٢٧\٥\٢٠١١
رێکەوتنێکی بێ قودس و
بێ گەڕانەوەی کۆچپێکرا و بێ گەڕانەوە
بۆ ٦٧مان قهبوڵه.

مەهدی
حهمید
بنیامێن نەتەنیاهۆی سەرۆکی ئێستای ئیسرایل و لە بەردەم کونگرێسی
ئەمەریکی لە واشنتۆن لە سەر چارەسەری کێشەیان لەگەڵ عەرەبەکان،
رێگەی پی درا گوتارێکی
درێژ و بهگوڕ و
رەنگدانەوەی ئەو هەلومەرجەی
ئێستای ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
بدا.
نهتەنیاهۆ لە لیدوانەکانی گوتی ئێمە
ئامادەین لە پێناوی ئاشتی یەکجارەکیمان لەگەڵ عەرەبەکان تەنازولی بە
ئازار بکەم بە مەرجێ ئەوان دان بە دەولەتی
یەهودی ئیسرایل بنێن و پایتەختەکەشی قودس بێت بە هەردو بەشەکەی شەرقی و
غەربی و دەبێ دەسەڵاتی تەواویشمان بە سەر هۆری ئوردن هەبێ و کێشەی
کۆچپێکراوەکانیش لە دەرەوەی خاکی ئیسرایل چارەسەر بکری و سەربەستی
تەواویشمان هەبێ لە کۆچکردنی یەهودیەکانی جیهانی بۆئیسرایل و سنوری
وڵاتەکەشمان گەڕانەوە نیە بۆ پێش ١٩٦٧ ودەبێ ئەو دەولەتە دروست بووەی
فەلەستینیش بێچەک بێت . ناتەنیاهۆ سەرەتای دەستپێکردنی خیتابەکەی و بە
چڕو پڕ بەرژەوەندیەکانی خۆی وئەمەریکای بە تەواو کەری یەکتر بینی و زۆر
سوپاسی ئەمەریکای بەتایبەتی بەڕێوبەرایەتی ئۆباما کرد کە بە هەموو
توانایەکەوە داکۆکی لە ئیسرایل دەکەن وکۆمەکی بەردەوامی دەکەن و دیسان
سوپاسی هەلوێستی ئۆبامای کرد لە سەر لەناوبردنی بنلادن و دژایەتیەکانی
بۆ ئێران و ماوە نەدانی بۆ دروست کردنی چەکی نەوەوی . لە
سەروتووێژەکانی لە گەل ڕێکخراوی فەتح وئەبو مازن گوتی ئەگەر دەیانەوێ
وتووێژەکانی نێوانمان و هاوکاریەکانمان بۆیان درێژەی هەبێ وزیاتر پەرەی
پێ بدرێ ، دەبێ واز لە حەماس بێنن . لە سەر شۆڕشەکانی وڵاتانی عەرەبیش
پالپشتی سنورداری لێ کردن و ئەوەی بەدەرخست کە بۆ لەمەودوا ناوچەکە
لەبەردەم چەند ئەگەرێکا ئاواڵە دەبێت . نەتەنیاهۆ مەبەستی لەو سنور دار
کردنە زیاتر هاتنە پێشەوەی ڕێکخراوە دینیەکان بوو بە تایبەتی ئیخوان
موسلمین و ئەو ڕێکخراوانەی کە لە فەلەکی قاعیدەو ئێران دەخوڵینەوە و لە
ڕێگەیانەوە هەلومەرجێکی مەترسیدار تر دێننە پێشەوە بەڵام ئەوەشی گوت
ئەو شۆڕشانەی ئەو وڵاتانە هەقیقەتێکی بەدەرخست کە ئەو ملیۆن عەرەبانەی
لە ناو سنوری ئیسرایل دەژین لە هەموو عەرەبەکانی تری وڵاتانی عەرەبی
زیاتر هەست بە مافو کەشو هەوای دیموکراتی خۆیان دەکەن واتە دەولەتی
ئیسرایل لە هەموو وڵاتانی عەرەبی دیموکراتی ترە . نەتەنیاهۆ لە بەشێک
لە لێدوانەکەی ئەوەی ئاشکەرا کرد کە ئێمە لە گەڵ دەولەتێکی وەها بچوکی
فەلەستینی نین کە توانای جولەیان نەبێت و ئیشارەتی بەوەشدا کە
سنورەکەیان ئەو زەویانەیە کە پاش ساڵی ١٩٦٧ لە عەرەبەکانمان سەندنەوە ،
زیاتر هەرێمی غەزەو رامەلا دەگرێتەوە.
