٢٩\٨\٢٠١٩
رەشەبا.

ستار ئه‌حمه‌د
ره‌شه‌بایه‌ك به
گژ په‌نجه‌ره‌و دیوار و
لق و پۆپی دارا ده‌چێ
شاعیرێك به دیار وه‌نه‌وزی هه‌ڵبه‌سته‌وه
چڵی وشه‌ی ووشك بووه‌ته‌وه
مه‌لی سینه‌ی خه‌ریكه گیانی ده‌رده‌چێ
كه‌رنه‌ڤاڵی به‌های مرۆڤه
چه‌پڵه لێدانی هونه‌ری سه‌رمایه‌داره
ره‌شه‌بایه ئاهه‌نگی خه‌و زڕانی
سروشت‌و لوتكه‌و رێبواره
هه‌موو میوانی خوانێكین
دڵمان رۆژه و
مێشكمان ئه‌ستێره‌ی خه‌واڵوو
سه‌مای هه‌وره و
مانگ كه‌ژاوه‌ی ئارامگه‌ی زوو
گڤه‌ی مێشكه و
ترپه‌ی ده‌نگی ده‌روونی شه‌واره‌كانه
په‌لكه زێڕینه كه‌له‌پچه‌ی
توێشووی خه‌مێكی سه‌ر خوانه
گریانم به پێكه‌نین دێت و
له‌گه‌ڵ سه‌مای نرخی خۆما
هه‌نسك ده‌كه‌مه گڤه‌بای ئێواره‌ی تۆ
رووتم و به مه‌رگی شه‌و ناسیاویت ده‌كڕم
گڤه‌ی بایه و بۆ پاراستنت
ده‌ستی نزا بۆ كام خواوه‌ند به‌رزكه‌مه‌وه
كام ساویلكه‌ی شیعری بێزارم سه‌ربڕم
رقم له باسك و مه‌چه‌كم ده‌بێته‌وه
ده‌سته‌كانم كه‌مه‌ره‌ی خۆم ده‌بڕنه‌وه
به‌ڵام هه‌رگیز شیعره‌كانم
پاكانه و.. شاباشی پایه
ناكه‌نه یاوه‌ری به‌زمی
زایه‌ڵه‌ی ئه‌م گڤه‌ی بایه.
ماڵپەڕی
ستار ئەحمەد
|