په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

رێژەی نێرگیلە کێشان لە کەرکوک لە هەڵکشاندایە؟!


ستار محەمه‌د قادر


بەم دوواییە دیاردەی نێرگیلە کێشان لە شاری کەرکوک روو لە زیاد بوونە، روو لە هەر گەڕەکێک دەکەیت دەبینیت جێگایەکی تایبەت بۆ نێرگیلە کێشان لە شێوەی چایخانە درووستکراوە، ئەم دیاردەیەش ئەوە نەبێت کەسانێک کە چووبێتنە نێو ساڵەوە و لە پێناو ئەوەی جگەرە تەرک بدەن پەنای بۆ بەرن، بەڵکو زۆرێک لەو گەنج و خەڵکانەی کە هەر لە بنەڕەتەوە کە جگەرە کێش نین و بە بۆنی جگەرە قەڵس دەبن روویان لە کێشانی نێرگیلە کردووە و هێدی هێدی ئەفسوونی ئەم برا دایکییەی جگەرە لە نێو کۆمەڵگەی کوردیدا خەریکە دەبێت بە نۆرم و شوێنی خۆی دەگرێت!


هەر چەندە وەکو لە زاری زۆربەی ئەو کەسانەوە کە خوویان بە کێشانی نێرگیلەوە گرتووە، ئەوە پشت راستدەکەنەوە کە زەرەرو زیانی نێرگیلە ئەگەر لە جگەرە زیاتر نەبێت ئەوا بە دڵنیاییەوە کەمتر نییە، جگە لەوەش ئەو برە پارەی کە لە پێناو کێشانی نێرگیلەیەکدا خەرجی دەکەن، لە هێندێک شوێن دەگات بە حەوت هەزار دیناری بریمەری و لە هێندێکی دیکە پێنج هەزار دینار. کەواتا ئەم جارەیان دوو ئەرک دەکەوێتە ئەستۆی وەزارەتی تەندرووستی و پەرلەمانی کوردستان، دەبێت لە پاڵ جگەرەوە حیسابێک بۆ نێرگیلەش بکەن؟! چونکە نێرگیلە لە پاڵ زەرەرە ماددی و جەستەییەکەیەوە زیانی کاتیشی هەیە، کە وا دەخوازێت کەسی نێرگیلە کێش خۆی بۆ تەرخان بکاو پێوەی سەر قاڵ بێت! جگە لەوەش وا باسی لێدەکرێت کە نێرگیلە ئامرازێکی باشە بۆ گەیشتن بە ئاسانترین رێگەی بێ هۆشی یان سەرخۆشی، وەکو قسەی لێدەکەن بە حەبێکی باراسیتۆل دەتوانن یەکێک بە شێوەیەک بێ هۆش بکەن کە نەشتەرگەری بکەن بە خۆی نەزانێت! بەو پێیە نێرگیلە دەبێت و رەنگە بە دووری نەزانین پەنجەرەیەک بێت بۆ ئاشنا کردنی حەشیشەو تریاک و ماددە بێهۆشکەرەکانی تر، چونکە باشترین ئامرازە بۆ ئەوەی مرۆڤەکان بەو شتانە ئاشنا بکات! بۆیە لێرەوە داواکام لە هەموو لایەک کە تیشک بخەنە سەر ئەم دیاردەیە تا نەچووە بچێت؟؟!!
 

 

star_qadr@yahoo.com