په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\١\٢٠٢٦

    ڕژا گۆڕ !

فه‌رهاد کەریم

هەمیشە مرۆڤ دەستی لە گیرفانی ژیانە بۆ مردن کڕین
هەمیشە مرۆڤ دەستی لە گیرفانی مردنە بۆ ژیان دزین
ڕۆژ ڕژا لە بەر تاریکیی مردنمان پێکۆنەبۆوە
شەو ڕژا لە بەر ڕۆناکیی ژیانمان پێکۆنەبۆوە
باران پڕە لە ژیانی مردن
مردنی زیندوو تژییە لە با
لە ناو ژیان و مردن
شەو پڕە لە باران
ڕۆژ بەتاڵ لە با
مرۆڤ دەستێکی لە ناو بارانە
دەستێکی لە ناو با
نازانم بوونەوەری بام یا باران
سەر بە مردنم یا ژیان
دەستێکم لە گیرفانی ژیانە بۆ مردن کڕین
دەستێکم لە گیرفانی مردنە بۆ ژیان دزین
ژیان گۆڕێکی بچووکە پڕە لە مردن
مردن گۆڕێکی گەورەیە پڕە لە ژیان
ساردە ئامێزی مردن
ژیان ئامێزی گەرم
گوێگری زۆرە مردن
بینەری نییە ژیان
ژیان ڕژا کۆنەبۆوە
ڕژا کۆنەبۆوە مردن
گۆڕێکی بچووکە ژیان
مردن گۆڕێکی گەورە
ڕژاوە کۆنابتەوە ژیان
مردن کۆنابتەوە ڕژاوە
ڕژاو لە گۆڕی ژیان و مردن گۆڕ بە گۆڕ
م                                ژ
ر                    ی
د          ا
ن
ڕژا گۆڕ
گ          ڕ
ۆ      ژ
ڕ   ا
گۆڕ ڕژا
ڕ
ژ
ا
گۆڕ.

 

ماڵپه‌ڕی فه‌‌رهاد کەریم

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک