٢٩\١٢\٢٠٠٩
ڕوانینت
.
باکۆ جه‌لال
کچه غه‌یره
زمانه‌که
له‌لام پرسیاره و نایزانم
چاوه‌کانت ،
گه‌رمی و تیژی ڕوانینت ،
له خۆره‌تاوی گه‌رمیانی وڵاتم ده‌کا ؟!
یاخود سپێتی گۆناته
یان هه‌وای هه‌ناسه‌تن
له کزه‌بای به‌فرانباری کویستانم ده‌چن ؟
پرسیار گه‌لیکن ، به بێ وه‌ڵام
به زه‌ینمدا گوزه‌ر ده‌که‌ن .. دێن و ده‌چن ؟!.
چه‌ند ئه‌سته‌مه که ناتوانم وه‌ک ده‌مه‌وێت
واش له‌گه‌ڵ تۆدا بپه‌یڤم
تا پێت بڵێم له مه‌ریخه‌وه نه‌هاتوم
ئافره‌تی زۆرم بینیوه و ئاوێزانی باڵایان بوم
به‌ڵام قه‌ت نه‌مدیوه به چاو
له وه‌رزی به‌فرباریندا
ئا به‌م چه‌شنه
تیژی و گه‌رمایی خۆره‌تاو !،
دڵ پڕ ئه‌وین .. ناسکه په‌ری
تۆی کچه تورک .. تۆی مه‌سته چاو
له وڵاتی من بویتایا
یان ناویا لێ ده‌نایت کوێستان ،
یان پێیان ده‌وتیت هه‌تاو ،
به‌خیلی ده‌به‌م به‌و که‌سه‌ی
که هه‌رگیز پێت ناڵێت ماڵ ئاوا و
هه‌ر یه‌کجار پێت ده‌ڵێت سڵاو .
2009/12/19
تورکیا
bako.jalal@yahoo.com
دوعا.
- ئه‌م هۆنراوه‌یه
پێشکه‌شه به ڕوحی پڕ له عیشقی دوعا -
دوعایه‌ک بویت
له سه‌رابی دوعاکانی دی نه‌ده‌چویت
به پێنوسی عیشق .. به خه‌تی موحیبه‌ت نوسرایته‌وه
له‌و کاته‌دا به ڕوی پیاوانی عیبره‌تدا کرایته‌وه ،
نهێنی ناخت ئاشکرا کرد
بۆ ئه‌و پیاوانه‌ی ، که تا ئێستاش
به ئه‌قڵی "هوشتر " کارده‌که‌ن و
زه‌مه‌نیشیان به پێی " کیسه‌ڵ " به ڕێوه‌ده‌به‌ن
پێیان وابو که جادویان لێ کراوه و خه‌تا ده‌که‌ن
نه‌بوه و نابێت ئافره‌تێکی پڕ له ئیشق .. پڕ له وه‌فا
ناوی لێ بنرێت دوعا ،
به‌ڵکو ده‌بێت
ناوی نوشته‌ت لێ بنرێت
چون ئافره‌تیت ، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ت پێ ده‌بڕێت
لایان وابو پیرۆزی دوعات شێواندوه ؟!
تۆ نه‌ک پیرۆزترین دوعا
تۆ پیرۆزی خواوه‌نده‌کانی گشت دونیایت ،
که‌مته‌رخه‌م بون ،
خه‌تایان کرد ،
که ناوی دوعایان لێ نایت ،
تۆبویت دوعات
له خورافاته‌وه کرد به حه‌قه‌ت
له خه‌وفه‌وه کرد به جورئه‌ت
له سایه‌ی تۆ ئێستا دوعا
بو به هونه‌ر .. بو به عیشق .. بو به سه‌د ا
تۆبویت دوعات
له کڵاوی خودا کرده‌وه و
کردت به به‌رۆکی ئیشقدا
له نێو دوو توێیی قورئانێکدا ده‌رت هێناو
به سه‌ر تا پای دونیات ناساند
به هه‌موو که‌وندا گڕتدا
گڕ گڕ هێنات کردت به‌گژ شیعری مندا .
2009/12/18
تورکیا
bako.jalal@yahoo.com
ڕوخساری شیعرم.
له ڕوخساری شیعره‌کانم ڕامه‌مێنن
شیعره‌کانم، وه‌ک کیژێکی لادێیوان
دڵ ناسکن .. هه‌ست بزوێنن
له کاتی دیده‌نی ئێوه
ته‌نانه‌ت له وه‌ختی ژوان
بسکو په‌رچه‌م داناهێنن ،
قه‌ت حه‌ز به ئارایشت ناکه‌ن
سروشتی خۆیان ناشێوێنن
به‌ڵام له هه‌موو ژوانێکدا
چارۆکه‌یان پڕ پڕه له گوڵی سور و
بۆ به‌ر یه‌خه‌ی ئێوه‌ی دێنن ،
پێچه‌وانه‌ی کیژی شارن
له ته‌نیایی زۆر بێزارن
بۆیا کاتێک ده‌یان بینن
بێ هێز و نا‌ئومێد دیارن
دڵنیابن شیعره‌کانم
هه‌زار هینده نائومێدبن
ژیانیان لێ بکه‌ن به ده‌رد
قه‌ت مه‌ترسن
ڕه‌نگی سوریان کاڵ نابنه‌وه و نابن به زه‌رد.
2009/12/4 تورکیا
bako.jalal@yahoo.com
|