٢٨\١١\٢٠٢٠
رێکخراوی
نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی
دا بەو وڵاتانەی پەنابەر وەردەگرن.
رێکخراوی
نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران
رایگەیاند بە هۆی
ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕێژەی دووبارە نیشتەجێکردنەوە زۆر دابەزیووە
کە بە پێی تازەترین ئامار لە
سەرەتایی ساڵی تازەوە تاکو مانگی (نۆ) تەنها (١٥،٤٢٥) پازدە
هەزار و چوار سەد
و بیست و پێنچ پەنابەر بەڕێکراون بۆ وڵاتانی سێیەم.
یاریدەدەری کۆمیسیۆنی پەنابەران سەر بە
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ
کاروباری پارێزگاریکردن لە پەنابەران
ڕایگەیاند: ئێمە
ئێستا مامەڵە لەگەڵ نزمترین ئاستی بەڕێکردنی
پەنابەران دەکەین بۆ وڵاتانی سێیەم کە ئەمەش مایەی بێ هیواییە،
داوایکرد ڕێگا تەندروستی و پارێزراوەکان بۆ بەڕێکردنی پەنابەران
بۆ ووڵاتانی سێیەم فراوان بکرێت تا زۆرترین ڕێژەی پەنابەران بەڕێبکرێن
ئەمەش پەنابەران دەپارێزێت لە گرتنە بەری ڕێگا مەترسیە قاچاخەکان،
بۆ ئەم مەبەستەش ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دایە ئەو
ووڵاتانەی پەنابەر وەردەگرن هەنگاوی زیاترو خیراتر بگرنە بەر بۆ
وەرگرتنی پەنابەران لە ئەم ساڵدا کە بە
شێوەیەک بێت کاریگەری نەخاتە سەر ڕێژەی تەرخانکراو بۆ ساڵی داهاتوو
٢٠٢١.
هەروا رایگەیاند هەرچەندە چەند (٩) وڵات لە
مانگەکانی (٩،١٠) توانیان (١٠٢٧) پەنابەر لە ووڵاتی لوبنانەوە بەرن کە
بەهۆی تەقینەوەکەوە توشی زیان ببون داوا دەکەین هەوڵەکانیان چڕتر
بکەنەوە بۆ وەرگرتنی پەنابەران بەڕێژەیەکی زیاترو رێوشوێنی تەندروستی
پیویست
هەر لە راگەیاندنەکەی رێکخراوی
نەتەوە یەکگرتووەکاندا
ئاماژەی بەوەدا کە هەرچەندە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە
هۆی بەربەست و رێگریکردن لە
کارەکانمان بەڵام بەڵام دریژەمان بە کارەکانماندا بەڕێکارە
تەندروستییەکان تا
ئێستا کەیسی پتر لە (٣١،٠٠٠) پەنابەرمان
خستۆتە بەردەم ئەو وڵاتانەی پەنابەر وەردەگرن بەڵام لەو
رێژەیە تەنها (١٥،٤٢٥) پەنابەر بەڕیکراون
لەو رێژەیەش زۆرترین پەنابەرانی سووری سوودمەندبوون
کە لە (٤١٪)وە پەنابەرانی کۆنغۆ لە (١٦٪)
دوای ئەوە پەنابەرانی هەر یەک لە (عێراق،
میانمار، ئەفغانستان) دێ.
هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
٢٥\١١\٢٠٢٠
![](nawnishanifidrasiyon.jpg)
|