|
١٤\٥\٢٠٢٦
ڕژێمی ئێران هەست
بە هەڕەشە لەسەر بوونی دەکا.
|
|

وەرگێڕانی: هەڵۆ محەمەد |
ئەمەریکا پێشنیازێکی تری بۆ کۆتاییهێنان بە
شەڕ خستەڕوو. ئایا ڕێکەوتنی لێ بەرهەم دێ؟
بەڕێز گێرلاخ، ڕۆژێکمان لێ ناڕوا کە ڕاپۆرتێکی ترسناک سەبارەت بە شەڕی
ئێران و عێراق بڵاونەبێتەوە. ئێستا دەوترێ ئەمەریکا "ڕاگەیاندنی نیاز"ی
پێشکەش بە تاران کردوە کە ئامانج لێی کۆتاییهێنانە بە شەڕ و
ناکۆکییەکان. بەڵگەنامەیەکی لەو جۆرە بەهای چی دەبێ؟
جێگای سەرنجە کە مارکۆ ڕوبیو وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا زاراوەی
تاڕادەیەک ناپابەندبوون "یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن"ی بەکارهێناوە- لە
بنەڕەتدا جۆرێکە لە "ڕاگەیاندنی نیاز". مرۆ ئاستی چاوەڕوانییەکان نزم
دەکاتەوە. من ئەمە وەک ئاماژەیەک سەیر دەکەم کە ئەمەریکا ئێستا چەندە
حەزدەکا ئەم شەڕە بە خێرایی کۆتایی پێبهێنێ. لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا مرۆڤ
هەر دەبێ وریا بێ.
بۆچی؟
ڕژیمی ئێران بە کردەوە لە مامەڵەکانی لەگەڵ ئەمەریکادا - یان ئێستا وا
دیارە - متمانە بەخۆبوونی زیاتر بووە. ڕاگەیاندنە ڕاگەیەندراوەکان خۆ
بە سەرکەوتوو و هەندێکجاریش خۆبەزلزانانە بڵاودەکرێنەوە. بۆ نموونە
بانگاشە دەکرێ کە ئەمەریکییەکان تووشی شکستێکی گەورە بوون. بەڵێ هێرش
کرایە سەر ئێران- و هیچ گومانی تێدا نییە ڕژیم هەر خۆی ڕاگرتوە. تاکە
ئاگادارکردنەوە ئەمەیە:
ڕەنگە ئێستا خولیای زیادەڕەویی و فووکردنەخۆ لە دەستی خۆیدا بێ. بەم
کارەش جارێکی واشنتۆن بوروژێنێ بۆ ئەوەی وەڵامێکی توند و قورسی
بداتەوە.
بۆ تاران پرسیاری چارەنووسساز بریتییە لە : ئایا گەمارۆدانی ئەمەریکا
بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران لە کەنداوی فارس و دەریای عەرەبی کۆتایی دێ؟
ئەگەر ئەمە ڕوونەدات، ئابووری کۆماری ئیسلامی بە هۆی نەبوونی داهاتی
هەناردەی لە کەرەستەی خاو و نەوت بەرەوڕووی مەترسیی داڕمان دەبێتەوە.
لەبەر ئەمە ئێرانییەکان دەمێکە ئەوەندە کاتییان لەبەردەمدا نەماوە کە
بەردەوام بانگەشەی بۆ دەکەن. بەتایبەتی بە ڕوانین لەوەی لە گەرووی
هورمزدا ڕوو دەدات. لەم دواییانەدا دەرکەوت کە ئاگربەستەکە لە ٨ی
نیساندا ڕاگەیەندرا بووە بەشێک لە ڕابردوو.
من وای نایبینم. من لەو بڕوایەدا بووم کە داخستنی بەندەرەکانی ئێران
لەلایەن ئەمەریکاوە - و دواتر گەمارۆدانی گەرووکە لە لایەن ئێرانەوە -
لە بەشێکیدا تاکتیکی پڕوپاگەندەیی بوون کە بۆ نیشاندانی خاڵە
بەهێزەکانی خۆیان بەکاریان هێنا.
