په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\١٢\٢٠٢٥

رەهەندی فیلمۆلۆژی‌ و ئیتیمۆلۆژیایی نووسینی مێخی سۆمەری 𒅆𒁾𒈤 (ئاگریک-ماخ):

 شیکردنەوەیەک ڕەوانی مێخەکە بە کوردی.


سەباح یاسین       


پوختە: کۆی ئەم مێخە سۆمەریە (𒅆𒁾𒈤)، کە بە" agrig-mah (ئاگریک-ماە)" خوێندراوەتەوە‌، بەمانای "بەڕێوەبەر، بەڕێوەبەری سەرەکی" ساخکراوەتەوە. ئەم توێژینەوەیە لەڕێگەی شیکردنەوەی پێکهاتەی مێخەکە دەکۆڵێتەوە، لەگەڵ زاراوە هاوچەرخی کوردیدا بەراوردیان دەکات. شیکردنەوەکەمان دەری دەخات، کە وزەی واتای ناوەکی دێرین‌و نیشانە هێمایەکانی کە بیرکارییانە داهێنراوە، بۆ ئەو سەرەتاییە زمان‌و ڕێکخستنی دەزگایی یان رێزمانی زمانی مرۆڤی دێرین دەگەڕێتەوە کە دوور بووە لەئایدیالی تاکەوە کە خۆی لەسەردەمەکانی دوایدا یان لەو سەردەمانە کە نووسینی مێخ داهێنراوە، خۆی بە بەردەوامی کردگاری، بەمانا پەیامبەری خودای نا، بەڵکو بەمانای قوڵی گەردوون، سروشت، کە کولتوری نیشتەجی، کێڵانی زەوی، ئاژەڵ و مەل ماڵی کردن سەرچاوەی مانای کردگارییەکەی بووە. ئەوەش بەو دەرئەنجامەمان دەگەیەنێت کە کولتوری زمانی کوردی و بیرۆکە ڕیشەدۆزی (etymology) زمانی کوردی، بەردەوامی زمانی دێرینی زاگرۆزی و بەتایبەتیش لە روانگەی رەهەندی "ئا"ی سۆمەری کە "ئاو"ی کوردییە و لە هەر دوو زمانەکە وەک تۆو و نەوە پیناسە کراوە. ئەو پیناسە هیما-بیرکارییە لە وشەی زمان هێند-ئەورپای و سۆمەری-کوردیدا وەک مانای وێنەیی پارێزراوە.

پێشەکی.

ناونیشانی بەڕێوەبەر یان بەڕێوەبەرایەتی لە مانای ئەم مێخە (𒅆𒁾𒈤) سۆمەرییەدا کە سۆمەرناسەکان بە (ئاگریک-ماه) ساخیان کردۆتەوە. هەروەها بەڵگە نووسینی مێخەکە لە سەردەمی سەرەتایی بەرەیی، زنجیرەپاتشایی (Early Dynastic IIIb) تا کۆتاییەکانی سەردەمی فارسی، واتە "بەڕێوەبەری سەرەکی" یان "بەڕێوەبەری میری"، ئەوەش مانای بەردەوامی کولتوری زمانی و کێڵانی لەوەوبەری هەیە. بۆ ئەوەی بە تەواوی لە قەبارەی بیرکاری/فکری ئەم زاراوەیە تێبگەین، پێش هەموو شتێک پێویستە پێکهاتە میخەنییەکانی و واتا ناوەکییەکانیان شی بکەینەوەو لەو ڕێگەیەوە پەی بە هاوشێوەی و بەردەوامی شێوە ژیانی مرۆڤی دێرینی زاگرۆز و و کوردی هاوچەرخ بدەین کە جووتیاری و کێڵانی زەوی و مێشک سەرچاوەی زمان و مانەوە زمانە دێرینەکەیان بووە..

١. شیکردنەوەی وشەناسی و نووسراوەناسی.