ناتەنیاهۆ زۆر بەزیرەکانەو لیزانانەو سەرچاوەکانی قاعیدەو بن لادن
وڕیکخراوە توندڕەویە ئیسلامیە جیهانیەکان و ڕژێمی ئێران و دروست کردنی
چەکی نەوەویی بەیەکەوە بەستنەوە بەوەی کە ئەو سەرچاوانە تیکڕایان
مەترسیان لە سەر ئەمەریکاو ئیسرایل و ئاشتی جیهان هەیەو لە ناویاندا
ئێرانی بە پلەی یەکەم بە مەترسی دا دادەنا واتە وەک خال لە سەر پیتەکان
دابنێ ، ئەوها لە وەتەری کیشە هەستیارەکانی جیهانی دەدا بەوەی ئەگەر
هەر هەمووانمان لە دژی چەپەر نەگرین هەموو کاتێ ئاشتی جیهانی دەکەوێتە
مەترسیەوەو لەو نێوەندەدا دەیەویست حەماسو فەلەستینیەکان بەو سەرچاوەیە
ببەستێتەوە . یەکێ لە هۆشداریەکانی وەها وڕوژاند بێ ئەوەی ناوی هیچ
لایەنێ بینێ بەڵام زیاتر مەبەستی لەوەدابوو کە ئەو شۆڕشانەی وڵاتانی
عەرەبی ڕووی پێچەوانەشیان هەیە لە دژی بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکاو
ئیسرایل و لە هەمان کاتیشدا شۆرشەکانی ئەو وڵاتانەو لە ناو چونی
ڕژێمەکانیان بەوە لێک دەدایەوە وەک بڵێ فەرموو دیموکراتیەتی ئێمەو
ئەوان بۆخۆتان هەلسەنگێنن و دەگەنە ئەو ئەنجامە کە تەنیا ئێمەین لە
ناوچەکە رەعایەی دیموکراتی دەکەین . لە هەمان کاتیشدا بەوە سەرنجی
بەشدار بوانی بۆ لای خۆی دەبزواند بە گێڕانەوەی مێژوویی کە دەیەویست
ئەوە بسەلمینێ کە ئێمە لە سەر خاکی هیچ وڵاتێ نینە ئەو شوێنەی ئێمە
تیای دەژین خواو موساو پیرۆزی دینی یەهودی ئەو هەبەیەی بە ئێمە بەخشیوە.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشەوە لە پێناو ئاشتی ناوچەکە و ئەگەر فەلەستینیەکان لە
گەڵمان بەڕی بکەون دەولەتی ئەوانیش قبوڵ دەکەین . ناتەنیاهۆ لەو
گێڕانەوە میژووییە ئەگەر چی بە ناو هیچی نەدرکاند بەڵام دەیەویست ئەوە
بوڕوژێنێ کە خاکی ئیسرایل و بە گوێرەی تۆڕا گەلی لەوە زیاترە . زۆر جار
کە عەرەبەکان باسی تموحاتی میژوویی ئیسرایل دەکەن سنوری ئیسرایل تا
سنوری حەمرین دەبەنەوە واتە تەواوی وڵاتی شامی پێشتر کە سوریاو لوبنان
و فەلەستین وئەردەن دەگرێتەوە . ناتەنیاهۆ بە ناڕاستەو خۆ ئەوەی
وڕوژاند . وڕوژاندنەکەش پێم وایە ئەوەی دەگەیاند یان دەیویست ئەوە بە
فەلەستینیەکان وعەرەبەکان بڵێ ئەگەر ئێوە بگەڕێنەوە بۆ سەرچاوەی
میژوویی ئێمە لە ئێوە لە ناوچەکە کۆن ترین . نەتەنیاهۆ بەو هەموو وتارە
درێژەی لە حەماسو ئێران بەولاوە باسی هیچ سەرکردەیەکی وڵاتانی عەرەبی
نەهێنا تەنیا ئەوەی وت ئێمە لە گەڵ میسرو ئەردەن بە پێکەوەیی ڕێکەوتنی
پاراستنی ئاسایشی ناوچەکەمان هەبوو هیوام وایە لە سەری بەردەوام بین .
