١٦\١١\٢٠١٣
ریفۆرمخوازانی ناو
حیزبی شیوعی کوردستان، سوڕانەوە لە بازنەی داخراودا!

موزەفەر عەبدوڵا
حیزبی شیوعی کوردستان کەتا ساڵی ١٩٩٣ بریتی بوون لە کۆمیسیونی
کوردستانی حیزبی شیوعی عیراق، ئەوە دوو دەیەیە لەگەڵ بچوکترین ئاڵوگۆڕی
سیاسی وبەبێ هیچ ململانێ و کێشەو شەڕێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی لەگەڵ حیزب
و لایەنە دەسەڵاتدارە نەتەوەیی و ئیسلامییەکان، دەکەوێتە بەر ڕەشەبای
ئەو گۆڕانکاریانە و پاشەکشە دەکات و ئەمەش دەبێتە ئاکامی سەرهەڵدانی
ڕەخنەو ناڕەزایەتی بەشێکی زۆری کادیران و هەڵسوڕاوان و ئەندامانیان.
ئەمجارەش لە دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە ٢١ ئەیلولی
ڕابردو ڕەخنەی کادیرو ئەندامانیان، چ ئەوانەی تائیستا لە ڕیزەکانیاندا
ماون وچ ئەوانەی چەندین ساڵە وازیان هێناوە، بە شێوەی ڕەوتێکی
ڕیفۆمخواز ودەرکەوتنەوە بە شێوازی جۆراوجۆر بانگێشتی ڕیفۆرم له‌م حیزبه‌دا
دەکەن.
لەم بارەیەوە چەندین کادیرو هەڵسوڕاوانیان لە ناوەوەو دەرەوەی کوردستان
وتاریان نوسیوەو تیایدا ڕەخنەو سەرنج و پێشنیارەکانیان بۆ ئەنجامدانی
ڕیفۆرم -چاکسازی - خستۆەتە ڕوو. لە بانگەوازێکدا کەبە عەرەبی وکوردی
بڵاویان کردۆتەوە بانگێشتی چاکسازی دەکەن. ئەم بانگەوازە که واژۆی
دەیان کادیری دێرین وبە ئەزمونیانی لەسەرە کە دەیان ساڵی ژیانیان لە
پێناوی ئەو جۆرە لەشیوعەیەت، سه‌رفکردووه که بڕوایان پێی هەبووە و به‌قسه‌ی
خۆشیان قوربانیا ن له‌پێناودا داوە. ناڕه‌زایه‌تیه‌کان هینده به‌ربڵاوه
کادیرانێکی نەوەی نوێشی گرتۆته‌وه و پەیوەست بوونە بەم بانگه‌شه‌یەوە.
هەڵبەت وەک ئاماژەم پێدا ئەمە نە یەکەمجارە و ڕەنگە نەدوا جاریش بیت،
کەئەم حیزبە ڕوو بەڕووی ڕەوتی لەم جۆرە ڕیفۆرمخوازی و ناڕەزایەتییە
دەبێتەوە. هەر لەم دوو دەیەیەدا دەیان وسەدان کادیرو هەڵسوڕاویان
وازیان هێناوە. جا یان ڕێکخراوو گروپی تریان پێکهێناوە. یاخود زۆریان
چونەتە ڕیزەکانی حیزبە دەسەڵاتدارە نەتەوەییەکانەوە بە تایبەتی پارتی
کە ئێستا بوونەتە بیرمەندان و شرۆڤەکارانی سیاسی و پارتی و راوێژکارانی
بارزانی.
من هەوڵ دەدەم لێرەدا سەرنجە ڕەخنەییەکانم زۆر بەکورتی لە دووخاڵدا
بخەمە ڕوو. هەم لەسەر خودی حیزبەکەیان و هەم لەسەر ڕیفۆرخوازەکان بەو
هیوایەم کە سودمەند بێت بۆ هاوڕیانی ڕیفۆرمخواز.
خاڵی یەکەم: ئەوەیە کە ڕاستەوخۆ پەیوستە بەحیزبی شیوعی کوردستان خۆیەوە
وەک هەمو حیزبە شیوعییەکانی سەر بەبلۆکی سۆڤیەتی پێش‌و. بە تایبەتی لەم
ووڵاتانەی کەپێی دەڵێن جیهانی سێهەم، خاوەنی یەک بەرنامەو ستراتیژ
وتاکتیک و کەلتوری سیاسی وکۆمەڵایەتین کەلە بازنەی داخراوی یەک
بزوتنەوەو حیزبگەلی ڕیفۆرمخوازی بۆرژوا ناسیونالیستیدا دەخولێنەوە.وە
هەمو خواست و دروشمە دورو نزیکەکانیان بریتییە لە بەدی هێنانی ووڵاتێکی
سەربەخۆ و گەلێکی بەختیار. ئەم دروشمەش کە ڕەنگدانەوەی بەرنامەکەیانە
دورو نزیک پەیوەست نییە بە کۆمۆنیرمی مارکس وئەنگلزو بەرنامەی
مانیفیستەکەیان و هەروەها ئاسۆی بەرنامە و ستراتیژی سیاسی لینینیزمەوە.