بۆ چ ئامانجێک؟
ئامانج لێی بەهێزکردنی پێگەی دانوستانکاریی خۆیان بوو، هەروەها لە
هەمان کاتدا، هەوڵە بۆ دوورکەوتنەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی نوێ.
بێگومان وردە شەڕ و پەلاماردان هەیە، بۆ دڵنیابوون. بەڵام ئەوەی جێگەی
سەرسوڕمانە هەردوو ڕێوشوێنەکە تا ڕادەیەک قرچۆک دەرکەوتن: تاران ڕێگەی
بە ژمارەیەک کەشتی دا بە ڕێڕەوی ئاوەکەدا تێپەڕن. پێدەچێ هێزی دەریایی
ئەمەریکاش بە هەمان شێوە ڕێگەی بە ژمارەیەکی زۆر لە کەشتییە
بارهەڵگرەکانی ئێرانی دا تێپەڕن.
کەواتە بەڕاستی گەمارۆدان لەپای چیدا؟
ئێران گەرووی هورمز بەکاردەهێنێ بۆ بەرزکردنەوەی نرخ و تێچوو هەم بۆ
نەیارەکەی و هەمیش هاوپەیمانەکانی. ئەمەریکاش هەمان شت دەکا بۆ ئەوەی
نیشان بدا کە خاوەنی ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی گونجاوە و نایەوێت
بکەوێتە ژێر گوشاری سیاسەتی ئێرانەوە. لەم کارەدا هەردوو هێزەکە ئەوە
نیشان دەدەن کە:
ئێمە هێزی کاریگەر و بڕیاردەر و کە دەتوانین لە هەر ساتێکدا دۆخی ئێستا
بگۆڕین- جا لە ڕێگەی دانوستانەوە بێت یان بەبێ دانوساندن، بە کورتی
بە شەڕ و ئاشتی.
ئەو تێڕوانینەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دروست بوو - کە دۆخەکە
جارێکی دیکە لە ڕووی سەربازییەوە پەرەی سەندووە- پەیوەستە بە ململانێی
لاوەکیی نێوان وڵاتی ئیمارات و ئێرانەوە کە لە ڕەوتی ئەم شەڕەدا سەری
هەڵداوە.
مەبەستت لەوە چییە؟
تاران ئیمارات هەر بەوە تۆمەتبار ناکات کەوا هەوڵ دەدات کۆنترۆڵی ئێران
بەسەر گەرووی هورمز تێکبشکێنێت، بەڵکوو ئێستا لە ئیمارات وەک نەیارێکی
سەربازی دەڕوانێ. چەندین جار بە مووشەک و فرۆکەی بێ فرۆکەوان ( درۆن)
پەلاماری داوە و ئامانجەکانی لەو وڵاتە پێکاوە. ئێران پێی وایە لە
وڵاتانی کەنداوەوە مەترسی و هەڕەشەی هێرشکردنە سەری هەیە. ئێران. ئەمەش
هەر تەنیا پەیوەندی بە بابەتی بارودۆخی کەنداوی فارس نییە.
چی تری تێدایە؟
ئەو پێشهاتە پەیوەندییەکی زۆری بە نزیکبوونەوەی ئەو وڵاتە عەرەبییانەوە
بە ئیسرائیلەوە هەیە- لەوانەش هاوکاریی سەربازی و هەواڵگریی تا ڕادەیەک
نزیک: بە تایبەتی لە ئۆپەراسیۆنی بەرگریکردن لە بەرامبەر هێرشەکانی
ئێران، هەروەها بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە ئامادەکارییەکانی هێرشەکانی
ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.
ئیمارات- کە بە تایبەتی بەهۆی هێرشەکانی تارانەوە بە توندی لێی دراوە و
زیانی بەرکەوتەوە - نیازی خۆی ڕاگەیاندووە کە بە وردی تۆڵە هێرشانە
دەکاتەوە بەواتای - بە پێچەوانەی دەوڵەتانی دیکەی کەنداو -کە تەنها
رێگری لە مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی داهاتوو دەکەن. ئەمەش
هاوتەریبە لەگەڵ ئەو ڕاپۆرتانەی کە باس لەوە دەکەن کە سەرکردەکانی
ئیمارات بیر لەوە دەکەنەوە بە پشتیوانی ئیسرائیل سەرکێشانە راستەوخۆ
ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ ئێران بکەن.
ئایا ئێران بە نیازە نموونەیەک پێشکەش بە ئیمارات بکا؟
فیدراسیۆنی کەنداو نوێنەرایەتی مۆدێلێکی دیاریکراو دەکا: ئێمە خۆمان
لەگەڵ ئەمەریکا و گەلانی ڕۆژئاوا و ئیسرائیل ڕێکدەخەین و دەبینە
هاوپەیمان ؛ بەم کارە پێگەی خۆمان لە ناوچەکەدا بەهێزتر دەکەین بەبێ
ئەوەی وابەستەی دراوسێ عەرەبەکانمان بین.لە هەمان کاتدا ئێمە توانا
سەربازییەکانی خۆمان فراوان دەکەین - هاوشێوەی ئیسرائیل - تا بتوانین
بەرەنگاری نەیارەکانمان بە شێوەیەکی چالاکانە لە دەرەوەی سنوورەکانی
خۆمان بەرەنگاریی ببینەوە.
ڕژێمی ئێران نایەوێ ئەم کارە سەرپێ بکەوێ؛ هەوڵدەدات نیشان بدا کە نزیک
بوونەوە لە ئیسرائیل نەک سوودی نییە، بەڵکوو زیانبەخشە بۆ ئاسایشی
دەوڵەتانی کەنداو.
چی پێویستە ڕووبدا بۆ ئەوەی تاران و واشنتۆن ئامادەبن پێکەوە
دانوستانێک بە ڕژدی بکەن؟
پێشبینی دەکەم لە داهاتوویەکی نزیکدا جۆرێک لە ڕاگەیاندنێکی شێوە نیاز
و خولیا دەربکرێ. ترەمپ کە بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی چین شی جینپینگ
کۆببێتەوە- دەیەوێ بتوانێ شتێکی وا نیشانی بدا سەرکەوتووە، بۆ ئەوەی
وەک لاواز دەرنەکەوێ و هەستی پێنەکرێت. بەڵام ئەگەری زۆرە کە زەحمەتە
ئەمەریکا بتوانێ ڕێکەوتنێک بکا لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥
باشتر بێ؛ بەڵکو بە ئەگەرێکی زۆرەوە خراپتر دەکا - تەنانەت
رێکەتننامەیەک کە ڕەنگە خاوەنی چەندایەتی یاسایی پەیماننامەیەکی
نێودەوڵەتی فەرمی نەبێ. بەم جۆرە ڕاگەیاندنێکی نیاز و خولیا، ڕەنگە
ترەمپ سەرەڕای ئەوەش بتوانێت لایەنگرانی ناوخۆیی خۆی قەناعەت ڕازیی کە
ئامانجە ستراتیژییەکانی بەدەستهێناوە.
دەی ئێرانییەکان بەدوای چیدا دەگەڕێن؟
شیمانە دەکەم کەوا - دوابەدوای هەڵگرتنی گەمارۆی سەر بەندەرەکانیان -
ڕژێم لە لایەک ئامانجی کۆتاییهێنانە بە گەمارۆ ئابووری و داراییە
ئیفلیجبوو و پەککەوتووەکەی. لە لایەکی دیکەوە، دەیانەوێ ئەوە مسۆگەر
بکەن، گەرەنتی پەلاماردانیان بەدەست بهێنن: تاران ناتوانێ دڵنیا بێ
لەوەی کە ئەمەریکا پابەند دەبێ بە بەرنامەکەت ئێستایەوە و هێرشێکی
لەناکاوی دیکە ئەنجام نەدا. هێرشێکی لەو شێوەیە، ئاخر دەتوانێ ببێتە
هۆی لەناوبردنی سەرکردەکانی ئێستای ئێران. ئێمە لێرەدا بە ئاسایی و
سادەیی مامەڵە لەگەڵ پەیوەندییەکی هاوسەنگدا ناکەین.
