١٩\٤\٢٠١٣
رق و کینەکانی
هەڵبژاردن وای کردوە خەڵکی لەپێناودا سەردەبڕن!

محەمەد ئەحمەد
هەڵبژاردن، ئەو پرۆسەیە کە هەموو هێز و قەوارە سیاسسیەکان لە پێناویدا
بە ملیارەها دۆلار و ئەوپەڕی شەڕی راگەیاندنی بۆ دەکەن و ئەنجامەکەشى
دەرچوونی کاندیدەکانیتی لە پەرلەمان یاخود ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاکان
بۆ خزمەت کردنی خەڵکی وڵاتەکەی.
ماوەیەکە لایەنە سیاسیەکان لە عێراق و ناوچە کوردستانیەکانى دەروەوەى
هەرێم هەستاون بە پروپاگەندە بۆ کاندیدەکانیان و پەیداکردنی دەنگی
زیاترن ئەمەش پرۆسەیە لەبنەڕەتدا پرۆسەیەکى دیموکراتیە، بەڵام مەخابن
لەم وڵاتەدا پروپاکدنەى هەڵبژاردن دوور لەگیانى یەکتر قبوڵکردن لەرێگەی
تەلەفزیۆن و رۆژنامە و سایتەکانی ئەلکترۆنیەکانەوە هەستاون بە
شکاندنەوەی یەکتر، بەڵام ئەمجارەیان جیاواز لە جارەکانی تر رق و کینەی
هەڵبژاردن وای کردوە بەوپەڕی بێ ویژدانییەوە چەندین کاندیدى
هەڵبژاردنەکان تیرۆر کران و کار گەیشتە ئەوەى کەوا کەسێکى کورد
سەرببرێت کە تەنها پۆستەری کاندیدێکی هەڵواسیوە. ئەم کارەساتەش
لەبەروارى ١٧\٤\٢٠١٣
پێشمەرگەیەکی لقی ٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەناوی " سیروان سەمیر
وەلی" لە کاتی هەڵواسینی پۆستەری کاندیدی لیستی برایەتی و پێکەوە ژیانی
کوردە فەیلیەکان لە گەڕەکی زەیونەی شاری بەغدا، چوار کەس هەڵدەکوتنە
سەری و بەشێوەیەکى زۆر هۆڤانە بە چەقۆ سەری دەبڕن و بە یەکجاری ملی
لەلاشەی جیا دەکەنەوە، ئایە هەڵواسینی پۆستەر بۆ کاندیدێک تاوانە کە
ملی لە لاشەی جیا بکرێتەوە و بەیەکجاری کۆتایی بەژیانی بهێنرێت.

ئاهـ و گریانی باوکێک
کوڕەکەی شەهید بووە.
بە گوتەی شایەدحاڵەکانى ئەو رووداوەش، دەمەوئێوارە پێشمەرگەی شەهید بە
جلی مەدەنییەوە لە کاتی هەڵواسینی پۆستەری کاندیدی حیزبەکەی لە گەڕەکی
زەیونەی شاری بەغدا، چوار کەس گەلەکۆمەی لێدەکەن و بە چەقۆ لێدەدەن و
دواتر بەوپەڕی بێویژدانییەوە سەری دەبڕن.
ماڵپهڕی محهمهد ئهحمهد
|