ڕەوشی ئەفلاتون.
ن : ویل دیورانت

و. لە هۆڵەندییەوە :
حەمەى ئەحمەد رەسوڵ
ئەگەر سەیرێکی نەخشەی ئەوروپا بکەیت ئەوا تێبینی ئەوە دەکەیت کە وڵاتی
یۆنان وەک پەیکەری دەستێک وایە کە پەنجەکانی چوونەتە ناو دەریای سپی
ناوەڕاستەوە .لەباکورییەوە کەنداوی کریتی گەورەیە کەبەم پەنجانە
دەورەدراوە ،کەلەهەزارەی دووەمی پ.ز شارستانیەت و مەدەنیەت تیایدا
دەستیان پێکرد .لەڕۆژهەڵاتیەوە دەریای ئیجەیە کەدەکەوێتە ئاسیای
بچوکەوە وە تائێستا ئارامی و هێمنی باڵیان بەسەر داکێشاوە،دیارە ئەو
ڕۆژگارانە بۆ ئەفلاتون شکست بوون لە بوارەکانی پیشەسازی و بازرگانی و
هزردا . لە ڕۆژئاوایەوە ئایۆنیایە*1کەدەکەوێتە ئیتاڵیاوە،کەوەک بورجێکی
لار وایە ڕووەو دەریا،و
سقلیەو و ئیسپانیاش لە ڕۆژئاوایەوەن ،دیارە لەو ڕۆژگارەدا
داگیرکەر بەسەر تەواوی پارچەکانی ووڵاتی یۆناندا باڵادەست بوو.پایەکانی
هەرقلیش دەکەونە کۆتاییەکەیەوە(کەئەمڕۆ بە جەبەل
تاریق بەناوبانگە) دەروازەکانی هێندە تاریک و تون کە
لەو ڕۆژگارەدا زۆربەی دەریاوان و کەشتی وانەکان نەیان دەوێرا
پێیاندا تێپەڕن.
ئەو هەرێمەی دەکەوێتە باکورییهوە ناوی
نیساڵی بوو کەلەو ڕۆژگارەدا نیمچە بەربەری و ناشارستانى
بوو ئەمڕۆ بە مەکدۆنیا ناودەبرێت .ئەگەر بۆ جاری دووەم سەیری
نەخشەکە بکەینەوە ئەوا بەرزو نزمی لەکەنارەکانیدا
نابینرێت ،بەڵکو بەرزبوونەوە لە زەوییهکانیدا
دەبینرێت ،کەلەهەموو شوێنێکییەوە کەنداوەکان
و دەریاکان دەردەکەون،و زەوییهکانی
دەگۆڕێن بۆ گردۆڵکەو چیاکان.ئەم گرفتە سروشتیانە لەزەوى
و دەریاکانی ووڵاتی یۆناندا بە دابەش بوون بۆ بەشە دابڕاوەکان
کۆتاییان دێت،هەروەها گەشت و پەیوەندیکردنەکان
بەهۆی دوورییەوە زۆر زەحمەت بوون لەو
ڕۆژگارانەدا،ئەمەش گەواهیدەری مەترسی بوو،کەواتە هەموو دۆڵێک لە ووڵاتی
یۆناندا بەرەو ژیانێکی ئابوری خۆیی پەرەى
سەند،و دەوڵەتێکی سەربەخۆ بوو لە رژێم و
هەڵس و کەوت و ئایین و شارستانییەتدا . لەتەواوی بارودۆخەکاندا زنجیرە
چیاکان و زەوییه کشتوکاڵیەکان بەدەوری
شارێک یا دوو شاردا درێژدەبوونەوە ،هەموو ئەمانە "دەوڵەت
- شارەکانی"یۆنان بوون کەبریتى
بوون لە یۆبۆیا ،لۆکریس ئاتۆلیا ،وفۆسیس،بۆیۆتیا ،ئاخایس،ئەرگۆلیس،ئیلیا
،ئەرکادیا، میسینیا،
لاکۆنیا -لەگەڵ ئەسپارتەو ئەتیکا،ئهسیناشی دەگرتەوە.
ئەگەر بۆ دواجار سەیرێکی تری نەخشەکە بکەینەوە،ئەوا تێبینی پێگەی ئهسینا
دەکرێت: کەدوورترین شاری ڕۆژهەڵاتە لەشارە
گەورەکانی یۆناندا و پێگەیەکی باشی هەیە کەلە دەروازەکەیەوە یۆنانییهکان
بەرەو ئاسیای بچوک دەردەچوون و لەو ڕێگەیەدا سەرقاڵ بوون.و
هەر لەو ڕێگەیەشەوە شارە بەتەمەن و گەشاوەکان کلتوریان بۆ
ووڵاتی یۆنانی هەرزەکار هەناردە دەکرد.لەم نێوەدا ئهسینا ببووە
بەندەرێکی نایاب کە زۆرێک لەو هێزە بێ شومارەی هەبوو لێیەوە دەردەچوون
بەرەو دەریا،ئەم هێزە کەشتیگەلێکی دەریایی
گەورەبوون.
لەنێوان ساڵانی (490-470 پ.ز) ئهسینا و ئەسپارتە ئەو چاوچنۆکییەی
بەرامبەر یەکتری هەیانبوو وەلایان ناو هێزەکانیان پەیوەندییان
کرد بەیەکەوە بۆ تێکۆشان لەشەڕ دژی فارسەکان کەلەژێر فەرمانڕەوایی
داریوش دابوون کەیۆنانی گۆڕی بوو بۆ کۆڵۆنیایەکی (داگیرکراوێکی)
ئاسیایی.لەم تێکهەڵچوونەدا کەلەنێوان ئەوروپای لاو دژی ڕۆژهەڵاتی
خڵافاو بەهۆی پیرییهوە ڕووی دا، ئەسپارتە
پێشکەوت هەر لەم نێوەدا کەشتیگهلی جەنگی ئهسینایی
پێشکەوت.وەدوای ئەوەی جەنگ کۆتایی هات،ئەسپارتە سەربازەکانی خانەنشین
کرد،کەلەم کردەوە سەربازییانەدا زۆریان بەدەست گرفتە ئابورىیەکانەوە
چەشت بوو ،هەر لەم کاتەدا ئهسینا کەشتىیە سەربازیەکانی گۆڕی بۆکەشتی
بازرگانی و وەک یەکێک لەشارە بازرگانىیەکانی جیهانی کۆن دەرکەوت وه
ئەسپارتەش گەڕایەوە سەر گۆشەگیری کشتوکاڵییەکەی
خۆی .وەئهسیناش بووە بەندەرێکی گەورەی بازرگانی و شوێنی کۆبوونەوە
زۆربەی پیاوەکان،کەسەر بەڕەگەز و نەریت و ڕێچکەی جیاوازبوون.دیارە
پەیوەندی و کێبڕکێکانیان لە ئهسینادا لێکۆڵینەوەی فکری و بەراوردکاری
هەڵدەگرێت.
لەم نێوەدا کە جیاوازىیە زۆرەکان یەکیان بەرئەوىتریان دەکەوت خوو نەریت
دروست بوون،کاتێک ئێمە هەزار ڕێچکەمان بۆ دەخرێتە ڕوو، گومان لە تەواوی
باوەڕەکان دروست دەکەین ،یابە ئاماژەدانێکی ڕوونتر بەبەیەکداچوونی ئەو
باوەڕو ڕێچکەزۆرانە گومان لە هەموویاندا لەدایک دەبوو.وەپێدەچێت
بازرگانەیەکەمینەکان گومانی خۆیانیان لەهەموو باوەڕەکان خستبێ ڕوو،ئەم
بازرگانانە لەگەشتەکانیاندا زۆریان دەبینی و نەشیان دەتوانی باوەڕ
بەهەمووی بکەن،ئەو ئارەزووەی کە بازرگانە گشتىیەکان هەیانبوو بۆ
دابەشکردنی تەواوی خەڵکی بۆ گەمژە یا نەزان،وای لێدەکردن ئارەزوویان بۆ
وەڵامدانەوەی هەموو رێچکەو باوەڕەکان هەبێت.
بازرگانەکان پلە بەپلە گەشەیاندا بەزانست،گەشەکردنی بیرکاری بەو چڕىیە
ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئاڵۆزکرد،وەفەلەکیش بەئەندازەی مەترسىیەکانی دەریا
گەشەى کرد ،وەسامانێکی باش خرایە ڕوو لەبەتاڵی و پشودان و ئاسایش و ئەو
شتانەىتر کەپێویست بوون بۆ لێکدانەوەو هزر ،ئێستا پیاوەکان تەنها وەک
ڕێنیشاندەرێکی سەر دەریا پرسیاری ئەستێرەکان ناکەن بەڵکو وەک
وەڵامدانەوەیەکی باشی بۆ مەتەڵە گەردوونییەکان سەیرییان
دەکەن،فەیلەسوفە یەکەمینەکانی یۆنان گەردوون ناسی بوون .((لەخۆڕابین
بوون سەبارەت بەوەی پێی گەیشتبوون)) وەک ئەرەستۆ دەڵێت ((پیاوەکان
بواریان فراوانتردەبێت دوای جەنگی فارسەکان،وه تەواوی جۆرەکانی مەعریفە
دێتە ووڵاتەکەیانەوە،وەتاوتوێی گەورەترین لێکۆڵینەوە دەکەن ))
ئازایەتىیەکان وای لێکردن ڕاڤە بۆ ئەو ڕوو داوانە بکەن کە پێشتر
دەدرایە پاڵ هێزە لەسروشت بەدەر و پەرجووەکان(معجزە) ،وه ئاشکرایە کە
جادوو خورافات بە هێواشی دەستیان دەگرت بەسەر ڕێگەی زانستدا ،لەم
کاتەدا فەلسەفە دەستی پێکرد.
ئەم فەلسەفەیە لەسەرەتادا فەلسەفەیەکی ماددی سروشتی بوو ،کاتێ سەیری
دنیای ماددی دەکرد پرسیاری دەربارەی دەستوری بنچینەو کۆتایی شتەکان
دەکرد ئەوەی لە هێڵی کۆتایی ئەم جۆرە بیر و بۆچوونانەدا بوو کۆتایی
سروشت بوو کەئەمەش ماتەریالیزمی کیمۆکریتسە*2 (460-360 پ.ز) ((لەڕاستیدا
هیچ شتێک بوونی نىیە تەنها گەردیلەکان و بۆشاییەکان نەبێت )) .
ئەمە یەکێکە لە ڕێچکە سەرەکىیەکان لەهزر و تێڕامانی یۆنانیدا
.
لەکاتێکدا ئەمە لە ڕۆژگارەکانی ئەفلاتونەوە ماوەیەکی زۆری بەنهێنی
بەسەردا مابۆوە.وە پێدەچێت ئەمە زۆرتر لە ئەبیکۆردا*3 (343-270پ.ز)
دەرکەوتبێت وە دواتر گۆڕا بۆ لێشاوێکی بەوورووژم لە لیۆکریتس
دا(98-55پ.ز) پێدەچێت ئەمە گەشەیەکی گەورەی بە پیت بوو بێ لە فەلسەفەی
یۆنانیدا کە لە سۆفستاییەکاندا شێوازی وەرگرتبوو*4،کەمامۆستای دانایی
بوون و گەڕۆک بوون و دەسوڕانەوە،کەزۆرتر جەختیان لە خولیاو سروشتی
خۆیان دەکرد،لەجیاتی ئەوەی جەخت لەسەر دەرەوەی شتەکان بکەنەوە .هەموویان
پیاوی زیرەک بوون وەک (گۆرگیاس و هیپیاس)،وەهەندێکیان مەزن بوون لە
ڕووی قوڵی هزرەوە وەک(پرۆتۆگۆراس و پرۆدیکۆس )،لێرەدا قورسی گرفتەکان
یا چارەسەر لەتەوژمی فەلسەکەماندا بەهۆی ڕێکخستنی عەقڵەوە دەکرێت،بەڵام
ئەوان وەها هەستیان پێنەدەکرد و بەو شێوەیە تاوتوێیان نەدەکرد .ڕووی
پرسیاریان دەکردە هەموو شتەکان،وەبێ ئەنجام لەبەردەم بیردۆزی بەدینی و
سیاسییهکاندا دەوەستان ،و
سەریان بەهەموو باوەڕو ڕێچکەکانی عەقڵ کەچ دەکرد.پێش دەرکەوتنى
شوێنی دادپەروەری عەقڵ .
لە ڕامیاریدا دابەش دەبن بۆ دوو قوتابخانە ،یەکێکیان نمونەی ڕۆسۆیە کە
دەڵێت سروشت چاکەیە و مەدەنیەت شەڕە ،وەتەواوی خەڵک لەسروشتدا
یەکسانن،بەڵام رژێمە چینایەتىیەکان دەست بەسەر ئەم یەکسانییەی
نێوانیاندا دەگرن،دابەشیان دەکەن بەسەر چینەکاندا،وەیاسا لەلایەن پیاوە
بەهێزەکانەوە دروست دەکرێت بۆ کۆت کردن و فەرمانڕەوایی بێهێزەکان .
