٦\٣\٢٠١٠
(ره‌فیق سابیر)م
له په‌رله‌مان دیت!
سالار سه‌عید
چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر، له کاتێکدا چه‌ند په‌رله‌مێنتارێک له
به‌ناو په‌رله‌مانی کوردستان، ته‌نگیان به فه‌رمانبه‌ر و کۆیله‌کانی
ده‌سه‌ڵات هه‌ڵچنی بوو، ڕه‌فیق سابیرم دیت، له گۆشه‌یه‌کدا کز
دانیشتبوو! بریا سه‌د بریا ئاوام نه‌دیبا!
تۆ بڵێی دۆلار و کورسی ئه‌و هێزه‌ی هه‌بێ که‌سێک که‌ڕ و ڵاڵ بکا، به‌تایبه‌تی
که‌سێک خۆی به شاعیر بزانێ چه‌ند ساڵێکی ته‌مه‌نی له‌ناو پارتیکدا به‌سه‌ربردبێ
که گوایه دیفاع له به‌شخوراوان ده‌کا.؟! که‌سێک ڕه‌فیق سابیر بێ، که‌سێک
بێ جه‌للاده‌کانی پشتاشان و حه‌مه‌ی حه‌للاق باش بناسێ و رۆژێک له
ڕۆژان ناوی نێچیروانی به عوده‌ی بردبێ! ڕاسی هه‌ر ئه‌و ڕۆژه ترسم لێ
نیشت که کاک ڕه‌فیق مامجه‌لالی به نێلسن ماندێللا شوبهاند! زانیم به
پاره و پایه‌یه‌کی وا نه‌بێ درۆی وا ناکرێ!
چ سیحرێکت هه‌یه، دۆلار؟!
چ هێزێکت هه‌یه له‌وه‌ڕی رێستۆران و ئوتێلی حیزبه‌کان؟!
چه‌ند گۆرانیبێژت هه‌تک کرد؟
نامووسی چه‌ند شاعیرت برد؟
چه‌ند رۆژنامه‌نووست کردن به پێڵاو؟ چه‌ند حه‌مه‌سه‌عید و مه‌هاباد قه‌ره‌داخی
و شێکۆ بێکه‌س و ڕه‌قیق سابیرت کوشت؟!
ئه‌گه‌ر چه‌ند شاعیر و هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی خۆنه‌فرۆشم له‌به‌ر چاو
نه‌گرتایه، که له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات ماون و به په‌نجه‌ی
ده‌ست ده‌ژمه‌ردرێن، ئه‌وا باوه‌ڕم به هیچ پیرۆزییه‌ک نه‌ده‌ما، ته‌نانه‌ت
گومانم له حاجی قادریش ده‌کرد!
به‌ڵی ئه‌مڕۆ ڕه‌فیق سابیرم بینی له‌و چایخانه‌یه‌ی دوو بنه‌ماڵه ده‌سه‌ڵاتداره‌که
پێی ده‌ڵێن په‌رله‌مان، به‌ڵام خۆزگه ئاوا به زه‌لیلی نه‌مبینیبا! که
بینیشم قه‌ت نه‌مناسیبا!
salarsaid11@yahoo.com
|