٨\٥\٢٠١٠
رۆحی یه‌کسانی.
نووسینی: ئێوا ـ لۆت
هولته‌ن

وه‌رگێڕانی: ره‌سول سه‌فه‌ریانی
ئه‌م
مه‌قاله‌یه له رۆژنا‌مه‌ی گ .پ (G.P= Göteborg Posten )له ولاتی
سوید بلاوکراوه‌ته‌وه له ژێر سه‌ردێڕی" هه‌موو لایه‌نێک له
یه‌کسانیدا براوه‌یه" و باسێکه که خاتو Eva-Lotta Hulten له سه‌ر
کتێبێک به ناوی رۆحی یه‌کسانی که به‌رهه‌می کار‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی دوو
پسپۆڕ و لێکۆڵه‌ری به‌ریتانیاییه به ناوه‌کانی ریچارد ویلکینسون و
که‌ت پیکه‌ت که زۆر به وردی و به پشت به‌ستن به ئامار و
لێکۆڵینه‌وه،به‌ئاکام و نه‌تیجه‌گه‌لێکی زۆر سه‌رنج راکێش گه‌یشتون
که سه‌رنجی کۆمه‌ڵناسه‌کانی جیهانی بۆلای خۆی راکێشاوه.هه‌رچه‌ند
خاتو Eva باس له سوید ده‌کات به‌ڵام هه‌ر ئه‌م باسه ئه‌توانێت سه‌رنج
راکێش بێت بۆ ئێمه‌ی کورد و هه‌وڵ بده‌ین که شوێنی خۆمان له ناو
وڵاتانی جیهاندا بدۆزینه‌وه.
هه‌موو لایه‌نێک له یه‌کسانیدا براوه‌یه.
هه‌ر چه‌نده نایه‌کسانی له وڵاتێک‌دا زیاتر بێت هه‌ر به‌و ئه‌ندازه‌ش
باری ده‌روونی و له‌شی خه‌ڵکه‌که‌ی خراپتر ده‌بێت. له وڵاتانی
نایه‌کساندا رێژه‌ی مردنی منداڵی ساوا له‌سه‌رتره‌وه‌یه،به‌رهه‌م و
ئاکامی خوێندن له قوتابخانه‌کاندا نزمتره، بزووتنه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تیان نزمه، نێوه‌ندی ته‌مه‌ن که‌متره، قه‌تڵ زۆرتره،
توندوتیژیی و سووکایه‌تیکردن به نیسبه‌ت منداڵان زۆرتره.
ئه‌مانه هه‌ڵبژارده‌یه‌ک بون له ئه‌و هه‌موو ژماره و ره‌قه‌مانه‌ی
که ئه‌و دوو پسپۆڕ‌و لێکۆڵه‌ره‌وه بریتانیاییه‌ی بواری
ته‌ندروستی،ریچارد ویلکینسون و که‌ت پیکه‌ت له کتێبی "رۆحی
یه‌کسانی"دا کۆیان کردوه‌ته‌وه.به‌ڵام هه‌ر ئه‌م بڕه‌ش ده‌بێ به‌س بێت
بۆ ئه‌وه‌ی گرینگی بابه‌ته‌که ده‌ر که‌وێت.یه‌کسانی باشه و هه‌ر به‌و
راده‌ش نایه‌کسانی خراپه. نوسه‌رانی ئه‌م کتێبه وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند
پێکه‌وه له ئاستی (Bruttonationalproduk=BNP) هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و
ده‌یسه‌لمێنن که ئاستی ته‌ندروستی له یه‌ک وڵاتی نایه‌کساندا بۆ
هه‌موو تۆیژ و چینه‌کان له خوارتره‌وه‌یه له پای وڵاتانیێ که
یه‌کسانی زیاتری تێدا جێگیر بووه: هه‌روه‌ها ده‌یسه‌لمێنن که "
راده‌ی ناته‌ندروستی ده‌رونی هه‌موو خه‌ڵکه‌که پێنج جار به‌رزتر له
خه‌ڵککانی کۆمه‌ڵگایێکه که زورترین یه‌کسانی تێدایه".