قوتابخانەکەی تر نمونەی نیچەیە ،کەسروشت لەو لای چاکەو خراپەوە*5
دەبینێت،وەپێی وایە خەڵک بەسروشتی نایەکسانن،وەئاکار لەلایەن
بێهێزەکانەوە داهێنراوە بۆ ڕاگرتنی بەهێزەکان،وەهێز فەزیلەتی باڵایە ،وەئارەزووی
باڵاکان ئەوەیە کە مرۆڤ ئارەزووی لێیەتی ،وەلەهەموو جۆرەکانی دەوڵەتدا
دەوڵەتی ئەرەستۆکراسی باڵاترین و پتەوترین جۆرە.
بێگومان ئەمە هێرشە بۆ سەر دیمۆکراسی کەئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەو کەمینە
دەوڵەمەندە بەناوبانگەی ئهسینا بوو کەبەخۆیان دەگوت پارتی
ئۆلیگارشی،وەبەشێوەیەک باسی دیموکراسی دەکات کە بێهێزو بێتوانا و درۆزن
و دەستکردە.لێرەدا دیموکراسی بەواتای چەمک پێک نایەت تاهێرش بکرێتە
سەری و بزڕێنرێت ،چونکە لەکۆی دانیشتوانی ڕەسەنی ئهسینا کە ژمارەیان
(400000)کەس بوو کۆیلەکان (250000) بوون ،ئەم کۆیلانە لەهەموو جۆرە
مافێکی ڕامیاری دوورخرابوونەوە .
وەئازادەکان ژمارەیان نزیکەی (150000) بوو ئەمانە کەمێکیان نەبێت نەیان
دەتوانی بەشداری بکەن لە کۆمەڵەی گشتیدا
کەئەم کۆمەڵەیە لە سیاسەتی دەوڵەتی دەکۆڵییەوە و بڕیاری لەسەر دەدا .
لەگەڵ ئەمەشدا ئەو دیموکراسىیەی هەیانبوو دیموکراسىیەکی تەواو دامەزراو
بوو کەنمونەی نىیە .ئەسکلیزیا یا کۆمەڵەی گشتی سەرچاوەی باڵای دەسەڵات
بوو ،وەدەزگای فەرمی باڵابوو لەدەوڵەتدا .وەدیکاستیریا یا دا دگای باڵا
زیاتر لە هەزار ئەندام پێک دەهات(بەرتیل ببووە دەستور و باوکە ئەمەش
گران کەوت لەسەریان ) تۆمارکردنی ناوی هاووڵاتیاندا بەپێى پیتەکانی
ئەبجەدی ئەنجام دەدرا.لەئهسینادا ڕژێمێکی لەمە دیموکراسىتر نەبوو
کەزانرابێت ،ئەوەی نەیارەکانی ئەم ڕژێمە دەیانگوت زۆر پوچ و بێ بەهابوو
.لەمیانەی شەڕەکانی بیلۆبۆنزیدا کەلەساڵی
(430-400پ.ز) درێژەیان کێشا و تیایدا ئەسپارتەو ئهسینا شەڕیان کرد ،وەلەئەنجامدا
کەشتىگەلی دەریایی ئەپینى ژێرکەوت .حیزبی ئۆلیگارشی ئهسینا
بەڕابەرایەتی کریتیاس پشگیری لابردنی ڕژێمی دیموکراسى
کرد وە دەستبەرداری دیموکراسى بوو،لەسەر ئەو بنچینەیەی
کەلەشەڕدا ژێرکەووتووە و شکستی هێناوە ،و
بەنهێنی ستایشی حوکمەتی ئۆلیگارشی ئەسپارتەی دەکرد.هەندێ لەڕابەرەکانی
ئهسینا دوورخرابوونەوە بۆ تاراوگە.
بەڵام دوای ئەوەی لەکۆتایدا ئهسینا بەتەواوی خۆیدا
بەدەستەوە .ئەمەش یەکێک بوو لەمەرجەکانی ئاشتی کە ئەسپارتە بەسەر ئهسیناى
داسەپاندبوو بەمەش ئەرەستۆکراسىیەکان لەتاراوگە گەڕانەوە ،وەبەگەڕانەوەیان
بەسەرۆکایەتی کریتیاس کە پیاوێکی دەوڵەمەندبوو شۆڕشی دەوڵەمەندەکانیان
بەسەر حیزبی دیموکراتدا ڕاگەیاند کەلەکاتی نەهامەتىیەکاندا
فەرمانڕەوایەتی ئهسینای دەکرد .بەڵام ئەم شۆڕشە دامرکایەوە .وەکریتیاسیش
لەمەیدانی جەنگدا کوژرا .
ئێستاش ماوەتەوە ئەوە بڵێین کە کریتیاس قوتابی سۆکرات و مامی ئەفلاتونە
.
|