٥\٩\٢٠١٠
ریسوا بن
ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ (ڕۆژ)ی کوردان تاریک بکه‌ن!

مه‌هاباد کوردی
هه‌موومان هه‌واڵی هێڕشی پۆلیسی دانیمارکمان بۆ سه‌ر که‌ناڵی
ته‌له‌فزیۆنی ئاسمانیی (ڕۆژ) له‌سه‌ر چه‌ند ماڵپه‌ڕێکی کوردی
خوێنده‌وه. وه‌ک ده‌شزانین ئه‌وه ساڵانێکه تورکیای که‌مالیسته‌کان
به پاڵپشتی ئه‌مریکا و سیاسه‌ته چه‌ندڕووییه‌که‌ی له هه‌وڵێکی گه‌رم
و به‌رده‌وامدایه، بۆ ئه‌وه‌ی که وڵاتی دانیمارک ناچار بکات، تا به
هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت ئه‌م که‌ناڵه کوردییه ئاسمانییه‌ی ده‌نگی کوردان
و پیشانده‌ری ڕاستییه‌کانیان دابخات. له سه‌ره‌تادا تورکه‌کان چ
سه‌رکه‌وتنێکی ئه‌وتۆیان وه‌ده‌ست نه‌هێنا و بۆ ماوه‌یه‌کیش وا
پێده‌چوو وازیان هێنابێ. که‌چی ئه‌مڕۆ له کاتێکدا که پارتی کرێکارانی
کوردستان یه‌ک لایه‌نه به‌هۆی مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه ئاگربه‌سی
ڕاگه‌یاندووه، ئا له‌و ساته‌دا تورکیا و ئه‌مریکا و ئه‌وانه‌ی که
گوایا پارێزه‌ری مافه‌کانی مرۆڤ و دیموکراسی و ئازادی بیر و ڕا
ده‌ربڕینن، دێن ده‌نگی هه‌قخواز و ئازادیخوازانه‌ی گه‌لێک کپ ده‌که‌ن و
ده‌شیانه‌وێ به کارێکی وایان به شێوه‌یه‌کی یه‌کجاره‌کی (ڕۆژ)ی
کوردان له تاریکیدا بهێڵنه‌وه! ئه‌م ده‌سته خێرنه‌خواز و هێزه
ئه‌هریمه‌نییانه تا چه‌ند ده‌توانن به بێژینگێ پێش له ڕووناکی و
تیشکی به‌هێز و گه‌رمکه‌ره‌وه‌ی (ڕۆژ)ی کوردان بگرن، ئه‌مه‌یان
پرسیارێکه و له‌وانه‌یشه دواڕۆژێکی نزیک وه‌راممان بداته‌وه.
دیاره ئه‌مه جاری یه‌که‌م نییه که به‌م شێوه‌یه په‌لاماری ده‌زگا
نه‌ته‌وه‌ییه کوردییه‌کان له ئه‌وروپا بدرێت. هه‌ر له ده‌ستپێکی
نه‌وه‌ده‌کانه‌وه، له ده‌مه‌ده‌می به‌رزبوونه‌وه و دره‌وشانه‌وه‌ی
ئه‌ستێره‌ی خه‌باتی کورد له ئاسمانی باکووری وڵاته‌که‌یدا، چه‌ندین
ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپایی به پاڵپشتی ته‌واوی ئه‌مریکا و که‌مالیستانی
تورکیاش به گه‌لێ جۆر و به‌هۆی به‌کارهێنانی هێز هه‌ڵیان کوتاوه‌ته
سه‌ر ئه‌م بنکه و دامه‌زراوه کوردییه یاساییانه و زه‌ره‌ر و زیانی
زۆریشیان پێ گه‌یاندوون. هه‌ر یه‌کێک له ئێمه هێشتا دیمه‌نه قێزه‌ون
و ناشارستانی و نادیموکراتی و نامرۆییه‌کانی هێزه‌کانی پۆلیسی
به‌ڵچیکای له‌پێش چاوه که بێگومان تورک و ئه‌مریکاییه‌کان به
پاڵپشتی سه‌ره‌کی ئه‌م کرده‌وه تیرۆریستییه داده‌نرێن. هه‌بوونی
ئه‌وان له‌م کاره دڕنده‌یه‌دا به ئاشکرا دیار بوو. وڵاتانی وه‌ک
ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا و به‌ڵچیکا و زۆری تریش ده‌م نا
ده‌م له شێوه‌ی خزمه‌تکاری دڵسۆز و به‌وه‌فای سیاسه‌ته چه‌په‌ڵه‌کانی
تورکیا و ئه‌مریکا، له به‌رامبه‌ر بزاڤی ڕزگاریخوازانه‌ی کورد له
باکوور، جووڵاونه‌ته‌وه و کتومت مینا که‌مالیسته ئه‌تاتورکییه‌کان
ده‌گه‌ڵ کورد و ده‌زگا ڕێگه‌پێدراو و یاساییه‌کانیاندا ڕه‌فتاریان
کردووه. بۆ سه‌لماندنی قسه‌یه‌کی ئاوه‌هاش چ پێویستمان به به‌ڵگه
هێنانه‌وه نییه. ته‌نیا به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی خێرا له ڕابردوو و
ڕووداوه گرێدراوه‌کان به‌م بابه‌ته‌وه گه‌لێ شتمان بۆ ڕوون
ده‌بێته‌وه.
له‌خۆڕا و ڕێککه‌وت نییه که له کاتێکدا په‌لاماری (ڕۆژ تیڤی) له
وڵاتی دانیمارک ده‌درێت، هه‌ر له هه‌مان کاتدا له وڵاتێکی گه‌لێ دوور
له کوردستانیش که مه‌به‌ستمان ئوسترالیایه به شێوه‌یه‌کی زۆر
نامرۆڤانه هێڕش ده‌کرێته سه‌ر کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌ی تایبه‌ت به کوردان و
ته‌نانه‌ت ماڵه کوردییه‌کانیش له‌م کاره تیرۆریستییه‌دا ڕزگاریان
نابێت، بگره له هه‌ندێ حاڵه‌تدا دزیشیان لێ ده‌کرێت. ده‌ک ڕیسوا بی
ئه‌وروپا و ئوسترالیای به‌ناو مافپارێز و جه‌رگه‌ی دیموکراسی!!
له کۆتاییدا من وه‌ک کوردێک، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م له ده‌ست دێ، که به
توندترین شێوه ئه‌م کرده‌وه تیرۆریستییانه‌ی دانیمارک و ئوسترالیا و
تورکیا و ئه‌مریکا و پاڵپشتیکه‌رانی سیاسه‌ته گڵاوه‌کانیان له
به‌رامبه‌ر کوردان‌دا شه‌رمه‌زار و ڕیسوا بکه‌م. خنکاندن و کپکردنی
ده‌نگی میلله‌تێک خۆی له خۆیدا خنکاندن و کپکردنی ده‌نگی ئازادی و بیر
و ڕا ده‌ربڕین و دیموکراسی و مافی مرۆڤه که ئێوه شه‌و و ڕۆژ به
قسه نه‌وه‌ک به کردار داکۆکی‌یان لێ ده‌که‌ن!
3\9\2010 - ستۆکهۆڵم
ماڵپه‌ڕی مه‌هاباد کوردی
|