٢٢\٩\٢٠١٢
روانگه‌ی زاڵ له‌سه‌ر دۆخی هه‌نووکه‌یی سه‌باره‌ت
به کوردستان.

جەمالی عەلیالی
قه‌یرانی ئابووری له جیهانا هه‌ر وه‌ک خۆی
ماوه‌ته‌وه و بگره به‌ره‌و زیادبوون ده‌روات. فه‌زیحه‌ی "به‌هاری عه‌ره‌بی"
هه‌تا ده‌چێت زیاتر ئاشکرا ده‌بێت. به‌شێکی گه‌لانی ناوچه‌کانی له "دیکتاتۆر
پاکه‌وه‌بوو" تازه له خه‌ون و خه‌یاڵ دێنه ده‌ر و هه‌ست پێده‌که‌ن
که چ کڵاوێکیان چۆته سه‌ر. ڕه‌وتی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانانه له چ لایه‌نێکه‌وه
و به‌ره‌و کۆێنده‌رێ ڕاده‌گۆێزرێ، تیشکی زیاتر ده‌خاته سه‌ر داهاتووی
ڕووداوه‌کان. قه‌یرانی ناوخۆیی هه‌رچوار ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری کوردستان
هه‌تا ده‌ڕواو به‌ره‌و فه‌راوانی ده‌چێت. ئه‌و داگیرکه‌رانه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی
وشیاری نه‌ته‌وایه‌تی کورده‌وه بێ مه‌یل نین قه‌یرانه‌کانیان له سه‌ر
"مه‌ترسی جیابوونه‌وه‌ی کوردستان" داشکێننه‌وه. له ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان
را واپێده‌چێ که ناوچه‌که ئاڵۆزتر له‌وه ده‌بی که پێشوو گومانی
لێوه ده‌کرا، مه‌سیحیه‌کانی سووریا ریزه‌کانی خۆیان رێک ده‌خه‌ن و ئه‌گه‌ر
پڕۆسه‌ی هه‌نووکه‌یی هه‌روا دڕێژه‌ی هه‌بێ، ئه‌وکات ئه‌گه‌ری ئه‌وه
دێته پێش که توورکیا سیاسه‌تی خۆی له‌مه‌ر سووریاوه بگۆڕێ. ئه‌مانه
گوزاره‌یه‌که له ئاڵۆزی دۆخه‌که له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین. له‌و
چوارچێوه‌یه‌دا باس و خواس له سه‌ر ڕوانگه‌ی هێزه‌سیاسییه‌کان به
گشتی و سه‌رکردایه‌تی بزاوی ئازادیخوازی کورد به تایبه‌تی فره گرینگه.
ئه‌و بابه‌ته هه‌وڵێکه بۆ به‌رچاوخستنی پێوه‌ندی نێوان ڕوانگه‌ی هه‌نووکه‌یی
و ڕووداوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له مانگه‌کانی کۆتاییدا.
کوردی باشوور له سه‌ر ئاو‌و خاکی خۆی شاربه‌ده‌ر ده‌که‌ن، زۆربه‌ی هێزه‌کانی
باشوور هه‌ر یه‌که‌و لایه‌نگری یه‌ک له داگیرکه‌ران ده‌که‌ن. له
ڕۆژهه‌ڵات هه‌تا دێت و پێوه‌ندی ناوچه‌کانی خواروو و سه‌روو ده‌گه‌ڵ
مۆکریان و برادۆست زیاتر ده‌پچکڕێ. هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ته‌نانه‌ت ده‌رسیان
له ڕابووردوو وه‌رنه‌گرتووه و هه‌تا دێت و پڕۆسه‌ی لێک نزیکبوونه‌وه
ئاڵۆزتر ده‌که‌ن. له چه‌ند حه‌وتووی ڕابووردوودا له ئیدامه‌ی تووند‌و
تیژی و شه‌ڕ وپێکدادان له باکوور، دۆخه‌که‌ی گواسته‌وه قوناخێکی هه‌ستیار.
له ڕۆژئاوا به هۆی ئاکاروکرده‌وه‌ی دژه‌مرۆڤانه‌ی هه‌ر دوو لایه‌نی
دژبه‌ر، دۆخه‌که گه‌یشتۆته ئاستێکی مه‌ترسیدار، ته‌نانه‌ت ئاڵۆزتر له
گشت پارچه‌کانیتری کوردستان.
له زۆر بواراندا ده‌مێکه شه‌ڕی نه‌خوازراو به کورد داسه‌پێندراوه.
یه‌که‌میان شه‌ڕی سوپاییه، هه‌ر ئه‌و شه‌ڕه‌ی که بۆ گه‌لانی "به‌هاری
عه‌ره‌بی" ره‌وایه، بۆ کورد ده‌بێته "به‌رد له کابه گرتن". ڕه‌گه‌زپه‌رستی
ڕۆناکبیرانی ئۆپۆزیسیۆنی داگیرکه‌ر ده‌بێته هۆکارێک بۆ داکۆکی له
خواستی داگیرکه‌ران به‌ئامانجی ئه‌وه که گه‌لانیتری وڵاته‌کانی پێ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێ.
ئه‌و سیاسه‌ته به کرده‌وه گواستراوه‌ته‌وه سه‌ر قوناخی شه‌ڕی
ئیدۆئۆلۆژیکی. مخابن لێره‌دا پێی ڕۆناکبیری کورد به هۆی بێده‌نگی
یاخود به سه‌ره‌له‌قه‌ی ره‌زامه‌ندییه‌وه ده‌که‌وێته ناو ئه‌و بازنه‌یه.
له‌و گیژاوه‌دا روانگه‌ی زاڵ له سه‌ر دۆخی هه‌نووکه‌یی کوردستان له
دووبه‌ش پێک هاتووه. به‌شێک باسی به‌رزکردنه‌وه‌ی پله‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی
دەکات وه‌کوو ده‌سته‌به‌رێک بۆ مسۆگه‌رکردنی
مافی خوراوی کورد. به‌شێکیتر باسی ئه‌وه ده‌کات که پێویسته کورد له
چوارچێوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لانی ناوچه‌که‌دا خۆی بدۆزێته‌وه واته ده‌ست
ڕاگرێ تاکوو گه‌لانیتر هه‌ستییان بۆ گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی ده‌بزوێ.
ئیستا پرسیار ئه‌وه‌یه: بۆچی کورد نابێ خاوه‌نی بڕیاری خۆی بێت؟ به‌ڕای
نووسه‌ر، وڵامی ئه‌و پرسیاره له هۆکاری پێکهاتنی بنه‌ما فیکری ئه‌و
پرسیاره‌دا حاشار دراوه. ئه‌و بنه‌ما فیکرییه‌ی که به هۆی فه‌رهه‌نگی
چه‌واشه‌کاری داگیرکه‌ران له ناو کوردا پێک هاتووه. له‌په‌راوێزدا
داواکارییه‌ک له ڕووناکبیرانی کورد به جێیه به‌و گۆێره‌یه که بۆچی
ڕۆشنبیری کورد ئه‌رکی خۆی وه‌ک بیروڕاده‌ربڕین به مه‌به‌ستی رێکخستنی
ریزه‌کان چڕ‌وپڕ ناکات؟
٢٢\٩\٢٠١٢
ماڵپه‌ڕی جه‌مالی عه‌لیالی
|