له چه‌ند ڕۆژی رابردودا ،کۆمیته‌ی به‌رگری له‌ڕۆژنامه‌نوسانی
جیهان که‌ڕێکخراوێکه، داکۆکی له‌ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌کات ،
سه‌باره‌ت به ئازدی ڕۆژنامه‌گه‌ری له کوردستان ڕاپۆرتێکی پڕ له‌پێشێلکاری
پێشکه‌ش به‌سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کرد . ئه‌مه‌ش درێژ دانه به‌و
بڕوانامه به‌رده‌وامانه‌ی که‌چه‌ند ساڵێکه له‌لایه‌ن رێکخراوه
جیهانیه‌کانی وه‌ک ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسیۆنال . به‌شی مافی مرۆڤی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ،هۆمان رایس ۆوچ ،نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان
... له‌سه‌ر پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ ،ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری ،کاری
ساخته‌کاری له‌هه‌ڵبژاردن ،گه‌نده‌ڵی... له‌یه‌خه‌ی ده‌سه‌لاتی
کوردی ده‌درێت . که‌چی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م زه‌نگه مه‌ترسیدارانه
،ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کورردیه‌ی که به‌وقوربانیه بێ ئه‌ژماره،له
شه‌هید و بریندار‌و تاوانه‌کۆمه‌ڵکوژیه‌کان وئه‌شکه‌نجه وئازاره‌کانی
ئه‌م گه‌له به‌ده‌ست هاتوه، واخه‌ریکه ، له‌نێوه‌نده سیاسیه‌کانی
جیهان کێشه‌ی کورد ڕسوا ده‌بێت ، چونکه گۆڕانێکی ڕیشه‌یی بۆ چاره‌سه‌رکردنی
ئه‌م ڕه‌خنانه ناگرنه به‌ر،به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه ،به‌رده‌وام
ئه‌و قه‌وانه سواوه لێده‌ده‌ن ، که کوردستان ولاتی ئازادی
ونمونه‌ی دیموکراسیه له‌ناوچه‌که‌دا، بێ ئه‌وه‌ی بۆ جارێکیش له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌م وتانه‌دا ته‌ریق ببنه‌وه !!؟
هه‌رله‌م ڕۆژانه‌شدا هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو بۆته‌وه که سه‌رۆکی
حکومه‌تی کوردستان نێچیرڤان بارزانی له زانکۆی )
Washington-Jefferson ( ئه‌مه‌ریکی بڕوانامه‌یه‌کی فه‌خری پێ ده‌به‌خشرێت
، چونکه داکۆکی له دیموکراسی ومه‌سه‌له‌ی ژن ، په‌روه‌رده ده‌کات
!؟ ئیتر ئێمه نازانین، به‌وزانکۆیه باوه‌ڕ بکه‌ین یان به و
بڕوانامانه‌ی که ڕێکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کانی جیهان به‌رده‌وام له‌سه‌ر
پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ وئازادی سیاسی ده‌یبه‌خشنه سه‌رۆکی
حکومه‌تی کوردستاندا !؟
تاڵه‌بانیش که دوای هه‌موو کۆنگره‌و کۆنفرانسه ڕۆژنامه‌گه‌ریه‌کانی
وته‌یه‌کی قێزه‌وه‌ن ده‌ڵێت و ده‌که‌وێته به‌ر ڕه‌خنه‌ی نوسه‌رو
ڕۆشنبیرانی خاوه‌ن هه‌ڵوێستا ،له‌بڕی ئه‌وه‌ی خۆی گوته‌نی به‌زمانی
گوڵ قسه بکات ، به‌ئاخافتنی زبر قسه‌ده‌کات !؟ ،له‌کاتێکا له
ساڵڕۆژی رۆژنامه‌گه‌ری کوردی‌دا ، خۆی و بارزانی داوایان له‌ڕۆژنامه‌نوسانی
کرد ،به‌و زمانه نه‌نوسن و قسه نه‌که‌ن ،که‌چی ئه‌و ده‌نگانه‌ی
که‌ره‌خنه‌ی جدی له‌خۆی و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌که‌ی، ده‌گرن
پێیان ده‌ڵێت مانگه شه‌و ده‌ڕوات وسه‌گیش باهه‌ر بحه‌پێ !!؟
له‌عێراقا 5ساڵه ، ڕژێمی سه‌دام ڕوخاوه ، شیعه‌ی سیاسی ،له‌ده‌سه‌ڵاتا
تیایه باڵا ده‌سته و زۆربه‌یان حه‌مامه‌به‌سه‌رو له‌قوتابخانه‌ی
ئاینی فێره سیاسه‌ت بونه ، له‌په‌رله‌مانیش که‌قسه ده‌که‌ن ده‌ڵێیت
مزگه‌وتی حسێنیه‌یه ،که‌چی نه‌ئه‌وه‌نده باس له‌دیموکراسیه‌ت ده‌که‌ن
که له کوردستانه‌که‌ی ئێمه به‌رفراوانتره !؟ له‌به‌رامبه‌ر که‌م
کردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیشا لیژنه‌ی نه‌زاهه‌یان پێکهێناوه، پێجه‌وانه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی کوردی که تابناقاقای له گه‌نده‌ڵی چه‌قیوه ،که‌چی
بوار ناده‌ن که لیژنه‌یه‌ک پێک بێت ، تاله سامانی به‌رپرسان
بپرسێته‌وه؟
ئه‌م شه‌ڕه‌ی ، که چه‌ند ساڵێکه له‌لایه‌ن به‌شێک له ڕۆژنامه‌نوسانی
سه‌ربه‌خۆ ، ده‌ستی پێکردوه ، درێژه‌ی ده‌بێت , بۆ جوانکردنی
سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی کوردی که خۆی زیاتر له (که‌م کردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی
و دزی کردن له‌داهاتی گه‌ل وپاوانخوازی له‌ده‌سه‌ڵات وبڕیاردان له‌چاره‌نوسه
سیاسیه‌کانی ئه‌م گه‌له له‌لایه‌ن کۆمه‌لێک سه‌رکرده و زه‌لیلکردنی
تاکی کورد به‌داهات و ده‌سه‌ڵاتی کوردستان ، داکۆکیکردنیان له‌ده‌یان
جه‌لادی کۆمه‌ڵکوژی گه‌له‌که‌مان ، داڵده‌دان ودانی پله‌ی سیاسی
وته‌خشان وپه‌خشانکردنیان ، دۆزه‌خ ژیانی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان سه‌دان
نادادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی ..... ئه‌و قۆناخیش به‌سه‌رچوو که‌نوسه‌رانی
وه‌ک ره‌ئوف کامیل و فه‌رهاد فه‌ره‌ج و ئه‌بوبه‌کر عه‌لی.... تیرۆر
بکه‌ن و که‌س نه‌توانی به‌ئاستی ئه‌و مه‌ترسیانه قسه بکات ، یان
ناوتان وه‌ک تیرۆریستێک نه‌داته ڕێکخراوه جیهانیه‌کان دا ، یان
گرتن و شوێن بزرکردنی نوسه‌ران به‌ناوی سوکایه‌تیکردن به‌به‌رپرسه
کورده‌کان بێ باج تێپه‌ڕێت .
بۆیه ئه‌گه‌رله نێو نیشتماندا له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ڕۆژنامه‌ی
هاوڵاتی ،که‌بووه قوتابخانه‌یه‌ک بۆ پێگه‌یاندنی ده‌یان نوسه‌ر
وڕۆژنامه‌ی ئازاد‌و بوێردا ، له‌هه‌نده‌رانیش به‌شێک له‌ماڵپه‌ڕه‌کان
به‌تایبه‌تی ماڵپه‌ری کوردستان پۆست ،که‌دیواری دێوه‌زمای ترسی به‌رپرسانی
شکاند ، یان هه‌وڵه‌کانی به دادگایی کردنی جه‌لادی ئه‌نفال (نزار
خه‌زره‌جی ) له‌لایه‌ن ره‌وه‌ندی کورده‌وه، سه‌رباری داکۆکیه به‌رده‌وامه‌کانی
(تاڵه‌بانی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و پارتی دیموکراتی کوردستان) ،
که‌بووه سه‌ره‌تایه‌ک بۆ ڕزگار بونی تاکی کورد له چاره‌نوسی
سیاسی خۆی به‌ده‌ست حزبه‌وه ، وه هه‌ڵوێسته بوێریه‌کانی ناوه‌نده‌ی
چاک به‌تایبه‌تی سکاڵا تۆمارکردنی له سه‌رتاڵه‌بانی که‌بووه
تێکشکانی قودسیه‌تی سه‌رۆک ،زیندانی کردن و شوێن بزرکردنی که‌مالی
سه‌ید قادر ،که‌دواتر به هه‌وڵی ڕه‌وه‌ندی کورد‌و ده‌زگا به‌رده‌سته‌کانی
له‌ماڵپه‌رو ژوره‌کانی پاڵتالک و به‌شێک له‌نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نوسانی
ناوه‌خۆو ده‌زگاڕێکخراوه جیهانیه‌کاندا توانرا ئازاد بێت ،که‌هه‌یبه‌تی
سیاسی و جه‌به‌روت وترسی 50 ساڵه‌ی پارتی تێکشکاند . که بێگۆمان
ئه‌م شه‌ڕانه درێژه‌ی ده‌بێت له‌نێوان ڕۆژنامه‌نوسانی بوێر له‌گه‌ڵ
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی که گه‌نده‌ڵ ومافیای کوردستانن .
ئیتر باهه‌ر تاڵه‌بانیش بلێت مانگه شه‌و ده‌ڕوات وسه‌گ ده‌حه‌پێ
یان بارزانی بڵێت ئه‌وانه‌ی دوێنێ به‌چه‌ک جاشایه‌تی ودژایه‌تیان
ده‌کردین ئه‌مڕۆ به‌قه‌ڵه‌مه ، ئێمه‌ش ده‌لێن خۆتان ، له قۆناخی
شاخ و شۆڕشگێڕیدا ، فێرتان کردین که ڕه‌وڕه‌وه‌ی ئازادی به‌هیچ
هێزێک ناوه‌ستێت .