خشتەی نووسینەکانی خوارەوە، کە سروشتیانە وێنەی نووسینەکەیان کە مێخە و ئەم میخەنی 𒅆𒁾𒈤 وەک پێکهاتە سۆمەرییەکانی لەگەڵ واتا سەرەکییەکانیان بۆ کوردی ئاوا وەرگێڕاون.

تەواوی مێخەکە:

𒅆𒁾𒈤 ئاگریکماه بە مانای [بەڕێوەبەر]و "بەڕێوەبەری سەرەکی" هاتووە.

ئەم وشەیە (بەڕێوەبەر، بەڕێوەبەری سەرەکی) مانایە بۆ: کارگێڕ.

پێکهاتەی یەکەم:

𒅆𒁾 ئاگریک بە مانای[چاودێر] و کارکەر و کارەکە دێت، کە چاوی لە ماڵە و کردگاری مانا ئاسمانیەکە، هەر چاو دێرە.

وشەیە (چاودێرئ ماڵ) بە مانای : کارکەر، کاره‌که‌ر و کردگار رەنگدانەوە کار و بیر گەردوون-سروشت و کولتوری زمانی پێوە دیارە، کە کار و بیر یان هەست و هوشی گەردوون-سروشتی سەرچاوەی ماناکەی بووە.

پێکهاتەی دووەم:

𒈤 ماه [مەزن/گەورە] نووسراوە: ماه بۆ مەزن؛ گەورە کردن، بە دەم رۆژگار و ریکخستنی کۆمەڵەوە گۆڕاوە.

ئەم وشانە (گەورە؛ گەورە کردن) مانایانە بۆ: مەزن، گرنگ؛ مەزن کردن یان گرنگی کار.

𒈤 ماه [پێگەیشتوو]. پێگەیشتووی گیانداری شیردەر وا دەکات کە بێژین دەنگ مانگا لە دەنگی "ماه" و ئەو مانایە لە دەنگی "مانگ"دا هاوتای دەنگی رۆژ کە لە شەودا هەڵدێ (پێ دەگات).

٢. وشە سازی و داهێنانی وشە: مانای تێگەیشتن/پێگەیشتنی هەبوون کە گەردوون و سروشت بۆ کولتور وەرگێڕاوە

بەڵام واتای ڕاستەقینەی ئەم مێخە (𒅆𒁾𒈤)، لە کۆی تەنیا پێکهاتەکەیەوە وەرنەگیراوە، بەڵکو لە کۆی وشە سازی بیرکارییەوە سەرچاوەی گرتووە. خۆی نووسراوەی میخەنی، کە تێکەڵەیەکە لە پێکهاتەی "دەنگ، وێنە و مانا"، بەیانی جیهان "بینین، بیستن و بێژتن"ی هەست، هوشی و هوشیاری زمانی دەکات. ئەم جیهانە وێنەییە ئەو مانایانە دەردەخات، کە چۆن زمانی مرۆیی دێرین، وەک خەون و خەیاڵ/ ئەفسانە، لە دەنگ کە شەپولە پێکهاتووە. پێکهاتە و شێوەزارییەکانی و شێوەی ژیان بەو جۆر لە زماندا گەشەی کردووە. سۆمەرییەکان، وەک بنەڕەتی شارستانیەتی دێرینی زاگرۆس، میراتێکی وشەی و داهێنانی زانستە بنەمایەکانیان بۆ جێماوە و زاگرۆزیەکان بەو مانایە وێنەی زمانی یان جیهان بینین دێرینیان تا سەرهەڵدانی کۆڵونیستە جۆرئاواییەکان وەک بەردەوامی مانای مرۆڤ کە ئاو پەیدا بووە و هوزی کە بەردەوامی خوێن وەک مانا ئەفسانەی دروستکردنی مرۆڤ لە خوێنی یەکەم نەوەی خوداکانی ئاوی شیرین و سوێر پاراستبووە. ئەو ریکخستنە ناو هوز بووە و هەرەوزای جووتیار سەرچاوەی ژیان و ژیانەوەی بوو.

