په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\١٠\٢٠١٦

رەنگی پەلکەزێڕینە لە شیعرەکانی کەژاڵ ئیبراھیم خدر.

 

     بەشیر حاجەم

وەرگێڕانی: ھێمن عەبدوڵا عەلی

لە نزیکەوە ئەم شاعیرە جوان نووسە دەناسم "ناسینی من دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوکردنەوەی شیعرەکانی لە رۆژنامەو گۆڤارەکان "ئەوەی ئەو نوسیویەتی "خەم و ئازاری ئەم گەلە بەش مەینەتەیە کەدەسەڵاتدارانی دیکتاتۆر، دوور لە بەھا مرۆیەکان ژیانیان لێدەکات بەدۆزەخ و بە شێوەیەکی جیاواز دەیان چەوسێنێتەوە ،ئەم شاعیرە بەووشەکانی رەنگدانەوەی ناخی واڵا کردووە تاکوو گوڵە ھەنارەکانی ئەم زەمەنە جوانی ببەخشێت "

کەژاڵ" لە ساڵەکانی ١٩٨٧ وە دەستی داوەتە شیعر نووسین یەکێکە لەشاعیرەناسراوەکانی نەوەی" ٩٠"کان و تاکوو ئێستا تریفەی ووشەکانی بەردەوامی ھەیە، تروسکایی دەبەخشێت تاکوو شەوەزەنگی نائومێدی بسڕێتەوە"ئەم شاعیرە چەندین دیوانی بەزمانی کوردی ھەیە ، دیوانێکیشی بەناوی "چاوێک بۆعشق ،باوەشێک بۆخۆشەویستی" بەزمانی عەرەبی بڵاوکردۆتەوەو پێشکەشی کردووم ، ھەروەھا بەرێز دکتۆر "ھیمداد حسین "لە بیلۆگرافیایەکدا شیعری کەژاڵی بەعەرەبی بڵاوکردۆتەوە بۆئێمەی خوێنەرو رەخنەگری عەرەب ماییەی شانازییە "

ئەوەی زیاتر دەمەوێت تیشکی بخەمە سەرو، ھەڵوێستەی لەسەر بکەم،دەنگی مێینەی ئەم شاعیرەیە کە زۆر رێز لەو دەنگانە دەگرێت کەلەسەر شیعرەکانی دەنوسن ئەگەر باش یاخوود خراپ ،رەنگدانەوەی ھەبێت : کەئەمە زۆر جار لەم نێوەندەدا ئەدەبیەدا جێگەی قبوڵ کردن نیە" بگرە زۆر جار ئەوەی لەسەری دەنوسیت و بەچاوێکی رەخنە گرانەوە، بەناڕەوا ھێرشت بۆ دێنێت و کەسایەتیت دەڕوشێنێت " بەرگەی رەخنە ناگرێت . "ئەوەتا کەژاڵی شاعیر چەند ناسکانە گوڵە لاولاوی ووشەکانی دەنەخشێنێت و، بەزمانێکی ئەدەبی دوور لە رتووش و ھەڵچوون بڵاوی دەکاتەوە.

بەراستی ئەوانەی من دەیخوێنمەوەو لێیان رادەمێنم و سەرسامی دامدەگرێ "کە چەند ناسک تێشووی خەمەکانی دەبینم "چەند ناوازە پەنجەرەی رۆح و دڵی واڵا کردووە" بگرە زۆرجاریش بیردەکەمەوەو دەڵێم خودایە ئەم مەخلوقە چەند ناوەوەیان ئازاری تێدایە بەتایبەتی خودی شاعیر "ئەوەی زیاتر منی راکێشا بۆئەم نوسینە ، وە دەمەوێت رای خۆم لەسەری بدەم کە چەند حەزم دەکرد زمانی کوردی فێرببم و شیعرەکانم بەزمانی دایک بخوێندایەتەوە بەڵام بەداخەوە"