لە سەر مەسەلەی خانوی نیشتەجێبوونیش وتی ئەوانەی دەکەونە ناو خاکی
ئیسرایل وەک خۆیان دەمێننەوەو مافی دروست کردنی هی تریشمان هەیەو
ئەوانەی دەکەونە دەرەوەشی بە ڕێکەتن قسەو باسی لە سەر دەکەین . دەبێ
ئەوەش بڵێن نەتەنیاهۆ پیش ئەوەی بچێتە ئەمەریکاو دوابە دوای خیتابەکەی
ئۆباما بڕیاری درتوست کردنی ١٥٠٠ خانووی نیشتەجێبوونی تری داو گوتی ٩٠٠
یان دەکەونە خوار قودسی شەرقی . هەر ئەو کاتیش بۆ ڕەتدانەوەی قسەکانی
ئۆبامە کە دەبی سنوری ڕێکەتنەکان گەڕانەوە بێت بۆ پێش ساڵی ١٩٦٧، گوتی
دەبێ عەرەبەکان سنوری پێش ٦٧ لە بیر بکەن . لە لێدوانەکەشی لە بەردەم
کۆنگریسی ئەمەریکی ویستی قسەکانی ئۆباما تەحریف بکا بەوەی کە بڕیاری
نەگەڕانەوە بۆ پێش ٦٧ بڕیاری ئۆباماشە . لێدوانەکەی مەحمود عەباسیش بۆ
ڕۆژی دواتر گوتی کاتێ ئێمە لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان
بەشدار دەبین داخوازی دروست بوونی دەولەتی فەلەستین دەخەینە بەردەم ١٩٢
دەولەتی جیهانی و ئەو بەرزکردنەوەی داواکانیشمان مانای ئەوە نیە ئێمە
چارەسەری کێشەی فەلەستینمان لە بن دەستی ئەمەریکیەکان دەرهێنابێ ، یان
ئەگەری وتووێژمان لە گەڵ ئیسرایل کۆتایی پێهێنابێ.
مەبەستم لەوە نیە نەتەنهاهۆ شتەکی نوێی لە لێدوانەکانی گوتبێ .
لێدوانەکانی عەرەبەکانیش بەدوای ئەو لێدوانانە دەیان گۆت ئەو
لێدوانانەی ناتەنیاهۆ قسەی ئەمڕۆی نیە بەلکو بە ژیانی سیاسیەوە نوساوە
بەڵام ئەوەی گرنگ بوو ٩٥%ئەندامانی کۆنگریسی ئەمەریکی بە هەردو پارتی
دیموکراتی و کۆماریەکان و دەتوانم بڵێم زیاتر لە ٥-٦ جار بە هەموو
حەماسەتێکەوە هەڵدەستانە سەر پێ و چەپڵەی پشتگیریان بۆ ناتەنیاهۆ
لیدەدا . هەر کەسێ کە تەماشای ئەو دیمەنانەی بکردبایەو پێشتریش لە سەر
هاوکاریەکانی ئەمەریکی ویەکەم دەولەتی بەهێزی جیهانی بۆ ئیسرایل وبە
فراوانی هەندی گومانی هەبوایە ، بەڵام بە دیتنی ئەو دیمەنانە چاو بە
چاو ئەوەی بۆ دەردەکەوێ کە ئەمەریکاو بە ڕەهای خەلکیەوە بە کوێرانە
پالپشتی لە دەولەتی ئیسرایل دەکەن ،٩٥%ی دەنگی کۆنگریس کە تاکە شوێنی
بڕیاری سیاسی ئەمەریکی وپشتگیری ڕەهای دانیشتوانی ئەمەریکیەکانی پێوەیە.
ئەوەی ماوەتەوە بڵێین ئایا لێدوانەکانی ناتەنیاهۆ ولەو هەلو مەرجەی کە
گۆڕانکاری لە ناوچەکەو بە قازانجی گەلانیان لە گۆڕێیەو تیایا وەک
عەنکەبووت گۆڕانکاری لە ناوچەکە بە دوای خۆی دێنێ و ئاسانیش نیە مرۆ
بتوانێ بە تەواوەتی سەرەدەری لەوە بکات کاخوانەکینی ئەمەریکاو ئیسرایل
لە دوا جاردا سود مەند دەبن لەو گۆڕانکاریانە یان نا . بە واتایەکی تر
ئایا لێدوانەکانی ناتەنیاهۆ ولە ناو کۆنگریسی ئەمەریکی کە دەکاتە وەگا
هێنانەوەی بەشی هەرەزۆری دەسەڵاتارانی جیهانی و لەو هەلو مەرجە
هەستیارەدا مانای وەپیشکەوتن نیە بەسەر ڕووداوەکان . خیتابی پیشتری
ئۆباما لە ناو وەزارەتی دەرەوە کە دوو تەوەری جیاو پیچەوانەی یەکتری
بوون واتە داکۆکی کردن لە ئیسرایل و داکۆکی کردن لە شۆڕشەکانی
عەرەبەکان بوو . عەرەبەکان پالپشتی کردنی ئۆبامایان بۆ ئیسرایل لەبەر
نزیک بوونەوەی هەلبژاردنی نوێ ی ئەمەریکی لێدک دەدایەوە تاوەکو لە
ڕیگایەوە پالپشتی یەهودیەکانی ئەمەریکی و کە دەتوانم بڵێم بڕیاری حاسمن
لە سەر ئەوەی کامەیان بگەنە کۆشکی سپی ، کۆماریەکان یان دیموکراتەکان .
پالپشتی شۆرشی عەرەبەکانیش وەک ئەوە وابێ مادامەکینێ گۆڕانکاریەکان
هاتوون و پاشەکشەیان نیە وا باشە بۆ بەرژەوەندی ئەمەریکا کەلەگەڵ
ڕەڕەوەی گۆڕانکاریەکان بڕوا.
دیارە لێدوانەکانی ئۆباماو هەندێ پاشگەزبوونەوەی بە قازانجی ئیسرایل و
لێدوانەکانی ناتەنیاهۆ و گەورە لێپرسراوانی فەلەستینی وئیدی وئیدی هەر
هەموویان لە سێپتەمبەری دادێ و لە ناو هۆڵی کوبوونەوەی نەتەوە
یەکگرتوەکان خورد دەکرێنەوە و تیاددا تا ڕادەیەک هێلی نوێی
چارەسەرکردنی کێشەی نێوانی عەرەبو ئیسرایل قسەوباسی لەسەردەکری .
هەلبەتە بەڕێوەبەرایەتی ولاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکی و لە پێناو
بەرژەوەندیەکانی ئیسرایل و مسۆگەرکردنی خولی دووەمی ئۆبامە ، لەبیر
ناکا . ئەگەر کار کەوتە ئەو ئاقارە کە بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری چارەسەری
کێشەی فەلەستینو دانپیانان بەدەولەتیان و قەوارەی و خالەکانی تری
وتووێژەکان بەدلی ئیسرایل نەکەوتەوە ، ئایا ئەمەریکا ڤیتۆ بەکار دینێ
یان نا . بە بەکارهێنانی بڕیارێکی سەختەو خۆشیان دەزانن بەگران لە
بەردەمی ڕای جیهانی و عەرەبی بە خراپ بەسەریان دەکەوێتەوەو بە بەکار
نەهێنانیشی ناکری خۆیان بخەنە هەلوێستێکی دژە ئیسرایلی . یان ئەوەتا
جولەی ئەمەریکیەکان تا ئەو کاتە بۆ ئەوە بیت کە نێوەندێک بدۆزنەوەو
تیایا هەردولایان واتە فەلەستینیەکان و ئیسرایلی پێ ڕازی کەن.
25\7\2011
ماڵپهڕی مههدی
حهمید
|