په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٣\٢٠٢٣

رەمەزان مانگی رۆژووگرتنە بۆ کەسێک کە رۆژوو بگرێ!

 

 

     ئیلهام مانیع*

وەرگێڕانی: شوان عەزیز  

رەمەزان هاتەوە،
سەرلەنوێ،
بەیانی،
بەخێر بێتەوە.
رەمەزانیش مانگی بەڕۆژووبوونە بۆ کەسێک کە بیەوێ بەڕۆژوو بێ!
بە زۆر نییە،
"دەبێ هەر بەڕۆژوو بیت، بتەوێت یان نا، لە باوانتەوەیە"
ئەوەیە کە ئێمە دەیکەین،
جا ئینجا جنێویش دەدەین!
رەمەزان بەخشندەیە،
لە هەمووش بەخشندەتر ئەوەیە کە نەیسەپێنین بەسەر ئەوانەدا کە بەڕۆژوو نابن!
هەر وەک چۆن ئاین بە ئارەزوویە، واتە مرۆڤ ئەو ئاینە هەڵدەبژێرێ کە دەیەوێ!
کەواتە مافی خۆشیەتی کە بەڕۆژوو بێ یان نەبێ!
بەزۆر نییە،
(واجیب) نییە،
کێ دەیەوێ بەڕۆژوو دەبێ و کێش نایەوێ بەڕۆژوو نابێ،
پەیوەندیی بەخۆیەوەیەتی، مافی خۆیەتی.
مافێکی مرۆییە،
دەچێتە ناو چوارچێوەی ئازادیی باوەڕ و ئاین!
ئازادیی تاکە،
چەمکی "مڕۆڤ ئازادە چ ئاینیکی هەبێ و ڕێوڕەسمەکانی بەجێبگەێنێ"
چەمکێکی نامۆیە تا ئێستاشی لەگەڵدا بێ بە ئێمەمان!
ئەمەش پەیوەستە بە کاتەوە، بۆ ئاخیری هەر پێی رازی دەبین!
من بە هۆی ئەو یاسایانەوەیە کە هەندیک دەوڵەت بۆیان داناوین ئەوە دەڵێم!
ئەوانەی بەڕۆژوو نابن سزا دەدرێن،
"دەبێ هەر بەڕۆژوو بی، بتەوێ یان نا، لەباوانتەوەیە!"
"ئەگەر نەشیکەی زیندانیت دەکەین، پووڵت لێدەستێنین، سەرباری ئەوەش لێشت دەدەین و تف و لەعنەتیش لە باب و باپیرانت دەکەین!"
زۆرێک لە دەوڵەتەکانی ئیمە وا دەکەن.
بووە بە سیمایەکی شەرمەزاریی.
یاسایەک کە قامچی جەلادی بەدەستەوەیە و دەڵێ:" ئەوانە رێکاری یاسایین و بە زۆر دەیسەپێنین بەسەرتاندا، دەبێ بەڕۆژوو بن بتانەوێ یان نا"
ئەو یاسایانە بۆیە داڕێژراون چونکە خەڵک ئیتر تێدەگا کە توانای هەڵبژاردن و دیاریکردنی هەیە!
ئەو یاسایانە بۆیە داڕێژراون چونکە دەسەڵاتداران و هێزە ئاین و ئیسلامیەکان ترسیان لە ئازادی مڕۆڤ هەیە!
ئەوان لە مڕۆڤی ئازاد دەترسن.
هەر بۆیەش سوورن لەسەر تێکشکاندنی ویستی مڕۆڤ.
ئەوان تێگەییشتوون کە دەسەڵاتیان نامێنێ، هەر بۆیەش پەنا دەبەنە بەر سەرکوت و تۆقاندن، بەڵام ئەوەش بۆ هەتا سەر نابێ!
چونکە ترس و تۆقاندن هەتا سەر نابێ و بەڵگەشمان لە مێژوودا بەدەستەوەیە!
لە وڵاتی مەغریب لە مانگی رەمەزاندا چەندین گرووپی گەنج و لاو بە ئاشکرا خواردن دەخۆن بۆئەوەی جەخت لە یەک شتی سادە بکەنەوە ئەویش ئەوەیە کە: "مافی دەوڵەت نییە، هیچ دەوڵەتێک، کە ئاین بسەپێنێ و دەوڵەت نابێ رێوڕەسمەکانی هیچ ئاینێک بەسەر خەڵکدا بسەپێنێ. چونکە ئاین ئازادییەکی تاکە و مافێکی مرۆییە. بە تایبەتی دەربارەی فرەئاینیی و هەڵوێستی نائاینیی.
ئەو بیانووەی کە دەسەڵاتداران و هێزە ئاینیی و ئیسلامییەکان و پارێزگارەکان بەدەستیانەوەیە ئەوەیە کە خواردن بە ئاشکرا لە نێو خەڵکدا هەستی ڕۆژووەوانانی موسڵمان بریندار دەکا!
بەرسڤی ئەو بیانووەش بریتییە لە: "ئەوەی کە بەڕۆژوو دەبێ بۆ خۆی بەڕۆژوو دەبێ و بۆ خۆیەتی و بۆ خوای خۆیەتی. بەڵام کاتێک کە چاوەڕوانیی لە خەڵک دەکا بۆ ئەوەی هاوکار و یارمەتیدەری بن لە ڕۆژووگرتنەکەیدا، ئەوەیان شتێکی سەیرە!
تۆ خۆت دەتەوێ ئەو کارە بکەی و بەڕۆژوو بی کەواتە دەبێ هەر خۆشت بەرگەی بگری!

________________________________________________

* ئیلهام مانیع: مامۆستای یاریدەرە لە پەیمانگای زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی زیوریخی سویسرا، نووسەر و چالاکوانی مافی مرۆڤەو لە بنچینەدا خەڵکی یەمەنە و ئێستا وەک شارەزایەک بۆ ڕێکخراوە سویسری و نێودەوڵەتییەکان کاردەکا. نووسەری چەندین کتێبە بە زمانەکانی ئەڵمانی و ئینگلیزی.

سەرچاوە:
https://www.ahewar.org/debat/show.art.asp

 

٢٤\٣\٢٠٢٣

ماڵپه‌ڕی شوان عەزیز

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک