١٧\٩\٢٠١٦ رێکخراوی (نۆ سووێت) داوا دەکا لێکۆلینەوە بکرێ لە کوشتنی رۆژنامەنووسان لە ھەرێمی کوردستان.
رێکخراوی (نۆ سووێت - No Sweat) سەبارەت بەکوشتنی ویدات حوسین و ڕۆژنامەنوسان لەھەرێمی کوردستاندا نامەیەکی ناڕەزایەتی ئاراستەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات و داوا دەکات" بۆ دەستپێکردن بە لێکۆڵینەوەیەکی وردو چڕو پڕو سەربەخۆیانە لەسەر کوشتنی ئەو ڕۆژنامە نووسانەی ناوییان ھاتووە. ھەموو ئەم ڕۆژنامە نووسانە لە ھەرێمی کوردستانی عێراقدا ڕفێنراون و کوژراون. سۆران مامە حەمە. لە ٢٢\٧\٢٠٠٨ فڕێندراو پاشان کوژرا، سەردەشت عوسمان لە ٣\٥\٢٠١٠ فڕێندراو پاشان کوژرا، کاوە گەرمیانی لە ٥\١٢\٢٠١٣ فڕێندراو پاشان کوژرا، ویداد حوسەین عەلی لە ١٣\٨\٢٠١٦ فڕێندراو پاشان کوژرا".
ئەمرۆ ١٢ی ئەیلوول ڕێکخراوی نۆ سووێت لەبەریتانیا کە رێکخراوەیەک کا دەکات لە ئاستی جیھاندا بۆ پشتیوانی لەسەندیکا کرێکاریەکان سەبارەت بە خراپی ھەڵومەرجی کار لە ولاتەکانیان ... دوایی ئەوەی ئاگادارکرانەوە سەبارەت بە تیرۆری رۆژنامەنوس ویدات حوسین نامەیەکی ناڕەزایەتیان ئاراستەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرد وە وێنەی ئەو نامەییان ئاڕاستەی سکرتارێتی فیدراسیۆنکرد. ھەر لەو نامەیەدا داوا دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستان دەکەن کە" ڕێز لە ئازادی دەربڕینی سیاسی و ئازادی ڕۆژنامەگەری لە ھەرێمی کوردستان بگرێت".
دەقی نامەکە:
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
لێکۆڵینەوە لە کوشتنی رۆژنامەنووسانی کورد.
نۆ سووێت لەم نامەیەدا بانگھێشتان دەکات بۆ دەستپێکردن بە لێکۆڵینەوەیەکی وردو چڕو پڕو سەربەخۆیانە لەسەر کوشتنی ئەو ڕۆژنامە نووسانەی کە لەخواراوە ناوییان ھاتووە. ھەموو ئەم ڕۆژنامە نووسانە لە ھەرێمی کوردستانی عێراقدا فڕێندراون و کوژراون:
١- سۆران مامە حەمە. لە ٢٢\٧\٢٠٠٨ فڕێندراو پاشان کوژرا. ٢- سەردەشت عوسمان لە ٣\٥\٢٠١٠ فڕێندراو پاشان کوژرا. ٣- کاوە گەرمیانی لە ٥\١٢\٢٠١٣ فڕێندراو پاشان کوژرا. ٤- ویداد حوسەین عەلی لە ١٣\٨\٢٠١٦ فڕێندراو پاشان کوژرا.
ئێمە لەوە گەشتوین کە ھیچ کام لە بکوژەکان لەلایەن دادگاوە سزا نەدراون. بەم ھۆیەوە ئێمە داوا دەکەین کە لێکۆڵینەوەکە لەلایەن دەستەیەکەوە بەڕێوە ببرێت کە بێلایەن بێتو زامنی پاراستنی گیانی شایەتحاڵەکان بکات.
نۆ سووێت بەپێی بنەماکانی مافی مرۆڤ، باوەڕی بە ئازادی ڕۆژنامەگەری ھەیەو پێیواییە کە خەڵکی ئازادانە و بێ ترس ڕای خۆیان دەرببڕن. لە بەر ئەمەش داوا لە دەسڵاتدارێتی ھەرێمی کوردستانی عێراق دەکەین ڕێز لە ئازادی دەربڕینی سیاسی و ئازادی ڕۆژنامەگەری لە ھەرێمی کوردستان بگرێت.
لەگەڵ ڕێزدا.
جای کیر نۆ سووێت
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
فیدراسیونی سەراسەری
پەنابەرانی عیراقی
________________________________________________ Fax: 08715288651, www.federationifir.com
|