|
٢١\٨\٢٠٢٦
ڕۆژانێک.

نەژاد عەزیز سورمێ
ڕۆژ و مانگ و ساڵ به‌سه‌ر
ناچن، ئه‌وه ئێمه‌ین وه‌ك سێبهرێـك تارمایی خۆی له خانووییهكی كۆنی
قوڕ بهجێهێشتبێ پێیدا ده‌ڕۆین..
به‌م هه‌وایه، ڕابردوو وا دێته به‌رچاو دوا جگه‌ره‌ی ته‌مه‌نمان به
ته‌نهایی بكێشێ..
سۆز بۆ گه‌ڕانه‌وه ، هه‌میشه ڕابردوومان به سیمایێـك دێنێته‌وه بیر
ئاسه‌واری له دڵ دا نه‌سڕاوه‌ته‌وه..
ئێمه بیری شوێن وه‌ك شوێن ناكه‌ین، بیری شوێن به‌و ئاراسته‌یه
ده‌كه‌ین به‌شێكی زیندووی ڕۆحمانی تێدا ماوه..
بۆیه ڕابردوومان پێ جوانتره.. بۆیه عاشقی نۆستالیژیاین چوون له خه‌یاڵی
خۆماندا هه‌میشه هه‌ڵپه‌مان بۆ ڕاگرتنی كات یا گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕانه‌گرین..
هه‌ر له‌م ڕاستهشدایه مرۆڤ له‌و نادیاره ده‌ترسێ، كه ڕۆژێ له
ڕۆژان ده‌بێـته شتگهلێـك سۆزمان بۆی ده‌بزوێ..
یادگارییه‌كان كه زاده‌ی كات و تهمهنێـك و هشیارییهكی دیاریكراون،
شه‌ره‌نگی نۆستالیژیامان پێ هه‌ڵئه‌ده‌ن.. ژیانمان به‌بیر دێننه‌وه
كه نه‌ده‌بووایه وه‌كو هاتبوو ڕاببرێ.
ئه‌م یه‌ك دوو دێره‌م بۆ شیعرێـكی شاعیری لوبنانی (مونیر بو عه‌ساف) كه
به زاری لوبنانی نوسراوه و هونه‌رمه‌ندی جه‌زائیری (وه‌رده) له
دوا سترانیدا چڕیویه‌تی، وه‌ك بڵێی ئه‌و خانمه له دوا ساته‌كانی
ژیانیدا ئه‌و ڕۆژانه‌ی بیر كهوتبێـتهوه و له‌گه‌ڵ ڕۆحی ئه‌وان
ڕۆژاندا بدوێ و كات بگه‌ڕێنێته‌وه كه ناگه‌ڕێته‌وه وه‌ك خوولیا و په‌رۆشی
بۆ ژیان، كه مه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن ده‌نا به بێباكی و شاشی و تێـنهگهیشتنی
مه‌وداكانی به‌ڕێ كراوه و ده‌كرێ..
ڕۆژانێـكمان به‌سه‌ر برد
گه‌ر تێماندابووایه دهمانگهڕاندنهوه..
بمانتوانیبووایه
كاتهكانیمان،
كه نهۆ بووه به یادگاری
ده‌گه‌ڕانده‌وه..
به‌ڵام ئه‌فسووس ژیان!
كات ده‌ڕوا و
ناتوانین بیگهڕێـنینهوه
گه‌ر بمانتوانیبووایه،
ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌مان دێـنانهوه
لێـیان جودا بووینه‌وه..
ئه‌و هاوڕێـیانهمان ئاشت ده‌كردنه‌وه
دڵمان ئێشاندوون..
ده‌هاتین،
له‌وانه خۆش ده‌بووین
برینداریان كردووین..
ئه‌وه‌شی جارێ
ئێمه بریندارمان كردووه
پێی ده‌ڵێین بمانبه‌خشه!
ئای ساڵانی ته‌مه‌ن!
گه‌ر بمانتوانیبووایه
ڕابردوومان بهـێـنینهوه
تا هه‌ر فرمێسكێـكمان باراندبێ
به پێكه‌نین ده‌مانسڕیه‌وه..
ڕه‌وا نییه ڕۆژگارمان ون كه‌ین
كه نه‌توانین بیگه‌ڕێنینه‌وه..
___________________________________________
●
ده‌قی شیعره‌كه‌ی (مونیر بو عه‌ساف) ڕاسته‌وخۆ له‌به‌ر كاسێت له
گۆرانییه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند (وەرده ئەلجەزئیریە) وه‌رگیراوه.
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|