واتا؟
لە کاتێکدا ئێران بەڕاستیی توانای ئەوەی هەیە ئەمەریکا بخاتە ژێر
گوشارەوە، بەڵام لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕ لە ٢٨ی شوباتەوە، بڕێکی زۆر
ژێرخانی سەربازی لەدەستداوە و خاوەنی ئامرازێکی کەمە بۆ ڕێگریکردن لە
هێرشە ئاسمانییەکان.
بەشێکی بەرچاو لە سەرکردایەتی سیاسییەکەی لەناوچووە- بە پلەی یەکەم
لەلایەن ئیسرائیلەوە. هەزاران هاوڵاتی ئێرانی گیانیان لەدەستداوە.
ئەمەش زیاتر ئەو دۆخە ئابوورییە ترسناکە کە پێشتر باسمان کرد. سروشتییە
ڕژیم لە ژێر گوشارێکی بێئەندازەدایە و سەرەڕای ئەو هەموو نمایشتکردنە،
هەست بە هەڕەشەی تەواو لەسەر بوونی خۆی دەکا.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەو گوشارە سیاسییە ناوخۆییەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە،
ئایا دۆناڵد ترەمپ زۆر زووتر و زیاتر لەوەی فەرمانڕەواکانی تاران
پێویستی بە ڕێککەوتن نییە؟
ئەوە ڕاستە. لە لایەکی ترەوە ئەمەریکییەکان دەتوانن لەگەڵ ململانێیەکی
درێژخایەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بژین. لە یەکەم نیگادا- بە تایبەتی
بە سەرنج گرتن لە نرخی بەنزین و هەڵاوسان لە ئەمەریکا- دۆخێژی دژوار
سەخت لە ئارادایە.
تەنانەت لایەنگرانی ترامپ خۆیان دەست دەکەن بە یاخیبوون. بەڵام ئاستی
مەینەت و ئازارەکان لە ئێراندا زیاترە - تەنانەت ئەگەر گەلی ئێران
خاوەنی توانایەکی بەرچاو بێت بۆ بەرگەگرتنی سەختی و دژواریی.
هەروەک لە سەرەتادا ئاماژەم پێدا، ترسم هەیە تاران پێی وابێ باڵادەستن
و بتوانن ئەمەریکییەکان ناچاری پاشەکشە بکەن. یەک شت با ڕوون بێ، ئەو
شتە، بە سادەیی ڕوونادا.
بۆ یەکێکی تر؟
ئەوان بە جێهێشتنی ئیسرائیل لە هاوکێشەکە بە هەڵە حیسابیان دەکرد.
یەکخستنی حکومەت لە قودس- بە فۆرمێک یان فۆرمێکی تر- لە هەر
ڕێککەوتنێکی ئەگەرییدا، وەک گەورەترین ئاڵنگاریی هەموویان لێم دەدا. لە
ڕاستییدا شەڕەکە خۆی دەتوانێ کۆمەڵێک بارودۆخی ناوازە دروست بکا.
ئەی خاڵەکەی تر؟
پێموایە بەشداریپێکردنی ئیسرائیل لە هەر جۆرە رێکەوتنێکدا ئاڵنگاریی
هەرە گەورەیە. لە دواجاردا شەڕەکە بەرەو دۆخێکی ناوازەی لێبکەوێتەوە.
واتە؟
ئێمە چاودێری هەڵوەشاندنەوەی دیاریکراوی تابۆ دیپلۆماسییەکان دەکەین لە
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا: ئەو لایەنانەی پێشتر هەوڵی زۆریان دەدا بۆ
دوورکەوتنەوە لە یەکتر، ئێستا خەریکی گفتوگۆ و دانوستانن. ئەگەر لەگەڵ
ئەمەریکا ڕێککەوتنێک بکرێ، دەبێ ئیسرائیلیش بە جۆرێک لە جۆرەکان
تێهەڵکێش بکرێ.
