٢٩\١٢\٢٠١١
رێکخراوه‌کانی دژ
به جینۆساید له باشووری کوردستان
تاوانه‌که‌ی قهلهبانی
شێرناخ شه‌رمه‌زار ده‌کا.
شه‌وی
پێنج شه‌مه ٢٩ دیسه‌مبه‌ر سوپای تورکیا له
رێگای فڕۆکه جه‌نگییه‌کانیه‌وه به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانی سڤیلی
ناوچه‌ی قهلهبانی شێرناخی گه‌ل په‌روه‌ر تاوانی کۆمه‌ڵکوژی ئه‌نجام
دا، که تیایدا ٣٦ هاووڵاتی سڤیل شه‌هید
بوون له ناویاندا منداڵی ١٢ ساڵ هه‌یه ، هاوکات تا ئێستا
ژماره‌یه‌کیش بێسهرو شوێنن ، ئه‌م کۆمه‌ڵکوژییه به هه‌موو پێوه‌رێک
ده‌چێته چوارچێوه‌ی تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تییه‌وه ،
دان پێنانهکانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و سوپای تورکیا به
ئه‌نجامدانی تاوانه‌که نابێت ببێته هۆکاری ده‌رباز بوونی تاوانباران
که سه‌ر فه‌رمانداری هێزی ئاسمانی تورکیا و فڕۆکه‌وانه‌کانه له سزا‌و
لێپرسینه‌وه و دان نانه به هه‌قیقه‌تی تاوانه‌که وه‌ک تاوانی جه‌نگ
و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی.
ئێمه به بینینی دیمه‌نه‌کانی ئه‌م تاوانه ، ئه‌و تاوانانه‌مان به
بیر هاته‌وه له رابردوو به‌سه‌ر خۆمان و بنه‌ماڵه‌و که‌سوکارو
گه‌له‌که‌مان له باشووری کوردستان هات به م‌و جیاوازییان نییه ،
بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئه‌م تاوانه شه‌رمه‌زار و رسوا ده‌که‌ین و
داواکارین گه‌ل به هه‌موو لایه‌ن و پێکهاته‌و ده‌زگاو
رێکخراوهکانییهوه له ئاست ئه‌م تاوانه بێده‌نگ نه‌بێت و
شه‌رمه‌زاری بکات، لێره‌شه‌وه وێڕای شه‌رمه‌زارکردنی تاوانه‌که
پشتیوانی خۆمان له ناڕه‌زایه‌تییه‌کان دژ به‌و تاوانه راده‌گه‌یه‌نین
و هاوخه‌می خۆمان بۆ بنه‌ماڵه‌کانیان و گه‌له‌که‌مان له باکووری
کوردستان ده‌رده‌بڕین .
فدراسیۆنی رێکخراوه‌کانی دژه جینۆساید له
کوردستان
کوردستان - هه‌ولێر
٢٩\١٢\٢٠١١
رێکخراوه‌کانی ئه‌ندامی فیدراسیۆن:
١. کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە
٢. رێکخراوی ئەنفالەکانی کوردستان
٣. رێکخراوی فەژین بۆ قوربانیانی جینۆسایدی بارزانیان
٤. سەنتەری ئەنفال
٥. کۆمەڵەی داکۆکی لە قوربانیان و کەسوکاری ئەنفالکراوانی گەرمیان
٦. ناوەندی رێگا بۆ پرسی ئەنفال و کیمیاباران - دوکان
٧. کۆمەڵەی زیندانیانی ئەنفالکراوانی کوردستان
٨. رێکخراوی ھەڵوێست بۆ داکۆکی لە قوربانیانی ئەنفال
٩. رێکخراوی شەھید ئارام
١٠. رێکخراوی ژیانی نوێ بۆ ژنانی ئەنفال
١١. سەنتەری ئەنفال یا بارزانیان
١٢. رێکخراوی کیمیاباران و ئەنفالکراوانی بالیسان و دەوروبەری
١٣. رێکخراوی کار بۆ ئەنفال
١٤. سەنتەری ئەنفال-دھۆک
١٥. ناوەندی داکۆکیکردن لە زیان لێکەوتوان و ئاوەدانی پشدەر
١٦. دەزگای مۆنمێنتی ھەڵەبجە لە ھۆڵەندە
١٧. رێکخراوی کارا بۆ داکۆکیکردن لە کەس و کاری قوربانیانی ئەنفال
١٨. چاودێری کوردۆساید - چاک
|