شیکردنەوەی وشەکانی کوردیەکان کە لێرەدا ڕوونکرانەوە بەیان بەردەوامی کار و بیر رابردووی نەک هەر کارکەر، کارەکەر و کردگار دەکات، بەڵکو بەیانی مانادان بە کەر و کاری دەکات. بنچینەی کار - کە واتای "ئیش"، "کردار" یان "فەرمان" دەگەیەنێت - دەبنە بنچینەی زاراوە سەرەکییەکانی وەک کارکەر، کاره‌که‌ر، و کردگار - کە بە مانای خود و خودا، "دروستکەر" یان "ئافرینەر" هاتووە. ئەم بواری واتاییە پێشنیاری بەردەوامی ژیان زاگرۆزی دێرین دەکات کە دنیا گەردوون، سروشتیان بۆ کولتور و مرۆیی گۆڕی.

واتا بە گوێرە ئەم شیکارییە لە پێگەیشتنی کار و بیری مرۆڤ کردگارییەوە سەرچاوەی گرتووە. مرۆڤ بەو مانایە کولتوری کرداگاری داهیناوە و کولتوری مرۆڤئ داهێناوەتەوە. داهێنان بە دروستکردنی خانوو، کێڵان و چاندنی زەوی، لە ڕێگەی ڕێکخستی زمان دامەزراوە. بە درێژایی کاتی میژوو، واتای تێگەیشتن (تێ+گە+ی+شت+ ن)/پێگەیشتن ڕەگی زمانی و دنیا بینینی جووتیار بووە. جووتیار زمانی لە توخمی هەبوونی ناوە (تێ) و دەرەوە (گە +شت) وەرگرتووە، ئەشی گۆڕان بە سەر دەنگدا هاتبیت، بەڵام وێنە و دنیا بینین جووتیاری دێرین و سەردەمی زاگرۆز بەردەوامی هەبووە و هەوسنگی نێر و مێ کوردی تا ئەمڕۆ ئەو بنەما دێرین نەک مانا بەڵکو هەبوونی کۆی پاراستووە. هەر وەک چۆن دروستکەر / کردگارلە کار نەکەوتووە، زاراوەی کار/ئیشکە مانای ئافراندن دنیا مرۆڤی هەیە، بنەمایانە بەردەوامی زمانی هەیە. بە نموون دەنگی "ئا" لە توخمە بنەڕەتییەکانی وەک ئاو، ئاسمان، ئاسیا و ئاواییدا ژیان دەکات. ژیانکردن لە "ئاوایی" یان دێ کە مانای دایک، لە مانای زێد وەک مانای نیشتمان و گۆڕ بەردەوامی هەیە. بەهەمان شێوە لەم مێخەدا (𒅆𒁾𒈤) مانای جیهان بینین کە تێگەیشتن/پێگەیشتنە ڕوونە وەک ئەو رووناکیە لە مانای خۆری ناوەڕاستی خۆرهەڵات یان زاگرۆزدا بوونی هەیە و کوتایی بە دوا بەستەڵەکی جیهانی هێنا. ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە زمان، لە سەرەتاترین سەردەمەکانیەوە، وزەی خۆی لە کاردایە و ژیان دەکات. واتاکانی ڕێکخستنی گەردوون و کۆ بەبی کار و بیر هەرەوزی تا ئەمڕۆ ئاستەمە مرۆیان ژیان بکات.

کۆتایی.

