٢٢\٤\٢٠١٧
رەزا
میرکەریمی:
هەواڵەکانی فیستیڤاڵی جیهانیی فەجر بە زمانی کوردیی
رەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی هەبوو.
مەنسوور جیهانی
"رەزا
میرکەریمی" بەڕێوەبەریی گشتیی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر گوتی: ساڵی
پار، هەواڵەکانی فیستیڤاڵ بە زمانی کوردیی لە دەزگاکانی راگەیاندیی
هەرێمی کوردستان رەنگدانەوەیەکی بەربڵاو و باشی هەبوو.
"رەزا میرکەریمی" بەڕێوەبەریی گشتیی سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی
جیهانیی فیلمی فەجر لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا کە بە بەشداریی
پەیامنێرانی ئێرانی و بیانی ئامادەبوو لەم فیستیڤاڵە بە پێشکەشکاریی "کەیوان
کەسیریان" بەڕێوەبەریی گشتیی پەیووەندییەکان و راگەیاندیی فیستیڤاڵی
جیهانیی فیلمی فەجر بەڕێوەچوو، سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی هەواڵەکانی ئەم
فیستیڤاڵە بە زمانی کوردیی گوتی: ساڵی پار، هەواڵەکانی فیستیڤاڵی
جیهانیی فیلمی فەجر بە زمانی کوردیی لە دەزگاکانی راگەیاندیی هەرێمی
کوردستان و ناوچەکەدا رەنگدانەوەیەکی بەربڵاو و باشی هەبوو.
گوتیشی: لە تەنیشت بڵاوبوونەوەی هەواڵەکانی سی و چوارەمین خولی
فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر بە زمانەکانی فارسی و کوردیی، لە ساڵی
پاردا هەواڵەکان بە زمانەکانی ئینگلیزی و عەڕەبیش بڵاوبۆوە و لە
درەزگاکانی راگەیاندنی ناوچەکەدا رەنگدانەوەیەکی باشی هەبوو.
ئەم سینەماکارە ناودارەی ئێران سەبارەت بە فیلمەکان و بەشەکانی سی و
پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر گوتی: ئەم فیستیڤاڵە بە
بەشداریی ١٤٠ کورتە فیلم و فیلمی بڵیندی سینەمایی لە ٥٨ وڵاتی جیهان و
هەروەها زیاتر لە ٣٥٠ میوانی بیانی لە ٦٦ وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە
چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، لەوانە: بەشی "سینەمای
سەعادەت" واتە بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی" بۆ فیلمە بڵیندە سینەمایی و
کورتە فیلمەکان، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "جیلوەگاە شەرق" واتە پانۆڕامای
سینەمای ئاسیا و وڵاتانی ئیسلامی، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "جامی جیهان
نەما" واتە فیستیڤاڵی فیستیڤاڵەکان، بەشی دیکۆمێنتاریی "ژێر
گەورەکردنەوە"، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "نمایشی تایبەت" واتە
چاوخشاندنێک بە فیلمە دیکۆمێنتارییەکانی جیهان و هەروەها بەشی "دارۆلفۆنوون"
واتە "پەیداکردنی بەهرەمەندان"، کۆڕ و کۆبوونەوە زانکۆیی و ڤۆرکشۆپی
فێرکاریی لە کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی "چارسوو" لە شاری تاران
بەڕێوەدەچێت.
میرکەریمی ئاشکراشیکرد: بەشێکی ڕێکخراوەییمان بە پێی کارەکای خۆمان
بەرنامە بۆ داڕشتووە کە تیایدا لە ئەزموونەکانی فیستیڤاڵە بیانییەکان
کەڵکمان وەرگرتووە بە شێوەیەک کە دوای خۆشمان کەسانی دیکە بتوانن کەڵکی
لێوەربگرن.
سەرۆکی سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر لە درێژەی
قسەکانیدا گوتی: ناونیشامی ئەم فیستیڤاڵەمان لە دوو ماڵپەڕی
Film Freeway
و FestHome تۆمارکردووە و لاپەڕەی تایبەت
بە خۆمان هەیە کە ئەم کارە بووە هۆی ئەوەی کە فیلم و بەرهەمی زۆرمان بۆ
رەوانە بەکەن و کاری فیستیڤاڵ بۆ هەڵبژاردنی فیلمەکان بە ئاسایی ئەنجام
بدرێت. ئەم هەنگاوە ئەو دەرفەتەی بۆ ئێمە رەخساند کە بێجگە لەو
فیلمانەی کە بۆ فیستیڤاڵ دیارییان دەکەین، زۆر یەک لە فیلمسازانی
سەربەخۆ لە فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر بەشداریی بکەن. بەم شێوەیە ٦
هەزار فیلم لەم رێگایەوە لەم فیستیڤاڵەدا ناویی خۆیان تۆمار کرد.
گوتیشی: خاڵێکی بەرچاو کە ساڵی رابردوو ئێمەی زۆر خۆشحاڵ کرد بەشداریی
میوانانی بیانی بۆ بینینی فیلمی وڵاتانی دیکەی بیانی بوو کە ئەم بابەتە
خاڵێکی گرینگ بوو کە نیشانیدا کە ئەوان تەنیا بۆ بینینی فیلمە
ئێرانییەکان سەردانی ئێران ناکەن و ئەمساڵیش ئەم کارەیان کرد و
هەوڵماندا کە فیلمە باشەکانی وڵاتانی جۆراوجۆر لە بەشە جۆراوجۆرەکانی
فیستیڤاڵ نمایش بکەین.
"رەزا میرکەریمی" بەڕێوەبەریی گشتیی سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی
جیهانیی فیلمی فەجر لە کۆتایی قسەکانیدا: بە شانازییە ئەم خولەی
فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجرمان پێشکەش بە سینەماکاری گەورەی ئێرانی "عەباس
کیارۆستەمی" کرد و لەم بەشەدا چەندین کەسایەتی ناوداری سینەمای جیهان
سەردانی تاران دەکەن و لە بەرنامەیەکی تایبەتدا سەبارەت بە کەسایەتی
ئەم سینەماکارە پێشەنگەی سینەمای ئێران قسە دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی
راگەیاندنی گشتیی فیستیڤاڵی
جیھانیی فیلمی فەجر
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|