| 
			 
			١٧\٩\٢٠٢٣ 
			
			ره‌نگدانه‌وه‌ی 
			وتووێژی مەنسوور جیهانی له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤیزیۆنی "فڕانس ٢٤ 
			
			به زمانه‌کانی 
			ئینگلیزی و چینی له ده‌زگایەکانی راگه‌یاندنی ئاسیا. 
			
			 
			 
			 وتووێژی 
			"مەنسوور جیهانی" پەیامنێری سەربەخۆ و نێودەوڵەتیی سینەما له‌گه‌ڵ 
			ته‌له‌ڤیزیۆنی "فڕانس ٢٤" سه‌باره‌ت به فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی 
			"کان"ی فه‌رەنسا به زمانه‌کانی ئینگلیزی و چینی له ده‌زگایەکانی 
			ڕاگه‌یاندنی کیشوه‌ری ئاسیادا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو. 
			 
			"مەنسوور جیهانی" پەیامنێری سەربەخۆ و نێودەوڵەتیی سینەما له وتووێژ 
			له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤیزیۆنی "فڕانس ٢٤" فه‌رەنسا گوتی: فێستیڤاڵی 
			نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "کان" له وڵاتی فه‌رەنسا به ناونیشانی گرینگ‌ترین 
			رووداوی سینه‌مای جیهان هه‌میشه گرینگییه‌کی تایبه‌تی به سینه‌مای 
			کوردستان و ئێران داوه و پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان کردوون. 
			به‌رچاوترین سینه‌ماکاری ئێرانی ڕه‌وانشاد "عه‌باس کیارۆسته‌می" به 
			فیلمی سینه‌مایی "تامی گێلاس" به وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی به‌نرخی چڵه‌خورمای 
			زێڕین و ده‌رهێنه‌ری ناوداری کورد"به‌همه‌ن قوبادی" به فیلمی سینه‌مایی 
			"کاتێک بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌کان" و به وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی کامێڕای زێڕین و 
			سینه‌ماکارانی به‌ناوبانگی ئێرانی له‌وانه؛ "ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی"، 
			"جه‌عفه‌ر په‌ناهی"، "محه‌مه‌د ڕه‌سووڵ ئۆف" و ... دوای به‌شداری له 
			فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کان"ی فه‌ڕه‌نسا و وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی 
			به‌شه جۆراوجۆره پێشبڕکییه‌کان به سینەمای جیهان ناسێندران. 
			 
			جیهانی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: هه‌موو ساڵیک، نوێترین به‌رهه‌می 
			سینه‌ماکارانی به‌رچاوی ئێرانی بۆ به‌شداری له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی 
			فیلمی "کان" ڕه‌وانه ده‌کرێن و بۆ یه‌که‌مین جار، هۆگران و لایه‌نگرانی 
			هونه‌ری سینه‌ما، ڕۆژنامه‌نووسان، ڕخنه‌گران، نووسه‌ران و به گشتیی 
			ستافی سینه‌مای جیهان له میانه‌ی ئه‌م ڕووداوه گرینگه سینه‌ماییه‌دا 
			سه‌یری ئه‌م به‌رهه‌مانه ده‌که‌ن و له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی 
			دادوه‌رانی به‌شه جۆراوجۆره‌کانه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێن و به وردی و به 
			جوانی دادوه‌ری ده‌کرێن.  
			 
			"مەنسوور جیهانی" له کۆتایی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا جه‌ختی کرده‌وه: 
			فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "کان"ی فەره‌نسا، یه‌که‌مین په‌نجه‌ره‌ی 
			گرینگی سینه‌مایی له جیهاندایه که به‌ره‌وڕووی سینه‌مای کوردستان و 
			ئێران ده‌کرێته‌وه و ئه‌م هاوکارییه گرینگ و پڕبایخه؛ وه‌کو خوله‌کانی 
			ڕابردوو، له خوله‌کانی داهاتووشدا درێژه‌ی ده‌بێ. 
			 
			وێنه: عەتا تاهیر کەنارە 
			ئاژانسی هه‌واڵی "فڕانس پڕێس" 
			ئاژانسی فۆتۆی "گێتی ئیمه‌یجز" 
			بۆ زانیاریی پتر: 
			
			
			
			https://awnchina.cn/mansour-jahani-prominent-iranian-filmmakers-introduced-to-world-through-cannes-international-film-festival 
			
			
			https://awnchina.cn/通过戛纳国际电影节向世界介绍杰出的伊朗电影人 
			
			
			
			https://awnchina.cn/曼蘇爾•賈哈尼通過戛納國際電影節向世界介紹傑 
  
			
			
			
			ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی   
			
			  
			
			  
			
			 
  
			 |