١\١١\٢٠١٩
رەخنەیەکی شیکارییانە
بۆ چامەی وەرزی پێنجەمی خۆشەویستیی
کەژاڵ ئیبراھیم خدری شاعیری کورد.
موهەنەد تالیب (عێراق) |
وەرگێڕانی
لە عەرەبییەوە: عەبدولکەریم |
سەرباسی چامەکە خۆی لەخۆیدا چامەیەیەکی گرنگە ،چونکە لەنێوان چوار
وەرزدا وەرزی پێنجەم نیە ،بەڵام خۆشەویستی لەھزری کەژاڵی شاعیردا
وادەکات کە وەرزی پێنجەم ھەبێت ئەوەی خۆشەویستی دروستی کردووە و،
چووەتە نێو وردەکاریی ژیانیەوە. چونکە ئەو لەوەتی لەدایک بووە ئەو تاوە
دەژی کەتێدایە. بەھەموو واتایەکی وەرزی پێنجەم لەخۆشەویستی و ھەست و
سۆزەوە سەرچاوەدەگرێت ، ئەمەش وایکردووەبەدوای ھەر وشەیەکی نوێدا بگەڕێ
،و لەرێگەی ئەوەوە ئەوەی لەدڵیدایە ھەڵدەچێ وە ھەست و نەستی بە
شێوەیەکی قووڵ دەردەبڕێ.
کەژاڵی شاعیر توانیویەتی بەو دەربڕینە تیژەی لەھەستەکانیدا ھەیەتی
شمشێر ی بازنەیی لەگەڵ زماندا بکات و، کاتێکیش ئەوەی دەیویست بیڵێت
ووتی"سەرکەوتنی بەچاوی خۆی بینی و بەباڵاترین و قوڵترین ووشە گەیشت.
ئەم شاعیرە ھەست ناسکە ،لەکاتێکدا یاری بەپیت دەکردو خۆی ھەڵدایە سەر
پشتی، بۆئەوەی بە فراوانی بەنێو ھەڵگوتن و، پێدا ھەڵدان و، گۆرانی و
سەما، بەنێو دووتوێی دێڕەکانیدا گوزەربکات، تا وەرزی پێنجەمی عەشقمان
پێشکەش بکات.
چونکە لەم وەرزەدا جوانترین ئەو شتانەی کۆکردونەتەوە کەلە وەرزەکانی
دیکەدا ھەن بۆئەوەی وەرزەکەی ئەو جوانترین و نایابترین بێت لەو عەشقە
پڕ سەروەرییەی کە بەخۆی بەخشیووە. ئەوەتا کەژاڵی شاعیر لەم کۆپلە
شیعرەدا دەڵێت:
من پیرنابم
ھەر بەگەنجی دەمێنمەوە
چونکە خوێنت
لە لاشەمدا قوڵپ دەدا
تەمەنم بەناو شیعرو
ماچی لێوت و،شنەی ھەناسەت
گوزەر دەکا
کەژاڵ ژنێکی راستگۆیە ھەر شیعرێک کە نوسیویەتی لە رۆحیەوە ھەڵقووڵاوە
بۆیە کاریگەری ئەم وەرزە بە خۆشەویستی دەچنێتەوەو دەڵێت "خۆشەویستی تۆ
وایلێکردم لەژیانمدا بمێنمەوەو، قۆناغی گەنجی تێ نەپەڕێنم نەپێش دەکەوم
نەدواش دەکەوم . ھەر بۆئەوەی ئەو ئەڤینەی تۆ دامدەپۆشێ ،تاکوو بەنێو
لەش و بیرو ھەست و نەستمدا دەڕوات .ئاخر ئەمە ئەوینێکی شێتانەیە کە وای
لێ بکات ھەر بەو گەنجیە وە ھۆگر بێت، کەلای خۆمەوە ھەرگیز ھەست بە پێش
کەوتنی تەمەن نەکەم لە مەگەر ئەو گیانی منداڵییە نەبێ کە لەناخمدا وەگ
گوڵێک گڕی گرتووە ،کەتازە پشکوتووەو ،بەو ھەموو گەشانەوەویە جوانی خۆی
لەدەست نەداوەو وەکوو شنەی با ھەڵمژێ،چونکە وادەزانێت ئەو ئەوینە رۆژی
لە دایک بوونیەتی و ،وەکوو مێژوویەک وێنای دەکات تاکوو لەرێڕەوی ژیاندا
تۆماری بکات.
من تەنھا چوار وەرزم ھەبوو
تۆ وەرزێکی ترت دامێ
ناوم لێنا وەرزی پێنجەم
من خۆشەویستیم نەناسی بوو
عشقت ژیانی پێبەخشیم
بوو بەشیعرو،بوو بەماچ و ،بوو بەھاودەم
ئەو ھەستە جوانەی کەژاڵ پێناسەی دەکات وەکوو پێناسەیەک کە لەسەر جەستەی
دانراون وەک خوێنێکی گەشیان
لێھاتووە و، بەنێو دەمارەوخوێنبەرو خوێنھێنەرەکانیدا دەگەڕێن .وە
ھەڕەتی لاوی بەعەشقەکەی دەبەخشن و ھەر دەڵێی سەرچاوەی کانی و کارێز
دەتەقن .بۆئەوەی بێنە سەر رووی زەوی و ھەوا ھەڵمژن .کەئەمە وەکوو تۆف و
زریانێک وایە کە دەیەوێت ھێور نەبێتەوە تاکوو وای لێ بکات چۆڕواگەی
شیعر ھەڵمژێت و بە ھەناسەکانی درەختی باڵای گۆشکراو بێت .چونکە ئەم
چامەیە وزە بەخشە بۆنێو دڵ و دەرونی و ،ماچەکانیش دەیکەن بە
مێینەکەی"ڤینۆس"ی خۆشەویستی و ،ئەوین . تاکوو بە تەمەنیدا تێ دەپەڕێ ،
کەژاڵ دەزانێت ھەر عەشقەخۆشەویستی دەچنێتەوەو، سروشتی شیعرو نوسین
دەکاتە گوڵێکی رازاوە . کەتوانی بەخشینی ھەیە و ھەموو ھاوکێشەکانی عەشق
بە پاکیزەیی تێکەڵ بەیەک دەبن.
باڵای ھەموو چیاکانت بۆ دەتاشم
پەیکەرێکت لەرۆحی خۆم بۆ دروست دەکەم
کە جێ شوێنی ،ماچی من و ، گوڵی من و ،لێوی من بێ
بەتریفەی مانگ ناوەکەتی لەسەر دەنوسم
خوێنی جەستەی لاشەی من بێ.