ئه‌مه هه‌روه‌ها به جوانی رونی ده‌کاته‌وه که چۆن هه‌موو که‌سێک
سود له یه‌کسانی ده‌بات،هه‌ر به‌و راده‌ش مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگای
ره‌قابه‌تی که نایه‌کسانی زۆری به‌سه‌ردا زاڵه له سترێس ودڵه‌روکێدا
ده‌ژین.هه‌روه‌ها ده‌یشی سه‌لمێنن که که‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن
مه‌دره‌ک و شه‌هاده‌ی به‌رز که له وڵاتانی تاراده‌یه‌ک یه‌کسان
ده‌ژین،ته‌مه‌نیان درێژتر له هاوشانه‌کانیان ده‌بێت که له وڵاتانی
نایه‌کساندا ده‌ژین.
ویلکینسون و پیکێت به جورئه‌ته‌وه سه‌ره‌نجامگیری ده‌که‌ن و پێشنیاری
چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی یه‌کسانی زۆرتر ده‌ده‌ن.چه‌ندین جار ئاماژه
به‌وه‌ده‌که‌ن که ئازادی و یه‌کسانی پێکه‌وه ده‌ڕۆن و شانبه‌شانن:
ئازادی راسته‌قینه به بێ یه‌کسانی بوونی نیه،ئه‌وان پرۆپاگه‌نده
بۆبه‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا به شێوه‌گه‌لی هه‌ره‌وه‌زی و ته‌عاوه‌نی
ده‌که‌ن،نفوزی زورتری سه‌ندیکایی و سیاسه‌تێک که سود به هه‌لومه‌رجی
ئابوری بۆ هاووڵاتیان بگه‌یێنێت،ئاواته خوازن ئه‌مه‌ش جێبه‌جێ ببێت
له رێگه‌ی که‌متر کردنه‌وه‌ی مه‌عاشه گه‌وره‌کان یان دوباره
دابه‌شکاری له رێگه‌ی ماڵیاته‌وه.
ئه‌مه (رۆحی یه‌کسانی)کتێبێکه که له وڵاتی سه‌رچاوه‌یدا "بریتانیای
که‌بیر"زۆر به جوانی سه‌رنجێکی زۆری به‌ره‌و لای خۆی راکێشاوه.ئه‌م
کتێبه ده‌بێت به وردی و به جدی له سویدیش بخوێنرێته‌وه،پێش
ئه‌وه‌ی له‌یه‌ک پچڕانی بینای به زه‌حمه‌ت یه‌کخستوی یه‌کسانی
نیسبیمان درێژه‌په‌یدا بکات.
ویلکسون و پیکێت به به‌راوه‌رد کردنی به‌ریتانیا و سوید ئارگومێنتێک
ئه‌ده‌ن به ئێمه : سوید که وڵاتێکه به به‌رزترین
یه‌کسانییه‌وه،نزمترین رێژه‌ی مردنی (به هۆی کاره‌وه) له هه‌موو
به‌ش و جۆره‌کانی کاردا هه‌یه.ئه‌م جیاوازییه وه‌ها به‌رچاو و سه‌رنج
راکێشه که به‌رزترین رێژه‌ی مه‌رگ ومیره‌کانی سوید ـ که له ناو
نزمترین پله‌ی ئیشه‌کاندایه ـ که‌متر له مردنه‌کانی نێو ئیشه
پله‌به‌رزه‌کانی به‌ریتانیا و "والێس"ه.
"رۆحی یه‌کسانی" کانێک له زێڕ له ئارگومێنتی پشت به‌ستو به
لێکۆڵینه‌وه بناخه‌ییه‌کان بۆ هه‌رچی عادڵانه‌تر دابه‌ش کردنی سامانه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان پێک دێنێت. چ که‌سێکی خاوه‌ن شه‌ره‌ف ئه‌توانێت
پرۆپاگه‌نده له سه‌ر به‌رنامه‌ی مووچه زیادکردنه‌کان مووچه
گه‌وره‌کان بکات،له کاتێکدا به ئاشکرایی خراپتر بوونی ده‌بینرێت،نه‌ک
هه‌ر بۆ مووچه نزمه‌کان به‌ڵکو بۆ ئه‌وانه‌ش که مووچه‌یان به‌رزه.
ماڵپه‌ڕی ره‌سول سه‌فه‌ریانی
|