٦\٣\٢٠١٠
ڕژێمی ئێران به
بیانووی بڵاوکردنه‌وەی چه‌ند په‌رەگراف له کتێبێک،
ھێرشێکی به‌رفراوانی
میدیایی دەکاته سه‌ر نه‌یارانی عه‌لی‌باپیر له ھه‌ڵبژاردنه‌کانی
کوردستاندا!!!
میرخاس کوردی
ھه‌ندێک که‌سایه‌تی سیاسی ئێران و ھه‌روەھا سایته‌کانی سه‌ر به
توندڕەوەکان و سوپای پاسداران به بیانووی بڵاوکردنه‌وەی چه‌ن
پاراگرافێک له کتێبی ئایه‌ته شه‌یتانییه‌کانی سه‌لمان روشدی
ڕۆماننوسی گه‌ورەی جیھان له گۆڤاری «خه‌ڵک»دا به ھه‌موو شێوەیه‌ک
ھێرشیان کردۆته سه‌ر یه‌کیه‌تی نیشتمانی و دەسه‌ڵاتی کوردی و خه‌ریکی
پڕوپاگه‌ندەی ئه‌وەن که گۆیا ئه‌و گۆڤارە نزیکه له یه‌کیه‌تییه‌وە!
ململانێ و گوشارەکان گه‌یشتۆته ئاستێک که یه‌کیه‌تی ناچار به‌یاننامه‌یه‌کی
بڵاوکردۆته‌وە که ئه‌و گۆڤارە له یه‌کیه‌تی و دەسه‌ڵاتی کوردی بێبه‌رییه
ھیچ جۆرە پێوەندییه‌کی به‌و حزبه‌وە نییه و سه‌رنووسه‌ری گۆڤارەکه‌ش زه‌ردەشت
حه‌مه ساڵح، ناچار داوای لێبووردنی له تووندڕەوەکان کرد!
له‌کاتێکدا زۆر له‌مێژە ئه‌و کتێبه وەرگێڕدراوەته سه‌ر زمانی فارسی
و بڵاویش کراوەته‌وە به‌ڵام ھیچ مه‌لا و مه‌لازادەیه‌کی ئێرانی تا
ئێستا له بارەی وەرگێڕدراوەکه‌وە ھه‌ڵوێستیان نه‌گرتووە! جیا له‌وەیش
ئه‌گه‌ر ئایه‌ته شه‌یتانییه‌کان ته‌نیا ڕۆمانێکه (که خودی سه‌لمان
ڕوشدی له دیمانه‌یه‌کدا ئاماژە به‌وە دەدات که ڕۆژنامه نه‌یارەکانی
له به‌ریتانیا ھه‌ڵڵاکه‌یان لێ گه‌ورە کردۆته‌وە ئه‌نا ئه‌و ته‌نیا
ڕاستییه‌کانی له چوارچێوەی ڕۆمانێکدا داڕشتووە و به‌س) خۆ زۆریشن
نووسه‌رانی ئێرانی وەکوو «دوکتۆر شوجاعه‌لدینی شه‌فا» و «دوکتۆر مه‌سعودی
ئه‌نساری» و «دوکتۆر عه‌لی میرفترووس» و ... که ھه‌ریه‌که‌و کتێبگه‌لێکیان
له ڕەددی ئیسلامدا نووسیوە و خه‌ریکن له‌سه‌ر ئایینی ئیسلام و
تووندوتیژی له ئیسلام و به‌تایبه‌ت له ژیانی موحه‌مه‌ددا کار ئه‌که‌ن!
به‌ڵام مه‌لاکان و به‌تایبه‌ت مه‌لا ئێرانییه‌کان تا ئێستا به ھیچ
جۆرێک ته‌نانه‌ت ئیدانه‌ی ئه‌و کتێبانه‌یان نه‌کردووە و ھیچ فتوایه‌کیان
له‌و بارەوە دەرنه‌کردووە. سه‌رەڕای ئه‌وەش تا ئێستا که‌م نه‌بوون ئه‌و
کتێبانه‌ی له کوردستاندا و به قه‌ڵه‌می کورد به‌رانبه‌ری ئایین و به‌تایبه‌ت
ئیسلام نووسراون ( وەکوو کتێبه‌کانی «ئادەمیزاد له کۆمه‌ڵی
کوردەواریدا»، «جه‌ھاله‌تی ئیسلام و دونیای ھاوچه‌رخ»، «کورته مێژوویه‌کی
نێربازی له ڕۆژھه‌ڵاتی ئیسلامی‌دا» و « سێکس و شه‌رع و ژن له مێژووی
ئیسلامدا» ) و زۆر به‌تێروته‌سه‌لی ھه‌ڵیان کوتاوەته سه‌ر ئایینی
ئیسلام و که‌چی دەسه‌ڵاتی ئێرانی و مه‌لا ئێرانییه‌کان له ھێچ کتێب و
که‌لامێکدا له به‌رانبه‌ر ئه‌م کتێبانه‌دا ھێچ ھه‌ڵوێستێکیان نه‌گرتووە!
تا ئێستاش ھیچ مه‌لا و نووسه‌رێکی ئێرانی نه‌یتوانیوە به قه‌ڵه‌م
وەڵامی ھیچ یه‌کێک له‌و نووسه‌رانه بداته‌وە!
ئه‌وەی له ئێستاوە دیارە دیسان فه‌شه‌ل ھێنانی ئیسلامییه‌کانه له ھه‌ڵبژاردنه‌کانی
ئه‌مجارەشدا وەک ھه‌میشه. ئه‌وان و ئه‌ربابه‌کانیان پێشوەخت به
ئاژاوەگێڕی خۆ بۆ وەڵامی دۆڕاندنی ئاشکرایان ئامادە دەکه‌ن و ئه‌و ھات
و ھاوارەش ته‌نیا په‌له‌قاژەیه‌کی ته‌بلیغییه و به‌س. دیارە ئێران له‌مێژە
له ھه‌رێمی کوردستادنا خه‌ریکی پلان نانه‌وەیه بۆ ئاژاوەگێڕی، ئه‌مه
له دۆسییه‌ی دەستبه‌سه‌رکردنی جاسووسه‌کانی سوپای پاسداران له ھه‌ولێر
و ھه‌روەھا له‌و به‌ڵگانه‌ی که له کاتی ھه‌ڵبژازدنه‌کانی پێشووی په‌رله‌مانی
کوردستاندا دەربارەی ھاوکاری ماددی ڕژێمی ئێران بۆ مه‌لا عه‌لی باپیر و
کۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌کگرتوو، بۆ ئاژاوەگێڕی و نانه‌وەی شه‌ڕێکی نه‌ته‌وەیی
له کوردستاندا به‌دەست ھاتن و له ھه‌نگاو به ھه‌نگاوی ھه‌ڵسووکه‌وتی
ئێران‌دا به‌رانبه‌ر به ئه‌و بسته خاکه‌ی کوردستان که ئازادە، دەرکه‌وتووە
و دیارە ئێران له ئێستاوە به‌ته‌مای ئاژاوەگێڕی پاش ھه‌ڵبژاردنه له
عێراق و به‌تایبه‌ت له‌کوردستاندا، له ڕێگای زوڕیه‌ته‌کانیانه‌وە.
ڕژێمی ئێران و زوڕیه‌ته‌کانی ئه‌گه‌ر خه‌مخۆری موسوڵمانه کوردەکانن با
خه‌مێک له گوندنشینه‌کانی سه‌ر سنوورەکانی ھه‌رێم بکه‌نه‌وە که به‌ردەوام
تۆپ و تانکه ئێرانییه‌کان لاچیڕیان لێدەکه‌ن و ئاوارەیان کردوون!
بۆچی براله ئه‌وان موسوڵمان نین؟ کوا کێ بینی بۆ جارێکیش بووە
ئیسلامییه‌کان و کتێب سووتێنه‌کان بوێرن ئیدانه‌ی ئه دەستدرێژییه بکه‌ن؟
له‌بارەی بڵاو کردنه‌وەی ئه‌و چه‌ن په‌رەگرافه‌ی کتێبه‌که‌ی سه‌لمان
روشدی زۆر به‌لامه‌وە سه‌یر بوو که ته‌نیا له سایته ئێرانییه‌کاندا
دە قاتی سایت و ڕۆژنامه‌کانی کوردستان ھات و ھاوار کرا و ھه‌ر به‌و
پێیه‌ش مه‌لاکان ئیھانه‌ی ئازادی بیروڕایان کرد.