کەژاڵ پەرچەمی شیعرەکانی وەک ئاوێنەیەک نیشان دەدات ،ھەواڵ دەدات کە "شاخ
"کەژ" کەژێکی دیکە پاڵپشتی بکات و کەژەکان ھەر چوار ساڵە کە پشتوانی
بکەن... و ھەموو وەرزێک خۆشییەکی بداتێ ،چونکە خۆی بە گەورەی " وەرزان و
میری"
کیژان دەزانێت وە بۆتە خۆراکی شیعرو سروشت و پیتی و سازگاری ئەو،وە
بەھەشتیش بەنازی بریسکەوە ھەستی پێ بکات بۆیە ئەم شیعرەی ناوم ناو ناوە
وەرزی پێنجەمی خۆشەویستی، لێرەوە دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی
کەژاڵی شاعیر دەیەوێت وەرگریش "گوێگریش" لەگەڵ خۆی بپەڕێنێتەوە بۆ
مێرگێکی گەورەی خۆی ،کە پڕ بێت لەعەشق و، گۆرانی و، مۆسیقا ، ئەو ەی
لەناخیدایە بەختیارو شادومانی بکات و، دەیەوێت بۆچوونێک لەھەستیدا
بفڕێنێ، کە زۆر بەوردی وەک مێینەیەکی سەوداو ئاشق پەیامەکەی خۆی بگەینێ.
بۆیە کەژاڵ جوانی عەشق لە شیعرەکانیدا دەدۆزێتەوە کە بەزیندوویی
دەیانووسێ و دڵی لێ دەدات ،تاکوو پڕابێت لە خۆشەویستی ژیان.
من بەتەنھا
لەناوتۆدا بینین و تەماشام ھەیە
بۆیە سەر بەرەو خوار ،بکەومەوە خوارێ
یا سەرکەوم ،نائومێدی یەخەم بگرێ
یاپێبکەنم
ھەر لەسەر لێوی ماچی تۆ
چرای عەشقم دادەگیرسێ
ماچت دەکەم لە قژتەوە ھەتا بەرپێ؟
شاعیر زۆر راشکاوانە لێرەدا ئەوەی لەتوانایدا بێت دەیبەخشێت ،تەنانەت
ئەو خەیاڵەی کە لە مێشکیدا یە ،پرشنگ دەدات و جوانترین و، باڵاترین و ،خۆشترین
ووشەی لێ دروست دەکات.وە بەخشینێکی رازاوە لەسەر دەفرێکی زێڕ پێشکەشی
خۆشەویستەکەی دەکات کە بی ھاوتا بێت . تاکوو رادەی مەستی وە دەیەوێت
گوزارشت ،لە ھۆگری و ،عشق و تواوە نەوە بکات وەجوانترین ھەست و
سۆزەکانی خۆی دەبینێ .وە دڵی بەچەند وشەیەک ئاو ناخواتەوە تاکوو
جوانترینیان ھەڵبژێرێت، بەڵکوو دەیەوێت لەو بەخشندەیەدا دانسقە بێت و ،کەسی
دیکە بەو نەچێت.
کەژاڵ "مانگ و زەوی" وەک تابلۆیەک دەبینێ ،کە وێنەی مەستەکانی لەسەریان
بکیشێ تاکوو دڵدارەکەی بکات بە پەیکەرێک ھەموو جیھان بیبینێ، وە بە
پیرۆزیەک لە رۆحیدا بیھێڵێتەوە.
من ھەر ماچم نەناسی بوو
کاتێ بە رەنگی خۆڵەمێشی
لێوت کردم بە باڵندە
لەنێو سۆزی باوەشی تۆدا
بووم بە گوڵێکی پەڕاگەندە
کەژاڵی شاعیر لێرەدا زۆرترین خۆشی خۆی لە تەماشاکردنی عاشقەکەی دەبینێ
، ئەو بە کرۆک و گەوھەری جوانی دەبینێ ،وە لەناخی خۆیدا بەدوایدا
دەگەڕێ.
کەژاڵ رەھەندی دژ بەیەک لەوەسفی ھەستە شیعرەکەیدا دەبەخشێت .ھەر چەندە
چەمکەکان بگۆڕێت ئەو درک بەوە دەکات کەجوانتر و، باڵاتر خۆی
بدرەوشێنێتەوە ،ەداوکارە جیاوازیی ھەستەکانی لەگەڵ نەستەکانی رێگەیان
لێ ناگرێت.
کەژاڵ مێینەیەکی تەواو پێ گەیشتوو،وەرزگار بووی کۆنترین زەمانی ژنانەو،
ئەو لەپانتایەکانی شیعردا کڵپەدەکات و سووتاوییەکانی وەک ئاگر گڕدەگرن
،ھەست دەکات ئەوەی دەیڵێت شادومانیە کەبەعاشقان بەیەک دەگەێنێ ،ئەو
رامووسانەن کە وەئەو رامووسانانە دەرگایەکی دڵسۆزانەیە لای ئەو، بۆیە
ئەو دەرگایە جوانترین چێژیان لێ وەردەگرێ ، تەنانەت پیتی ووشەکانی لە
ویژدانیدا چەکەرە دەکەن و کرژ دەوەستن . ئەو دەیەوێت لەمووی سەریەوە تا
پاژنەی پێی ماچ بکات . وەکوو خوانێک تینوو یەتی و ،برسیەتی لێ بشکێت.
ھەرچەندە ماچی بکات و دەست لەملی بکات لێی تێرنابێ .کە ئەمەچڵە پۆپەی
خۆشەویستیەکی زۆر گەورەو قووڵە؟
کەژاڵی شاعیر ئازادانە بیرلە درکاندن و، گەوەیەکی داخراو، یان
بازنەیەکی گاڵەدراو رێی لێ ناگرن. ئەوینەکەی وەک ئاسماندا لەشەقەی باڵ
بدات وایە شێوازی شیعرەکەی زۆر راشکاوانە و زمان پاراوانە و ئازادانە
نووسیویەتی" کە دەگمەنە لە چامەی شاعیرە ژنەکانی دیکەدا بینیومە".
کەژاڵ زۆر لەوە زیاترە کە تەنھا شاعیر بێت ، دەیەوێت دەربڕین بگۆڕێت و
، ژن لەکۆت و پێوەندی شەرم لە شیعردا رزگار بکات چونکە شیعر پیرۆزیی
خۆی ھەیە کە نایەوێت ببێت بە زیندانیی درکاندن و گێڕانەوە" کەژاڵ بە
کۆترێک دەچێت کە دەیەوێت ژنان لە قەفەس بێنە دەرێ.
بەرۆژ دەستمان
لەناو گوڵ و ،تیشکی خۆردایە
کەشەو دادێ پەنجەکانمان
ئاوێزانی کەمەرو ،باوەشی یەکتر دەبن
بۆیە ھەمیشە
شیعرەکانم ،لەشەودا لەدایک دەبن؟
لێرەدا شاعیر ھۆکاری عەشقی ئەو ماچەمان دەخاتە بەردەم ،ئەو ماچەی شۆڕشی
ئەڤین ھۆگری مێینەیەکە، پڕە لە عەشق و ھەست و نەسیتی ھەڵچووی تێدا
تەقاندۆتەوە ،ئەو ماچە وەکوو رۆژھەڵھاتن بووە بەبەیانیەکی قەشەنگ بەسەر
ژیانداو ئەو خۆشەویستەییەی گریانی لەگیانی ئەودا رووناک کردەوە؟؟ ئەو ئەڤینیە کە ھەموو گیانی دادەگرێ ،..ئای ئەوە چ ماچێکە کە شادمانی و
بریسکە و بەخشندەییەکی زۆری لە دڵشادیی لەھەستی ئەودا بۆ ژیان ھێنایەوە.
ئەفسانەی ئەوینداریی ھەموو عاشقان بە یەکەم ماچ دەست پێدەکات.
کەژاڵی شاعیر خۆی لە بەرامبەر کەشکەلانێکی زۆر گەورەدا بینی کە دەتوانێ
وەک باڵندەیەک تێیدا لە شەقەی باڵ بدات و ئەو ماچە جوانە ،ئەوەندە
گەورەو بەھێزو توند بوو بەرادەیەک وەک باڵندەیەکی خۆڵەمێشی وەسفی
کردووە ،چونکە تێکەڵ بوونی لێوەکان بەیەک گەیشتنێکی گەورەیە.کەپێم وایە
ماچێکی خاوێن بووە ،وەکاتێکی زۆری بۆ شیرین و باڵادەست لەملانێ ویستووە
. ئەو رامووسانە سەرەڕای جوانی و پێدا ھەڵدانە زۆرەکەی ،بەڵام شتێکی
دیکە لە ئارادایە کەلەو راموسانە جوانترو گەورەتر و پڕ بەخشندەیترە ،ئەویش
ئەوەیە کە دەرگای بە پانی کردەوەو خستیویەتە سەر گازی پشتێ ، ئەویش
یەکەم ھەنگاو بوو بۆ خۆشەویستی کەبەدڵدارەکەی دەبەخشێت .کەجوانترین و،
باڵاترین و ،نایابترین کارە.
کەژاڵ باوەشێکی رەنگینی ھەیە بۆئەو نیشتمانە کە ئارام دەگرێ تێیدا،
کە دەیکاتە ماڵی ھەمیشەیی ودڵنیایی کە عاشقەکەی دەبینێ.
کەژاڵی شاعیر زۆر لێھاتوو رێکپۆشە ،لە ھەڵبژاردنی وشەکانی ھەرچەندە
ساکاریش بن ،بەڵام "تراوو، روونو،پاکن "وەک ئاوی سازگار .کەژاڵ
بەردەوامە لە ژەنینی پیتەکان بەجوانترین شێواز ،کە وا لەخوێنەر دەکات
ھەست بە ئاسودەیی بکات لەنێو دێڕەکانیدا و لەخوێندنەوەشیدا گەرمیان پێ
دەبەخشێ.
من کەژاڵ بە یەکێک لە و شاعیرە دەگمەنانە دادەنێم کە چامەکەی
بەشێوازێکی دەوڵەمەندی ئاسودەو ،ناسکانە و،پیرۆزانە دەھۆنێتەوە کە
لەرووی راستگۆیی و، ھەستەوە ھەوڵ بۆگۆرینی وشەی راستەقینە دەدات ، کە
ھیچ پەیوەندیەکی بە ناروونیەوە نییە.حەزیش ناکات وا لەخوێنەر بکا
بەدوای فەرھەنگ و قامووسدا بگەڕێ بۆئەو ماناییەی کە شاعیر مەبەستیەتی :ئەو
_واتە شاعیر_ ھەڵبژاردەیەکی جوان و ساکارەو خۆشی لەوەدا دەبینێ چامەیەک
بنوسێ کە تیشکێکی نەرم و نیان بھاوی بۆ ژیان تا خەڵکی دیکەش بە چێژی
خوێندنەوە لێی ورد ببنەوە.
وەک پەپولە ناسکیت و
وەک گزنگ زەرد
وەک پرژەی ئاوو روون
وەک شەماڵ فێنک
ئێواران دەبیت
بەگوڵ ھەنارێک
لەگەڵ خۆرنشیندا
دێت بۆلام
کە شەو داھات
دەبیت بەگەڕیدەیەکی دوورە وڵات
شاعیر گریانە جوانەکەی لە ھەردوو دیوی شەوو رۆژدا دیوە،ئەو بەرۆژ چێژ
لە نزیکی ئەو بۆنە خۆشیبەخشیە بینییوە کە پڕ لە ھەستی پاک و سازگار،
دەوڵەمەندەکەی بینیووە ئەوەتا لەجوانی "سروشتدا "گوڵ ،مێرگ ، چیمەن ،لەجۆگەلەی
ئاودا عەشقێکی سازداوە کە ھەنیسک و ھەستی خۆی دەبینێ بە بوونی عاشقەکەی
،کە ئەمەش سەیرانێکە ھاوشێوەی ھیچ شتێکی دیکە نییە، ئەو سەیرانە
سەرتاپا گیرە و پڕە لەدڵخۆشی و دڵشادیش دایدەپۆشێ بەڵام ئەوە کامە
دڵشادییە وای لێدەکات ھەست بەجوانی سروشتی دڵڕفێن بکات ........ئینجا
کەشەو یش دادێ .بەڵام چ شەوێک کەلە خەیاڵی خۆیدا بەخەون دیتن دەیباتە
سەرو بەئارەزووی خۆی چی بوێ دروستی دەکات لەوێنەی جوان و ،دەست لەملانێ
و باوەش و تێک ئاڵان لەکەمەرەوە کە بەپیرۆز ی دەزانێ و تێکەڵاوی دەکات
و دەپەرستێ؟؟
کەژاڵ کچی عەشق و خانمی توانەوەیە ، ووشەکانی بەقوڵایی شەوو ئەو
جوانیەی تێدا بەدی دەکات؟
رۆچوونی زۆربەی چامەکانی زادەی شەوی کپ و بێ دەنگن، گوێ لەھەست و
خەیاڵەکانی خۆی دەگرێ تا ئازادیی بە قەڵەمەکەی ببەخشێ بۆئەوەی عەشقێکی
بێ کۆتایی توانەوە لەدڵداریدا بنەخشێنێ . شەو شاعیر راپێچ دەکات بۆ
خەونی جوانتر و،ھەستی "روانتر و تراوتر " ئەوشەو بە دڵدار دادەنێ کە
پەلکێشی دەکات بۆ خۆش بەختی".
شاعیر وای دادەنێ کەشەو ئەو بێ دەنگیە چێژ دراوەیە،پێی خۆشەو، جوانترین
و نایابیترین ئەو شتانەی تێدا دەنوسێ کە ھەستیان پێدەکات.
