ره‌خنه له ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.

جه‌لال ده‌باغ
له کاتێکدا به ماڵپه‌ڕه‌که‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا ده‌گه‌ڕام
چاوم به‌م هه‌واڵه "دڵخۆشکه‌ره‌یه" که‌وت: (به گه‌یشتنی یه‌که‌م
کاروانی حاجییانی کوردستان بۆ عه‌ره‌بستانی سعودیه، به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌ج
و عه‌مره له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا
مژده‌ی هاوکاری سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستانی به حاجیان راگه‌یاندو وتی: (سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
بڕیاریداوه هه‌ر حاجییه‌کی هه‌رێم به‌بڕی 300هازار دینار هاوکاری
بکرێت)..!
به‌ڕاستی که ئه‌م هه‌واڵه‌م خوێنده‌وه سه‌رم سوڕما..تۆ بڵێی ئه‌م
بڕیاره له دژی خودی رێوشوێنه‌کانی ئیسلام نه‌بێ که ده‌ڵێ ( حه‌ج ته‌نیا
له‌سه‌ر ئیسلامه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان فه‌رزه..) ئیتر له‌پای چی باربووی
ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه ده‌کرێ که به‌ملیۆن دینار ده‌به‌ن بۆ حه‌ج!، بۆ
خه‌رج کردنی ئه‌و پاره‌یه له سعودیه، که ئێستا له‌ژێر ده‌واردانین..
چه‌ند ده‌نکه خورمایه‌کیان له‌به‌رده‌ستدابێ و له‌برسان ناڵه‌ی سه‌ریان
بێ..ئێستا مۆنۆپۆل و ترۆسته‌کان و کۆمپانییه زه‌به‌لاحه‌کانی دیکه‌ی
ئه‌مریکاو، به‌ریتانیاو، فه‌ره‌نساو، ئه‌ڵمان ..تاد به پاره‌ی سعودیه
هه‌ڵده‌سوڕێن!
ئایا له هه‌موو نوێژێکی به جه‌ماعه‌تی هه‌زاران مزگه‌وتی کوردستاندا،
مامۆستا به‌ڕێزه‌کان هه‌موو رۆژێک له‌هه‌زاران موکه‌بیره‌ی سه‌ر مناره‌و
مزگه‌و‌ته‌کانه‌وه به‌ده‌نگی به‌رزو هاتوهاوار پێمان ناڵێن: "حه‌ج له‌سه‌ر
ئه‌وانه فه‌رزه که‌توانایان هه‌یه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندن"؟! ئیتر که‌ی ره‌وای
هه‌قه به باربوو، به پیتاک و یارمه‌تیی حکومه‌تی هه‌رێم، پاره‌ی ئه‌و
گه‌له سته‌مدیده‌یه بدرێ به حاجییانی ده‌وڵه‌مه‌ند؟ ئایا حه‌جه‌کانیان
به‌و پاره‌یه قه‌بوڵه؟! لێره‌وه پێشنیاری ئه‌وه‌یان بۆ ده‌که‌م ئه‌وپاره‌یه
بده‌نه دواوه‌و وه‌ری نه‌گرن نه‌ک حه‌جه‌کانیان قه‌بوڵ نه‌بێت..!
به‌ڵێ (سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان)
”هه‌ر حاجییه‌کی هه‌رێم به‌بڕی 300هازار دینار هاوکاری ده‌کات، له‌کاتێکدا:
- سه‌دان هه‌زار که‌س و پتریش.. له‌م کوردستانه‌دا بێکارن، هه‌ژان،
سواڵکه‌رن، بێوه‌ژن و لێقه‌وماون، بێ خانوو نیشته‌جێن..تاد.
- سه‌دان قوتابخانه بێ خانون، دوو یان سێ قوتابخانه له‌خانویه‌کدان..!
- به سه‌دان دێهاتی کوردستان هێشتا ئاوه‌دان نه‌کراونه‌ته‌وه، یه‌ک
قوتابخانه‌و خه‌سته‌خانه‌و، کاره‌با و ئاوی خواردنه‌وه‌یان تێدا نییه..
- پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی و به‌رهه‌مهێن له کوردستاندا زۆر که‌من.
- باری کشتوکاڵ و ئاودێری هه‌ر وه‌کو ده‌یان ساڵ له‌مه‌وبه‌ره.
- باری ژیانی خانه‌نشینه‌کان و به‌شێک له پێشمه‌رگه دێرینه‌کان و به‌شێک
له خانه‌واده‌ی شه‌هێدان و ئه‌نفالکراوان و، به‌شێک له فه‌رمانبه‌ران
و مامۆستایان و هاونیشتیمانانی کوردستان.. هێشتا له خوار هێڵی ژیانێکی
ئاساییه‌وه‌ن.
- ده‌یان دیارده‌یتر هه‌ن و ده‌یان کاری زۆر پێویست‌تر له‌پێش کابینه‌ی
تازه‌و سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستاندان و، زۆر سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه که ئه‌م کابینه‌یه نۆبه‌ره‌ی
کاره‌کانی به "هاوکاری حاجییانی هه‌رێم" ده‌ست پێ‌بکات و هه‌ر یه‌که‌ی
300هه‌زار دیناریان پێ ببه‌خشێت، که له‌راستیدا ئه‌گه‌ر پێویستیان به‌و
پاره‌یه هه‌بوایه هه‌ر نه‌ده‌چوون بۆ حه‌ج. ئافه‌رێن راوێژکارانی وه‌زاره‌تی
ئه‌وقاف..! ده‌ستانخۆش راوێژکارانی سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی
حکومه‌تی تازه‌ی هه‌رێمی کوردستان..!
|