شتێکیتریش که زۆر سه‌رنجی ڕاکێشام ئه‌وە بوو که کتێب‌سووتێنه‌کانه‌کانی
ھه‌ڵبژاردنی پێشوو له سایتی سبه‌یدا پاش ته‌مه‌نێک مارکس‌ولێنێنیست
بوون ڕادەگه‌یه‌نن که له ئێستادا له‌به‌ر تاقه یه‌ک «دەنگ» بوونه‌ته
مه‌لای سیانزە عیلم و به دەھۆڵ‌کوتی ئیسلامییه‌کان و خه‌مخۆری دینی
ئیسلام له کوردستاندا و ئه‌و ڕابووردووەی که شانازیی پێوە دەکه‌ن
دەکه‌نه قوربانی ئێسلامییه ئێرانیزمه‌کان!!! سایتی سبه‌ی دەنووسێت: «
دژایه‌تی ئاینی ئیسلام ده‌که‌ن» گۆیا خۆیان له گردەکه خه‌ریکی سه‌لاته‌ته‌سبێح
و شه‌ونوێژن!!!
مه‌لا مه‌سڵه‌حه‌کانی کوردستانیش به‌ش به حاڵی خۆیان له بڵندگۆی مزگه‌وته‌کانیانه‌وە
ھات و ھۆریایان نایه‌وە و به‌ڵام خۆشبه‌ختانه که‌س گوێی لێنه‌گرتن.
ئه‌رێ که‌س ناپرسێ ئایا بۆچی مافی ڕەوای مه‌لاکانه به‌ردەوام له
بڵندگۆی مزگه‌وته‌کانیانه‌وە ئیھانه‌ی ھه‌موو تاک و کۆمه‌ڵ و بیرووڕایه‌ک
بکه‌ن به‌ڵام که‌س بۆی نه‌بێت بڵێت حه‌زرەتی په‌له‌پیتکه مێزەرەکه‌ت
لارە، ڕاستی که‌رەوە با دانه‌که‌وێت.
که‌س ناپرسێت لێیان که ئایا ئێوە، خاوەنی ھه‌ست و شعوور و بڕیاری خه‌ڵکن؟
ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و کتێبه و سه‌دان کتێبی‌تر وەربگێڕدرێن و بڵاو بکرێنه‌وە
و مرۆڤی خاوەن شعوور بیخوێنێته‌وە ئه‌گه‌ر به خراپی بزانێ ئایا وەکوو
تۆ نا‌توانێت به‌رانبه‌ری بوەستێت و قبوولی نه‌کات؟ یان ته‌نیا حاجی
مامۆسا شعووری پێدەشکێت و به‌س!
ڕاستی مامۆسا! بۆچی له‌وە ئه‌ترسن که زانیاری بگاته خه‌ڵک؟ ئایا به‌وە
سه‌رفیترەکه‌تان ئه‌بڕدڕێ؟
ئه‌رێ مه‌لاینه ئایا ئێوە که‌ستان ئه‌و کتێبانه‌تان خوێندوەته‌وە یان
ھه‌ر ئه‌وێرن بیانخوێننه‌وە؟ نه به ڕۆح جه‌ددم!
ئه‌وەی دیارە، مه‌لاینه! تازە درەنگه بۆ ئه‌وەی بتوانن پێش به
ھوشیاری و شعووری خه‌ڵکی کورد بگرن. ئیسلامییه‌کان نه‌ک ته‌نیا به به‌خشینه‌وەی
خۆراک له مانگی مه‌ولوودا و به کڕینی ڕیستورانته‌کان له‌سه‌ر مه‌سرەفی
ئێران و دوەلی عه‌رەبی بۆتێرکردنی خه‌ڵکی عه‌وام (ھه‌ر ئه‌و شێوازەی که
ڕژێمی ئێران بۆ ڕاکێشانی خه‌ڵک و به‌سیجه گه‌مژەکان بۆ خۆپیشاندانه‌کان
به‌کاری ئه‌ھێنێ) و نه‌ک ته‌نیا به سازدانی ھه‌زاران درۆ و حیکایه‌ت
له که‌ناڵه‌کانیانه‌وە، به‌ڵکوو به ھیچ نرخێک تازە ناتوانن پێش به
زانیاری بگرن و شعووری خه‌ڵک بکڕن.
لێرەوە ئیدانه‌ی ئه‌و فرت و فێڵ و پڕوپاگه‌ندە نایاسایی و ناڕەوایه‌ی
ئیسلامییه‌کان دەکه‌ین و پشتیوانی خۆمان له به‌زێز به‌رمه‌کی بێھداد
وەرگێڕی کتێبه‌که دەردەبڕین.
n.y.rrojhellat@gmail.com
|