ئەگەر ھاتی ئێوارەیەک وەرە بۆلام
تا بەپێکێک مەستت بکەم
ئەگەر ھاتی نیوەرۆیەک وەرە بۆلام
تا لەبەر رۆشنایی تیشکی رۆژدا
ماچت بکەم
ئەگەر ھاتی بەیانیەک وەرە بۆلام
تا شەونمی سەر روومەتەکانم
تێکەڵاوی لێوت بکەم
کەژاڵی شاعیر مافی درکاندن بەقەڵەمەکەی دەدات بۆ عاشقەکەی ،کە بە
پەپوولە وەسفی دەکات چونکە لەگەڵیدا میھرەبان بووە، لەدیدگای کەژاڵی
شاعیردا مرۆڤێکی بەرەوشتەو دەزانێ چۆن ھەڵسوکەوت لەگەڵ ژنێکی عاشقی
شێتدا بکات .شێوازو ھەڵسوکەوتی ئەوی بەدڵەو ئامادەیی و نزیکی ئەوی پێ
خۆشە...ئەو زەردە وەک گزنگی ، بەرەبەیان ،وەک خۆرەتاو،کاتێک کە رۆژ
خەریکە تازە ھەڵدێت دەبینێت...وەک ئاوڕشێنێکی فێنک ،چونکە ھەندێ جار
پرووشەی ئاوی سازگار وامان لێدەکات کە بەرمان کەوێت و بتوێینەوە..
کەژاڵی شاعیر ژنێکی ھەست ناسکە ئەو شتە جوانانەی لەدەوری ئەودان و
ھەستیان پێدەکات ،وای لێدەکەن پیتەکانی بخاتە کارو کۆت و بەندیان
نەکات..ئەو بەردەوام بەشیعرەکانی بەشداریی لەجوانترین ئەو شتانە دەکات
کە ھەستیان پێدەکات بۆئەوەی بە وردەکارییەوە وشەکانی دەوڵەمەندبن. کە
گوزارشت لەھەستێکی دڵفڕێن دەکەن ، بە روودانیان دڵی لێ دەدزن.
سروشت یارمەتیەکی زۆری شاعیری داوە بۆ تێگەیشتن و ،ھەست بزواندنی ،ئەوەتا
بە ووشەکانی جوانترین شیعرمان بۆ دەھۆنێتەوە سەبارەت بەبەخشندەیی ھەست
و نەستی کە تێیدا ژیاوە، بۆ ئەوەی وشانکانی بەناسکی و نەرم نیانیەوە
بخرێنە نێو دڵمانەوە لەکاتی خوێندنەوەدا چێژ وەرگرین:
ناوێرم دەست لە روومەتت دەم
چونکە ئەوەندە ناسکە
گوڵی پەنجەکانم برینداری دەکا
ناوێرم بێمە باوەشتەوە
چونکە ئەوەندە گەرمە
خوێنم لە ژێریدا قوڵپ دەدا
لەنێوانی ناسکی رووت و
گەرمی باوەشتا
نازانم عەشقت بۆکوێم دەبا
کەژاڵی شاعیر بەخشندەیە، بەخشندەیەکی دڵ و دەروون کراوەیە،ھەر بۆیە
ھەرئامادەبوون و لێک نزیک بوونەوەیەکی شاعیر کە بۆی بڕەخسێت بۆی بلوێت
ئینجا بەیانیان یان بەرۆژ و ، یان بەشەو، بەخششێکی بۆئەو ھەیە کە
تەنانەت بیریشی لێ نەکردۆتەوە .ئەو بەخشندەیە خۆشەویستەیەکەشی گەڵێک
زۆرە، بەرادەیەک کەھەست بەجوانترین ئەو شتانەی بکات کەدەشێ دڵدارێک
بەری بکەوێت:
ئەم دەقە ئامادەییەکی بێ وێنەی بەخشینی تێدایە ،لوتکەی بەخشینە لووتکەی
دەستکەوتە ،ئەم دەیەوێت دڵدارەکەی چێژ لە ھەموو ئەوناوە وەربگرێت کە
بەڵێنی پێداوە ن کەھەرگیز بە خەیاڵیدا نەھاتووە و ،بیریشی لێ
نەکردۆتەوە .ئەمە داستانێکی زۆر گەورەی عەشقێکە کەوەک ئاسمانێکی فراوان
تێدا لەگەڵید ا ژیاوە ویژدانی لە شەقەی باڵ دەدات و دەفڕێت تاکوو
بەچاوی خۆی بیبینێ "کەچەند جوان و لێھاتووەو ئەو فڕین و لەشەقەی
باڵدانە .خۆشەویستیەک کە پر لەبەھرەو خۆش بەختی کە تێربێ لە وشتانەی کە
پێشکەشیان دەکات و تێریشیان لێدەخواتەوە..
ھێندە شیعرم بۆ نوسیووی
خەریکە چاوم ھەڵدەفڕێ
بەدەم خەمەکانتەوە ھێندە گریاوم
ھەموو جەستەم ھەڵ ئەلەرزێ
من دەمەوێ
تۆو،شیعر بکەمە ئەستێرەو
لەدەشتی ساماڵدا بڕوێ
ئای چ ھەستێکی جوان و ناسکە .عەشق لێرە بێ سنورو بێ کۆتاییە، وەک
دەریاییەک ئاسۆکەی دەبینی ،چونکە لەخەیاڵ بەرفراوانتر و ،لەخەون قوڵترە.
شاعیر لەسنوری تێ گەیشتن تێ دەپەڕێ لەوانەیە ووشەکانی "مەجازی"بن بەڵام
لە بوونیاتیاندا زۆر لەوە باڵاترو باڵاترن. ئەوەی گێڕاویەتەوە لەھەستی
زۆر نەرم و ناسک دان. وا لەخوێنەر دەکات لەگەڵیدا بتوێتەوە" وەک دەڵێن
ئەوەی شاردراوەتەوە گەورەترەو زیاترە، ئەو نازانێ بەرەو کوێی دەبات ئەو
بەخششەی داگیری دەکات ھەستێکی تێدادروست دەکات ؟؟کە خۆیشی نازانێت چۆنی
ناوبنێت و وەسفی بکات. جوانترین شتێ لە چامەکەدا ھەبێت ئەو دەقەیە
چونکە ووشەی جوان و نایاب لەدوو توێی دێڕەکانیدا ھەن . بەجۆرێک دەربڕن
کەدەست بە سەردڵدا دەگرن .. نزیکی خۆشەویستیەکەی وایلێدەکات وریا بێت و
ئاگای لەخۆی بێت. ل نەوەک ئەو نزیک بوونەی ببێتە ھۆکاری شتێک و جوانی
و، ناسکی و ،خۆشەویستیەکەی بشیوێنێ ،چونکە لەبەر ھۆگریی خۆش ویستنی
زۆری بۆ ئەو ترسە ھەیە، سەبارەت بە جوانی و ناسکی و نیانی خۆی" چونکە
پڕواپڕە لەخۆشبەختی".
کەژاڵ بەو پەڕی جێژو خۆش نودیەوە نزیکە لە خۆشەویستەکەی نقووم بوونی
خۆی لەودا تەقاندۆتەوە ،کەئوەک ئاسمان وایە زەوی بۆدەکاتە باوەش و،
بەڵام بەری ناکەوێت بەڵکوو تەنھا دایدەپۆشێ ،کەئەمەش داھێنانێکە کە
تەنھا لەووشەکانی کەژاڵی شاعیردا ھەیەو ،ئەو تەنھا خاوەنداریەتی پەنجە
مۆری شیعرەکانی خۆیەتی ؟ئای ئەو چ شاعیرێکە کە ھیچ سنورێک بۆھەستە روون
و جوان و ناسکەکانی نیە؟؟؟
من ھەندێ جار
کەتۆ لەووشەم دادەبڕێی
دەبمە کاغەزێکی نەخوێنراوە
خەیاڵت مەستم دەکاو
دەمخاتە ناو قوڵایی مێژووتەوە
دێوانەکەم دێنم و ھەموو شیعرەکان دەگەڕێم
تا لەناو ئاوی شیعرێکدا دەتدۆزمەوە
گوێزانەوە لە عەشق و ئەوین و ھۆگرییەوە بۆ پەرۆشی و ترسی لەدەست چوون،
لە ھەموو شیعرێک و چامەیەک لە ھەموو وشەیەکدا دەبینی ،چونکە ھەموو
نوسینەکانی تەنھا بۆئەوەو نایەوێت بیرو ھزری خۆی جگە لەو بەکەسی دیکە و
بایەخ بە ھیچ شتێکی دیکە بدات " جگە لە عاشقەکەی ،لەبەر ئەوەی جیھانی
کەژاڵ شیعرەو ،نۆبەرەی وشەکانی بۆ وڕێنەو قسە بزرکاندن نیە لە مێشکی
خۆیدا ،چونکە کەژاڵ بەپابەندو ھۆگرایەتی ئەو کەسی دیکە بەدی ناکا ،کەلەبەردەمی
شیعرو نوسینەکانیدا وەستا بێت ؟ چونکە ئەو شتانەی پێ بەخشیوون لەدڵ و
دەروون و ناخیدا دێنە دەرەوە.
کەژاڵی شاعیر تەنھا ژنێکی پڕاوپڕ لەمێینەیەتی تەژی عشق نیە،بەڵکوو
ئەوەندە بە سۆزە لەوە دەترسێ ئەویش لەدەست بدات وەناتوانێ بەر لەگریان
بگرێ ،چونکە ھەردوکیان یەک دەروونن و ھەستیان ھەیە،رەنگ دانەوەی
روخسارو نیشانەو دەربڕینەکانی لەرۆحی ئەودا رەنگ دەدەنەوە، ئەو
ئاوێنەیەکە وێنای دەکات و، دەیەوێت ھەمیشە دڵخۆش و شادمان بێت ، ھیچ
غەمبارییەک لەبەرامبەر خۆشەویستیدا نەبێت .کاتێک ئەو بە غەمباری دەبینێ
ھزرو بیری تێک دەچێ و دەشێوێ ، وا ھەست دەکات کەبۆ بەخیتاری و،ئاسودەیی
و، خۆشەویستی ئەو خوڵقاوە ،ئەو بەتەنھا خۆشەویست نییە دەیەوێت وەک
ئاسمانی ھێمن و، مێشک و خەیاڵی ساف بن .چامەکانی نایانەوێت غەمباری
ببینن چونکە چامەکانی جیھانی جوانیی و ئاسودەیی ئەو پێک دێنن . بۆیە "شاعیر"خۆی
لەھەموو ئەوشتانە دوور دەخاتەوە کە کاریگەریی نەرێنیان لەسەر ھەستی ئەو
ھەبێت و سروشتی بەردەوامی دەوێ لەھەست کردن بەدڵنیایی..
چاوەکانت لەچاوی گوڵە بەرۆژە دەچن
ھەمیشە بەئازادی خۆیان دەنوێنن
دەستەکانت لە دەستی پێشمەرگەیەکی
سەنگەر دەچن
کاتێ بۆ چاوی نیشتمان
لەسەنگەردا جێی دەھێڵن
باڵاشت لەچنار دەچێ
تادێ بەرزتر دەبێ و
ھیچ کاتێ خەم ناوەرێنن
شاعیر نایەوێت خۆشەویستەکەی دوور لە پیتەکانی خۆی ببینێ ، ،چونکە
لەپێناوی ئەودا دەژی ،بە شیعرو ھەستیەوە ..دیارنەبوونی ئەو لە
دێڕەکانیدا ،واتای ئینکارکردنی تەواوی بوونی ئەوە، بەمەش ئەو دەبێتە
کەسێکی نەناسراو".
کەژاڵ ھەوینی شیعرەکانی ھۆکاری عەشقەکەیەتی ،ئەو لە بیرو ھزریدا تاجێکی
گەورەیە بەسەریەوە .بەسەرووی ھەست و سەرچاوەو کانیەوە.لەبەرئەوە پەنا
بۆ چامەکانی دیکەی دەبات و ئەو نوسینانەی دەھێنێتەوە بەرچاوی خۆی
بۆئەوەی سەر لەنوێ بیانکات، بە شیعرو بیانوسێتەوە. بەووشەو،حەزون تاسە
و ،توانەوە تۆماریان بکات ،چونکە ئەو تاکە سروشتھێنە لە شیعرەکانیدا.
عەشق و چامە لای ئەو بوونی ئەو دەگەێنێ بە ھەموو وردەکارییەکەوە.بۆیە
ئەگەر خۆشەویستەکەی ببینێ ئەوا ژیان وەبەر چامەکەیدا دێتەوەو لەجیھانی
شیعردا بەردەوام دەبێ ،ئەوێک کە ئەڤین و عەشق و خۆری دیوانەکەی ،مانگی
نوسینەکانیەتی ،ئەو پرشنگ ھاوێژو ،رووناکی پاڵی پێوە دەنێ کە
بەتەواوەتی رۆبچێتە نێو سەودا بوون چونکە پێویستەیەکەیئەبەدییە
لەژیانیدا.
شاعیر بەھەموو ویژدانێک و پێ زانینێک کە بێ ھاوشێوەیە لە ھەست
گەورەکەیدا ،لەگەڵ خۆشەویستەکەی دەژی ،کە بووەتە تیشکی ژیان و خونچەی
نەمامەکەی ،چونکە ئەو بەلای ئەمەوە ھەموو جیھان و ھەموو ژیانە.
گوڵە بە رۆژەی گەورەو جوان ،کەلە ناوچەکانی نیشتەجێی بوونی شاعیر
زۆرە،وەک چاوی خۆشەویستەکەی سروشت پێ بەخش دەبینێ .ئەو گوڵانە بە زۆری
گەورەن پەڕەکانیان بە دەوریاندا وەکوو برژانگن ،سروشتی ئەو ژینگەیەی
شاعیری تێدا دەژی وەسفی جوانی پێ دەبەخشێت ،ئەوەتا ئەم خۆشەویستەکەی،
لە ھەموو شوێنکدا دەبینێ و وردە کارییەکانی لەو سروشتە دڵفڕێنەدا خۆیان
دەنوێنن ..چاوی وەکوو گوڵە بەرۆژە یەباڵاکەشی وەکوو چیای سەرکەش و بڵند
وایە و کەمەری وەک مێرگی سەوزە ،ئەم سەودای بووەو لەو بەولاوە چاوی
کەسێکی دیکە نابینێ ، لەھەموو شوێنێک چاوی ھەر بەو دەکەوێت و ھەر ئەو
دەبینێ دەستەکانت بەدەستی پێشمەرگە دەچن " شاعیر دڵدارەکەی وەکوو
پێشمەرگەیەک دەبینێ "ئەو خۆشەویستە ھێزو ھەستی دڵنیابوون و ئەمینی پێ
دەبەخشێت ، مادەمەکی لێیەوە نزیکە دەیپارێزێ و،سام شکۆی بەرانبەری
لەسنوری تێ دەپەڕێ و، بە کەسێکی لێھاتووی دڵگیر وێنای دەکات":
رۆژێک دێ زەردە پەڕی
پیریەتی بەرۆکمان دەگرێت و
دەستی مەرگ بۆلامان ئەھێنێ
ئەوکاتە مۆسیقا ئەبێتە
پەپولەی پاییزو
خەونەکانیش بەتەمی چنارێ
پەنجەی بەفر بوخچەکان دادەخاو
پۆلە ئەستێرەی باڵگرتوو
لەکێوان گەروییان ووشک ئەبێ
لەتینوا شایی و شیعرو گوڵ
دەست دەکەن بەنزا
ئەو خۆشەویستیە گەورەیەی کەژاڵی شاعیر تێدا دەژی ھەستی ئەوەی پێ
دەبەخشێت کە ئەگەر تەمەنی بەرەو پێش بچێت ئەوا بەجوانترین شێوە خەیاڵ
وێنەی بۆ دەکێشێ "کە بەشێوەیەکی "واقعی" جوان تا دواساتی مەرگ
لەتەنیشتی یەکتر دەبن ، چێژو خۆشی لە جوانترین کاتەکانی ژیانیان
وەردەگرن.چونکە خۆشی ژیان و خۆشەویستیەکی سەرتاپا گیر و ،ھەست کردن لەو
قۆناغەدا پڕ جۆش و خرۆش تردەبێت .کاتێکیش کە تەمەنیان بەرەو پیربوون
دەچێت ،ئەوا بە تەنیشت یەکەوە دەبن و پێکەوە جوانترین کات بەسەر دەبەن
کە خۆیان ھەوڵیان بۆداوەو دڵیان پێی خۆش بووە.ئەو ھەست و سۆزە
دایاندەگرێ بەرەو شایی و ھەڵپەڕکێ .کە گەلی کورد حەزی پێ دەکات ،ئەویش
ئاگر کردنەوەیەو بەدەوریدا دەسوڕێنەوە .. ئەو ھەڵپەڕکێە بەجوانترین و،
خۆشترین داب و نەریتی گەلی کورد دادەنرێ کاتێک لە بۆنەکانیاندا ئاھەنگ
دەگێڕن ،ئەمەش ھەڵپەڕکێ و سەمایەکی پیرۆزە کەبەکەلتورەبەرزەکانیان
دادەنرێ و شانازیی پێ دەکەن ..جوانی ژیان لەو نەریتە بۆ کەژاڵی شاعیر
دەردەکەوێ، بۆیە گوڵ و، شیعرن"وەپەیوەندییەکی توندو تۆڵ و پتەویان لەنێواندایەو
پێکیانەوە دەبەستێتەوەو،خۆشەویستی کۆیان دەکاتەوەو ھەست بە سەروەری
خۆیان دەکەن.
نەمزانی دەستەکانت جێم دەھێڵن
کاروانێکی راگوزارن و تێ دەپەڕن
سەرنجت رێبوارێکە
ھەر رۆژێ بێ رووخسارم بەجێ دێڵێ
من دەمەوێ لە رێو بانی
ئەم ئەوینە سپیەدا
یەک دەست و ،یەک چاوو،یەک دڵ بین
تا لەجیھانی ئەم عەشقەدا
بێ کەس نەبین
ژیان تەنھا بۆ خۆشەویستی بەس نیە.. بەڵکوو ئارەزوویەکی لەوە قوڵتر ھەیە
و ئەویش ئەو چارەنووسە، کە شاعیر بۆ دوا رۆژی خۆی نەخشەی بۆ دەکێشێ و
نایەوێت بەتەنھا بێ،بەڵکوو دەیەوێت ئەو جیھانە راستەقینە و واقیع
بینینە بێت ،کە بەبێ ترس و لدَەڕاوکێ تێدا دەژی ...دەیەوێ دڵدارەکەی
ئەو نیشتمانە بێ کە ھەوڵ دەدا ببێتە ماڵ و حاڵی تایبەتی خۆی لە
بەرامبەر ھیچ سنورو پێ قایل بوونێک..
کەژال حەزناکات خۆشەویستەکەی وازی لێ بێنێ و جێی بێڵێت ،چونکە لە
ھەستییدا ژیانی دەکات بە دۆزەخێک کە بەرگە گرتنی گرانە .چونکە بەو کارە
گیانی دەکوژێ و ھەست و سۆزی دەمرێنێ ؟؟بۆیە دەبێ ئەو تەنھا ھیواو ئاوات
و، یان خەون رێبوارێک نەبێت ،بەڵکوو پێویستە ئەم چی بەخشیووە ،ئەویش
پێی ببەخشێت لەسەر دەفرێکی زێڕین" دڵ و دەرون و جەستە و بیرو ھزرو دڵی
کۆڵەوار نەبێت کەپێشکەش بەدڵدارەکەی کردووە. ،چونکە ئەوەی بەخەیاڵدا
نەھاتووە کە ئەو ژیانەی چارەنوسێکی نادیارەو بیری لێ نەکردۆتەوە؟؟؟
بەڵکوو وای بۆ دەچێ کە بیرکردنەوە لەم کارە شتێکە لە فەرھەنگی ژیانی
ئەودا ھەر نییە و خۆ ئەگەر رووش بدات ئەوا بەلای ئەوەوە مردنە ،وە
ناشیەوێ پێش بینی بکات.