ئەوانەی کە شیعرەکانی کەژاڵ وەردەگێرن بەشێکی زۆریان زیاتر وشە ریزکردنە و جوانی شیعرەکە دەشوێنێ ،کە ئەمە ئەھمیەتی شیعرەکە زۆر کەم دەکاتەوە و جوانی و ناسکی وون دەکات، کە دیارە ئەگەر بە کوردی بیخوێنیتەوە و سەرنجی بدەیتێ رەنگە زۆر ناسکتر نوسرابێت "

بۆنمونە "چەندین شیعری ئەم شاعیرەم خوێندۆتەوە کە وەرگێردراوەتە سەرزمانی عەرەبی بڵاوکراوەتەوە"ناھەقی زۆریان بەرامبەر کردووە ، زیاتر لە ووشە ریز کردن دەچێت ، نەک جوانی ببەخشێت و بیدات بە خوێنەر کە ئەمە خۆی لەخۆیدا شیعرەکە بێ بەھا دەکات " جگە لەوەش کوردی و عەرەبیەکەش دەشوێنێت" بۆئەوەی زیاتر درێژەی نەدەمێ دێمەوە سەر ئەم گوڵە جوانەی شیعر کە وەرگێڕدراوە و زۆر پێی سەرسامم قەشەنگی دەدات بەرۆح و دڵ "

کەژاڵ وەک دەرگایەک بۆ ژیان بکاتەوە پێمان دەڵێ:


پێم بڵێ
لە نێوان مەسستی چاوەکان و
مەستی پێکی شەرابەکەتدا
کامیان ھەڵدەبژێری
لەنێوان خەونەکانی ئێستاو منداڵیمدا
کامیان فەرامۆش دەکەی
لەنێوان پەنجە ناسکەکانی
کچەکانی نێو قەڵاو
پەنجە قڵیشاوەکانی کچە قەرەجەکان و
پەنجە بەشیر تەڕبوەکانی بێریەکدا
کامیان ھەڵدەبژێری


بەراستی دیمەنی ئەم وشانە ناخت دەوروژێنێت و ھەست دەکەیت شیعر دەخوێنتەوە، بۆن و بەرامەی وەک رەیحانە پەخش دەبێت "ئەمە شیعرە "شاعیرێکی پڕ لە ئەندێشە نوسیویەتی کە پرە لەخۆشەویسیتی؟ منیش بیروباوەڕم وابووە کە زۆر جوان نوسراوە "ھەرچەندە دوای تاوتوێکردن و چاکردنی ئەو ھەڵە زمانەوانیانە زۆر زۆر سەرسام بووم".

کەژاڵ خان زۆر زۆر پیرۆزبایت لێدەکەم و بێ پەروا دەربڕین و ھەستی جوانی خۆمت بۆ دەنێرم و دەڵێم سەدان جار دەستان گەش و گەشتر بێت.

چونکە ھەستم کرد کە ئەم شاعیرە ھەمیشە پێشەنگی دەوێت و ئەو رەخنانەشی لێی دەگرێت زۆر بەئاسایی وەریدەگرێت" بۆیە وەکوو کارو کاردانەوەیەک بۆئێوەو زیاتر لەم نێوەندەدا رۆژانە بەر دیدەم دەکەوێت و دەیبینم ، بۆت دەگێڕمەوە".

جارێکیان رەخنەم لە ناشاعیرێکی ھەڵەوەڕو دەست و پێ سپی گرت لە میھرەجانێک، سەرنجی خۆمم دەربڕی و رەخنەم لێگرت بە شێوازێکی ئەدەبی " ئەوەی نوسیبووی و خوێندیەوە ھەر لە شیعر نەدەچوو، "دیارە زۆری پێ ناخۆش بوو" بە توندی وەڵامی دامەوەو ،تەھددێکی زۆری کردم و پێی گوتم:

''ئەگەر جارێکی تر بە شێوەیەکی رەخنەئامێز قسە لەسەر شیعرەکانم بکەی و بەو شێوەیە لێم بڕوانی ئەو کاتە من بە عەشایریی وەڵامت دەدەمەوە''.

 

بەعقوبە
 

ماڵپهڕی که‌‌ژاڵ ئیبراهیم خدر
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک