| 
			 
			١١\١\٢٠١٤ 
			
				
					
						
							
								
								
								رۆجەر وۆتێرز*:
								 
								
								
								فیلمەکانی بەهمەن قوبادی زۆر جوانن و بینەر 
								رادەچڵەکێنن. 
							 
						 
					 
				 
			 
			
			مەنسوور جیهانی 
			
			 
			 گۆرانیبێژ 
			و ئاوازدانەری بەریتانی رۆجەر وۆتێرز، لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ 
			تەلەڤیزیۆنی بی بی سی ڕایگەیاند: فیلمەکانی بەهمەن قوبادی زۆر جوانن و 
			یەگجار زۆر بینەر ڕادەچڵەکێنن. 
			
			 
			شاعیر، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری ناوداری بەریتانی و ئەندامی سەرەکی 
			گرووپی موزیکی "پینک فلۆید" جۆرج ررۆجەر وۆتێرز لە وتووێژێکی تایبەتدا 
			لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی بی بی سی ڕایگەیاند: سینەما دەزگایەکی ڕاگەیاندنی 
			زۆر بەهێزە و من یەکێکم لە لایەنگرانی بەرهەمەکانی فیلمسازی ئێرانی 
			بەهمەن قوبادی. "کاتێک بۆ مەستی ئەسپەکان" و "کیسەڵەکانیش دەتوانن 
			بفڕن" ... ئەم فیلمانە لە ئەمەریکا دەیانناسنن و فیلم گەلێکی زۆر جوانن 
			و یەگجار زۆر بینەر ڕادەچڵەکێنن و لەڕاستیدا هەر ئەو شتە باس دەکەن کە 
			من سەبارەت بە "لەقە لێدانی چەکمەکان لە دەرگا" باسی دەکەم و ئەوەی کە 
			ئەم باروودۆخە تا چ ڕادەیەک ناخۆش و هەست بزوێن و نامرۆڤانەیە.  
			
			 
			گوتیشی: هەر کەس تا ئەو جێگایەی کە بۆی دەگونجێت دەبێت هەوڵبدات ئەم 
			باروودۆخە بگۆڕێت و هەرچی زیاتر لەسەر مرۆڤەکان لە دنیادا کاریگەری 
			ئەوتۆ دابنێت. قوبادی ئەم کارە دەکات بە بێ ئەوەی کە کەسێک تاوانبار 
			بکات، چونکە چیرۆکەکانی لەوپەڕی ئاساییدا کاریگەرن و پنچکی قووڵیان لەو 
			کەلتوورەدا هەیە کە ئەو بە باشی لێی دەگات.  
			
			 
			وۆتێرز ئەوەیشی ئاشکرا کرد: بەهمەن قوبادی لە هونەر و پسپۆڕیەکەی وەکوو 
			فیلمسازێکی گەورە کەڵک وەردەگرێت تا ژیان بۆ ئێمە بە شێوەیەک بگێڕێتەوە 
			و ئێمە لە جاران زیاتر مرۆڤتر بکات.  
			
			 
			بەهمەن قوبادی بەنیازە بانگهێشتی رۆجەر وۆتێرز بکات تاکوو سەردانی 
			هەرێمی کوردستان بکات و هاوکات لەگەڵیاندا قسە بکات بۆ پڕۆژەکانی 
			داهاتووی و هاوکاری و دروستکردنی کلیپ لەگەڵ ئەم گۆرانیبێژ و 
			ئاوازدانەرە بەریتانییە. 
			__________________________ 
			
			* 
			رۆجەر وۆتێرز، گۆرانیبێژی ناوداری بەریتانیا. 
			
			  
			
			
			
			ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی  
			
			  
			
			  
			
			  
			
			  
			 |