مێخەکە (𒅆𒁾𒈤) "ئا" دەستی پێکردووە ، لە ڕووی کردارییەوە واتای "بەڕێوەبەری سەرەکی" دەگەیەنێت، و مانای قوڵی فەلسەفی دەوڵەمەندی کردگار مرۆڤی و خودای لە خۆیدا پاراستووە. پێکهاتەکەی کە نووسراوە، بە شێوەیەک وشەناسی و بیرۆکە چاودێر/ کرداری بە مانای مەزنی کە بەرفراوانی گەردوونیە، مانای تێگەیشتن/پێگەیشتنی زمان دێرین روون دەکات و ئەو مانایە رەد دەکات کە مرۆڤەکان زاگرۆز کێو بوون. ئەم شیکردنەوەیە، کە لە ڕێگەی بەراوردی بەرایی گەردوون-سروشت کراوە، بەڵگەیەکی دیار کە ماناکەی لە بەردەوامی مانای زمان (پلەگۆشتی ناودەمی گیاندار)ەوە سەرچاوەی گرتووە و ئەو سەرچاوەی وەک چاخ بەستەڵە روون و رووناک بووە و ئاوە سپی بەو مانا ئاوی زەمزەی سەرەتایی و زێ بووە. یونانیەکان ئەو مانای زێکانیان بۆ مانا میزۆپوتامیا وەرگیڕاوە و دوو زێکە تا ئەمڕۆ ژیان دەکات و دەسەڵادارانی ئیران و تورکی هەرەش لە بەردەوامی ژیان نەک ئاویان بەڵکو مرۆڤی سەردەمی و ناوچەکە دەکەن.

پەیوەندییە قوڵەکەی نێوان کار، دروستکردن و ڕێکخستنی سروشتی، کە ئەوەنە ڕوونە لە ڕەگی ناسینی وشەکانی کوردی وەک کار و کردگار، پێشەکییەکی قوڵی لە هێمای کۆی مێخەکاند بەردەوام راستەوخۆی ژیانیان هەیە. ئەم پەیوەندییە زمانیە لە مانای ئەژداد/ ئەژداد، واتای " داپیر و باپیرەی گەورە"کانی هەیە، نەک باپیران بە تەنها و گلگامیش بۆ لای ئەو داپیر و باپیرانە گەڕاوەتە کە کێڵانی زەوی و مێشکیان داهێناوە. زاراوەی سۆمەرییەکە لە قوڵایییەوە هاو دەنگی مێ و مێردی دێرینەوە سەرچاوەی گرتووە، ئەوان مانایان بە خێزان (خێ +زان) داوە. لەپێشگرە کوردییەکانی ئە و ئا دەنگی "ئەستیر. ئەرز" و "ئاو و ئاوایی" وەگیراوە و ماناکە ئاو وەک ئاوهاتنەوە بۆ واتای "تۆو/نەوە" گۆڕاوە، لەگەڵ ئەوەشدا "سەرچاوە" دێرینەکەی و مانا کێڵان زەوی و زە (ژن) لە زمانی کوردی پارێزراوە. شیکردنەوەکەی ئێمە بەو بشێوەیە سەرسوڕهێنەر و بەیانی هاوبەشی دەنگی "ئا"ی ئاو و تۆوی ژیان" دەکات. ئەم چەمکە سەرەتاییە لە سۆمەریدا لە ئاما-ئا-ئا ("دایکە باوک") و ئایا-ئایا ("باوکە باوک")دا پارێزراوە، کە هاوتای زاراوەن ئەژدادن.

بەم شێوەیە، نووسراوەی میخەنی سۆمەریەکان تەنیا وەک بەڵگەیەکی مێژوویی نەماوە، بەڵکو وەک ئامرازێک زمان کە گەیاندن مانای جیهان بینین، تێگەیشتنەکەی سەردەمیانە ماوە. دەنگەکان و تێگەیشتنە - کە تێیدا بەڕێوەبەریەتی جۆرێک لە چاودێرییەکی نەک پیرۆز بەڵکو بەرپس و دروستکەر - نەک تەنیا لە وشەدا، بەڵکو لە پێکهاتە مانا و بەردەوام ژیانەوە.

 

ماڵپه‌ڕی سەباح یاسین

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک