١٧\٦\٢٠١٤
رەنگە خەونی کوردەکان بیتە دی ئەگەر
عێراق
بڕووخێ.

ماتس لارشسۆن |

وەرگێڕانی:
سەرکەش
|
ئەمە ناونیشانی ڕاپۆریکە لە لایەن ماتس لارشۆن لە ڕۆژنامەی ئیوارانی
سوید ئیکس پریسێن ڕۆژی ١٢ی یونی ٢٠١٤ بڵاوبۆتەوە.
ئەو وەها دەنووسێ:
لەندەن؛ داعش لە ڕۆژی پینجشەممەش دریژەی دا بە پیشڕەوی پەلامارەکانی
خۆی لە عێراق.
هەروا گروپیکی تریش هەمان شیوە دریژەی بە پەلاماری خۆی دا.
خەونی کوردەکان لەمەڕ دەوڵەتی خۆیان دەکرێ بیتە دی ئەگەر
عێراق لە
بەریەک هەڵوەشێ.
گرووپیک کە لە زۆربەی جاران لەو ڕاپۆرتانەی سەبارەت بە
عێراقەوەیە
لەبیر دەکرێ، ئەمە گوناهە لەبەر ئەوەی کوردستانی
عێراق یەکێ بووە لەو
نوچە و هەواڵە باشە دەگمەنانە لەم چەند ساڵەی بووری. ناونیشانی هەواڵی
گرنگی میدیا جیهانیەکان بە زۆری، چڕبۆتە سەر ناوچە پڕ لە کیشە و
ئالۆزیەکان تا بەوەی نموونە چاکە پۆزەتیڤەکان ببینێ، هەروا لە دوایی
هەمووانیش کوردستانی
عێراق بووە.
ئەمە زۆر ڕاستە کە ئیستا ڕۆژنامەوانە ڕۆژاواییەکان خۆ دەگەییەننە ئەوێ
(مەبەست باشووری کوردستان). بەشەکانی تری
عێراق زۆر پڕ لە مەترسیە.
ئەو چوار ملیۆن کوردەی پارێزگاکانی دهۆک هەولیر سلیمانی لە پراکتیکدا
خۆیان چاوەدیری خۆیان دەکەن، ناوچەکە لەباری زۆریدا ئارام و دوور بووە
لەو توندوتیژیانەی کە ناوچەکانی تری
عێراقی هەر لە دوای داگیرکرانی لە
لایەن ئەمریکاوە لە ٢٠٠٣ ئازار و ئەشکەنجە داوە.
بەڵام پیشڕەویەکانی داعش هەم هەڕەشە و هەم ئەگەریکی بۆ کوردەکان لەگەڵ
خۆ هینا. ئەمە میللەتیکە سەرەڕای ئەوەی بە ٣٠ ملیۆن دەژمیردرێ لە
ووڵاتەکانی وەک
عێراق، تورکیا، سوریا، ئیران. هەرگیز دەوڵەتی خۆی
نەبووە.
ڕەنگە کۆرپەیەک لە دایک ببێ ئەگەر
عێراق لیک بترازێ. کوردەکان
هەرچەندەی بڵێی هیزی ئاسایشیان هەیە، پیشمەرگەی خودان دیسپلینی چاک، کە
ئیمە لە ڕۆژی پینجشەممە چالاکییەکانیمان بینی. ئەو پیشمەرگانە ئەو
کاتەی کۆنترۆلی شاری کەرکوکی بە نەوت دەوڵەمەندیان لە باکوری
عێراق کرد.
کە دەکەویتە دەرەوەی سنووری ئەو سێ شارەی تر کە کوردستانی
عێراق
پیکدینێ. بەڵام کوردەکان داوای دەکەن (مەبەست شاری کەرکوکە) کوردیکی
زۆری تیدا نیشتەجێیە.
لەویش سوپای
عێراق وون بوو(مەبەست شاری کەرکوکە)، پیشمەرگەش ئەو
بۆشاییەی کە دروست ببوو پڕی کردەوە. هاوکات مەترسی شەڕی ڕووبەڕوو، بۆ
پیشمەرگە ئەگەریکە لەگەڵ سونیە توندڕەوەکانی داعش. ئەو گروپەی ئەم
هەفتەیە کۆنترۆلی گەورە شاری موسلی کرد و ڕووەو باشوور بەرەو بەغدا
بەڕێوەیە.
بەغدا ئارمانجە! دوێنێ سەرکردەیەکی داعش گوتی، بەڵام ئەم گرووپە تووشی
مەترسی دەبێتەوە ئەگەر دەم بۆ قەپی وا گەورە بکاتەوە و خۆ بگەیەننە
ئەوێ.
بێگومان هێشتا حکومەتی ئێراق هەوڵی زۆر دەدا، سەرەڕای کێشە زۆر
گەورەکان دوێنی نەیتوانی بڕیارێک بە پەرلەمان دەرکا، بۆ راگەیاندنی
باری نائاسایی لە ووڵات، بەڵام بە هۆی ئامادە بوونی ژمارەیەکی کەم لە
ئەندامانی پەرلەمان.
بەڵام ئێستا هێرش و پێشڕەویەکانی داعش کاردانەوەیەکی توندی
لێکەوتۆتەوە. ئێمە ئەو کاردانەوەیەمان لە داماڵینی کوردەکان بۆ کەرکوک
بینی، هەروا لەم زانیارییانەی هێرش و بەرپەرچدانەوەی هێزە عێراقییەکان،
هاوکات لە ئاگادارییەکانی ئێرانیش. موسڵمانە شیعەکانی ئێران
هاوپەیمانی گرنگی ئەو حکومەتە زۆربە شیعەییەی بەغدان، زۆر چاک هێزی
سەربازی تایبەتی ئێران دەخرێتە گەڕ، بەلای کەم ئەگەر شارە پیرۆزەکانی
شیعە وەک سامەرا و کەربەلا هەڕەشەی بێتە سەر. هەروا بەغدا لەم ڕۆژانەدا
پێویستی بە نوێ کردنەوەی یارمەتی و هاوکاری کوردەکانە، بەڵام لەو
کاتەدا پەیوەندیەکان لە ئاستی ئەو پەڕی چاکیدا نیە، ئەوان هەندێ جار لە
سەر داهاتی نەوت شەڕ و کێشەیانە، کوردستانی ئێراق لە نوێ دەستیان بە
هەناردەکردنی نەوت کردووە بەرەو باکور بە ناو تورکیا. شتێکیش کە ئێمە
لە ڕۆژئاوا لەگەڵ خۆتێکەڵکردنی چالاک لەم کێشانەدا نین. کەس نایەوێ
بگەڕێتەوە ئەوێ. لەگەڵ ئەوەی ئەمریکا پەیمانی هاریکاری کەل و پەلی
سەربازی داوە و باس لە تەرخانکردنێکی خاو دەکرێ، ئێمە دەبێ لەگەڵ ئەو
بێ متمانەییەی ئێران و ئەمەریکا دابین لە دژی داعش، وەک ئەو گوتەیەی کە
پێی ئاشناین دوژمنی دوژمنم دۆستمە.
١٢\٦\٢٠١٤
ماڵپهڕی کهریم سهرکهش
_________________________________
هەموو بابەتەکان دەربارەی
''داعش'' لێرە ببینە:
www.emrro.com/dosyeydahish.htm
|