ڕه‌وتێک به‌ڕێوه‌یه پاشه‌کشه‌ی پێ ناکرێت.
قادر نادر
چه‌ند سالێکه رۆژنامه‌نوسانی کوردستان وه‌ک هێزێکی کاریگه‌ر له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاتی کوردی ده‌رکه‌وتون ، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی به شێوازی جیا، ڕوبه‌روی زه‌بروزه‌نگ له تیرۆر، ئه‌شکه‌نجه ،زیندانی، هه‌ڕه‌شه، ته‌غریمی مادی، یاسای دواکه‌وتوانه، هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندنی چه‌واشه ... ببنه‌وه. سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه نه‌ک پاشه‌کشه‌یان پێ نه‌کراوه، به‌ڵکو ڕۆژ له‌دوای رؤژ ، سه‌رکه‌وتنی زیاتریان به‌ده‌ست هێناوه . به‌نمونه پارتی له‌سه‌ر نوسینێک د .که‌مالی سه‌ید قادری 30 سال زیندانی کرد، به‌لام کاردانه‌وه که‌ی بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی جه‌به‌روتی ترسی پارتی له‌ناو ڕۆژنامه‌نوسان تێک بشکێ ، که سۆرانی مامه حه‌مه تیرۆرکرا ،یان هه‌ول درا یاسایه‌کی پڕ له‌کۆت و به‌ند دژ به رۆژنامه‌نوسان له‌په‌رله‌مان ده‌ربچێت... کاردانه‌وه‌ی رۆژنامه‌نوسان و ئازادیخوازانی کورد و ده‌زگا مرۆڤ دۆسته چاودێره‌کان زۆر به‌هێز تر ده‌رکه‌وت له‌په‌یامه ترسه‌که.
به‌کورتیه‌که‌ی ده‌سه‌لاتی کوردی به هزرێک ره‌فتار ده‌کات که رۆژگاری به سه‌رچووه ، چونکه ئاستی هۆشیاری رۆژنامه‌نوسان به‌رزبۆته‌وه ، ده‌سه‌ڵات درێژه به ره‌فتاره قێزه‌وه‌نه سیاسی و ئیداریه کان ده‌دات، چاودێری چه‌ندین رێکخراوی جیهانی له‌سه‌ره، بوونی چه‌ندین مینبه‌ری میدیایی له هه‌نده‌ران که هیج هێزێک ناتوانێت ڕێگای لێ بگرێت، واتا ئه‌گه‌ر ده‌رگای ئازادی له‌نیشتمان داده‌خه‌یت ئه‌وا له په‌نجه‌ره‌ی هه‌نده‌رانه‌وه بۆت دێته ژوره‌وه .
فشاره‌کانی ئێستاش زیاتر له هه‌لمه‌تی سکالا وته‌غریمکردنی رۆژنامه‌نوسانه چڕ بۆته‌وه ، که دواینی 10 داوای یاسایی له‌سه‌ر گۆڤاری لڤین تۆمارکراوه ، به‌لام بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه بکه‌ن هه‌لدانه‌وه‌ی ئه‌و لاپه‌ره‌یه لڤین باسی کردوه و ئه‌وان سکالایان له‌سه‌ر تۆمارکردوه ، نهێنی مه‌ترسیداری لێده‌که‌وێته‌وه، ئاوا د فائیق گولپیش، ڕێچکه‌یه‌کی بوێرانه ده‌گرێته‌به‌ر، که سه‌ره‌تایه‌ک ده‌بێت بۆ خه‌باتی بنه‌ماله‌ی قوربانیان.
کاتێک ده‌سه‌ڵاتیش ده‌لێیت زمانی هه‌ندێ رۆژنامه‌نوس زبر و سوکایه‌تی به به‌رپرسانه ، نمونه‌ی یاساکانی ئه‌ورپای مۆدێرنیش ، ده‌هێنته‌وه ، ناکرێت ئه‌وه نه‌لێێن،ئه‌وه کاردانه‌وه‌ی ره‌فتاره‌کانی ئێوه‌یه که ده‌بێته زه‌خیره‌یه‌ک بۆ درێژه‌دان به‌و میتۆده ؟؟ ئاخر له‌ئه‌ورپا که‌ئه‌و یاسایانه هه‌یه ، به‌لام ده‌رگایه نهێنیه‌کانی مولک و مال و دارایه‌کانیان قفل نه‌دراوه ؟ یاسا به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ک ده‌چه‌سپێ ؟؟ ڕێز له‌یاداشت و نامه و هاواری خه‌لک ده‌گیرێت؟.
ماوه‌ته‌وه ئه‌وه بلێین له‌سالرۆژی رۆژنامه‌گه‌ری سلاو بۆ ئه‌و قه‌ڵه‌مه بوێرانه ، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌نیشتمانه‌وه هه‌ول ده‌ده‌ن په‌یام ئه‌رکه مێژویه‌کانیان راستیه‌کان بگه‌یه‌نه نێو کۆمه‌لگای کوردی و ترس وپیرۆزیه‌کانی 50 ساله‌ی پۆلێ ئه‌کته‌ری تێکشکاوی سیاسی تێک بشکێنن و رۆڵی ده‌سه‌لاتی چواره‌م له وشه‌وه به‌ره‌و کردار ببه‌ن ، و دڵنیاشم ئه‌م ره‌وته تووڕه‌یه ناوه‌ستێت ، چونکه ڕێچکه‌یه‌کی سروشتی میژویی خۆیه‌تی و پاشکه‌شه‌ی پێ ناکرێت .
ئه‌و تابلۆیه‌ی هه‌ستیشی پێ ده‌که‌م نه پارتی و یه‌کێتی به‌رگه‌ی ئه‌و ئازادی و داخوازیانه‌ی ئێمه ده‌گرن ،نه ئێمه‌ش تاسه‌ر ده‌توانین ته‌نیا به وشه ، رسوای دیارده قێزه‌وه‌نه‌کان بکه‌ین ، به‌تایبه‌تی له سه‌رده‌مێک که کۆمه‌لگا بێزاره ، گۆران له‌هاوکێشه‌ی سیاسی به‌ڕێوه‌یه ، زه‌مه‌نی تێکشکانی دیکتاتۆریه‌کانه، ئیتر شه‌ره‌که قوولتر ده‌بێته‌وه یان ده‌سه‌لات گۆڕان له عه‌قلی دۆگمای ده‌کات ؟؟؟
|