په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\٣\٢٠١٥

رێکخراوی کوردستان فۆتۆ
گەورەترین پێشانگەی ھاوبەشی فۆتۆگرافیی دەکاتەوە.

 


بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق رێکخراوی کوردستان فۆتۆ گەورەترین پێشانگەی ھاوبەشی فۆتۆیی لە ژێر دروشمی (٢١) تیشک بە بەشداریی (١٠٠) فۆتۆگرافەر لە کاتژمێر (٤)ی ئیوارەی رۆژی چوارشەمە لە (پارکی منارە)ی ‌شاری ھەولێر دەکاتەوە.


ئاسۆ کەریم سەرۆکی رێکخراوی کوردستان فۆتۆ گوتی: ئەم پێشانگەیە ئەرشیفی فۆتۆیی بڵاونەکراوە و پارێزراوی سەرەتای ساڵی (٣١)ی سەدەی بیست تا بەرھەمی نوێی فۆتۆگرافەران لە باوەش دەگرێ، ئەو گوتیشی پێشانگەکە لە بیرۆکە ‌و چاپکردنی (وەستا فەیسەڵ)ە، ئەوەش وەکو پاڵپشتیکردنی ھونەری فۆتۆگرافی بە ئەرکی سەرشانی خۆی زانیوە و تا ھاوکاریی پێشانگەیەک بکا بەو پێوەرە گەورەیە لە کوردستان.


ھەروەھا شێرزاد رەسول لە ئامادەکاریی و کۆکردنەوەی فۆتۆکان گوتی: ئێمە گەورەترین سەروەت و سامانی مێژوویی نەتەوەیی و نیشتمان دەخەینە بەر دیدەی ھەمووان، بۆیە سوپاسی تایبەت بۆ بنەماڵە و کەسایەتییە ئەرشیف دۆستەکان دەکەین بە پێشکەشکردنی ئەرشیفیکی ناوازەیی فۆتۆیی دەوڵەمەند کە تا ئێستا بڵاونەکراوەتەوە پتر لە(٥٠ تا ٨٠)ساڵە پارێزراوە، لە لایەن خودی بنەماڵەکان، مەبەست لە کردنەوەی پێشانگەکە بۆ ئەوەیە تا ھەموو لایەک لە مەزنیی و جوانیی و شارستانیەت و سروشتی کوردستان بڕوانن.

 


rekankemal@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک