په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\١\٢٠١٢

ته‌وه‌ری ''ئایه‌ په‌رله‌مانی کوردستان سه‌رسه‌خت و لامله‌ یان کارتۆنییه‌ یان ئاسایی و له‌باره‌؟''.

 

رێبین ئەحمەد خدر:
پەرلەمان دەزگایەکە بە دەست دەسەڵاتەوە - پەرلەمانێکى حزبیى بۆ ئەوەى هەر شتێک لە دەرەوەى خۆى بێت فڕێى بداتە دەرەوە و بێ دەنگى بکا.

سازدانی: ئه‌مڕۆ


دەمەوێت سەبارەت بەم بابەتە ڕاى خۆم چڕبکەمەوە.


پەرلەمان وەک من دەیبینم، دەزگایەکە بۆ ڕێلێگرتن لە یاخیبوون و دەنگى ئازادانەى خەڵک، وەک هانا ئارنێت لە بارەى سیستمە تۆتالیتارەکان دەیڵێ - چیتر وەک دکتاتۆریى خەڵک تەنها بەبەرچاوى دنیاوە ناخنکێنن، بەڵکو لە رێى دەزگاکانیشەوە جێ بە ئازادى و رەنگى جیاواز لەق دەکەن.

ئەمە بۆچى ؟ چونکە ئەم سیستمەى دەسەڵاتداریى کوردستان - هەمیشە کار لەسەر لەناوبردنى ئەو دەنگە دەکات کە وەک خۆى نییە و نەچۆتە رێزى ئەوەوە، پەرلەمانیش هەر بۆ رەنگ و دەنگى خۆى دەخاتەکار.

دێن پەرلەمان دەکەنە ( شوێنێکى پیرۆز) و دەڵێن نابێ بەئاسانى قسەى لەسەر بکرێ و رەخنە بکرێ - بەڵێ لە سیستمە داخراو و قەفەسییەکاندا هەموو شوێنە داپلۆسێنەرەکان بە پیرۆز دەکرێن، بۆ ئەوەى خەڵکى نەتوانێت لەسەر ژیانى خۆى بێتە دەنگ - گەر هاتە دەنگیش پاساوى نابەجێ بۆ سەرکوتکردنەوەى دێننە پێش.

پەرلەمانى کوردستان شوێنى داکۆکیکردن و بەریگردن نییە لە خەڵک - بەبەرچاوییەوە هەزاران شت روودەدەن و هەزارن پرس هەن - بەڵام وەک بتێک دەستەوەستانە لەبەردەم رووداوەکان - هەوڵەکان.

بێ ئومێدى من لەوەوە پەرلەمان باش دەدردەکەوێت کاتێ هەر خۆپیشاندانێک دەکرێ بۆ بەردەم پەرلەمان گەر بشچم زۆر بە ساردییەوە دەچم (هەڵبەتە خۆپیشاندان قەدەغەیە ئیستا لە شارى من ((هەولێر))!!) هەر ئەوەندە رەنگە بەس بێت - پەرلەمان لە شارێکە کە خۆپیشاندانى تێدا قەدەغەکراوە ! ئەوەندەو بەس ! ئەمە دەریدەخات پەرلەمان چییە - هەر ئەوەندە بەتەنها.

پەرلەمان دەزگایەکە بە دەست دەسەڵاتەوە - پەرلەمانێکى حزبیى بۆ ئەوەى هەر شتێک لە دەرەوەى خۆى بێت فڕێى بداتە دەرەوە و بێ دەنگى بکا.
 

ماڵپه‌ڕی رێبین ئه‌حمه‌د خدر

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک