رێوڕه‌سمی (٢٨ی گه‌لاوێژ) له له‌نده‌ن و، وه‌رامێک بۆ عه‌لیڕه‌زا نووریزاده و داروده‌سته‌که‌ی.(1*)
سیروان کاوسی
له‌مێژووی پڕ هه‌ورازو نشێو و هه‌ڵه‌نگۆتن و نووچدان و پڕکاره‌ساتی هه‌زاران ساڵه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورددا، گه‌لێک جار ده‌سه‌ڵاتداران و داگیرکه‌رانی سه‌رده‌م به بیانووی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاین، یان ئاینزایه‌کی تایبه‌ته‌وه په‌لاماری کوردستانیان داوه و، نیشتمانه‌که‌یان داگیرکردووه، به ده‌یان هه‌زار کوردیان له‌نیوبردووه و، به‌هه‌زارانیشیان له‌سه‌ر زێد وخاکی خۆی راماڵداوه. له مێژووی هاوچه‌رخ و پاش په‌یدابوونی بیری شارستانێتی و ئازادی و دێمۆکراسیی له‌جیهان، پڕۆژه‌ی پاکتاوکردنی ره‌گه‌زیی کورد، به هۆی ژێرده‌سته‌بوونی کورد و داگیرکراویی نیشتمانه‌که‌یه‌وه، هێشتا نه‌بڕاوه‌ته‌وه و، به‌درێژایی چه‌رخی بیسته‌م و، ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت، که له سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی سێی زاینی‌دا ده‌ژین، بیری ره‌گه‌زپه‌رستانه بۆ تواندنه‌وه‌ی ره‌گه‌زیی کورد له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانییه‌وه پێڕه‌وده‌کرێت.
کۆتایی ساڵه‌کانی سه‌ده‌ی بیست، ئایه‌تۆڵڵا خومه‌ینیی سه‌رۆکی شۆرشی ئیسلامیی ئێران، به‌مه‌به‌ستی داگیرکردنه‌وه‌ی به‌شێک له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که له‌ژێر ده‌سه‌لاتی کورد خۆیدا بوو، له‌رۆژی 19ی ئه‌گۆستی ساڵی 1979ی زاینیی، ''فتوای جیهاد'' ی ده‌رکرد و فه‌رمانی به تێکڕای هێزی چه‌کداری ئێران دا، له‌ماوه‌ی (24) ده‌مژمێردا کوردستان داگیربکه‌نه‌وه. دوابه‌دوای ده‌رکردنی فه‌رمانه‌که‌ی خومه‌ینیی، سه‌تانهه‌زار حیزبوڵڵایی کفنله‌به‌ر و موسڵمانی ته‌نگه‌تیلکه و ده‌مارگرژ، خۆبه‌خشانه شانبه‌شانی سوپای ئێران به‌ره‌و کوردستان هێرشیان هێنا و شه‌ڕیکی گه‌وره و گرانیان به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورددا سه‌پاند و، گه‌لێک تاوان و کرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌یان له کوردستان ئه‌نجامدا. به‌ڵام به‌هۆی پشتیوانیی که‌موێنه‌ی جه‌ماوه‌ری کورد و نه‌به‌ردی دلێرانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه، پاش تێپه‌ڕبوونی (3) مانگ، لمۆزی سوپا و جیهادچییه‌کانی رژێمی داگیرکه‌ری ئێران له زه‌ویدرا و، تووشی شکستێکی ئه‌وتۆهاتن که ''وه‌لی فه‌قیه'' ناچار ما ئاگربه‌سی راگه‌یاند و، ماوه‌ی دوو مانگ له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌ره‌کانییه‌وه شانۆگه‌ریی ''مذاکرات'' ی خسته‌ڕی، تاکو ده‌رفه‌تی بۆ بلوێ سه‌رله‌نوێ هێزه‌کانی له کوردستان رێکبخاته‌وه. له‌ئالیی سیاسیشه‌وه شاندی رژێم که‌وته پیلانگێڕیی بۆ سازکردنی ناکۆکیی له نێوان ده‌سته‌ی نوێنه‌رێتیی گه‌لی کورد دا.
پاش تێپه‌ڕبوونی دوومانگ وتووێژی بێئه‌نجام، جارێکی دیکه له ئاسمان و زه‌وییه‌وه هێرش کرایه‌وه سه‌ر کوردستان. زۆری پێنه‌چوو، به‌ره به‌ره ناکۆکی و شه‌ڕ و لێکدانی چه‌کداریی له‌نێوان حیزبه کوردییه‌کاندا سه‌ریهه‌ڵدا و، رژێم توانی سوودیان لێوه‌ربگرێ و، تێکڕای شار و مه‌ڵبه‌نده‌کانی رۆژهه‌ڵات داگیر بکاته‌وه و، بنکه و بارگه‌ی سه‌رکرده‌یه‌تیی حیزبه‌کان و هێزی پێشمه‌رگه‌یان به‌ره‌و باشووری کوردستان راماڵبدات. له‌و ساوه‌وه تاکو ئه‌وڕۆ، کۆماری ئیسلامیی ئیران به‌هه‌موو شێوازێک سیاسه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی خۆی به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا پێڕه‌و کردووه.
مانگی ئه‌گۆستی 2009، سی ساڵ به‌سه‌ر فتوای ئایه‌تۆڵڵا خومه‌ینیدا تێپه‌ڕ بوو. حیزب و رێکخراوه‌کانی کوردستان که زۆربه‌یان ئێستا بوونه‌ته خاوه‌نی تلوێزیۆنی ئاسمانی، له‌میدیای خۆیانه‌وه وتار و راگه‌یه‌ندراوی تایبه‌ت به‌م یاده‌یان بڵاوکرده‌وه. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له کورده‌کانی دانیشتووی شاری له‌نده‌ن له بریتانیا، رێوڕه‌سمێک له رۆژی شه‌ممه 15ی مانگی ئه‌گۆست له زانستگه‌ی ''سۆئاس'' (2*) به‌ڕێوه‌چوو. ژماره‌یه‌کیش سه‌رۆک و به‌رپرسی حیزبه کوردییه‌کان و سیاسه‌تکارانی کورد و ئێرانیی تێیدا به‌شداربوون، به‌ڵام نه له وتار و راگه‌یه‌ندراو و لێکدانه‌وه‌ی حیزبه‌کان و، نه له رێوڕه‌سمی (28ی گه‌لاوێژ) له‌شاری له‌نده‌ن گوێبیستی شیکردنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی بابه‌تانه و زانستانه سه‌باره‌ت به هۆی سه‌ره‌کیی ده‌رکردنی ''فتوای جیهاد'' و، هێرش بۆ سه‌ر کوردستان نه‌بووین. ئه‌مه‌ش سه‌رلێشێواویی سیاسیی حیزبه‌کان و رۆشنبیرانی گه‌لی کورد پێشانده‌دات که پاش تێپه‌ڕبوونی سی ساڵ به‌سه‌ر بڕیاری قڕکردنی نه‌ته‌وه‌که‌یان و، کوژرانی ده‌یان هه‌زار له رۆڵه‌کانی کورد، هێشتا نه‌یانتوانیوه له‌نێوه‌رۆکی کێشه‌ی له‌مێژینه‌ی تێبگه‌ن و، ناتوانن رێیه‌کی راست پێشانی گه‌له‌که‌یان بده‌ن که به‌وێنه‌ی گه‌لانی دیکه بکه‌وێته سه‌ر شاڕێی پێشکه‌وتن وئازادی و سه‌رفرازیی. هاوکات داماوی و کڵۆڵیی گه‌لی کورد پێشانده‌دات که له پاش تێپه‌ڕبوونی 120 ساڵ راپه‌ڕینی به‌رده‌وامی خوێناویی بۆ گه‌یشتن به رزگاریی، له‌سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی سێی زایندا، پێشڕه‌و و سه‌رکرده‌ی له‌م چه‌شنه‌ی لێهه‌ڵده‌که‌وێت.
بۆ چوونه نێو کاکڵی باسه‌که‌مان، سه‌رنجتان بۆ چۆنێتیی به‌ڕێوه‌چوون وقسه‌وباسه‌کانی یادی 28ی گه‌لاوێژ راده‌کێشم که له شاری له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو!
رێوڕه‌سمه‌که، رۆژی شه‌ممه 15/9 ده‌مژمێر 2ی نیوه‌ڕۆ به بێ خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وه‌یی (ئه‌ی ره‌قیب)، به په‌یامی کۆمیته‌ی ئاماده‌کار به‌زمانی فارسی ده‌ستیپێکرد. له پێشه‌کیی په‌یامه‌که‌دا، رێز له شاعیری نه‌ته‌وه‌په‌رستی فارس ئه‌بولقاسم فرده‌وسی گیرا که (30) ساڵ زه‌حمه‌تی کێشاوه بۆ نووسینی شانامه و، بۆ زیندووکردنه‌وه‌ی ''عه‌جه‌م'' و، بیره‌وه‌ریی مێژوویی ئێرانییه‌کانی له مه‌ترسیی فه‌وتان رزگار کردووه! له‌کاتێکدا ده‌بوو له‌جیاتی فرده‌وسی، یاد له ئه‌حمه‌دیخانی بکرایه که پتر له 300 ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ شاکاری ''مه‌م و زین''ی هۆنیوه‌ته‌وه و، تێیدا باس له زۆرداری و ملهوڕی نه‌ته‌وه‌کانی تورک و فارس و عه‌ره‌ب به‌رامبه‌ر کورد ده‌کا و، داوای یه‌کگرتنی کورد و، سازکردنی کیان و سه‌ربه‌خۆیی کورد ده‌کات. له په‌یامه‌که‌دا بۆ جارێکێش نێوی کورد به ''نه‌ته‌وه'' نه‌هێندرا، به‌ڵکو هه‌موو جارێک به خه‌ڵکی کورد (مردم کردستان) نێوی هات. له هۆڵه‌که‌دا و، له‌نێو به‌شداراندا هیچ میوانێکی بیانی له ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و په‌رله‌مانی ئۆروپا و نوێنه‌ری رێکخراوی جیهانیی مافی مرۆڤ و، نووسه‌ر و دۆستانی کورد له ئۆروپا و ئه‌مریکای لێ نه‌بوو. پێویست بوو، به‌رنامه‌ی یاده‌که، به دووزمانی کوردی و ئینگلیزیی بوایه. فیلم و وێنه‌ی گولله‌بارانکردنه‌کان و، کوشتاره به کۆمه‌ڵه‌کان پێشتر به‌زمانی ئینگلیزیی ئاماده‌بکرایه و، له‌نێو به‌شداراندا بڵاوبکرایه‌ته‌وه. بانگێشتی میدیای کوردی و ئینگلیزیی، وه‌ک بی بی سی و چه‌ند رۆژنامه‌یه‌کی ناسراوی ئینگلیزیی بکرایه بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی رێوڕه‌سمه‌که و، له‌قاودانی تاوانه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئیران له کوردستان. به‌داخه‌وه ئه‌مانه هیچیان نه‌کران. به‌شدارانی نێو هۆڵه‌که ته‌نیا بریتین له کورد و ئێرانیی، که به‌شێکیان وه‌ک دواتر له‌درێژه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا ده‌رکه‌وت، بۆ گه‌یاندنی په‌یام و ئامانجی سیاسیی تایبه‌ت به خۆیان هاتبوونه ئه‌وێ.
له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا، هه‌ڵبه‌ستڤانێکی ئێرانی که نێوی دوکتۆر ئیسماعیل خۆیی یه، هۆنراوه‌یه‌کی خوێنده‌وه و له‌وه‌دوا هاته سه‌رباسی پاراستنی یه‌کپارچه‌یی ئێران. پاشان یه‌کێک له ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌بردنی رێوڕه‌سمه‌که (رێزدار مینا سواره)، داوای له عه‌لیڕه‌زا نووریزاده کرد وته‌یه‌ک پێشکێش بکات که پێوه‌ندیی به‌م رۆژ و یاده‌وه بێت!
چه‌پڵه‌یه‌کی گه‌رم لێدرا بۆ نووریزاده و، ئه‌ویش هاته پشتی مایکرۆفۆن و، گوتی:
''به‌سڵاو بۆ هه‌مووتان و بۆ کاک عه‌بدوڵڵا موهته‌دی خۆشه‌ویست و ''یارانش'' (هاوڕێیانی). من وته‌که‌ی دوکتۆر خۆیی له‌و روانگه‌یه‌وه دوپاتده‌که‌مه‌وه، هه‌موو ئێوه که لێره‌ن له هۆنراوه‌که‌ی چێژتان وه‌رگرت، چۆنکه به‌زمانی هاوبه‌شمان قسه‌ی کرد. ئه‌گه‌ر لێره که‌سێک شیعری شێرکۆ بێکه‌سی بخوێندایه‌ته‌وه، ئێمه له جوانیی هۆنراوه‌که‌ی تێنه‌ده‌گه‌یشتین و، ده‌بوو که‌سێک وه‌ریگێڕێته سه‌رزمانی فارسی. وێڕای رێزدانان بۆ زمان و قه‌وم و مێژوو و رابوردوو، تێ‌بکۆشین ئه‌م ''لێفه چل پارچه‌یه'' بپارێزین (مه‌به‌ستی جۆگرافیای ئێرانه -ن). کورده‌کان هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی که نه‌مر دوکتۆر قاسملوو ده‌یگوت: ''له هه‌ر ئێرانییه‌ک، ئێرانیترن!). کاتێک کورده‌کان بناخه‌ی یه‌که‌م ده‌وله‌تی ئێرانیان داڕشت، خاوه‌نی ولاته‌که‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه ناتوانین پێیان بڵێین ''تجزیه‌طلب'' (جیابوونه‌خواز). که‌سێک که ''خانه‌خوێ'' (صاحب خانه) بێت، ناتوانێت جیابوونه‌وه‌خواز بێت. زمانی