قژت خەمێکی کورتی شەوی شیعرمەو
منیش چرایەکی داگیرساوی حەزەکانت
نەچرا خەمم لادەباو
نەخەمیش چرا دەکوژێنێتەوە
کەواتە ھەر تۆ بمنوسەوەو
ھەرمن روناکت دەکەمەوە
کەژاڵی شاعیر"مووی سەری خۆشەویستەکەی یان "قژت"بەشەوانی شیعری من دەچێ
و لەرەشیدا وەکوو "خم"وایە.شاعیر وای دێتە پێش چاو کە رەشی مووی سەری
ئەو ،تا رادەیەک بەھەندێک لەشەوە کورت و خەمبارەکانی ئەم دەچێت ،
ئامادەیە شەوەکانی بەرۆشنایی خۆی بۆروناک بکاتەوە کە بەرۆشنایی
قەندیلەیەک "لە قوتیلەیەک " دەچێ لەشەوێکی تاریک و نوتەکی
ئەنگوستەچاودا .ئەم دەیەوێت کە دڵدارەکەی ھەستی پێ بکات ھەروەک چۆن
ھەموو ژیانی خۆی پێ بەخشیووە لەھەست و سۆزو دەیەوێت ھەمیشە لەگەڵیدا
بمێنێتەوەو دەست بەرداری نەبێو، بیرو ھزری بەلاوە بنێ .بەڵکوو دەیەوێت
لە قەوارەو گیانی ئەودا بژی ،بۆیە دەڵێت خۆتم پێ ببەخشە و، خۆتم لێ
لامەدە و، چۆن دەتەوێت بمنوسەوە.با ھەمیشە ھەر لەھزرتدا بم خۆت بەو
شتانەوە خەریک مەکە کە یادی منت لەبیربەنەوە .من بەدرێژایی کات لەگەڵ
تۆدا دەژیم و بۆتاوێک یان چاوتروکانێکیش لێم بزرو نادیار نابێت .ھەر
شتێک بەسەر ژیانم بێت لە خەم و گیرۆدەیی و یان ھەر سەر قاڵیەکی دیکەی
ژیان تۆ بەگیان و جەستەو ھزرو دڵ و ترپەی دڵ ھەر لەگەڵمدای و،
نەمھێشتووە ھیچ شتێک تۆم لەبیرباتەوە یان ھەست بە بوونت نەکەم
ئەو سەرنجەی لەدیدارێکدا گرتە چاوم.
بوون بە دووچڵە نێرگز
لەبناری چیای سەرتا رووان
ئەو دەستەی خستە دەستمەوە
بوون بە رێگەی دوو عاشق و
لەژوانێکدا پێا تێ پەڕین
ئەو ماچەی لەسەر روومەتت کردم
ھەموو شەوێ دەمباتە
دونیای خەوبینین
کەژاڵ گوڵێکی جوانی پەرچەمی شیعرەو ،کیژۆڵەکی راستگۆیە "بۆیە دەڵێت
ھێشتا یەکەم نیگاتم لەبیرە کەچاومان کردەوە ،چۆن لەیەکەم تیرەوە ھەستت
داگیرساندم ..ئەوە نیگایەکی گەورەو قووڵ بوو کە بەگیانمدا چووە خوارێ ،
وایلێکردم کە عاشقت بم و ئاگرێکی گەورە لەئەڤینی تۆدا لە ناخمدا
ھەڵایساند و تۆی خستە بەر دڵم،ھەر لە و نیگایەوە بوو ،بووبە دەروازەیەک
،بردمیە نێو گیانمەوە و لەدڵ و دەرونمدا نیشتەجێ ی کردی ..ئای ئەو
نیگایە چەند جوان بوو...نیگایەک وەک دوو نێرگز ھاتە بەرچاوم لەچاومدا
بە چێژ و خۆشی و تەڕو پاراوی "ھەست "سەمایان دەکرد .کە دەستیتیش گرتم
ھەستێکی خۆش لە دەستەوە خزی بۆ جەستەم ،ھەستێکی ئەوەندە خۆش کە
جوانییەکەی لە وەسف کردن نایە ،کەسیش نازانێ وەسفی بکات ..نیگاکەیت
رێگایەک بوو دەیبردم بۆلای جوانترین ئەو شتانەی پێم خۆش بوو ن و ھەستم
پێ دەکردن.. ئەو دیدارە بەلای کەژاڵی شاعیرەوە دیدارێکی مێژویی و
شکۆدارو گەورەیە لەگیانی ئەوداو بەلەدایک بوونی ئەڤینی خۆی دادەنێ و
باڵاترین و جوانترین ژیانیشە کە ھیچ لە بیرچوونەوەیەک ناتوانێ ،یان
ناوێرێ بە نزیکیشیدا بڕوات ، چونکە ژوانێکی پیرۆزە کە لە
وردەکارییەکانیدا ،جوانترین و مەزنترین دیدارە کە ئەم بەدرێژایی ژیانی
خەونی پێوە دەیبێ . ئەو جوانترین و ناسکترین و چێژدارترین ژوان بوو ،
کاتێکیش کە کوڵمی ماچ کرد. تێرییەکی زۆری پێ بەخشی ، ئەو دیدارە بە
گەورەترین و باڵاترین دڵخۆشی دادەنێ و پڕ عەشقترین دیدارە و دەرپەڕینی
عەشق و یەکەم پڕیشکیەتی.
لە نێو فەرھەنگی گشت خەمەکانی دنیادا
من خەمی تۆ دەناسمەوە
ریش سپیەو
خوێنی سور ئەینوسێتەوە
ھەگبەیەکی بە کۆڵەوە
پڕیەتی لەشیعری ،خەمی ئەنفال و
خەمی ھەڵەبجەو
خەمی گشت کیژە خێر لەخۆ نەدیوەکانی تێدایە
بۆیە ھەرگیز چۆک دانادا بۆدوژمنێ
بێدەنگ نابێت لەبەردەم
ئاھوو ناڵەی ھیچ کەسێ
کەژاڵی شاعیر
بە وردەکاریەکی زۆر روونتر بەدڵدارەکەیمان دەناسێنێ ، ئەویش
وردەکارییەکی زۆر گەورەیە، بەو قوڵییە مێژوویەکەی بۆئەو دڵدارەی وا
دیارە لە قۆناغێکی پڕلە ئێش و ئازاردا ژیاوە ،لە کارەساتی بۆمباران
کردنی شارەکانی گەلی کورد لەسەردەمی ستەمکاری عێراق "دیکتاتۆرێدام
حسینی بەعسی" کاتێک کەلەشاری ھەڵەبجەی دا ئەو شارە کوردییە ناسراوە ..کە
ێدام بە تۆپ و مووشەکی کیمیاوی "کیمیابارانەکە بە فرۆکە بوو "وەرگێڕ" و
کوشتارگەیەک روویدا کە ھەموو جیھان پێی زانی".
کەژاڵ دەزانێ ئەو ئەڤیندارەی تووشی چ ئێش و ئازارێک بووەو چۆن لەنێو
خەم پەژارەی ئەو کارەساتەدا دەژی و ئەمیش دڵی دەداتەوەو لەگەڵیدا
دەوەستێ تا پشتگیری بکات و ئێش و ئازاری ئەو کارەساتەی لێ دوورخاتەوە
.کارەساتی ئەڤیندارەکەی ئەوەندە سووک نییە، کارەساتی کوژرانی چەندین
خێزانی زۆر و منداڵی شیرەخۆرەو ژن و کچی جحێڵ و پیرەمێردو پیرێژنە.ئەو
ئازارەی دڵدارەکەی تێدا دەژی شاعیر ھەستی پێدەکات کەچی بۆی ناکرێ
ئازاری ئەو یادە لەسەر شانی لابدات ،وەلێ لەو ئێش و ئازارو کارەساتەدا
لەگەڵیدا دەژی . کەکۆتاییەکە زۆر نیشتمان پەروەرانەیە لێی دواوە
،ئامانجی ناوەرۆک و بەرزو باڵا خۆی تێدا نواند ووە." واتە شاعیر" بێ
دەنگ نابێ و بەھیچ ستەمێک قایل نابێ کە بکرێتە سەر خۆی یان نەتەوەکەی..
