٢٦\٢\٢٠١٦
رەمەزان ئەحمەد
کەماڵ دەبێ خۆی پارەی چارەسەری خۆی بدا.
بەپێی
هەواڵێک کەگەیشتووە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان رەمەزان ئەحەمەد
کەمال بەسۆزی دادستان ودوای هەیشتن بەداواکارییەکەی ،٤رەشەمەی ۱۳۹٤مانگرتنەکەی
شکاند.
ئیمڕۆ سێ شەمە;بەڕێوەبەری گرتووخانەی رەجایی شەهر بە رەمەزان ئەحمەد
کەمال ی راگەیاند کە دادستان وڵامی ئەرێنی بۆ بەڕێ کردنی بۆ نەخۆشخانە
داوە،وناوبراویش بە بیستنی ئەم هەواڵە بە مانگرتنی لە.خوارسن کۆتایی
هێناوە.
جێگەی ئاماژەیە بەڕێوە بەری گرتووخانەکە لە کۆی هاوژوورەکانی ئەحمەد
کەمال رای گەیاندووە;ناوبراو دەبێت ببرێت بۆ نەخۆشخانەیەکی ئەهلی وخۆی
دەبێت هەموو.خەرجی خارەسەری خۆی بدات و هیچ پەیوەندیەکی بە گرتووخانەوە
نییە.
هەر وەها رایگەیاندووە هەموو ئیشەکانی لە گرتنی سەرە تا تیچوونی
چارەسەر لە ئەستۆی بەند کراوەو گرتووخانە تەنها بە کۆی چەن پاسەوانێک
بەڕێ دەکات بۆ نەخۆشخانە.
رەمەزان ئە حمەد کەمال بەند کراوی سیاسی کوردی رۆژئاوای کوردستان شاری
کۆبانییە،ناوبراو تا ئێستا رێگەی پێ نەدراوە بنەماڵەکەی ببینێت ولە
ئێرانیش هیچ کەسی نییە،ئەمە لە حاڵێکدایە رەمەزان خۆی توانای مادی بۆ
چارەسەری نییە.
لە یاسانامەی گرتووخانەکانداهەیە هەموو تێچوونی چارەسەر بەندکراوەکان
لە ئەستۆی گرتووخانەدایە، ولە کۆنوانسیۆنی مافی بەندکراوان کە لە ساڵی۱۹۵۵
لە ژنێڤ پێشنیار کراوەولەلایەن شورای ئابووری وکۆمەڵایەی،لەگەڵ
بڕیارنامەکەی لە ۱۳مەی۱۹۷۷پەسەند کراوەو ئێرانیش واژووی کردووە ئەمە
هەیە کە هەموو تێچوونی چارەسەری بەند کراوێکلەئەستۆی ئەو وڵاتەیە کە
تیا بەند کراوە.
رۆژی ۲٠فوریە۲٠۱٦رەمەزان ئەحمەد کەمال،بەهۆی تەرخان نەکردنی چاودێری
پزشکی و ڕوانە نەکردنی بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر،مانگرتنی تەڕ
لەخواردنی راگەیاندبوو.
ەمەزان ئەحمەد کەمال،لەساڵی۱۳۸۷کۆچی هەتاوی لەگەڵ سێ ئەندامی پ ک ک (حزبی
کرێکارانی کوردستان)کە بەهەڵە سنووری ئێرانیان بڕیبوو دەست بەسەرکران.
ناوبراو لە کاتێکداکە بەرەو سنووری عێراق دەگەڕایەوە لەلایەن
سەربازەکانی ئێران تەقەی لێکراوچەند فیشەک بەر سک وشانی چەپ ەڕانی کەوت
وگیرا کە دوای۷ساڵ هێشتا فیشەکەکان لەجەستەی دەرنەهێندراوە.
رەمەزان ئەحمەد کەمال خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە کە بەتۆمەتی ئەندام
بوون لە پ ک ک (حزبی کرێکارانی کوردستان)لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری خۆی
حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپێندرا،کە دواترلەلایەن دادگای دیوانی باڵای
وڵاتی ئێرانەوە دووبارە پێداچوونەوەی بۆکراو حوکمەکەی گوڕدرا بە ۱٠ ساڵ
سجن.
رێکخراوی لێبووردەیی نێودەوڵەتی لە رۆژی ۲٦ژانویەی۲٠۱٦بە ڕاپورتێکه
فەرمی داوای دەستێوەردانی بەپەلەی بارودۆخی گیراوی سیاسی کوردی
رۆژئاوای کوردستان رەمەزان ئەحمەد کەماڵ لە گرتووخانەی رەجایی شەهر
کەرەج کرد.
لێ بوردەیی نێو دەوڵەتی لە راپورتەکەدا نووسیەیە،:رەمەزان ئەحمەد کەمال
کە خەریکی تەپەراندنی۱٠ساڵ حوکمەکەیە لەئێراندا ،پێویستی بەپەلەی بە
نەشتەرگەری وچاودێری پزشکی هەیە.رۆژی۳٠ دسامبری ۲٠۱۵ کە ناوبراویان بۆ
چارەسەری ئیلتهاباتی دوای نەشتەر گەری بۆ نەخوشخانە دەبرد،
کاربەدەستانی گرتووخانەکەدوای ئەوەی کە زۆری لێ دەدەن ودوای۲حەوتوو بێ
چاودێری پزشکی دەی هێننەوە بۆ گرتووخانە.
رەمەزان ئەحمەد کەماڵ پێشتر بە نووسینی نامەیەک بۆ ئەحمەد شەهید،هەواڵ
نێری تایبەتی مافی مرۆڤ لە ئێران هەواڵی ئەشکەنجەو ئازاری خۆی لەلایەن
کاربەدەستانی گرتووخانەوە راگەیاندبوو.
رەمەزان ئەحمەد کەماڵ هیچ کەسێکی لە ئێراندا نییەو ئەمە خۆی بارودۆخی
ناوبراو لە گیراوە سیاسیەکانی تر ئاڵوزتر و نالەبارتر دەکات.
زۆربەی ئەو گیراوە سیاسیانەی کە پێشتر لەگەڵ رەمەزان ئەحمەد کەمال
لەیەک ژوور بوون بەردەوام هەوڵ دەدەن بۆ ئاسانکاری کردن بۆ چاودێری
وچارەسەری پزشکی ناو براو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
٢٤\٢\٢٠١٦
info@kmmk.info
|