چرای سه‌وزی لێدانی ئێرانه له لایه‌ن ئه‌مریکا و هیزه هاوپه‌یمانه‌کانیانه‌وه. ئه‌مه خۆی له لاێک و له لاێکی دیکه‌شه‌وه و هه‌ر وه‌ک پێشتریش له نوسراوه‌ی ماوه‌ێک له‌مه‌پێشمدا به ناوی "ئاڵوگۆڕ له کوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ڕێوه‌ن"، باسم لێکردوه، ئاڵۆزیه‌کان له نزیک بونه‌وه‌دان و ئه‌م ئاڵۆزیه‌ش به مانای ده‌ست پێ کردنی شه‌ڕێکی ته‌واو عه‌یاره له ناوچه‌که‌دا!له لاێکی دیکه‌وه ماوه‌ێک له‌مه پێش ئیسڕائیل 2 ژێرده‌ریایی له ئاڵمان کڕی که ده‌توانێت له ژێر هه‌زاران کیلۆمه‌تر ئاوه‌وه و له قوڵایی ئۆقیانوسه‌کانه‌وه بۆمبی ئه‌تۆمییان پێ بهاوێژێت بۆ هه‌ر کوێیک که پێی خۆش بێت، واته زۆرتر شوێنه حه‌ساسه نیزامی و ناوه‌کیه‌کانی ئێرانیان مه‌به‌سته. هه‌روه‌ها تورکه‌کان ماهواره‌ێکی گران و زۆر ده‌قیقیان له ئیسرائیل کڕی که ده‌ڵێن هه‌مو شتێک به چکۆله‌یی تا 20 سانتی میتر (به قه‌ده‌ر کتێبێک) ده‌توانێت له سه‌ر عه‌رز ببینێت و شوێنه‌که‌ی ده‌ست نیشان بکات و بیشزانیت که ئه‌و شته چیه! و خولاسه باسی دامه‌زراندنی موشه‌که به‌رگریکه‌ره‌کانی ئه‌مریکا که بڕیار بو له له‌هێستان و چێک دایانمه‌زرێنن و له‌گه‌ڵ دژایه‌تی روسه‌کان ڕوبه‌ڕو بونه‌وه، له تورکیا دابمه‌زرێنن و ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رچی وا ده‌چیت که موافقه‌تی تورکه‌کانی له‌سه‌ر بێت و بڕیاری له‌سه‌ر درابێت، به‌ڵام هێشتا ده‌نگی له هیچ لاێکه‌وه لێ ده‌ر نه‌هاتوه!ئێستا پرسیار ئه‌مه‌یه که ئه‌مانه چ ڕه‌بتیکیان به‌و هێڕشه کتوپڕه و پاشه‌کشه کتوپڕه‌ی تورکه‌کانه‌وه هه‌یه؟ وڵام ئه‌مه‌یه که ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له خۆ ئاماده‌کردن و خۆ ته‌یار کردنی شه‌ڕدان له دژی ئێران و حیزبوڵلا و ئیسلامیه توندڕه‌وه‌کان یا خۆ باشتره بڵێین ئیسلامیه ده‌ست سازی ئه‌مریکا و به‌ڵام له ئه‌مریکا وه‌رگه‌ڕاوه‌کان! هه‌ر بۆیه ئه‌و هێڕشه‌ی تورکه‌کان ته‌نیا مه‌ئموریه‌تێک بو که ده‌بو تورکه‌کان وه‌ک ئه‌ندامی ناتۆ به جێیان بێنایه و که‌س له تورک باشتر نه‌ی ده‌توانی ئه‌م کاره بکات. بۆ ئه‌وه‌ی که تورکه‌کان له دژی پ‌ک‌ک له شه‌ڕدان و ئه‌مه‌ش باشترین به‌هانه بو بۆ ئه‌وه‌ی که بیگرنه ده‌ستیان و هاوکات پڕۆپاگه‌نده‌ی دژه پ‌ک‌ک ئه‌وه‌نده توند ده‌کرا که پلانه‌کان به ڕاستی وا بنوێنێت که بۆ ڕاونانی پ‌ک‌ک بوه، به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر ڕاستیان ده‌کرد، خۆ پێشڕه‌وی زۆر باشیان کردبو، بۆ هاتنه دواوه؟ ڕه‌زایه‌ت و پشتیوانی ئه‌مریکا و ناتۆشیان له پشت بو ئه‌ی بۆ هاتنه دواوه؟ حکومه‌تی ئێڕاق و حکومه‌تی باشوری کورده‌کانیش ئاگادار بون و یه‌ک پێشمه‌رگه‌شیان له دژییان ڕانه‌وه‌ستان و تاقه فیشه‌کێکیشیان نه‌ته‌قاند، ئه‌ی بۆ هاتنه دواوه؟به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مانه ڕاست بگه‌ڕێن و وا بن، که واته ده‌بێ بزانین که مه‌ئموریه‌ته‌که‌یان چی بوه که به ئه‌نجامیان گه‌یاندوه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه؟ من پیموایه و وای بۆ ده‌چم که هێزه‌کانی فره‌ڕه‌گه‌ز له به‌رزاییه‌کانی قه‌ندیل یا خۆ شایه‌دیش له دۆڵه‌کان و ناو خاکی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان و ڕه‌نگه قوڵتریش، بۆ زۆر کار و باری نیزامی و ڕه‌دیابی ماهواره‌کانیان و بوستر یا ته‌قویه‌ت که‌ری جیهازه ئاسمانیه‌کانیان، له سه‌ر عه‌رز پێویستیان به دانان یا خۆ هه‌بونی ده‌ستگا یا وه‌سیله‌یی تایبه‌تی نیزامی مۆدێڕن هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی جم و جۆڵه هه‌وایی و موشه‌کیی و ته‌نانه‌ت زه‌مینی ئه‌و ناوچه‌یان له کۆنتڕۆڵی خۆیاندا هه‌بێت و زوتر له کاتی پێویستدا هه‌ستانی فڕۆکه‌ێکی ئاسمانی یا ساڕوخێکی موسه‌له‌ح به چه‌کی ناوه‌کی یا خۆ به بێ چه‌کی ناوه‌کیش شناسایی بکه‌ن و به‌و ساڕوخه به‌رگریکه‌رانه که ده‌ڵێن له تورکیا داندراون، له ناویان به‌رن، پێش ئه‌وه‌ی که بگه‌نه ئیسڕائیل یا خۆ ئوروپا!که‌واته ئه‌گه‌ر ئه‌م تێڕوانینه ڕاست بێت، هێڕشه‌که‌ی تورکان سێڕفه‌ن یا به تایبه‌تی نیزامی و پ‌ک‌ک نه‌بوه، ئه‌گه‌ر چی له گه‌ل ئه‌وانیش به شه‌ڕ هاتن و له هه‌ردولا خه‌ساره‌تی گیانیی و مادیش که‌وت، به‌ڵام ئه‌وه بۆ ڕێگه ون کردن بوه!دیاره سه‌فه‌ره‌که‌ی ئه‌خیری ڕابرت گێیتس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا بۆ ئه‌نکارا و دانانی مۆڵه‌تی دو حه‌وتویی له لایه‌ن گێیتسه‌وه بۆ تورکه‌کان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ست به جێی تورکه‌کان به‌ره‌و سنوره ده‌ستکرده‌کانی خۆیان و چونی چه‌ند ئه‌ندامی پایه‌به‌رزی تورک بۆ ئێڕاق به ناوی گفتوگۆ و دوای ئه‌مانه سه‌فه‌ره‌که‌ی ئه‌حمه‌دی نێژادیش بۆ ئێڕاق، ئه‌گه‌ر چی زوتر داندرابون، به‌ڵام بێ هۆ نه‌بون، له‌م سه‌فه‌ره‌ی ئه‌حمه‌دی نیژاد دا هێندێک نیگه‌رانی ئێرانیه‌کان به‌ر چاو ده‌که‌وت و ئێران که پێشتر له سه‌ر بڕیاری ئه‌لجه‌زایر هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌کرد، ئه‌م جاره هه‌ر باسی ئه‌لجه‌زایریان نه‌هێنا پێشه‌وه!که‌واته ئه‌گه‌ر تێڕوانینی یه‌که‌م ڕاست بێت، ئه‌وا گه‌لی کوردستان له‌و هێڕشه‌ی ئه‌خیردا سه‌رکه‌وتن و ده‌نگێکی باشییان بۆ خۆیان له به‌ر چاوی خه‌ڵکی جیهاندا تۆمار کرد و تورکه‌کان به سه‌ر شۆڕی پاشه‌کشه‌یان پێ کرا! به‌ڵام ئه‌گه‌ر تێڕوانینی دوهه‌م ڕاست بێت، ئه‌وا ده‌بێت به‌م زوانه چاوه‌ڕێی ده‌ست پێ کردنی شه‌ڕێکی ته‌وا و عه‌یار بین له دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و گه‌لی کوردستانیش ده‌بێت به ئاماده بونێکی باشه‌وه له‌م شه‌ڕه‌دا خۆی دوره‌په‌رێز بگرێت و هاوکات له هه‌مو لاێکه‌وه حه‌ول بدرێت که هه‌مو جۆره ئاڵ و گۆڕێک له ناوچه‌که به قازانجی گه‌له‌که‌مان و نه‌ته‌وه‌که‌مان بشکێنینه‌وه. دیاره تورکه‌کان هه‌ر له ئێستاوه پاڵییان داوه به ڕۆژئاواوه و به تایبه‌تیش هێزه سه‌ره‌کیه‌که‌ی شه‌ڕ واته ئه‌مریکا، ئه‌ی که‌واته کورده‌کان ده‌بێ له وه‌حله‌ی یه‌که‌مدا یه‌کگرتوییان، هاوده‌نگییان، هاوپشتییان به هێزتر بکه‌ن، و له وه‌حله‌ی دوهه‌مدا سیاسه‌ت و ستراتێژی ئاقڵانه و ژیرانه ڕچاو بکه‌ن و هه‌مو شانسێکی گه‌لی کوردستان بۆ بون به ده‌وڵه‌ت و بۆ سه‌ربه‌خۆیی بگوێزینه‌وه و له کیس خۆمانی نه‌ده‌ین. 85 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شانسی بون به ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی بۆ گه‌لی کورد ڕه‌خسا که تورکه فاشیسته‌کان لێیان سه‌ندینه‌وه و به قازانجی خۆیان شکانیانه‌وه و له کیس دانی ئه‌و هه‌ڵه مێژوییه 85 ساڵ چاره ڕه‌شی و قوڕ به سه‌ری و ده‌ربه‌ده‌ری گه‌لی کوردستانی به دواوه بو که هه‌مومان، هه‌ر که‌سه‌مان به پیی ته‌مه‌نی خۆمان به چاو و له‌ش و پێست و ئێسقان و خوێنیی خۆمان هه‌ستمان به‌م کۆیله‌تیه ده‌کرد و کردمان و هاتینه ڕیزی خه‌باتگێڕانه‌وه بۆ گۆڕینی ئه‌و وه‌زعه. که‌واته ئه‌وه هه‌ل به ڕێوه‌یه و با ئه‌م جاره‌ش گه‌لی کوردستان له کیسی خۆی نه‌دات، ئه‌گینا ڕه‌نگه ئیتر ئێمه بۆ هه‌تا هه‌تایه هه‌ر کۆیله بمێنینه‌ه‌وه، به‌س ڕه‌نگه ئه‌مجاره له کۆیله‌یه‌تی ئێران ڕزگارمان ببێت به‌ڵام تورکه‌کان زۆربه‌مان بگرنه ژێر کۆنتڕۆڵ و به‌رده‌گی خۆیان!!که‌واته گه‌لۆ هه‌مو هیمه‌ت بکه‌ین و تا بۆمان ده‌کرێت هه‌وڵی لێکتر نزیک بونه‌وه به تایبه‌ت له باری بیر و بۆچونه‌وه بده‌ین و تا بۆمان ده‌کرێت شیعاره‌کانمان کۆنکرێتتر و شه‌فافتر بکه‌ینه‌وه و له‌م هه‌ل و مه‌رجه مێژوییه‌شدا که هه‌ر 100 ساڵ یه‌کجار هه‌ڵ ده‌که‌وێت، ته‌نیا سه‌ربه‌خۆیی و بونی ده‌وڵه‌تێکی یه‌کگرتوو و سه‌ربه‌خۆی کوردستانی ده‌توانێت له هه‌مو به‌ش مه‌ینه‌تیه‌کانی ڕابردومان ڕزگارمان بکاتن!
13ی ڕه‌شه‌مه‌ی 2707www.kungfutoa.ch/ayub.rahmani rahmayub@yahoo.de
|