هاوبه‌ش، له‌و روانگه‌یه‌وه من ئاماژه‌ی پێده‌که‌م، که هه‌موومان ئێش و ئازاره‌کان و شادی وشانازییه‌کانمانی پێ هاوار بکه‌ین. ئه‌مه زمانی هاوبه‌شه. من کوردستانی عێراق ده‌بینم، شاد ده‌بم. پێنج دانه تلویزیۆنیان هه‌یه، رادیۆ و رۆژنامه‌یان هه‌یه، به‌ڵام کاتێک ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ به‌سراوییه‌ک قسه بکه‌ن، به‌زمانی عه‌ره‌بی قسه ده‌که‌ن. ئه‌مه له‌کاتێکدا له عێراق دوو زمانی یه‌کسان و وه‌کیه‌ک هه‌یه. له‌ئێرانیش ده‌توانین هه‌موو زمانه‌کانمان بپارێزین، هاوکات زمانێکی هاوبه‌شیش به‌کار بهێنین. تا پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تایی به‌زمانی زگماکیی بخوێندرێ، پاشان زمانی فارسی پێ زیاد بکرێت. کاکه عه‌بدوڵڵای موهته‌دی به‌راده‌یه‌ک له هۆنراوه‌کانی حافزی شیرازی ''به وجد میاد'' (گه‌شکه ده‌یگرێت)، زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی وێژه‌ی فارسییان خوێندووه، وه‌ک ئه‌م چێژی لێوه‌رناگرن. یان قاسلموو هه‌میشه لایه‌نگری فێرده‌وسی بوو. به‌باوه‌ڕی من شکۆی له‌مێژینه‌ی ئه‌م ئه‌ده‌بیاته هاوبه‌شه‌مان نابێ بگۆڕینه‌وه به کورتبینی و بڵێین که ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌کین ده‌چه‌وسێینه‌وه! براکانی من هی ئێوه‌یه! ژێرده‌سته‌ین چ واتایه‌کی هه‌یه؟! ئه‌م مه‌لایانه هاتن ئێمه‌یان وا لێکرد. ئێمه ده‌بێ کارێک بکه‌ین که عه‌بدوڵلای موهته‌دی ببێت به سه‌رکۆمار له ئێران! بۆچی نه‌بێت؟ تاله‌بانی کاتێک بوو به سه‌رکۆماری عێراق، یه‌کێتیی عێراقی پاراست. کوردێك له عێراق بوو به سه‌رکۆمار. له مامجه‌لالم پرسی: ''مامجه‌لال تۆ هیچ له‌بیری کوردستان ...'' (لێره‌دا قسه‌که ته‌واو ناکات –ن). مامجه‌لال گوتی: ''کاکه من بێم ببم به سه‌رکۆماری شوێنێکی بچکۆله (قامکه‌کانی هه‌ردووده‌ستی پێکه‌وه ده‌نووسێنێ –ن)، له‌گه‌مارۆی مشتێک دوژمن! ئێستا من سه‌رکۆماری عێراقم''. له‌به‌ر ئه‌وه من تکاتان لێده‌که‌م، با له‌ولاوه ره‌گه‌زپه‌رسته‌کان له‌دژی خۆمان هاننه‌ده‌ین. له‌ماوه‌ی سی ساڵی رابوردوودا مه‌ینه‌تییه‌کی زۆرمان کێشا، هێنده‌مان گوت مافی که‌مایه‌تییه‌کان بپارێزرێ، تاکو توانیمان مافی که‌مایه‌تییه‌کان و فیدراڵی له‌مێشکیاندا جێ بکه‌ینه‌وه. سه‌لماندنی ئێرانی فێدراڵ بابی ده‌رهێناین. بۆیه له‌ملاوه پشتیوانیمان بکه‌ن و، شتێک مه‌ڵێن که له هه‌ر دوولاوه به‌ته‌پڵی سه‌رماندا بده‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه من تکاتان لێده‌که‌م! من کاتێک کۆمه‌ڵه له‌وێنه و روخساری تازه‌یدا ده‌بینم، کاتێک دێمۆکرات له وێنه و روخساری تازه‌یدا ده‌بینم، شانازی ده‌که‌م که له گه‌ڵ ئه‌م دوو حیزبه گه‌وره و خۆشه‌ویسته‌دا له پێوه‌ندیدام...... کێشه‌ی سه‌ره‌کیی ئێمه، ئه‌وڕۆ ئه‌مه‌یه ئایا ئێمه له‌شه‌ڕی ئه‌م رژێمه خوێنخۆره رزگاربین، یان به‌سه‌روگوێی یه‌کدیدا بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنین، شاری ''میاندووئاو'' که‌وتووه‌ته نێو خاکی ئازه‌ربایجانی رۆژاڤاوه، یان له‌نێو خاکی کوردستاندا هه‌ڵکه‌وتووه؟! یان بابه‌تی ئاڵا... ئێمه هه‌موو ئه‌و هۆیانه‌ی که ده‌توانن ببنه هۆی ناکۆکیی نێوانمان زه‌قده‌که‌ینه‌وه، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش که ده‌توانن ببنه هۆی یه‌کگرتنمان له‌بیریان ده‌که‌ین. ئێمه دوژمنێکی هاوبه‌شمان هه‌یه .... له بارودۆخی ئێسته‌ی ئێران‌دا، هێڵه‌کانی ناکۆکیی نێوانمان کاڵ و که‌مڕه‌نگ بکه‌ینه‌وه، پێوه‌ندیی نێوانمان به‌هێزتر بکه‌ین و، دژ به‌م رژێمه راوه‌ستین که نیشتمانی ئێمه‌ی گرتووه و، هیچ جیاوازییه‌کی دانه‌ناوه له‌نێوان کورد و ئازه‌ری و عه‌ره‌ب و به‌لوچ و قه‌شقایی. زه‌مانی ناکۆکی و جیاوازییه‌کان نییه ... سه‌ری رێز له گیانبه‌ختکردووه‌کانی کوردستان داده‌نه‌وێنم و، لێره پێتانی ده‌ڵێم، ئێوه خاوه‌نماڵن. من به‌ڵێنتان پێده‌ده‌م، ئه‌گه‌ر زیندوو بمێنم، پاش له‌نێوچوونی ئه‌م ئاژاوه‌یه، کوردێک ده‌بێته یه‌که‌مین سه‌رکۆماری ئێران..''.
له‌لایه‌ن ''یاران'' و جه‌ماعه‌تی چه‌پڵه‌لێده‌ره‌وه دیسان چه‌پڵه‌یه‌کی گه‌رمتر لێدرابۆی.
