ره‌وشتی تاکی حیزبیی
له کوردستان.

شوان سدیق
دروستبوون و هاتنه‌کایه‌ی حیزب له کوردستان راستییه‌ن ئاماژه‌ی پێبکه‌ین
زۆرینه‌یان، له‌سه‌ر بنه‌مای بنه‌ماڵ و خێڵ
و پیاوماقووڵ و ئاین و ئایدۆلۆژیا هاتووه‌نه‌ته کایه‌وه، نه‌ک له‌سه‌ر
توانا و سه‌لیقه‌ی تاک به‌ڵام ده‌کرێت ئه‌مه به‌ئاسایی له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین،
چونکه گه‌ر حیزب له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ر یه‌ک له‌م چه‌مکانه بێته‌کایه‌وه،
ناکرێت راست و چه‌پ ره‌تییان بکه‌ینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی واقیعی
حاڵی ئێره وایه و کوردستانیش تاهه‌نووکه سه‌ر به‌عێراقی عه‌ره‌بی
سیستم خێڵه‌کی بنیاتنراوه، هه‌موو بواره گرنگه‌کانی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات
و دادگا و رێساکانی وڵات هه‌موویان، له‌سه‌ر بنه‌مای سونه‌تگه‌راییه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ حیزب و دروسبوونی ئه‌و حیزبه له‌سه‌ره‌تادا
چیکردووه به پره‌نسیپ و کارنامه‌و ئه‌فکاری خۆی وچون ده‌یه‌وێت ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی
پۆزه‌تێڤی له‌نێو ئه‌ندامانی خۆی داهه‌بێـت، دواتر په‌ل بۆ کۆمه‌ڵگه
بهاوێژێت ئه‌مه گرنگه.
بێگومان ئێمه قسه له‌سه‌ر یه‌ک حیزب یاخوود چه‌ند حیزبێکی دیاریکراو
ناکه‌ین به‌ڵکو خوێندنه‌وه‌یه‌کی ئاسیای و تیشک خستنه‌سه‌ر چۆنییه‌تی
په‌روه‌رده‌کردنی تاکی حیزبه که‌چۆن ده‌توانێت له‌گه‌ڵ هاو حیزب و
هاوکاره سیاسییه‌کی که هه‌ردووکیان له نیشتمانێکدان و کار له‌سه‌ر
ئه‌وه ده‌که‌ن، پۆستی ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست به‌تایبه‌تی له‌ئێستای
کوردستانی خۆماندا، که هه‌ڵبژاردنمان له‌پێشه‌و خۆمانی بۆ ئاماده ده‌که‌ین،
به‌ڵام تاکی حیزب پێش حه‌ڵکی ئاسایی خۆی بۆ ئاماده‌کردووه.
ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌ستی پێده‌کرێت و ده‌بینرێت ئه‌خلاقییه‌کی نا ته‌ندروسته
له‌نێو کاری ئه‌ندامانی حیزب و لایه‌نگرانی به‌رانبه‌ر به هاوکاره‌سیاسی
و خه‌باتکه‌ره‌که‌ی وه‌ک پێویست نییه‌و به‌روونی هه‌ستی پێده‌کرێت، که
ئه‌وان دانوویان به‌یه‌که‌وه ناکوڵێت. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه
که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌کته‌رانه‌ی سه‌ره‌تا حیزبیان دروستکرد،
نه‌هاتوون راهێنان و په‌روه‌رده‌یه‌کی ته‌ندروستبینن له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی
عه‌قڵانی و را ته‌قه‌بووڵکردنی به‌رانبه‌ری ئه‌ندامه‌کانی خۆیان را
بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن مامه‌ڵه‌یه‌کی ته‌ندروست و لێک گه‌یشتنێکی باش
له نێوانیاندا هه‌بێت.
شه‌قامی کوردی ئێستا کاردانه‌وه و بوغز و قینه‌ی لایه‌نگری حیزبه
کوردییه‌کانی پێوه دیاره و نموونه‌گه‌لیش زۆرن له‌و که‌رامه‌ت
شکاندنه‌ی یه‌کتر که له نێوان تاکی حیزبی‌دا دروست بو له‌رۆژانی
رابردوو، هه‌رنووکه نیشتمان هێنده‌ی تر تۆزاوی و تۆزی له‌خۆ گرتووه،
ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی ئه‌و پره‌نسیپه دیموکراسییه رووکه‌شه‌یه ئێستا
حیزبه ئیسلامی و پارته نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ئیدعای بۆ ده‌که‌ن، هه‌رچه‌نده
ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی دیموکراسییه‌ته چونکه خاڵێکی جه‌وهه‌ری دیموکراسی
هه‌یه که نابێت له‌بیر بکرێت، ئه‌ویش جیاکردنه‌وه‌ی حیزبه له ده‌سه‌ڵات
و جیاکردنه‌وه‌ی ئاینیش به‌هه‌مانشێوه له‌ده‌سه‌ڵات و دروستبوونی
بیروڕاگۆڕینه‌وه له نێوان لایه‌نه‌کان، که ئه‌مه‌ش زۆر مه‌حاڵه له‌کوردستان
پارته ناسیۆنالیست و ئیسلامگه‌راییه‌کان ئه‌و کاره بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان
ئێستا راست و چه‌پ خۆیان له‌گۆماوه‌که ناوه، گوایه ده‌یانه‌وێت ئه‌و
دیموکراسییه پێڕه‌و بکه‌ن ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌کرێت، هیچ رابه‌رانبه‌ر
ته‌قه‌بووڵکردنێک له ئیش و کاره‌کانی ئه‌و حیزبانه‌دا ره‌نگ ناده‌نه‌وه،
هه‌ر کاتێک بیانه‌وێت به‌توندت ترین شێوه و به‌یه‌قینی تۆڵه سه‌ندنه‌وه
و هه‌ست بریندارکردن هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر کاردانه‌وه‌ی خوێنی
لی َنه‌که‌وێته‌وه ئه‌وا سایکۆلۆژییه‌ن یه‌ک تێک ده‌شکێنن، هه‌ر چه‌نده
که‌رامه‌ت رووشاندن له‌ڕووی سایکۆلۆژییه‌وه ئاو خواردنه‌وه‌یه له‌نێوان
تاکی ئه‌و حیزبانه‌ی ئێستا موباله‌غه به‌ده‌م دیموکراسییه‌ته‌وه ده‌که‌ن،
ئه‌مه‌ش هه‌ر زۆر به‌ڕوونی هه‌ستی پێده‌کرێت، به‌ڵام خوێن رشتن و هه‌ست
بریندارکردن به‌ده‌ره له‌و دیمۆکراسییه ئه‌قه‌ڵانییه‌ی که‌زۆرێک له
ده‌وڵه‌ته پێشکه‌وتووه‌کانی جیهان پێڕه‌وی ده‌که‌ن و وڵاتییان له‌سه‌ر
بنیات ناوه.
که‌واته ئیسلامی و پارته ناسیۆنال عه‌شیره‌تگه‌رییه‌کان نه‌توانن له‌ڕووی
فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌یوه ئه‌ندامه‌کانیان گۆش بکه‌ن، که چۆن به‌رانبه‌ره‌که‌یان
خۆش بوێت و رێز له ئیراده و راو بۆچوونه‌کانی یه‌کتر بگرن و هه‌ست و
شعوری یه‌ک بریندار نه‌که‌ن، ئیتر چ دڵخۆشکه‌رێکیان لێ چاوه‌ڕوان ده‌کرێت،
کاتێک ئه‌وان بوون به رێبه‌ر و سه‌رداری کۆمه‌ڵگه و لێیان سوودمه‌ندین.
حیزبێک که نه‌توانێت لایه‌نگرانی گۆش بکات، به‌وه‌ی که رای هاوکاره
سیاسییه‌که‌ی له‌سه‌ر شه‌قامدا به‌هه‌ند وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌ر خۆشیشی نه‌وێت
ئه‌وا هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی نێگه‌تێڤی به‌رانبه‌ر نه‌کات، ئیتر چۆن ده‌توانێت
حکومڕانییه‌کی ته‌ندروستی لێ چاوه‌ڕوان بکرێت؟. یان چ دڵخۆشکه‌رییه‌کی
لێ به‌دی ده‌که‌رێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت سیستمی عه‌داله‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تی،
له گشت کایه سیاسی و کۆمه‌ڵاتی و ئابوورییه‌کان له‌وڵاتدا بێنێته‌کایه‌وه.
حیزبه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌و دروشم و باگراوه‌نده‌ی
که‌خۆییان پاگه‌نده‌ی بۆ ده‌که‌ن، که یه‌کێک
له هه‌ره خه‌سڵه‌ته باشه‌کانی خۆیان باوه‌ڕیان پێیه‌تی جیاکردنه‌وه‌ی
ره‌گه‌زی مرۆڤه‌کانه له یه‌کتری و به‌ربه‌ست دروستکردنه له‌به‌رده‌م
ئازادییه‌کانی مرۆڤ و جیهادکردن، که له‌بنه‌ڕه‌تدا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن،
هه‌رچه‌نده پارته ناسیۆنال به‌رووکه‌ش سۆشیال دیموکراته‌کان
(جیهاد) له‌ئه‌جێندایاندا
نییه به‌به‌راورد به ئیسلامییه موته‌شه‌دیده‌کان، به‌ڵام ئه‌وان سه‌رچاوه‌ی
کانزای پێڕه‌وکردنی سیاسه‌ت و بیروباوه‌ڕیان له خێڵه‌وه سه‌رچاوه‌ی
گرتووه و بڕوایه‌کی ته‌واویان به یه‌کسانی نێوان مرۆڤه‌کان نیه و هه‌وڵه‌کانی
ئه‌وان چونکه له‌و باگراوه‌نده خێڵه‌کی و میرگه‌رییه‌وه سه‌رچاوه‌ی
گرتووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌روه‌رده‌یه‌کی ته‌ندروستیان نییه بۆ
ئه‌ندامه‌کانیان به‌مه‌ش ئیتر کار دانه‌وه‌ی نێگه‌تێڤ و ئینفیعالی لێده‌که‌وێـته‌وه.
ئه‌وه‌ی پێویسته ئێستا له‌م کاته‌دا بۆ تاکی کۆمه‌ڵگه خۆی له‌ژێر
سێبه‌ری ئه‌فسوونی حیزب‌دا نه‌بینێـته‌وه، چونکه ئه‌و حیزبانه نه‌یانتوانییه‌وه
لایه‌نگران و ئه‌ندامانی خۆیان گۆش بکه‌ن، به‌وه‌ی که رای هاوکاره
سیاسییه‌که‌یان وه‌ربگرن، قسه‌مان له‌سه‌ر به‌حیزبوونی که‌س نییه به‌ڵکو
ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ ئه‌و تاکانه‌ی که له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزبن که کاریگه‌ری
پارته ناسیۆنال و ئیسلامییه‌کانیان به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێت، چونکه ئه‌وان
له‌چه‌ند ساڵی رابردوو به‌ئێستاشه‌وه نه‌یانتوانیوه تۆوی خۆشه‌ویستی
نه‌ک له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌دا، بچێنن به‌ڵکو نه‌یشتیان توانیوه له‌ناو باره‌گا
و ئه‌فکاری ئه‌ندامه‌کانی خۆیشیاندا بچێنن و ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی پۆزه‌تێڤی
هه‌بێت.
shwansdiq@yahoo.com
|