١٣\٣\٢٠١٩
رەوشتی سیاسی بۆتە
کۆیلەی بەرژەوەندییەکان.

رەزا ساڵح
لە کۆنەوە تا ئەمڕۆ ئەوانەی کە لێکـدانەوەی رەوشتی سیاسییان کـردوون،
هـاوڕانین و نەگەیشـتوونەتە پێـناسەیەکی یەکگـرتوو. هەنـدێکیان وا
لێکـیان داوەتـەوە کە رەوشـتی سیاسی کۆمەڵـێک بەهـایە پەیوەندییەکـانی
نێـوان کۆمەڵەکـان و دەوڵەتـان رێکـدەخـات، لەسەر بنەمای رێزگرتن لە
یەکتری، هەروەکو بیرمەنـدی مەزنی ئیسپانی (فـرەنسیسکۆ دو فـیتۆریا:١٤٩٠ـ
١٥٤٦) وا لێکـیداوەتەوە. بەڵام میکافـیلییەکـان کە سەر بە تـیۆری
میکافـیلین پێیان وایە کە (ئامانج پاکانە بۆ هۆکارەکان دەکات) بە
پشتبەستن بە زیـرەکی و بە فـڕوفـێڵ و هەڵخەڵەتانـدن، هەنـدێ جاریش بە
هـێز و سەرکوتکردن، لە پێناوی بە دیهـێنانی ئامانـج دا.
تێپەڕین بە تیۆرە براغـماتییەکـان، کە پاکانە بۆ گۆڕین و سنووربەزاندن
و تاوانەکـان و کارە نایاسایی و ناڕەوشتییەکان دەکەن، لە پێناوی
بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتـدا. ئەمەش بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییە
مرۆڤـایەتییەکانەوەن، کە رێ بە هـیچ پێشـێلکـارییەک نـادەن کە
مافەکـانی مـرۆڤ پێشێل بکـرێن.
لە ئەمـڕۆدا رەوشـتی سـیاسی لە پاشەکـشێدایە و بـووە بە کۆیـلەی
بەرژەوەنـدییەکـانی دەوڵەتان و دەسەڵاتپەرستان، هەموو یاسا
رەوشتییەکـان و چەمکەکانیدادپەروەری و مافەکـانی مـرۆڤ و مافەکـانی
گـەلانی ستەملێکـراو و مـاف زەوتکـراو، بەڵکو هـەموو پـێوەرە
مرۆڤـایەتییەکـان لـە سایـەی بەرژەوەنـدی و نـاڕەوشـتیی سیاسیدا
لاوازبـوونە، تەنانەت پشتبەستن بە پێوەرە رەوشتییەکـانی نێوان
دەوڵەتانیش پاشەکشێیەکی زۆریان کـردووە.. بـەرژەوەنـدی بـۆتـە پـێوەری
دۆسـت و نەیـار. وەکـو دەبینـین هـاوکــاری و پەیوەندیی نێوان
دەوڵـەتان، لەسەر بنەمـای بەرژەوەنـدییە، تەنانەت گەر ئەم هـاوکاری و
پەیـوەنـدییانـە، لەســەر حـیسابی چـەوســانـەوە و پێـشـێلکـردنی
مافەکـانی گـەلانـی ستەملکـێراویش بن، بە لایانەوە گـرنگ نیـیە، گـرنگ
بەرژەوەندییەکـانیانە. ئەمەش بە تـەواوی بـە پێچـەوانەی جـاڕنامەکـانی
مافـەکـانی مـرۆڤ و مافـەکـانی گـەلان و مافـی بڕیاری چارەیخۆنووسینی
گەلان و یاسا نـێودەوڵـەتییەکـانەوەیە.
بۆ نموونە سنوربەزاندنی تورکیا و داگیرکردنی بەشێک لە خاکی رۆژئاوای
کوردستان و کوشتنی بە دەیان کوردی بێتاوان و ئاوارەکردنی بە هەزاران
خێزانی کورد. نە ئەمریکا و نە رووسیا و نە بەریتانیا و نە دەوڵەتانی
عـەرەبی و ئیسلامی، تەنانەت کەمترین شت لۆمەی تورکیایان نەکرد، ئەمەش
شەرمەزاری و بێـڕەوشتیی سیاسییە، چونکە کەم یا زۆر بەرژەوەنـدییان
لەگەڵ تورکیادا هـەیە، یا رووسیا کە هـێزێکی لە شاری عـەفـرین بـوو،
بـۆ بەرژەوەنـدی ئابـووری و سـیاسی و چـەک فـرۆشـتن بـە تورکـیا،
هـێزەکەی کشانـدەوە و چـرای سەوزی بۆ تورکیا هەڵگـردکە عەفـرین
داگیربکات، کە بە هـەزار خێزانی کوردمـانلەم شارە کوردستانییەدا، لە
ترسی دڕندەیی و خوێنڕێژی و نامەردی سـوپای تورکیا، شارەکەیـان
بەجێهـێشتوون. ئەمەیە ناڕەوشـتی سیاسی.
کورد گەرچی تا ئەمـڕۆ خـاوەن دەوڵەتی خۆی نییە، هەموو کاتێکیش بووە بە
قوربـانی بەرژەوەندی و پیلانەکانی وڵاتـە زلهێزەکان و ناوچەییەکان..
بێگومان کورد بەهێزترین هـاوپەیمانی دەوڵەتـانی هاوپەیمانە لە دژی
داعـش، کەچی ئەمـریکا چـرای سـەوزی بۆ سوپای عـێراق و ئێران و تورکیا و
میلیشیاکـانی حەشدی شەعبی هەڵکرد، کە بە چەک و تانکی ئەمریکییەوە
پەلاماری شاری خورمـاتوو و خانەقـین و مەخموور وکەرکووکی کوردستانی
بدەن و داگیریانیان بکەن. هێزەکانی ئەمریکا کە لە کەرکووک چاوی خۆیان
لەم تـاوانە پۆشی و لۆمەشـیانیان نەکـردن، ئەمـەیە ناڕەوشـتی لە
سیاسەتی دەولـی دا. پێشــمەرگە و شەرڤـانانی قـارەمانی کـورد لە
باشـوور و لە رۆژئـاوای کوردسـتان، کە ئەفسانەی داعشیان تێکشاند، رۆڵێ
سەرەکییان لە شکستهێنانی داعش هەبوو و هـەیە، ئەوەتا ئەو شەڕە دەستە و
یەخەیەی کە شەرڤانانی کورد لە باغـۆز دەیکەن کەم وێنەیە لە جیهانـدا..
بـەڵام بە دووری نـازانـم کە لە پـاداشـتی ئـەم قـوربانیـدان و
گـیانفـیدایـەیشۆڕشگـێڕانی کوردمـان، دیسان دەوڵـەتە زلهـێزەکان لە
پێـناوی بەرژەوەنـدی خـۆیان، ناپیاویمان لەگەڵدا بکەن و چـرای سەوز بۆ
تورکیا و سوریا هەڵبکەن و وەک شۆڕشی ئەیلوولی (١٩٦١) ئاشبەتاڵیمان
پێبکەن و بە گورگان خواردمان بدەن و ژینوساید کورد بکەن و خاکـمان
داگیربکەن و سەرەوت سامانمان بە تاڵان بەرن و دەربەدەرمان بکەن.چونکە
رەوشتی سیاسی بـووە بە کۆیـەلی بەرژەوەندییەکـان. کۆمـاری کوردسـتانیش
لە مەهاباد (١٩٤٦) نموونەیەکی ترە، کە بووە قوربانی بێڕەوشتی سیاسی و
بەرژەوەندیی دەوڵەتە زلهێزەکانی وەک رووسیا و ئەمـریکا.. ئەمانە و بە
دەیان نموونەی تـری هاشا هەڵنەگر و شەرمەزاری، ئەوە دەسەلمێنن کە
بەرژەوەندی شکستی بە رەوشـتی سیاسی و بە دادپـەروەری و بە مرۆڤایەتی و
بە مافەکانی گـەلانی نیشتمان داگیرکـراو هـێناون.
ئەو چەمک و پێوەرانەی کە تا دوێنی کۆڵەکەکانی پەیوەندییە
نێودەوڵەتییەکان بوون، لە ئەمـڕۆدا پشـتگوێ خـراون و بایەخـیان نەماوە.
لە ئەمـڕۆدا بەرژەوەندییەکـان بوونـەتە پـێوەری دوسـت و دوژمـن، لە
دیـدی بەرژەوەنـدییەکـانەوە دەڕواننە دۆسـت و دۆژمـن، دۆژمن دەبێت بە
دۆست و دۆست دەبێت بە دوژمن، شۆڕشگێڕان و ئـازادیخوازان دەبن بە
تـیرۆرست و تیرۆریستانی راستی و دەوڵـەتە تیرۆریستییەکـانیش، دەبـن بە
دۆست و دیموکراتی، گەر سوریش ئەوە بزانن کە ئەمە لادانە لە رەوشـتی
سیاسی و لە یاساکان.
تەنانەت لە نێو خودی دەوڵەتانیشدا بە تایبەتیش دەوڵەتانی رژێم
دیکتاتۆری و دەسەڵات خۆسەپێنراو و قورخکـردوودا، زۆر بە زەقی رەوشـتی
سیاسی شکـستی هـێناوە و بووە بە قـوربانی بەرژەوەندییەکـان و پۆست و
دەسەڵات.. بۆیە رەوشـتی سیاسی لە سایـەی بەرژەوەندیداهیچ بەهایەکی
نەماوە، کار بە تيۆری (ئامانج پاکانە بۆ هۆکارەکان دەکات) کاری
پێـدەکەن، زەرمـەندی یەکەمـیش گـەلانی مـافـخـراو و نیشـتمان
داگـیرکراوی وەکو ئێمەی کورد، کە زۆرترین و گەورەترین بێڕەوشتی
سیاسییان لە دژمان ئەنجام داون.
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|