ئەوە دەبێ چۆن بێ؟
مرۆڤ نەیارێکی وەک ئیسرائیل دەخاتە ناو تەلارسازی ئاسایشی خۆیەوە،
بەمەش وەک یاریزانێکی فاکتی دەسەڵات لە ناوچەکەدا دان بەوەدا دەنێ.
پاشان هەمان شت بۆ ئیسرائیلیش دەگونجێ، کە دەبێ مامەڵە لەگەڵ کۆماری
ئیسلامیدا بکا - چ بە ئاشکرا یان ناڕاستەوخۆ. لە ڕوانگەی قودس و
واشنتۆنەوە، ئەمە گۆڕانکارییەکی گەورەیە. ئاخر ئامانجی ڕاگەیەندراویان
ڕووخاندنی ڕژێمی ئیسلامییە. ئەگەر ئەمە ڕووبدا، ئەوە ئاماژەیە بۆ
هۆشمەندییەکی سەردەمی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
لە پەرتووکەتدا "هونەری ئاشتی"، یەکێک لە تێزەکانت ئەوەیە لە ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاستدا رێکەوتن و مامەڵەی حوکم ئاوارتە نییە. ئایا ئەمە
ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمەریکا و ئێرانیش دەگرێتەوە؟
لە بنەڕەتدا، بە ڕەهایی. لە ڕابردوودا نموونەی زۆری ئەم بابەتە هەبووە.
تەنها بیر لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥ بکەرەوە. نە
پەیماننامەیەکی ئاشتی بوو نە ڕێککەوتنێکی پڕ لە ئاشتی بوو، بەڵکو
کۆمەڵێک ڕێسای دیپلۆماسی زۆر ئاڵۆز بوو. مەبەست لێی ڕێگریکردن بوو لە
شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە. هەمووان لەو کاتەدا تێگەیشتن کە ئەمە باشترین
شتە کە دەتوانرێ بەدەستبهێنرێ.
ئایا ئەمە بەو واتایەیە کە ئێوە گەشبینن کە بەم زووانە ئەمەریکا و
ئێران دەتوانن لانیکەم لەسەر ئاگربەستێکی بەردەوام ڕێکبکەون؟
ڕێککەوتنێک لانیکەم لە باڵادەستیدا نا، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە:
ئایا هیچ شتێک لە بارەی ستەم و زەحمەتی دانیشتوانی ئێران و سەختی ژیانی
ئابووریی ئەوێ دەگۆڕێ؟
هەروا: ئایا ڕێککەوتنێک دەتوانێت ببێتە هۆی باشتربوونی تەلارسازیی
ئاسایش لە ناوچەکەدا؟ وەڵامتان چیە؟
من گومانم هەیە. کەمترین شت نییە سەبارەت بە ئەمەریکا. گرێبەستەکان وەک
ئەوەی ئەمەریکییەکان پێشبینیان دەکەن بە سروشتی خۆیان زۆر کورتخایەنن.
ئێستا نە توانایان هەیە و نە ئامادەن بە ڕاستیی گرنگی مێژوویی ئەم جۆرە
پرۆسانە و بەرژەوەندییەکانی ئەوانەی بەشدارن لەبەرچاو بگرن.
ئاشتیی ڕاستەقینە چەند دوورە؟
زۆر دوور.
_____________________________________
سەرچاوە: رۆژنامەی
دێر تاگەسشپیگلی رۆژی ٢٠٢٦/٥/٨ ئەم چاوپێکەوتنەی لەگەڵ سەرنووسەری
گۆڤاری تایبەت بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست Zenith و بەڕێوەبەری دەزگەی
Candid کردوە.
ماڵپهڕی ههڵۆ
محهمهد
|