نووریزاده، گه‌لی کورد و سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کانی به گێل و نه‌زان ته‌ماشا ده‌کا، وته‌ی سه‌رکرده‌ی ئێستا و رابوردووی هێندێک حیزبی کوردیی ده‌کاته به‌ڵگه بۆ چه‌سپاندنی بیروباوه‌ڕی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی و، بۆ پاراستنی زمانی هاوبه‌ش (فارسی) و، تێگه‌یشتن له شیعری حافزی شیرازی، کاک عه‌بدوڵڵا موهته‌دی به‌نموونه ده‌هێنێته‌وه. هه‌موو ئه‌و کادر و پێشمه‌رگه دێرینانه‌ی کۆمه‌ڵه له‌بیریانه، کاک عه‌بدوڵڵا موهته‌دی، ئه‌وکات که بیروباوه‌ڕی شۆرشگێڕێتی و کۆمۆنیستی له‌بره‌ودا بوو، چلۆن ئه‌و ده‌مه به وته بێسه‌روبنه‌کانی مونسوور حیکمه‌ت ''به‌وجد می‌آمد'' (گه‌شکه ده‌یگرت)، ئه‌وڕۆکه‌ش لای نووریزاده به شیعری حافزی شیرازی ''به وجد میاد''، بێگومان سبه‌ینێ به شتێکی دیکه به ''وجد می‌آید''. یان مامجه‌لال ساڵانی دوورودرێژه به‌دینتی کاربه‌ده‌ستانی گه‌وره و بچووکی رژێمه‌کانی داگیرکه‌ر ''به‌وجد می آید'' (گه‌شکه ده‌یگرێ) و ماندووش نه‌بووه، به‌ڵام ئایا، گه‌شانه‌وه و شاگه‌شکه‌بوونی ئه‌م به‌ڕێزانه به‌وێژه‌ی وڵاتانی سه‌رده‌ست و دیداری کاربه‌ده‌سته‌کانیان، یان خۆ له‌عه‌ره‌ب به‌عه‌ره‌بترزانین و، له ئێرانی به ئێرانیترزانینی سه‌رۆکی حیزبێکی دی، چ خێرێکی بۆ دۆزی ره‌وای کورد و، خه‌باتی سه‌دان ساڵه و قوربانیدانی بێئه‌ژمار و ئامانج و ستراتیژی نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ستی کورد هه‌بووه و له‌داهاتوودا ده‌یبێت، جگه له‌زه‌ره‌ر و زیان زیاتر؟
عه‌لیڕه‌زا نووریزاده، له‌ساڵڕۆژی فتوای خومه‌ینیدا، ته‌نیا سووکایه‌تیی به نه‌ته‌وه‌ی کورد و کێشه‌ره‌واکه‌ی نه‌کرد، به‌ڵکو سووکایه‌تییه‌کی گه‌وره‌شی به سه‌رکرده‌یه‌تیی حیزبه‌کان و سیاسه‌تکارانی کوردیش کرد. له‌به‌ر ئه‌وه کاک عه‌بدوڵڵا موهته‌دی و ئه‌ندامانی سه‌رکرده‌یه‌تی و به‌رپرسانی هه‌ردوو باڵه‌که‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و، باڵه‌کانی کۆمه‌ڵه که له‌وێ بوون، پێیوست بوو نووریزاده و ره‌گه‌زپه‌رستانی وه‌ک ئه‌ویان تێبگه‌یاندبایه، که سه‌رۆکایه‌تیی حیزبه کوردییه‌کان و سیاسه‌تکارانی کورد بۆ گه‌یشتن به مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی گه‌له‌که‌یان خه‌بات ده‌که‌ن، نه‌ک بۆ گه‌یشتن به سامان و ده‌سه‌ڵات و پله‌وپایه‌ی سیاسیی بۆخۆیان و بنه‌ماڵه و داسته‌ودایره‌یان! ده‌بوو به ئاغای نووریزاده‌یان بگوتایه، کێشه‌ی کورد، کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی دابه‌شکراوه و به‌شیکی گه‌وره‌ی نیشتمانه‌که‌ی له‌ژێر ده‌ستی رژێمی ره‌گه‌زپه‌رستی فارسدایه که به‌درێژایی مێژووی بنده‌ستبوونی، له‌لایه‌ن رژێمه‌کانی فارسه‌وه هه‌وڵی له‌نێوبردنی ده‌درێت. له‌به‌ر ئه‌وه ته‌نێ له رزگاربوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستاندایه که مافه‌کانی رامیاری و نه‌ته‌وه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تیی نه‌ته‌وه‌ی کورد دابینده‌کرێت... لێ به‌داخه‌وه، نه‌ته‌نیا وه‌رامی نه‌درایه‌وه، به‌ڵکو به‌چه‌پڵه‌ڕێزانێکی گه‌رم پێشوازیی له وته‌کانی کرا.
له‌و نێوه‌دا، ئه‌وه ته‌نیا مینا سواره، کچه‌کوردی نه‌ته‌وه‌یی و شۆرشگێڕ و نیشتمانپه‌روه‌ر بوو که بوێرانه ده‌نگی هه‌ڵهێنا و، باسی له ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌که‌ی کرد و گوتی: ''رووخاندنی رژێم تاکه ئامانج نییه، به‌ڵکو ده‌بێ ئێستا کێشه‌کانی نێوانمان چاره‌سه‌ر بکه‌ین. نابێ هه‌ڵه‌ی (30) ساڵ پێش دووپاتکه‌ینه‌وه، که رژێمی ئیسلامیی هێنرایه سه‌رکار, پاشان ئه‌و هه‌موو کاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر کورددا هێنا... ئه‌گه‌ر له‌داهاتوویه‌کی دووریشدا، کوردستان به سه‌ربه‌خۆیی بگات، ئێمه خوازیاری پێوه‌ندیی دۆستانه‌ین له‌گه‌ڵ دراوسێکانمان ....''.
نووریزاده که تا ئه‌وکات پێیوابوو هه‌موویانی خاپاندووه، ده‌نگی هه‌ڵهێنا و گوتی: ''این تجزیه طلبی است'' (ئه‌مه جیابوونه‌وه‌خوازییه). من له شوێنێک دانانیشم ده‌نگی جیابوونه‌وه‌خوازیی لێوه‌بێت!''. مینا سواره له‌وه‌رامیدا گوتی: ''ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له‌م شوێنه‌دا رێگه‌مان پێنه‌ده‌ن به‌ئازادیی قسه‌ی خۆمان بکه‌ین، ئه‌ی چۆن له ئێرانی داهاتوودا رێگه به‌منی کورد ده‌درێ، ده‌نگم هه‌ڵبڕم و، داوای مافی گه‌له‌که‌م بکه‌م!؟''.
نووریزاده هه‌ستا و به‌تووڕه‌ییه‌وه چووه ده‌ره‌وه، هه‌ر به‌دوای وی دا، به‌ڕێز عه‌بدولڵا موهته‌دی و به‌ڕێز هه‌مزه‌ی بایزیدی نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌گه‌ڵ هاوڕێیانیان، به‌نیشانه‌ی ده‌ربڕینی پشتیوانیی له نووریزاده، هه‌ڵسان و رێوڕه‌سمه‌که‌یان به‌جێهێشت، که بۆ یادی (30) ساڵه‌ی قڕکردنی نه‌ته‌وه‌که‌یان له‌لایه‌ن رژێمی داگیرکه‌ری کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه گیرابوو!
پاش ئه‌وه‌ی نووریزاده و داروده‌سته‌که‌ی له هۆڵه‌که ده‌چنه ده‌ره‌وه، چه‌ند کوردێکی سه‌رلێشێواو که ساڵانی ساڵه دژایه‌تی و سووکایه‌تیکردن به بیروباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی بووه به کو‌لتوور له‌لایان و، بیری نۆکه‌رایه‌تیی، به‌نیشانه‌ی سه‌ربه‌رزی و پێشکه‌وتن ده‌زانن، ده‌یکه‌ن به غه‌ڵبه‌غه‌ڵب و هه‌را و ئاژاوه و تاوانبارکردنی به‌ڕێز مینا سواره، گوایه نه‌ده‌بوو وه‌رامی وته‌کانی نووریزاده بداته‌وه. له‌ئه‌نجامدا کارێکی واده‌که‌ن رێوڕه‌سمه‌که به‌پێی به‌رنامه‌ی دیاریکراوی به‌ڕێوه‌نه‌چێت.
چه‌ند رۆژێک دواتر، عه‌لیڕه‌زا نووریزاده، له حه‌فته‌نامه‌ی ''که‌یهان'' ی فارسی که له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێ و، له‌ریزی زوڕناژه‌نه‌کانی سه‌ر به شاپه‌رسته‌کان و شۆڤێنیسته فارسه‌کانه، دیتن و بۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به رێوڕه‌سمی 28ی گه‌لاوێژ، له‌وتارێکدا له‌ژێر نێوی ''وطنم، نور و آب و عطر و عسل'' (نیشتمانم، رۆناکی و ئاو و بۆن و هه‌نگوین) بڵاوکرده‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی باسه‌که زۆر درێژ نه‌کرێته‌وه، ته‌نێ چه‌ند دێڕێک له وتاره‌که‌ی بۆ ئاگاداریی خوێنه‌ر ده‌خه‌مه‌ڕوو!
(له‌ساڵڕۆژی قه‌ڵاچۆی دڕندانه‌ی هاووڵاتیانی کوردم له‌لایه‌ن پێڕه‌وانی وه‌لی فه‌قیه وه، هاوڕێیانی کۆمه‌ڵه رێوڕه‌سمێکیان له‌زانستگه‌ی سۆئاس رێکخستبوو. به‌شانازییه‌وه له‌و یادکردنه‌وه‌یه‌دا منیش ئاماده بووم، له‌گه‌ڵ دوکتۆر ئیسماعیل خۆیی و کاک عه‌بدوڵڵا موهته‌دی سکرتێری گشتی و ئازادبیر و نه‌ته‌وه‌یی کۆمه‌ڵه و، دۆستانی دوور و دێرینم کاک هه‌مزه‌ی بایزیدی و مه‌ولوود له‌حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و .... چه‌ند حه‌فته‌یه‌ک پێشتر، بۆ ساڵڕۆژی تێرۆری شه‌هید دوکتۆر قاسملوو، بانگێشت کرابووم، وێنه‌ی منیان له‌گه‌ڵ دوکتۆر قاسملوو دانابوو که ئه‌وه‌ش نیشانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵه‌کان و هاوڕێیانی قاسملوو و شه‌ره‌فکه‌ندی وه‌سیه‌تی سه‌رکرده‌کانیان به دڵ و به‌گیان وه‌رگرتووه و، له‌پێناو گه‌یشتن به ئێرانێکی ئازاد دا تێده‌کۆشن که تێیدا کورد و ئازه‌ری و به‌لوچ و عه‌ره‌ب و تورک و تاڵش و قه‌شقایی و به‌ختیاری و لۆڕ و بویه‌رئه‌حمه‌دی، به‌وێنه‌ی ئه‌سفه‌هانی و خۆراسانی و فارس ده‌ست له‌ده‌ستی یه‌کده‌نێن بۆ دێمۆکراسی بۆ ئێران و خودگه‌ردانی، وشه‌یه‌ک که نه‌مر داریووش فرووهه‌ر له‌سه‌روبه‌ندی شۆرش دا پێشنیازی کرد له‌جێی وشه‌ی خودموختاری به‌کار ببرێت. دوکتۆر قاسملووش به گه‌وره‌یی و لێهاتوویی بێ‌سنووریان، پێشنیازه‌که‌ی په‌سند کرد... له‌مێژه له‌گه‌ڵ کاک عه‌بدوڵلا موهته‌دیدا پێوه‌ندیم هه‌یه... به‌ڕێزیان به‌شێک له‌کاتی تلویزیۆنی ''رۆژهه‌ڵات'' ی داوه‌پێم، که به‌و بۆنه‌وه خۆم به‌قه‌رزداری ده‌زانم. موهته‌دی نموونه‌ی ئێرانییه‌کی رۆشنبیره که ئاماده نییه موویه‌ک له‌سه‌ری ئێران که‌م بێته‌وه. زۆر شادمانم که له‌ریزی کوردانی تێگه‌یشتوودا، پیاوێکی وه‌ک عه‌بدوڵڵا موهته‌دیمان هه‌یه. له‌ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا خاتوونێکی لاو که دیاره بیره‌وه‌ریی هه‌زارساڵه‌ی له‌ئێش و ئازاره‌کانی خه‌ڵكه‌که‌ی هه‌یه، باس له مافی دیاریکردنی چاره‌نووس و سه‌ربه‌خۆیی ده‌کات... ئێمه ''قۆم فارس'' مان نییه، به‌ڵکو زمانی فارسیمان هه‌یه و، ده‌بێ شانازیی بکه‌ین که ئه‌وڕۆ ئه‌م زمانه له تاجیکستان و ئۆزبه‌کستان و تورکمه‌نستان و قه‌زاقستان و قرقیزستان و ئازه‌ربایجان و ئه‌فغانستان و، له کوردستانی عێراق به‌کارده‌برێت. سه‌رۆکوه‌زیرانی کوردستان نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت: ''یه‌ک ملیۆن کورد ده‌توانن زمانی فارسی بنووسن و بخوێننه‌وه. به‌ڕیز کاک عه‌بدوڵڵا موهته‌دی سکرتێری گشتیی کۆمه‌ڵه ئافه‌رینی لێبێت که پاش هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی من، ئه‌ویش هاته‌ده‌ر و، منی له‌راده‌به‌ده‌ر شادمان کرد...... چه‌ند که‌سێک له به‌ڕێوه‌به‌رانی رێوڕه‌سمه‌که دواتر ته‌له‌فۆنیان کرد بۆم و، له‌وه‌ی که روویدا داوای لێبوردنیان کردلێم. پێیانده‌ڵێم تا ئێوه هه‌ن، تا کاک عه‌بدوڵڵا هه‌یه، تا هاوڕێیانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان هه‌ن، سه‌باره‌ت به پێوه‌ندی و یه‌کڕیزی و یه‌کێتیی ''خانه پدری'' واته نیشتمان، ئاسووده و دڵنیام).
نووریزاده، گه‌وره‌یی و لێهاتوویی شه‌هید دوکتۆر قاسملوو به‌وه نێوده‌بات که له‌سه‌ر داوای نوێنه‌ری رژێم وازی له وشه‌ی خودموختاری هێنا و خودگه‌ردانیی له‌جێی دانا! نووریزاده، ئه‌م وشه‌ی خودگه‌ردانییه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه ده‌دات به‌گوێی حیزبه‌کان و سیاسه‌تکارانی کورد دا، گه‌ر هاتوو سبه‌ینێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران و، حکوومه‌تیان دامه‌زرانده‌وه، دیسان باسی خودگه‌ردانی بێننه‌وه سه‌رمێزی وتووێژ له‌گه‌ڵ کورد، چۆنکه دوکتۆر قاسملوو په‌سندی کردووه. شایانی باسه، چوارچێوه‌ی سنووری ''خودگه‌ردانی'' یه‌که‌ش که له‌سه‌رده‌می سه‌رکۆمارێتیی ئه‌بولحه‌سه‌نی به‌نیسه‌در دا رژێمی ئێران پێی له‌سه‌ر داده‌گرت، ئه‌وه بوو نێوچه‌ی خودگه‌ردانی ده‌بێ ته‌نیا ستانی کوردستان بگرێته‌وه، نه‌ک ستانه‌کانی دیکه‌ی وه‌کو کرماشان و ورمێ و ئیلام و لۆڕستان و به‌ختیاریی. ئه‌مه له‌لایه‌ک، له‌لایه‌کی دیکه‌وه، نووریزاده له‌رێوڕه‌سمی (28ی گه‌لاوێژ) له‌لای کورد باس له فیدراڵی بۆ ئێران ده‌کا، که‌چی له وتاره فارسییه‌که‌یدا که له هه‌فته‌نامه‌ی ''که‌یهان'' دا بڵاویکردووه‌ته‌وه، باس له خودگه‌ردانی بۆ کورد ده‌کات!!؟
کۆمیته‌ی ئاماده‌کاریی رێوڕه‌سمی (28ی گه‌لاوێژ) پاش ئاگاداربوونی له نووسراوه‌که‌ی نووریزاده که له حه‌فته‌نامه‌ی ''که‌یهان'' ی فارسی‌دا بڵاویکردبووه‌وه، نامه‌یه‌ک ده‌نێرن بۆ ''که‌یهان'' له‌نده‌ن و، تێیدا له‌چه‌ند خاڵدا ئاماژه به‌ناڕاستبوونی قسه‌کانی نووریزاده ده‌که‌ن. (بڕوانه ده‌قی نامه‌که له‌کۆتایی ئه‌م وتاره‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه!). به‌ڵام سه‌رپه‌رشتکاری رۆژنامه‌که، له‌باتی ئه‌وه‌ی ده‌قی نامه‌ی کۆمیته‌ی (28ی گه‌لاوێژ) بڵاوبکاته‌وه، ده‌ینێرێت بۆ عه‌لیڕه‌زا نووریزاده و، ئه‌ویش پاش ده‌ستێوه‌ردان و ئاڵوگۆڕپێکردنی وشه‌کان، دیسان چه‌ند دێڕێک قسه‌ی ناڕاست ده‌خاته‌سه‌ری و، ده‌ینێرێته‌وه بۆ که‌یهان له‌نده‌ن. سه‌رپه‌رشتکاری رۆژنامه‌که‌ش بێگوێدانه یاسای رۆژنامه‌گه‌ریی، له‌رێکه‌وتی 9/9/2009 دا بڵاوی ده‌کاته‌وه. نووریزاده له‌و لاپه‌ڕه‌یه‌شدا، دیسان ئاماژه به‌چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی و هاوڕێیانی کوردی ده‌کا و، ده‌ڵێت: (پاش ئه‌وه‌ی به‌نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیده‌ربڕین به‌رامبه‌ر وته‌کانی ئه‌و خاتوونه لاوه خوێنگه‌رمه هۆڵه‌که‌م به‌جێهێشت، له‌ده‌ره‌وه کاک عه‌بدوڵڵا موهته‌دی و خاتوونی نازه‌نینیان ناهیدخانم و، کاک حه‌مزه‌ی بایزیدی و کاک هاشمی که‌ریمی له حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و دۆستانی دیکه‌م ببینی، که ئه‌وانیش هاتبوونه ده‌ره‌وه و، گوتیان رێوڕه‌سمه‌که ته‌واو بووه، له‌به‌ر ئه‌وه نه‌گه‌ڕامه‌وه بۆ نێو هۆڵه‌که).
عه‌لیڕه‌زا نووریزاده‌ی فێڵزان، که ئه‌گه‌ر دوو قسه بکات یه‌کێکیان ''خلیج همیشه فارس'' ه، بێئه‌ملاوئه‌ولا ئه‌وڕۆکه له‌نێو ئێرانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا، جێی وه‌زیری درۆوده‌له‌سه‌ی سه‌ددام (محمد سعید الصحاف) ی گرتووه‌ته‌وه، لیستێک نێوی نووسیوه، نێوی چه‌ند کوردێکیشی تێدایه و، سه‌رکۆماری و وه‌زاره‌ته‌کان و کورسییه‌کانی حکوومه‌تی داهاتووی ئێرانی به‌سه‌ریاندا دابه‌شکردووه و، ناوبه‌ناو پێشانی هێندێک سه‌رۆک و ئه‌ندامانی سه‌رکرده‌یه‌تیی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌دا و، وای پێشانده‌دا گوایه هه‌موو شتێک به‌ده‌ستی وییه و، ئه‌مریکاش ئاگای له‌و لیسته‌یه هه‌یه، به‌وه‌ش خه‌ونی شیرینی له هێندێکیان زڕاندووه و، چاوه‌ڕوانی ئه‌و رۆژه‌ن که خه‌ون و ئاواته‌کانیان له‌سایی هاوکاری و پشتیوانیی ئاغای نووریزاده‌دا بێته‌دی. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه، ئاغای نووریزاده، خوا بیپارێزێ! روو له‌هه‌ر کوێ ده‌کا و هه‌رچییه‌ک ده‌ڵێ، شوێنی ده‌که‌ون و، له‌به‌ری هه‌ڵده‌ستن و چه‌پڵه‌ی گه‌رمی بۆ لێده‌ده‌ن.
ئاغای نووریزاده، له‌لایه‌ن به‌ره‌ی لایه‌نگرانی رژێمی پاشایه‌تییه‌وه ده‌ستنیشانکراوه بۆ له‌خشته‌بردنی سه‌رکرده‌یه‌تیی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بۆ دوورخستنه‌وه‌یان له پێڕه‌وکردنی به‌رنامه و بیروباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی له‌حیزبه‌که‌یاندا، تاکو له‌کاتی پێویستدا هێزی پێشمه‌رگه و ئۆپۆزسیۆنی کورد به‌گشتیی، به‌وێنه‌ی عێراقی سه‌روبه‌ندی رووخانی رژێمی سه‌ددام، بخه‌نه خزمه‌تی پڕۆژه‌ی سیاسییانه‌وه و، به ته‌مان سیناریۆی عێراق (به‌بێ شه‌ڕ و له‌شکرکێشیی ئه‌مریکا و ئۆروپا بۆ سه‌ر ئێران)، له ئێرانیش رووبدا و، له‌داهاتوویه‌کی نێزیکدا بگه‌ڕێنه‌وه ئێران و حکوومه‌ت دامه‌زرێننه‌وه، ئه‌وجاره‌یان له‌جلوبه‌رگی دێمۆکراسیدا، درێژه به ئاغایه‌تیی فارس بده‌نه‌وه و، ده‌سه‌ڵاتی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌یان بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد و، نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌دا بگرنه‌وه ده‌ست. پاراستنی جۆگرافیای سیاسیی ئێران (تمامیت ارضی ایران) و راگرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له‌ده‌ستی به‌ژماره که‌مینه‌ی نه‌ته‌وه‌ی فارس‌دا، ستراتیژ وئامانجی سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییان پێکدێنێ و، لادان له‌و خاڵانه هێڵی سووره و به‌واتای تاوان و خیانه‌ت ده‌ژمێردرێت. ئه‌و هه‌زاران کۆنه سه‌رلشکر و وه‌زیر و کاربه‌ده‌ستی رژێمی رووخاوی پاشایه‌تیی، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌کانیان، له‌گه‌ڵ هه‌زاران نووسه‌ر و تێکنۆکرات و ئه‌کادمییک و خوێنده‌واری فارس که ئه‌وڕۆکه له‌ده‌وری کوڕه‌که‌ی حه‌مه‌ڕه‌زاشا (که نێویانناوه ره‌زاشای دووه‌م)، کۆبوونه‌ته‌وه و، بووجه‌یه‌کی زۆر له‌ده‌ستیاندایه و، چه‌ندین تلویزیۆن و رادیۆ و رۆژنامه و ته‌نانه‌ت که‌ناڵی تلویزیۆنی ئه‌مریکا به‌شی فارسییه‌که‌یان خستووه‌ته خزمه‌تی پڕۆپاگه‌نده‌کردن بۆ پێشخستنی ئامانجی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌یان، هه‌موویان به‌ته‌مان، هاوکات له‌گه‌ڵ رووخاندنی رژێمی ئێران، بگه‌ڕێنه‌وه و، ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ده‌ست. ئه‌وجا ئه‌مانه که ئه‌وڕۆ له ئۆروپا و ئه‌مریکا په‌نابه‌رن و بێ‌زیان نایه باس له مافی کورد و ژیانی وه‌کیه‌ک له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی نافارس له ئێرانی داهاتوودا بکه‌ن، ئه‌ی ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌وه‌ده‌ست، ئایه به‌وێنه‌ی سه‌رده‌می حه‌مه‌ڕه‌زاشای گۆڕبه‌گۆڕ، هه‌وڵی پاکتاوکردنی کورد ناده‌نه‌وه؟! له‌م پێوه‌نده‌دا، رۆژانی19/9 و 20/9/2009 بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ لایه‌نه‌کانی گوایه دێمۆکراتخواز و مه‌شروته‌خوازه‌کان و، سه‌ڵته‌نه‌تخوازه‌کان له که‌ناڵی فارسی ''ئه‌ندیشه'' سه‌باره‌ت به چۆنێتیی سازکردنی به‌ره‌یه‌کی هاوبه‌ش و، به‌رنامه‌یه‌کی سیاسیی هاوبه‌ش قسه‌یان ده‌کرد. ناوی کۆبوونه‌وه‌که ''همصدایی'' (هاوده‌نگیی) بوو، له‌لایه‌ن فه‌رامه‌رز فرووزه‌نده وه پێشکێشده‌کرا. ئه‌و که‌سانه‌ی بانگێشت کرابوون، بریتیبوون له دوکتۆر مه‌نووچه‌هر گه‌نجی، دوکتۆر مه‌جید محه‌ممه‌دی، دوکتۆر مورته‌زا محیط و عه‌لی راجی. خاڵی هاوبه‌شیان که له‌سه‌ری رێکبوون بریتی‌بوو له: 1- پارێزگاریی له چوارچێوه‌ی سنووری جوگرافیایی ئێران. 2- جیاکردنه‌وه‌ی ئاین له سیاسه‌ت. 3 - پاراستنی مافی مرۆڤ و دێمۆکراسی. باسولێدوانی ئه‌و دوو رۆژه سه‌رجه‌م حه‌وت سه‌عاتی خایاند، به‌ڵام بۆ چرکه‌یه‌کیش باسێک له ئازادی ومافی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ستی ئێران به کورد و به‌لوچ و ... هیتد نه‌کرا. ئاخافتن و لێکدانه‌وه‌کان هه‌مووی له‌نێو بازنه‌ی داهاتووی ئێران و، حکوومه‌تی نوێ و مافی مرۆڤدا ده‌خولایه‌وه.
نووریزاده و، هاوده‌سته ره‌گه‌زپه‌رسته‌کانی دڵنیابن، ئه‌و پیلانه‌ی بۆ داهاتووی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان داڕشتووه، ناچێته‌سه‌ر بۆیان. ئه‌وڕۆکه، بیری ئازادیخوازی و سه‌ربه‌خۆیی و هۆشیاریی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی له‌نێو چین و توێژه‌کانی کورددا به‌ڕاده‌یه‌ک په‌ره‌یسه‌ندووه که دۆست و دوژمن و دڵسۆزی خۆی به‌باشی ده‌ناسێت. خه‌ونی ئه‌و چه‌ند کورده‌ش نایه‌ته‌دی که به‌وێنه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی باشووری کوردستان، ده‌یانه‌وێت قوربانیدان و ئامانج و چاره‌نووسی گه‌له‌که‌یان، ته‌نانه‌ت خه‌باتی رابوردووی هاوڕێیان و ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌شیان بکه‌ن به به‌رده‌باز بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌لاتی رامیاری و پاره و چاوسۆرکردنه‌وه له خه‌ڵکی لێقه‌وماو و چه‌وساوه‌ی وڵاته‌که‌یان. ئه‌و هه‌لومه‌رجه سیاسییه و، ئه‌و هه‌له‌ی که بۆ سه‌رۆکایه‌تیی دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ی باشووری کوردستان له‌کاتی رووخانی رژێمی سه‌ددامدا هه‌ڵکه‌وت، له رۆژهه‌ڵات و له‌هیچ یه‌کێک له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستاندا روو ناداته‌وه. چۆنکه ئه‌و سیسته‌می چه‌کداری و هۆزپه‌رستی و، بیروکولتووری خێڵه‌کییه‌ی که هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کانی باشووری کوردستانی گرتووه‌ته‌وه و، بۆماوه‌ی پتر له 60 ساڵه، باڵی به‌سه‌ر خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی باشووری کوردستاندا کێشاوه و، ئامانجی هۆز و حیزب و بنه‌ماڵه‌ی زاڵکردووه به‌سه‌ر ئامانج و ستراتیژی نه‌ته‌وه‌ییدا، له رۆژهه‌ڵات و باکوور و رۆژاڤا، جێی خۆیداوه به بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و هۆشیاریی سیاسی و رۆشنبیریی که له‌لایه‌ن که‌سانی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر و، ئه‌کادمیک و تێکنۆکرات و رۆشنبیره‌وه سه‌رپه‌رشتیده‌کرێن. له باشووری کوردستانیش بای گۆڕان ده‌ستیپێکردووه و، سه‌رهه‌ڵدانی ''ره‌وت و لیستی گۆڕان''، سه‌ره‌تا و گۆڕانگارییه‌کی بنه‌ڕه‌تییه له‌و به‌شه‌ی نیشتمانه‌که‌ماندا و، به‌دڵنیاییه‌وه، له‌ڕه‌وتی خۆیدا به‌ره‌و گۆڕانێکی گه‌وره‌تر ده‌ڕوا و پێده‌نێته ئاقارێکی نه‌ته‌وه‌یی و پێشکه‌وتووتره‌وه. ئه‌و زه‌مانه تێپه‌ڕ بوو که زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دانیشتوانی کوردستان، چاویان له سه‌رکه‌وتنه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه بڕیبوو، یان به‌ته‌ما بوون سه‌رۆک و قاره‌مانێک له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانه‌وه بگه‌ڕێته‌وه و، له‌ده‌ستی زۆرداری و ملهوڕیی رژێمی داگیرکه‌ر رزگاریان بکات، ئه‌وڕۆکه، شار و شارۆچکه‌کانی کوردستان نێوه‌ند و جه‌رگه‌ی به‌رخۆدان وخه‌باتی جه‌ماوه‌ری و رۆشنبیری و کو‌لتوورین و، رێبه‌رانی راستینه‌ی گه‌لیش، هه‌ر له‌نێو دڵی ئه‌و خه‌باته جه‌ماوه‌رییه‌وه سه‌ریانهه‌ڵداوه و، سه‌رهه‌لدێنن. له‌یلا زانا، ئه‌حمه‌د تورک، عوسمان بایده‌میر، ئامینه ئاینا، مه‌عشووق خه‌زنه‌وی، محه‌ممه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند، به‌هادینی ئه‌ده‌ب، نموونه‌ی ئه‌و ده‌یان رێبه‌ره جه‌ماوه‌رییه‌ن که له‌نێو ره‌شه‌کوژی و شه‌وه‌زه‌نگ و زیندان و شکه‌نجه وسه‌رکوتی داگیرکه‌راندا، شانبه‌شانی نه‌ته‌وه‌که‌یان تێکۆشیون، له داهاتووشدا هه‌ر ئه‌م خه‌باته جه‌ماوه‌رییه‌یه که له‌نێو دڵی خۆیدا، به‌ده‌یان رێبه‌ری لێهاتووی دیکه په‌روه‌رده ده‌کات. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر حیزب و رێکخراوه‌یه‌کی کوردی نه‌توانێت ئه‌م بارودۆخه نوێیه هه‌ڵسه‌نگێنێ و، نه‌توانیت خه‌باتی خۆی تێکه‌ڵ به‌و خه‌باته به‌رینه جه‌ماوه‌ییه بکات، ئه‌وا رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ له‌نێو قه‌یران و ناکۆکیی نێوخۆیی‌دا نوقم ده‌بێ و به‌ره به‌ره ده‌توێته‌وه.