کەژاڵ ژنێکە خۆشەویستی خۆی بۆ گەلەکەی کردۆتە کۆڵ و ئەوەشی
بەدڵدارەکەیەوە بەستۆتەوە لەنێو ئێش و ئازاری ئەو کارەساتە دەژی. من
ناتوانم گوزراششت لە قەبارەی ئەو ئێش و ئازارە بکەم کە بەو شارە لێ
قەوماوو نەھامەتبارە گەیشتووە ،بەڵام ئەوەندە بەسە کەباسی ئەو شارە بە
کیمیاوی بۆمباران کراوە بکەم و ،وێناکردنی ئەو کارەساتە کە مرۆڤایەتی
لە ئاستیدا شەرمەزارە و ئارەقەی شەرمەزاریی لەتەوێڵیدا دەتکێ ، کەئەمە
بۆخوێنەرجێ دەھێڵم.
کەژاڵ خانمی شاعیر کوردە" لەنێو ئەو نەھامەتییەدا دەژی کە بەسەر
نەتەوەکەی ھاتووە، بەخراپترین مۆتەکەی راستەقینەی دادەنێ کە کورد لە
ژیانیاندا گیرۆدەوتووشی ھاتوون . ئێش و ئازارەکانی لە ئەنجامی ئەو
کارەساتە دا دروست بووە".
ئەوەی کەژاڵی شاعیر پێشکەشی کردووین لەم دەقەی دواییدا دروشمێکی باڵا
تەژیی و خۆشەویستیەکی گەورە بوو بۆ دڵدارو نیشتمان و نەتەوەکەی... ئەو
شانازییەکی زۆری بە ھەوادارنی بەخشیووە "بۆیە ھەتا شاعیر بژ ی و زیندوو
بێت ، ئەوە عەشقێکە تێیدا تواوەتەوەو دڵۆپ دڵۆپ چۆڕاوەتەوە و نێو بیرو
ھزری.
لەکۆتاییدا "دیدگا "خەون".
لەکاتێکدا ئەو دەقانە دەخوێنیتەوە ،داھێنان و دیدگایەکی بێ ھاوشێوە
لەنێوان دێڕەکانیدا دەبینین..
کەژاڵی شاعیر دەقی زۆر جوان و لێ ھاتووی ئاسانی نەرم نیانمان بۆدەخاتە
روو، کە گوێگرو وەرگر زۆر بە خۆشی و نیانی وەریدەگرێت ، وات لێ دەکات
لەگەڵ ھەموو وردەکارییەکانی بژی ،ھەر وەک ئەوەی لە لەگەڵیدا بێت ..
دەقەکان لە دوو توێی دێڕەکانیدا ھەستی زۆر مەزن و سۆزی نایاب و دەربڕ
کە بەھەموو ھەستێکی پڕ لە خۆشەویستی و جوانی لە خۆ دەگرن،
ئەمەش "وادارمان" دەکات بە سنگی فراوانەوە و بە ئاسودەیی بەنێو
دەقەکاندا بسوڕێتەوە.
خانمی شاعیر پشت بە شێوازی شاردنەوەو ناروونی نابەستێ و بەکاری ناھێنێ
،بەڵکوو پەنای بۆ دوور کەوتنەوە بردووە کە دەستور شکاندنەو ،دەرچوونە
لە شتی باوو" فێڵ کردنی داھێنەرە لە زمانی نەست ، بۆئەوەی ببێت بە
دەربڕێکی نائاسایی لە جیھانێکی نائاسایدا ، زمان و شیعرو دایدەھێنێ
،بۆئەوەی قسەیەک بکات کە بەشێوەیەکی دیکە بۆی ناگوترێ و،
خۆ دوورخستەوەش خۆی لەخۆیدا ئامانجێک نییە لەترسی ناروونی و پەردە
بەسەر دادان ،بەڵکوو رێگەیەکە بۆ ئەفراندنی جوانی شیعری و دوورخستنەوەش
ئەگەر بەدڵی وەرگر و گوێگر بێت ، ئەوا ئەرکی نیشانە,، شیعریی خۆی
دەبینێ ،ئەو ھەستەی خۆی کە وەسفی کردووە کەمێک لەپێ قایل بوون و قبوڵ
کردن تێ پەڕیووە .ئەوانە دەقێکن زۆر باڵا ھەڵچوون و بایەخ و شوێنی
خۆیان ھەیە و جێگەی خۆیان لەنێوان قەناعەت پێ کردن و لێ تێربوون
دەدۆزنەوە ئەوانە دەقی جوان و دەوڵەمەندن کە رەھەندێکی بەر بڵاوی ژنێکی
شاعیریان کردۆتە کۆڵ و توانیویەتی بە شێوازێکی رێک و پێک و جوان وەسفی
ئەوە بکات کەلەدڵیدایە و بۆئەوەی وشەی سوک و ئاسان بەردڵ کەوتووی
بەکارھێناوە کە بەئاسانی وەردەگیرێ.
کەژاڵی شاعیر چامەیەکی زۆر جوانی خۆشەویستی بۆ ھۆنیونەتەوە دڵدارەکەشی
پێ ناساندوین ،ئەو دڵدارەی کەبەسەر ھەستی شیعری ئەودا زاڵ بووە ،ئەم
تەنھا ئەوە دەنوسێت لەھەستی جوان و ،دۆستایەتیەکی پڕ لەخۆشەویستی
..باسی ژینگە و
گەلەکەی وخۆی و داب و نەریت و بخێرو چاکەمان بۆ دەکات ..باسی دیدگای
فراوان و بەر بڵاومان بۆدەکا لە دەرخستنی خۆشەویستی گەلەکەی..
خانمی شاعیر شێوازێکی زۆر نەرم و چێژ وەرگر و گوێگری ھەیە، ئەمەش
دەبێتە ھۆی ئەوەی کە چامەکانی گەرم و گوڕو جوان بن .ئەم وشە رەوشت
بەرزانە دەبڕی ھێڵ کێشراون، ئێمەی گەیاندۆتە رادەی تێ گەیشتنی ئەو
خۆشەویستیەو، رۆچوون بەناویاندا بەجۆرێک پڕ بە ھەستەوەریی خۆمان و
واتای خۆشەویستی بکەین ،چونکە جوانییەکی دڵڕفێن لەدوو توێی دێڕەکانیدا
ھەیە بەو ئامانجەی خۆشی بەوەرگر بەخشێت و ھەست بەجوانی چێژ
لەخوێندنەوەیدا بکەیت "لە کۆتاییدا نرخاندن و شیکردنەوەی چامەکە بۆرای
ئێوە جێ دەھێڵم و لەلای خۆشمەوە خۆشەویستی و سڵاوی دۆستانەتان پێشکەش
دەکەم و بە خۆشەویستی رێزەوە ھەر بمێنن...
ماڵپهڕی
کهژاڵ
ئیبراهیم خدر
|