| 
			٢٩\١٠\٢٠١١ 
			  
			  رژانێک، 
			ساکار وه‌ک کانی. 
			 
			به‌رزان هه‌ستیار 
			هیچ شتێکم قبووڵ 
			مه‌که‌ن ،....به‌خشنده‌یی نه‌بێت، به‌خشنده‌یی
 *  *  *  *  *
 کۆکردنه‌وه‌ی خوێنی په‌ڕه‌سێلکه‌یه‌کی پێکراو...
 به‌ر له‌وه‌ی به‌ربێته‌وه 
			سه‌ر زه‌وی،
 میهره‌بانییه، میهره‌بانیی
 *  *  *  *  *
 زۆر ناڵێم،....
 دڵنیام، که‌سێک خه‌و به بێده‌نگییه‌وه 
			ئه‌بینێت
 *  *  *  *  *
 ژنێک، له گه‌رمه‌ی شیعرنووسیندایه،....
 واااو.. چ سروه‌یه‌ک هه‌ڵیکرد !
 *  *  *  *  *
 بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ڤینم، لای ئه‌و ڕه‌نگی نه‌بزڕکێت
 گه‌لۆر..گه‌لۆر، خوێنی گوڵێکم کرده کاسه‌وه!!
 *  *  *  *  *
 ڕه‌ق ڕه‌قم وه‌ک به‌رد،
 له چاوتروکانێکیشدا،...
 له پێخه‌فی ژنێکا، ئه‌بم به هه‌ڵم،..
 منی پیاو!
 *  *  *  *  *
 که سه‌رگه‌رمی ڕاڤه‌کردنی خۆم بووم ....
 ئه‌وه سوور بزانه مه‌به‌ستم تۆیه،
 که به تاسووقه‌وه قسه‌ت کرد ......
 هه‌رچی بڵێیت، دڵنیام باسی من ئه‌که‌یت
 *  *  *  *  *
 سه‌برم لێ بکه....
 با فریاکه‌وم هه‌موو خۆم بێمه لات ،
 هه‌موو خۆم؛..
 به‌ده‌ر له نیگه‌رانییه‌کانم
 *  *  *  *  *
 پیریی، هه‌ڵکشانی لاولاوه‌کانی بیرچوونه‌وه‌یه ...
 به دیواری کۆڵانه قه‌مووره‌کانی مردنا !!
 *  *  *  *  *
 هیچ که‌س هێنده‌ی من و خودا دڵی یه‌کیان نه‌ڕه‌نجاندووه
 *  *  *  *  *
 که تیا ڕاکشام ،
 گرنگ ئه‌وه‌یه نا‌یبینم، ئه‌و داره‌مه‌یته !!
 *  *  *  *  *
 که مردن وه‌ک بلوور ئه‌مکێشێ به شۆسته‌یه‌کی چۆڵا ،....
 خۆکوشتنێک قه‌رزار ئه‌بم !
 *  *  *  *  *
 له چایخانه‌یه‌کدا ،
 به‌ده‌م فڕکردنی خه‌یاڵێکی خه‌سته‌وه،....
 به کاوه‌خۆ، ژیان ئه‌کێشم !
 *  *  *  *  *
 بیرکردنه‌وه..بیرکردنه‌وه..بیرکردنه‌وه،.....
 ته‌خت وتاراجی به‌خته‌وه‌رییمی برد به 
			ئاسمانا
 *  *  *  *  *
 بڵاومکه‌نه‌وه وه‌ک ئاردی ناو دڕک ،
 ئاخر ،من چیم له خڕکردنه‌وه‌ی خۆم سه‌وز کرد ؟
 *  *  *  *  *
 جێهێشتن، ...
 واته گورجکردنه‌وه‌ی هه‌نگاو.....
 بۆ سه‌ره‌تای ماڵئاواییکردنێکی تر!!
 *  *  *  *  *
 خه‌ون ،.....
 خه‌ریکه ،که‌وشه‌نه‌کانی حه‌قیقه‌تم لێ ئه‌کا به به‌سته‌ڵه‌ک !
 *  *  *  *  *
 گرێکوێره‌م و
 به دوو قسه‌ی خۆشیش ئه‌کرێمه‌وه !
 *  *  *  *  *
 باری که‌شتییه‌که‌م......
 شووشه ته‌نکه‌کا‌نی خه‌یاڵه،...
 ئه‌بێ چه‌ندیان به ساغیی بگه‌یه‌نمه که‌نار؟!!
 
			ته‌مووز و ئابی
			٢٠١١ - ئه‌ڵمانیا - کۆلن 
			
			
			ماڵپه‌ڕی به‌رزان هه‌ستیار 
			  
			  
			  |