په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٩\٢٠١٠

رێکخراوى ریچ هاوکارى ئاوارەکانى قەندیل دەکا.

 

ئاماده‌کردنی: مه‌ریوان تۆفیق


رێکخراوى ریچ"reach"(ئاوەدانکردنەوە، فێرکردن و تەندروستى و کۆمەڵ) بەهاوکارى گروپى مینۆنایتى نێودەولًەتى"MCC" و ئاژانسى نێودەوڵەتى بۆ کاروبارى پەنابەران"UNHCR" رۆژى سێ شەممە 7 /9/2010، هاوکارى بەسەر 500 خێزانى ئاوارەى بنارى قەندیل لەنزیک لەناحیەى سەنگەسەر دابەشکرد.


ساراموحسین، لێپرسراوى راگەیاندنى رێکخراوى ریچ رایگەیاند: بەهۆى نزیکبونەوەى جەژنى رەمەزانەوە رێکخراوى ریچ بەهاوکارى دوو رێکخراویترى نێودەوڵەتى رۆژى سێ شەممە 7/9 هاوکاریى بەسەر ئاوارەکانى بنارى قەندیل دا دابەکرد، وتیشى: هاوکاریەکە دابەشکرا بەسەر ئەو خێزانە ئاوارانەى کەلەناو کامپەکانى دۆڵى شەهیدان و خواران-دابوون، رونیشیکردەوە هاوکاریەکە پێکهاتبوو لە ێابوون و تایت و خاولى و فڵچەو مەعجون و شانەو چەندین پێداویستیترى رۆژانە بۆ ئاوارەکان، ئاماژەى بەوەشکرد پێشتریش رێکخراوەکەیان 567 کەپری درووستکردووە بۆ هەردوو کامپى دۆڵى شەهید و کامپى خواران، هەروەها دروستکردنى 15 تانکى ئاوى گەورەى 1800 لیترى بۆ هەردوو کامپى ناوبراو لەگەڵ 30 حاویەى خۆڵ بۆ پاک راگرتنى ژینگەى ناوچەکە.


رێکخراوى ریچ، رێکخراوێکى ناحوکمى سەربەخۆیە، لەساڵى 1995وە لەکوردستان کاردەکات بۆ ئاوەدانکردنەوەو فێرکردن و تەندروستى و کۆمەڵ لەگوندەکانى کوردستان.
 

 

marewantofeq@yahoo.com