١٤\١\٢٠٢٣
رەنگ باش مرۆڤ!

فه‌رهاد مازێ
سپێدان هەور سوور
هەور شین نیوەڕۆ
ئێوارە رەش هەور
تاریکه سپی نابیندرێ شەو هەور
نووته‌که رێ له‌و هه‌ور ره‌نگه
خۆڵه‌مێشیی و سه‌وز و زه‌رده
مۆر و قاوه‌یی و بێڕه‌نگه
ره‌نگ زۆرن نابیندرێن به چاو
ئاسمان پڕ رەنگی بێڕەنگە
لە بێڕەنگیی و لە
ناو رەنگدا
مرۆڤ لە ده‌ره‌وه‌ی خۆی خوا ره‌نگه
لەو هه‌موو ره‌نگه به‌ر ژیان ناکه‌وی
فه‌رامۆشکه ره‌نگی ئاسمان
مرۆڤ لێره نییه بۆ جوانکردنی ژیان
بۆ ره‌نگکردنی ئاسمان
بۆ خودابوون لێره‌یه مرۆڤ
له ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤ و خوا سه‌یری ئاسمان ده‌که‌م
مرۆڤ ئاپۆڕەیەکی زۆری فڕێداوه‌ته ئێره
شوێن نه‌ماوه بۆ ژیان
خوا بوون چۆڵ ناکا
زه‌وی ده‌مامک
خاڵیی له مرۆڤ
له ژیان راده‌که‌ین و ناگه‌ین به که‌ناری ئارام
پڕبووه له برین و بای سارد ژیان
ئه‌ڤین و جوانیی
بۆشایی نێوان خودا و مرۆڤ پڕناکه‌نه‌وه
هه‌وڵێکی شه‌رمن هه‌یه مرۆڤ بگه‌ڕێته‌وه ناو ژیان
له ده‌ریا و زه‌وی و ئاسمان
خه‌نده دابه‌شکا دووره ژار
خوا مرۆڤ
ئاسمان له ره‌نگ خنکاو
چه‌قۆ بۆته گۆڕی ده‌ریا
زه‌وی باخچه‌ی مردووان
مرۆڤه‌خوا ئه‌و هه‌موو تاریکییه چبوو داتگیرساند
ئه‌و هه‌موو ژاره ره‌نگه چبوو رژان
ئاسمان قه‌فه‌زی باڵنده
چه‌قۆ چۆته لاشه‌ی ماسی
ئاژه‌ڵ به برین دڕا
بوونه‌وه‌ری سارد گڕی دا
سوتان دره‌وشانه‌وه‌ی
گیانی مرۆڤ
گۆڕی جوانه مرۆڤه خوا
خوا مرۆڤ
شوێن ده‌ستناکه‌وێ له‌و چۆڵه‌وانییه بێ ئه‌ڤینه
خۆشه‌ویسیتی نادۆزیته‌وه له‌و ئاپۆڕە چۆڵه
ئازادیی له قه‌فه‌زی جواندایه
میهره‌بانیی چه‌قۆ
تیشک به کۆڵانه‌کانی گیان ناکه‌وێ
رۆشنایی دووره له بینین
بێڕه‌نگیی ره‌نگه
رێ تاریک
چاو نابینێ رێ
چاو دامه‌خه
گۆڕ گه‌ڕانه‌وه‌یه
گۆڕ شوێنێکی ئارامه بۆ ره‌نگ
گۆڕ ره‌نگ ده‌که‌ین
چاو دامه‌خه
خودا بۆته مرۆڤ
مرۆڤ مرد
له ناو ئه‌و هه‌موو گۆڕه ره‌نگاوڕه‌نگه
ره‌نگێکی زۆر که‌وتۆته ده‌ره‌وه‌ی بینین
به مردن ئاسووده نییه
سەقا ره‌نگ
ره‌نگ مردن
مردنی زۆره ره‌نگ
ره‌نگی زۆره مردن
خودا بۆته ره‌نگ
ره‌نگه مرۆڤ
مرۆڤ بۆته خوا
مرد مرۆڤ
مرۆڤێک نادۆزیه‌وه
ره‌نگ و خوا نه‌بی
سپێدە باش مرۆڤ
نیوه‌ڕۆ باش خوا
ئێواره باش ره‌نگ
ناکرێ تۆم خۆشبوێ
که‌سم لێنه‌بووه
تاریکی داگیرساوه تا ده‌سوتێ
مردنت باش مرۆڤ.
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
مازێ
|