|
١٦\١٠\٢٠٢٦
ڕێنوا.

فهرهاد
کەریم
ئاو شەڕ لەگەڵ
بەرد ناکا
قامیش شەڕ لەگەڵ با نا
بەها ڕژاوەتە ئاو
نەرمی قامیش
مەهێڵە دەرەوە بتبا
ڕێم نیشان مەدە
داو نا
ڕێگاکان پێیداچووم
فریوو لێی ژیام
تەڵەت نەمردم
ڕێ نیشان
مردن پڕە لە بەتاڵ
ژیان له پووچیی
کەمێ لەو بەتاڵییە پڕکه
کەمێ لەو پڕە بەتاڵ
ئاو دەژمێرم
دەژمێرم با
کات ڕۆیی
فرمێسک / باران / گهڵا / ژان بژمێره
لە دەرەوەی کاتدای
مرۆڤ مەژمێره
ئاسانە مرۆڤ ژماردن
مرۆڤ دهژمێردرێ
ژیان کورتە لە کیسەڵ خێراتر مەڕۆ
زوو دەگەی ئەو شوێنەی بۆی دەڕۆی
وەک کیسەڵ ڕۆیین / بینین / ئارامیی بژمێرە
هەر هیچ ناژمێری
خۆت لە دەرەوەی کات بژمێرە
به کات ناگهی مرۆڤ!!!
پایزی
٢٠٢٦ - ڤێرجینیا
ماڵپهڕی فهرهاد
کەریم
|