٢١\٩\٢٠١٠
ریتوالی هه‌ڵوه‌ریین.

سیروان بابه‌عه‌لی
منی رێبوار
منی سه‌ره‌ڕۆی دوور له شار،
له‌نێو خه‌ره‌ندی لای (دێ)تان
هی خۆم نه‌بێت، سیمای هه‌مووتانم ده‌دیی،
گوێم له ده‌نگی هه‌مووتان بوو؛
که تۆ رۆشتی‌و خۆت له گونده‌که ته‌را کرد،
ئیدی من نه که‌سی دیم دیی‌و
نه هه‌ستم به که‌سی دی کرد...
منی رێبوار
منێکی هه‌ڵهاتوو له شار،
هاوارم به دووتدا وێڵ کرد؛
که‌چیی هاوار،
ته‌نگه‌تاویی کردییه مارو
له‌نێو کونی گوێچکه‌یه‌کی ده‌خه‌ڵدا، په‌پکه‌ی خوارد؛
بیستنم نارد خۆی مات بکات،
گه‌ر سرپه‌یه‌ک، گه‌ر هاوارێک، له‌تۆوه بێت، داڵده‌ی بدات؛
بیستنی بێ نه‌واو نامۆ، بیستنی له‌وێ هه‌ڵتووتاو،
بووه قوربانی قه‌پاڵی زارێکی پاشتر هه‌ڵدووراو...
منی رێبوار
منی جاڕز له ژاری شار،
رێی دارستانم گرته‌به‌ر،
له‌وێش نه‌بوویت،
دارستان بێ به‌رامه بوو
هیچ شتێکت له‌وێ نه‌بوو؛
دیاربوو دوور بوویت،
چونکه له‌وێ،
له‌نێو بازنه‌ی هه‌ستمدا،
تینی شه‌به‌نگت لای نه‌دا...
منی تاوگیر، منی رێبوار،
منی تووڕه له گوند‌و شار،
چوومه سه‌ر ترۆپکی دره‌خت
دوندی چیام کرده مه‌به‌ست؛
هه‌ردوو دییده‌م، بوونه دوو باڵ بۆ بیینایی‌و
به‌ره‌و لوتکه به‌ڕێم کردن،
تا له‌وێوه سۆراخێکی تۆم بۆ بکه‌ن
په‌ی به په‌یامێکت ببه‌ن؛
به‌ڵام جه‌خار،
به‌رله‌وه‌ی سۆراخت بکه‌ن
دوو گلێنه‌م،
له‌ترسی داڵه‌که‌رخۆره،
بیناییی به‌کۆڵ،
هه‌ر به دیارچاوی شاخه‌وه
گلۆربوونه‌وه به‌ره‌و دۆڵ...
ئیدی ئێستا منی رێبوار، منی بیمار،
به‌خۆم نه‌بێت، زه‌نام به هیچ که‌سێک ناگات؛
هی خۆم نه‌بێت، ده‌نگی هیچ که‌سێک نابیستم؛
بییناییشم، سه‌ری بێ چاوی خۆم نه‌بێت، سه‌ر، نابینێت...
منی رێبوار
منی سه‌ربزێوو تاراو،
نه‌فره‌تکردوو له شاخ، له گوند، له شار،
هه‌ر خه‌ریکی چنگه‌کڕێم،
ره‌هێڵ ده‌بم، ئێسکم ده‌شکێت
که‌چیی هێشتا،
لێناگه‌ڕێم، جرج پاشماوه‌که‌م به‌رێت؛
هێشتا له توانامدا ماوه،
گه‌ر تیرۆژێکت گه‌یشته لام،
تێرتێر له‌نێو سنگی بنێم؛
هێشتا له توانامدا ماوه،
له زۆزانی خه‌یاڵمدا،
بتکه‌مه گوڵی مێخه‌ک‌و
ته‌نها به بۆن بۆت بگه‌ڕێم!
ماڵپه‌ڕی سیروان
بابه‌عه‌لی
|