بەڵکو جۆرێک له‌کۆمۆنیزمی بۆرژوازی ده‌خاته ڕوو که‌ناسیونالیزمو
ڕیفۆرمیزمی بۆرژوازی دووکۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌کیه‌تی. ئه‌م کۆمۆنیزمه به‌شیک
نییه له‌کۆمۆنیزمی مارکس وڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئیعترازی دژی سه‌رمایه‌داری
چینی کرێکار نییه‌و له‌باری مێژوویه‌وه به‌رهه‌می شکشتی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌رو
سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌واته‌کانی بۆرژوا کۆمۆنیستیه‌کانی دوای ستالینیزمه،
که‌باوه‌شی به‌ناسیونالیزم وخۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته بۆرژوازیه‌کاندا
کردووه به‌ساده‌یی له‌به‌رامبه‌ر دین‌و کۆنه‌په‌رستیدا ده‌چه‌مێته‌وه.
به‌واتایه‌کی تر کۆمۆنیزمێک که‌حیزبی شوعی کوردستان پشتبه‌ستووه به‌هه‌مان
ئه‌و کۆمۆنیزمه که‌له‌کۆتایی بیستەکاندا ولە له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی
ستالینیزمدا بۆ ولاتانی ”جیهانی سێهه‌م“ تیۆریزە کراو حیزبه‌کانی بۆ
دروست کرا، تا له‌ڕاستای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا‌و به‌رژه‌وه‌ندیه
ئابوری‌و سیاسیه جیهانیه‌کانی بۆرژوازی ڕوسیا‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یدا
ڕۆڵبگێرن. به‌تایبه‌تی ئه‌م کۆمۆنیزمه به‌دوای مه‌رگی ستالین وهاتنه
سه‌رکاری خرۆشۆف، ڕێبازی“ئاشتی چینایه‌تی“ و“ڕێگای گه‌شه‌ی ناسه‌رمایه‌داری“
گرته‌به‌رو که‌وته هاوپه‌یمانێتیه‌وه له‌گه‌ڵ حیزبی نەتەوەیی و
ئیسلامییدا. به‌م جۆره ئه‌و ڕادیکالیزمه‌ی که‌له‌به‌رگی ”ئه‌نتی
ئیمپریالیستی“دا پۆشیبووی داته‌کاندو هه‌رچی زیاتر له‌به‌ره‌ی ناڕه‌زایه‌تی
جه‌ماوه‌ری دورکه‌وته‌وه. ته‌جروبه‌کانی حیزبی شیوعی سوریا ومیسرو
وحیزبی توده‌ی ئێران وته‌نانه‌ت خودی ته‌جروبه‌ی هاوپه‌یمانێتی حیزبی
شیوعی عێراق له‌سالنی 58 وهاته‌نه‌سه‌رکاری حیزبی به‌عس، که‌واهی له‌سه‌ر
هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌م کۆمۆنیزمه بۆرژوازیه ده‌ده‌ن.
دیارە جه‌وهه‌رو ناوەڕۆکی ئەو دروشمەی حیزبی شیوعی هه‌رله‌سه‌ره‌تای
دروست بونیه‌وه هه‌ڵگری بووه ڕووی لە پیشەسازی کردنی ووڵاتیکی
سەربەخۆو دابین کردنی ڕیفاهیەت تا گەل لە سایەیدا بەختیار بێت. ئەمانەش
بە هیچ شێوەیەک بەرنامەی کۆمۆنیزم و رەوتی لینینزم نەبوو. بەڵکو
بەرنامەو ستراتیژی ناسیونال بۆرژوازی رووسی بوو.
بۆ حیزبیکی کۆمۆنیست گەر هەر لەسەرەتاوە کە پێکهێنانی خۆی ڕادەگەیەنێ
لەپێگەو ڕوانگەی بەرژەوەندیە سیاسی و کۆمەلایەتی و فکریەکانی چینی
کریکار وئاسۆی شۆرشی سۆسیالیستی سەربەخۆی ڕاشکاری ئەو چینەوە هەنگاو
هەڵنەگرێت ئەوە هەر بەناو ناتوانێ کۆمۆنیست بیت. ئەمە پرس و کێشەی
سەرەکی حیزبی شیوعی کوردستان و عیراق وهەمو ئەو جۆرە حیزبانەیه.
ئاشکراشه که‌له‌گه‌ڵ ڕوخانی بڵوکی سوڤیه‌ت پشتی ئه‌م حیزبانه چوڵ بوو
وه‌هه‌ر زوو ڕەوتی خۆیان لەگەڵ باهۆزی دیموکراسی نیو لیبرالی ئەمریکاو
ڕۆرژئاوا جوت کرد‌و به‌ناوی ”پرۆسه‌ی دیموکارتیه‌وه“ له‌ڕیزی سیاسه‌تی
ئه‌مریکاو هاوبه‌شێتی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی تازه به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتوو
ڕۆژئاوادا راوه‌ستا. ئەمە واقعی ترین بەڵگەن لەسەر ئەوەی ئەم حیزبانە
نوێنەری کۆمۆنیزمی چینی کریکار‌و مارکس نین.
خاڵی دووەم: پەیوەستە بە ڕەخنەو ناڕەزایەتیەکانی هاوڕێ یانی ڕەوت و
کەسایەتیەکانی ڕیفۆرمەوە کە ئەوانیش ڕەخنەکانیان لە ڕادیکالترین و
شۆڕشگیڕترین باردا شۆڕ نابێتەوە بۆ بەرنامەو ستراتیژ‌و ئاسۆی سیاسی ئەم
حیزبە. تەنانەت ڕەخنەیان لە دروشم‌و خواستەکانیش نیە. بەڵکو هەمو ڕەخنەو
ناڕەزایەتی یەکانیان لە کار‌و کردەوەو هەڵویستی لاوەکی فڵان کۆمیتە
ناوەندی وسکرتێرو ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی. ئه‌مانه‌ش ڕه‌خنه‌یه‌کی ته‌کنیکیه‌و
ئەو پەڕەکەی گلەیی و توڕە بونە لەوەی حیزب بۆچی زۆر بەلای پارتی و یان
یەکێتیدا دەچێت و ناچێتە بەرەی ئۆپۆزیسیۆنەوە. یاخود گرفتی گەندەڵی ناو
حیزب و گوێ نەگرتن لە ڕەخنەی رەخنەگرەکانی ناو حیزب. ئەم جۆرە ڕەخنانە،
ناتوانی ڕه‌وتێکی شۆڕشگێڕانه‌ی کۆمۆنیستی نوێنه‌رایه‌تی بکا وسه‌ره‌نجامیش
سنورێکی سیاسی‌و فکری له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی باودا ناکێشێ وسه‌ره‌نجام
ناتوانێ خۆی راگرێ.
هەر لیرەشەوەیە کاتێک سەرکردایەتی حیزبەکەیان کە گۆێیان لەم جۆرە
ڕەخنانە دەبیت دەزانن ئەم ڕەخنانە نابێتە مایەی بچوکترین جیاوازی
ڕیشەیی و بەمەش نابێتە فشارێکی سیاسی وکۆمەڵایەتی لەسەریان . هاوکات
نەریت و کەلتورێکی سیاسی بیروکراتی کە بونی هەیە لەم حیزبانەدا ئەمەش
بۆ خۆی وا دەکات گوێ بەو ڕەخنە لاوەکی یانەش نەدرێت. هەر بۆیە لە
ئاکامدا کادیران و هەڵسوڕاوانیان دەکەونە پێشێلکاری پرانسیپە حیزبی و
ڕێکخراوەییەکان وجۆریک لە بەرێ خستنی ناڕەزایەتی بەڕووی ڕابەری یەکەیان
کاری ڕیسواگەریانە. دیارە کە ئەم نەریت و شێوازانەش هەرگیز نەریت و
کەلتوری سیاسی و کۆمەڵایەتیه‌ش کۆمۆنیستی نییە وڕه‌نگدانه‌وه‌ی بێئاڵته‌رناتیڤی
ڕه‌وتی ڕه‌خنه‌گرانه له‌سه‌رکردایه‌تی ئێستای حیزبی شیوعی کوردستان.
ته‌نانه‌ت به‌م ئاسته له‌ڕه‌خنه‌گریه‌وه گەر ئەم هاوڕی رەخنەگرە
ڕیفۆرخوازانە ڕۆژێک لە ڕۆژان هەلیان بۆ بلوێ و ببنە ڕابەری ئەم حیزبە
هیچ لە بەرنامەو ستراتیژی و ئاسۆی سیاسی ئەو حیزبە ناگۆڕێ. وە دوبارە
ئەوانیش ڕووبەڕووی هەمان ڕەخنەو نارەزایەتی دەبنەوەو داوای چاکسازی
دەکرێت.
بۆیە لە ڕوانگەی کۆمۆنیزم و بەرژەوەندی سیاسی و کۆمەڵایەتی چینی کریکار
و خەڵکی ئازادیخواز‌و یەکسانیخوازانەوە گەر ڕەخنەگران و کادیرانی ڕەوتی
ڕیفۆرمخواز لەناو ئەم حیزبەدا دەیانەوێت ڕەخنەو پێشنیارەکانیان
کاریگەری هەبێت و لە خزمەت ئەو ناوەدا بێت کە حیزبەکەیان هەڵی گرتوە و
ناو‌و و ناوەڕۆکی ئەم حیزبە هاوڕێک بکەنەوە ئەوە پێویستە لەڕێگای
ڕەخنەیه‌کی چینایه‌تیو وخۆجیاکردنه‌وه‌یه‌کی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه،
جیاوازیه‌کانی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو. دیاره‌ئه‌مه‌ش به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ
کۆمۆنیزمی مارکس و مانیفسیتی کۆمۆنیست ولێره‌شه‌وه گه‌ڵاڵه‌ی ئاڵته‌رناتیڤێکی
سیاسی وڕیکخراوه‌یی به‌ده‌ست بهێنن.
١٥\١١\٢٠١٣
ماڵپه‌ڕی موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا
|