١٨\٥\٢٠١٠
ره‌سه‌نایه‌تی
دوێنێ و گۆڕان و نوێکاریی له ئه‌مڕۆدا.
هه‌ورامان
عه‌لی تۆفیق
ڕه‌سه‌نایه‌تی په‌یام و بنه‌ما ڕۆحیه‌کان
که مرۆڤ له چوارچێوه‌یه‌کی شیاوی پڕ له به‌رنامه‌ی ڕێکخراودا ڕێکی
ده‌خات و ده‌بێته زنجیره به‌ندێک بۆ ڕێکخستنی کار
و به‌رنامه و پلانی ئاینده‌یی و هۆکارێک بۆ ئاسانکاری ژیان و
هۆکارێک بۆ داهێنان و سه‌رکه‌وتن و پێشکه‌وتنی ڕه‌تی ژیان .
ڕه‌سه‌نایه‌تی له په‌یامی ئاینی که نێردراوی په‌روه‌ردگاره
و پێغه‌مبه‌ران کاریان له سه‌رکردووه و له‌و سه‌رده‌مانه‌دا
بۆ وشیارکردنه‌وه و ڕێکخستنی ژیانی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی له‌سه‌رده‌می
خۆیان دا به‌ده‌ردی ده‌یان گرفت و کێشه‌وه ده‌یان ناڵاند ... یاساکان
له‌ڕوانگه‌ی پاراستنی ڕه‌سه‌نایه‌تی مرۆڤه‌وه ده‌هاتنه‌وه ئاراوه ،
جوانی و بێ گه‌ردی مرۆڤه‌کانیان له خۆده‌گرت .
تێکڕایی په‌یامه‌کان له‌چه‌ند خاڵێک دا یه‌ک ده‌گرنه‌وه ، که ئه‌ویش
بڕوابوونی مرۆڤه به‌خوداوه‌ندێکی تاک و بێ شه‌ریک و په‌روه‌ردگارێک که
ئه‌م مرۆڤ و دونیا‌و سیسته‌می ئه‌م ژیانه‌ی به‌هه‌موو ڕێسا‌و بنه‌ماکانیه‌وه
خوڵقاندوه‌و له‌وێشه‌وه ئه‌و ژیان به‌په‌یامێک بۆ مرۆڤ ڕێکده‌خات و ئه‌و
ڕه‌سه‌نایه‌تیه پاکه ده‌به‌خشێته مرۆڤه‌کان .... له‌گه‌ڵ ئه‌م
بڕوابوونه و باوه‌ڕ پێ هێنانه‌ی مرۆڤ به به‌نده‌کانی په‌یڕه‌و بنه‌ما
ئاینیه‌کان دا ڕێنمای ده‌کات بۆ ڕاست ڕه‌وی و دادپه‌روه‌ری ، له‌گه‌ڵ
ڕێکخستنی یاساکانی تاک و کۆمه‌ڵگا و به‌دیارخستنی ئه‌رکه‌کان و مافه‌کان
.
ڕه‌سه‌نایه‌تی په‌یامه مرۆییه‌کان و گرنگی و پێویستی ڕه‌سه‌نایه‌تی
بنه‌ما مرۆییه‌کان زانا و فه‌یله‌سوف و عیرفانیه‌کان توانیان له‌م
ڕوانگه‌یه‌وه بۆچون و ڕاکانی خۆیان له چوار چێوه‌ی چه‌ند یاسایه‌کی
فه‌لسه‌فی و زانستی دا بۆ ڕێکخستنی ژیانی سه‌رده‌میانه‌ی مرۆڤایه‌تی بۆ
خزمه‌ت به‌تاک و کۆمه‌ڵگا ... سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگا و نه‌ته‌وه
جیاوازه‌کان و داب و نه‌ریت و ڕێچکه‌ی پێش وه‌ختی نه‌وه‌کان و ئه‌و
پێداویستیه گرنگه مه‌عنه‌ویانه‌ی که مرۆڤ و کۆمه‌ڵگا پێویستیان پێیه‌تی
، مرۆڤ سه‌ره‌تایی ئه‌و ڕێچکه ڕه‌سه‌نه‌یه که مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر
دروست ده‌بێت .... چونکه ئه‌و یاسا و ڕێسایانه‌ی که خودی مرۆڤ دایان
ده‌ڕێژێ ته‌نها بۆ خزمه‌ت به‌مرۆڤایه‌تی ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر ئه‌و
یاسایانه‌ی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئاراسته‌یه بن ئه‌وه هیچ ئه‌رزش و
سودێکیان نابێت و ئه‌و گرنگیه له ئاسته‌نگ ناگرێت و له بنه‌مادا ده‌بنه
کار‌و پلان دژ به مرۆڤایه‌تی ، چۆن مرۆڤ به‌هۆیی زانسته‌وه چه‌ند خزمه‌ت
به‌مرۆڤایه‌تی ده‌کات هێنده‌ش زیان ده‌گه‌یه‌نێت ، چۆن فکرو هۆش و به‌رنامه
و پلان هاوکار بووه له پێگه‌یاندن و گه‌شانه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی و
هۆکارێک بووه بۆ پێگه‌یاندنی ئه‌قڵه‌کان هێنده‌ش قوتانخانه‌یه‌ک بووه
بۆ داڕشتنی بیری دژه مرۆڤایه‌تی و هۆکارێک بووه بۆ تاک ڕه‌وی و زۆڵم
زۆر .
که‌واته مرۆڤ له‌سه‌ره‌تای هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌دایه که خۆیی خاوه‌نیه‌تی
و خواستی خۆیی و کۆمه‌ڵگاکه‌ی تێدایه و به‌خۆیی پێش ڕه‌ویه‌تی .. ئه‌مه‌ش
ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ که داب و نه‌ریت و یاسا و ڕێره‌ووی ژیان له‌ده‌ستی
مرۆڤدان و ده‌کرێ به‌و شێوه‌ی خۆیی ده‌یه‌وێ و به‌وشێوه‌ی له‌خواستی
خۆیه‌تی و له به‌رژه‌وه‌ندی دایه دابڕێژرێ و گۆڕانکاری به‌سه‌ردا
بێنێ و له‌ئاست ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆیی دا مامه‌ڵه بکات به شێوازێکی گشتی
وه‌ک مرۆڤێک ، چونکه هه‌میشه مرۆڤ له‌ڕووی مرۆڤایه‌تی یه‌وه ده‌بێ
خاوه‌ن ڕه‌سه‌نایه‌تی بێت ..
ئه‌و ڕه‌سه‌نایه‌تی یه ئه‌گه‌ر له‌ڕووی ئاینیه‌وه بێت یان ئه‌و یاسا
و بنه‌مایانه‌ی که له ڕوانگه‌ی په‌یامی مرۆڤایه‌تی یه‌وه کاری له‌سه‌رده‌کات
و ده‌یان کاته ئامانج بۆ خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی و به‌ره‌وپێش چوونی ڕه‌وته‌که‌ی
.
ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌م بواره‌دا ڕێکخستنی بنه‌ماکان و دروست
کردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی که کۆمه‌ڵگا و ڕۆشنبیریه‌تی مه‌ده‌نی
هاوشانی شارستانیه‌ت و پێشکه‌وتنه‌کانی ڕه‌تی ژیان هه‌نگاو بنێن ... ڕه‌نگه
له ئه‌وروپادا به‌پێی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌ڕووی شارستانیه‌ته‌وه که
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاتر له 25 سه‌ده به‌شێوازێک مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی دا کردوه به‌وه‌ی که ئه‌و ده‌سه‌ڵاته وه‌ک ده‌زگایه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌روه‌ری به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاوه نیه و ئامانجه‌کانی بۆ
ده‌سته‌به‌ری خۆشگوزه‌رانی و ئارامی و ڕێکخستنی ژیانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه
سه‌یرکراوه و کاری له‌گه‌ڵدا کراوه ، که‌واته مامه‌ڵه‌و تێڕوانین له‌ده‌سه‌ڵات
و ئه‌رکه‌کانی له ووڵاتانی ڕۆژئاوادا وه‌ک به‌شێک له‌و ڕه‌سه‌نایه‌تیه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌یه تا ئه‌مڕۆ به‌جێ ماوه و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێ ،
چونکه بنه‌ماکان له‌سه‌ر ڕوانگه‌ی فکری و ڕه‌وشتیه‌وه وابه‌سته‌یه و
به‌بنه‌ماکانی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادی بیر‌و ڕا و پاراستنی
گیانی هاوڵاتیان و بوونی شه‌فافیه‌ت و ڕوانین له دیدی به‌رژه‌وه‌ندیه
گشتیه‌کانه‌وه به پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه تاکیه‌کانه که له‌وڵاتی
ئێمه‌دا تا ئه‌مڕۆش ئه‌م دیارده‌یه باوه‌و کاری له‌سه‌رده‌کرێت .
به‌رپرسێک له هه‌ر ده‌سه‌ڵات و پله‌یه‌ک دا بێت و له هه‌ر بوارێک دا
بێت پێش ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و دادپه‌روه‌ری و به‌رنامه‌و
کار‌و ڕێکخستنی کۆمه‌ڵگا و پاراستنی ئه‌و ڕه‌سه‌نایه‌تیه له دیدو بۆ
چونه تایبه‌تی و که‌سیه‌کانه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیی و ده‌وروبه‌ری
کاربکات و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان بپارێزێت وه‌ک ئه‌رکی له‌پێشی کاره‌کانی
.
که‌واته ده‌سه‌ڵات له ڕۆژهه‌ڵات دا له‌سه‌ر بنه‌مای موڵکیه‌ت و ده‌ست
به‌سه‌ری و باڵاده‌ستی و پیرۆزی و به‌رزی یه‌وه له مرۆڤ و کۆمه‌ڵگا
ده‌روانێت و ئه‌وانه به‌موڵکی خۆی ده‌زانێت نه‌ک خۆی به‌موڵکی ئه‌وان
.. بۆیه مرۆڤ و ڕه‌سه‌نایه‌تی و پابه‌ندبونی به سیسته‌می سیاسی ئه‌رکێکه
له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا و گفتوگۆکردن له باره‌یه‌وه جێگای سه‌رنج و ئاسته‌نگی
و نانه‌وه‌ی کێشه‌یه .
کاتی ئه‌وه هاتووه که کۆمه‌ڵگا بۆ دروست کردنی په‌یوه‌ندیه‌کی بنه‌ڕه‌تی
بگه‌ڕێ له نێوان ئه‌ده‌بی ڕۆشنبیری و بنیادنانی شارستانیه‌ت له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا
، چونکه شارستانیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له‌ڕوانگه‌ی ئه‌و بنه‌ما ڕه‌سه‌نانه‌ی
ئه‌ده‌ب و هونه‌ره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن . پاراستنی هونه‌ر و فۆلکلۆر
یا هونه‌ری مللی که پێناسه‌ی ئه‌و ڕه‌سه‌نایه‌تیه‌یه بۆ به‌دیار
خستنی بوونی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه له شارستانیه‌تی دوێنێ دا ، ئه‌مه‌ش ئه‌رکێکی
نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی یه له هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌ک دا .
ده‌کرێ بڵێم ئه‌مه ده‌بێته قوڵبونه‌وه‌یه‌ک له مێژوو شارستانیه‌تی
مرۆڤایه‌تی له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که کۆمه‌ڵگا
له چوارچێوه‌ی خۆیی به‌درێژایی مێژوو به‌بێ گۆڕان و پێشکه‌وتن بمێنێته‌وه
له‌هه‌مان کات دا پاراستنی سه‌روه‌ت و سامانی هونه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌ک و
کارکردن بۆ بره‌ودان و پاک کردنه‌وه‌ی له‌هه‌موو ئاوێته بوونێکی
جیاواز له‌و ڕه‌سه‌نایه‌تیه ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی یه .
بۆ نمونه له چه‌ند ساڵانی ڕابردوودا چه‌ندین ڕاوبۆ چوون و ڕه‌خنه له‌سه‌ر
ڕه‌وتی هونه‌ری و مامه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر ئه‌م به‌شه گرنگه‌ی
کۆمه‌ڵگا جێگای گفتوگۆ بوو که تا ئێستاش ئه‌م لایه‌نه فه‌رمۆشه‌و
کاری پێ ناکرێت چونکه مافه‌کان وه‌ک پێویست دابین نه‌بوون و ئه‌رکه‌کانیش
له‌ئاست پێویستی خۆیاندا نین .
له‌هه‌مان تێڕوانینه‌وه که زۆر له‌و که‌سانه‌ی خۆیان به‌پێشڕه‌وی ڕه‌وتی
هونه‌ری ده‌زانن و له پاڵ ده‌سه‌ڵات دا کاریان کردووه و بڕوایان
به ڕه‌سه‌نایه‌تی هونه‌ری و فکری و ڕۆشنبیری و شارستانیه‌ت نیه‌و له
که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه یه‌کێک له‌و به‌ڕێزانه ده‌ڵێت من بڕوام
به‌ڕه‌سه‌نایه‌تی نیه ... گه‌ر ئه‌مه بۆچونی ئه‌وانه بێت که خۆیان
به‌سه‌ر قافڵه‌ی هونه‌ر بزانن ، ئاکاری ئاینده‌ی هونه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌ک
به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات ؟ ده‌بێ کێ به‌رپرس بێت له‌ڕاست کردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌و‌ته
لاده‌ره‌ی که له ئاینده‌دا ده‌رک به کاریگه‌ری ده‌که‌ین و ئه‌وکات
ئاسته‌نگه به‌خۆماندا بچینه‌وه و چاره‌سه‌ری کێشه‌کانمان بکه‌ین ، ئه‌مه
نه‌ک ته‌نها له هونه‌ردا به‌ڵکو بواری رامیاری و گشت لایه‌نه
ڕوشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان دا له هه‌مان گێژاوداین و ده‌رکیان پێ
ناکه‌ین ، دونیای عه‌وله‌مه که ئه‌مڕۆ نه‌ک ته‌نها کۆمه‌ڵگای کوردی
له گێژاوی ده‌هه‌ژێنرێت به‌ڵکو کۆمه‌ڵگاکانی دونیا له‌و ململانێیه‌دان
و به‌رده‌وام کارده‌که‌ن بۆ مانه‌وه و له‌هه‌مان کاتدا پێشکه‌وتن .
ئه‌م په‌یامه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که ئێمه له‌و چوارچیوه کۆمه‌ڵایه‌تیه
سیسته‌میه‌دا به‌بێ گۆڕان و ڕوانینه ئاینده بمێنینه‌وه ، بێ گومان
پاراستنی کار‌و بۆچون و تێڕوانین له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕه‌سه‌نایه‌تیه‌ی
دوێنێماندا ئه‌رکه و به‌هاوته‌ریبی کار بۆ نوێ کردنه‌وه و پێش که‌وتن
و داهێنان و کاری به‌رده‌وام له‌و چوارچێوه فکریه کوردیه ڕه‌سه‌نه‌دا
ئه‌رکێکی مێژویی و نه‌ته‌وه‌ییه و پێویسته هه‌موومان پێکه‌وه ئه‌و
ئه‌رکه له‌ئه‌ستۆ بگرین تا ئه‌و په‌یوه‌ندیه گرنگه‌ی دێنێمان و ئه‌مڕۆ
و سبه‌ی مان به‌یه‌که‌وه گرێ بده‌ین و ئاینده‌یه‌کی ڕوناک و گه‌ش بۆ
نه‌وه‌کانمان بێنینه ئاراوه ...
ماڵپه‌ڕی هه‌ورامان عه‌لی
تۆفیق
|