ئه‌زموونی پێوه‌ندی و هاوکاریی نێوان کورد و ئۆپۆزسیۆنی وڵاتانی داگیرکه‌ر، له رابوردوودا ئه‌و راستینه‌یه‌ی پێشانداوین که مه‌به‌ست و ئامانجی نێزیکبوونه‌وه و پێوه‌ندیی هه‌موو ئۆپۆزسیۆنه‌کانی دژ به داگیرکه‌رانی کوردستان، له‌گه‌ڵ کورد دا، بۆ ئه‌وه بووه سوود له هێز و توانای کورد وه‌ربگرن بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌لاتی رامیاریی بۆ خۆیان و، ژێرده‌سته‌کردنی سه‌رله‌نوێی نه‌ته‌وه‌ی کورد. رووخانی رژێمی به‌عسی عێراق به‌سه‌رۆکایه‌تیی سه‌ددام حسێن، دوانموونه‌یه له‌م باره‌یه‌وه که چه‌ند عه‌ره‌بێکی بێ نێوونیشان به‌سایی سیاسه‌تی نانه‌ته‌وه‌یی و هه‌لپه‌رستانه‌ی دوو حیزبه‌که‌ی باشووری کوردستانه‌وه، ده‌وڵه‌ت و سوپا و عێراقی نوێیان بۆ دامه‌زرایه‌وه و، ئێستاش گه‌مه به داخوازییه‌کانی کورده‌وه ده‌که‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه، داوا له‌و به‌ڕێزانه ده‌که‌م، که فریوی واده و به‌ڵێنه‌کانی نووریزاده‌ی زمانلووس و درێژدادڕیان خواردووه، ئاوڕێک له سیاسه‌تی رابوردووی هه‌ڵه‌ی حیزبه‌که‌یان بده‌نه‌وه، بیرێک له هۆکاری دابڕانی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌یان بکه‌نه‌وه، بیر له هۆکاری له‌ده‌ستدانی پشتیوانیی جه‌ماوه‌رییان بکه‌نه‌وه و، رێی پیرۆزی ئازادیی نه‌ته‌وه‌ی کۆیله‌ی کورد و بیری سه‌ربه‌خۆیی کوردستان هه‌ڵبژێرن، واز له‌ناکۆکی و چه‌ندبه‌ره‌کی و پاوانخوازی و ده‌سه‌لاتخوازیی بێنن. بڕیاربده‌ن له‌مه‌ودوا له‌پێناو ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌یاندا تێ‌بکۆشن و، تف بکه‌ن له هه‌رچی پله‌وپایه و سامان و پاره‌یه‌ک، که له‌سایی داگیرکه‌ران، یان ئۆپۆزسیۆنی نه‌ته‌وه‌کانی بانده‌ستی کورده‌وه ده‌ستیانده‌که‌وێت. کارێکی وابکه‌ن، ئه‌و په‌نده‌ی پێشینان به‌ڕاست نه‌گه‌ڕێ، که ده‌بێژێت: ''ئه‌وی فێری بووی به‌شیریی، ته‌رکی ناکه‌ی به‌پیریی!''.
_______________________________________ ژێده‌ر: (1*) - به‌ته‌مابووم ئه‌م وتاره له مانگی ئاگۆستدا بڵاوبکه‌مه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌خۆشی و تێکچوونی باری ته‌ندروستیم دواکه‌وت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چۆنکه بابه‌ته که پێوه‌ندیی هه‌یه به مێژووی خه‌بات و قوربانیدانی سی ساڵی رابوردووی گه‌لی کوردمان له‌به‌شێک له نیشتمانه‌که‌یدا، به‌باشمزانی بڵاوی بکه‌مه‌وه.
(2*) - زۆر سوپاسی هاوبیری هێژا کاک ئازاد مافکۆ ده‌که‌م که فیلمی ته‌واوی رێوڕه‌سمی (28ی گه‌لاوێژ) ی شاری له‌نده‌ن، له‌گه‌ڵ وتاره‌کانی عه‌لیڕه‌زا نووریزاده‌ی نارد بۆم که له رۆژنامه‌ی (کیهان)ی فارسی چاپی له‌نده‌ندا بڵاویکردبوونه‌وه.
22/9/2009
سه‌رنج!
بڕوانه نامه‌ی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاریی رێوڕه‌سمی (28ی گه‌لاوێژ) بۆ هه‌فته‌نامه‌ی ''که‌یهان'' چاپی له‌نده‌ن!
از: کمیته هماهنگی برنامه ۲۸ مرداد به: روزنامه وزین کیهان لندن با سلام و درود
در شماره ۱۲۷۰ پنجشنبه ۲۹ مرداد کیهان لندن مطالبی به قلم دکتر نوری زاده در رابطه با شرکت ایشان در مراسم یاد بود قربانیان ۲۸ مرداد ۱۳۵۸ که به دست رژیم ضد انسانی جمهوری اسلامی کشته شدند به چاپ رسیده است.
خواهشمند است طبق قانون مطبوعات توضیحات ذیل را در همان ستون جهت آگاهی هر چه بیش‌تر خوانندگان گرامیتان به چاپ برسانید.
۱)برگزاری مراسمی که آقای نوری زاده به برادران کومله نسبت داده اند طبق اطلاعیه پیوست از طرف کمیته هماهنگی برنامه ۲۸ مرداد با عنوان روز “همبستگی با مردم کردستان” برگزار گردیده است. که لازم به ذکر است کمیته فوق مستقل و به هیچ حزب و گروه خاصی تعلق ندارد.
۲) با وجود اینکه دکتر نوری زاده جز‌و لیست دعوت کنندگان به مراسم نبوده اند، بنا به رسم مهمان نوازی نتنها ایشان مورد استقبال گرم برگزارکنندگان مراسم قرار گرفتند بلکه نامشان در لیست اولین سخنرانان گذاشته شد. متاسفانه جناب نوری زاده در سخنرانیشان نه تنها از جان‌باختگان و قربانیان آن روز یادی نکردند و اعمال آمران و عاملان این جنایات، همچون فتوای نابجای آیت الله خمینی و جنایت آیت الله خلخالی جلاد را نیز محکوم نکردند بلکه بیش‌تر به بحث‌های حاشیه ی و معمولی پرداختند که خود انتقاد جمعی از دعوت کنندگان و نا خرسندی خانواده های قربانیان را نیز به همراه داشت.
۳) آقای نوری زاده!بهتر نبود بعد از سخنرانیتان به جای بگو مگو‌های دو نفره که بیش‌تر جنبه شخصی داشت به احترام جمع سالن را ترک نمی‌کردید و در کنار بقیه ی سخنرانان ( رهبران احزاب و سازمان های سیاسی آقایان دکتر جواد ملا ، اسماعیل خویی، محسن خاتمی و برادران آذری ، عرب و بلوچ و ....) می‌ماندید که تا این اندازه مورد انتقاد حضار قرار نگیرید. ما بر گزار کنندگان مراسم برادرانه به شما پیشنهاد می‌کنیم در موارد مشابه قدری سنجیده تر عمل نمایید.
(کمیته هماهنگی برنامه ۲۸ مرداد)
|