١٣\٩\٢٠١١
رۆژه‌وی کوردستان.

جه‌مال عه‌لیالی
ئه‌و ڕۆژانه هه‌ر وه‌کوو هه‌موو ڕۆژانیتر
کۆمه‌ڵه هه‌واڵ و ڕووداێکی زۆر په‌یکه‌ری وڵاته‌کامانی هاژاندووه.
بینینی پێوه‌ندی مه‌نتیقی له مابه‌ین هه‌واڵ و ڕووداوه‌کاندا زۆر
هاسان نیه. ئه‌و بابه‌ته هه‌وڵێکه بۆ ریز کردنی چه‌ند له‌و هه‌واڵ و
ڕووداوه‌انه بۆ به‌رچاو خستنی ڕوانگه‌یه‌ک له سه‌ر لێکدانه‌وه‌یان.
دیاره هه‌واڵه‌کان و ڕووداوه‌کان دوو به‌شن، به‌شی ناونه‌ته‌وه‌یی و
به‌شی کوردستانی.
له ئاستی ناونه‌ته‌وه‌ییدا، قه‌یرانی ئابووری به پاشکۆیه‌کی دژواری
سیاسیه‌وه هه‌روه‌ها به‌رده‌وامه و هه‌تا دێت‌و قووڵتر ده‌بێ، وا پێ
ده‌چێ له‌و باره‌وه جاری زۆر ڕێگه‌ی نادیار هه‌یه که ده‌بێ کۆمه‌ڵگه‌ی
جیهانی به سه‌ریا تێپه‌ربێ، ئه‌و ڕێگه‌یانه پێوه‌ندی راسته‌و خۆیان
له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه فاکته‌رێکیتر هه‌یه که گۆڕانکاری له ڕه‌وتی
ڕووداوه سیاسیه‌کانه‌وه پێک دێنێ. کۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژئاوا هه‌تا دێت‌و هه‌ڵسوکه‌وتی
توند‌وتیژتر ده‌گه‌ڵ ئه‌و مژارانه که پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به
ئابووریه‌وه هه‌یه ده‌گرنه پێش. ئه‌و هه‌ڵسووکه‌وتانه له لایه‌کی
تره‌وه گرێدراوی پێوه‌ره‌کانی فه‌رهه‌نگی ڕۆژئاوان. چه‌ند مژاری له‌و
بابه‌ته، هه‌ڵسووکه‌وت له مه‌ر لیبی و سوریا و ئێرانه. نۆێنه‌رانی
ڕۆژئاوا به زمانێکی توندتر له جاران ده‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژێمانه ده‌ئاخه‌ون.
ئه‌و شێوازه نۆێیه بۆته به گوشاری زیاتر له سه‌ر ئه‌و وڵاتانه و
هۆکاری گڕژی زیاتر و بێ ده‌ره‌تانی ئه‌و وڵاتانه پێک دێنێ. له‌و ناوه‌وه
ڕۆڵی تورکیا له جه‌رگه‌ی ئاڵوگۆڕه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین زیاتر ده‌خاته
کزه‌و له‌رزین.
له ئاستی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین زیاتر تورکیا، سوریا، عێراق و
ئێران ده‌که‌ونه سه‌ر باسی بابه‌ته‌که به هۆی ئه‌وه که پێوه‌ندی
ڕاسته‌وخۆیان ده‌گه‌ڵ ره‌وشی کوردستانه‌وه هه‌یه. ترسی تێکه‌وتن له
شاڵاوی ئاڵوگۆڕه‌کان، ئه‌و وڵاتانه هان ده‌دات به‌ره‌و سیاسه‌تێک، که
باری گرانی سه‌رجه‌می ره‌وشه‌که له سه‌ریان که‌م بکاته‌وه. ئه‌ووڵاتانه
بۆ ڕاگرتنی خۆیان له هیچ ده‌ستێکه‌ڵاوییه‌ک ناپڕینگێنه‌وه و ئه‌گه‌ر
پێویست بێت ده‌سته‌و ئامێزی چه‌په‌ڵترین شێواز بۆ سه‌رکوتی گه‌لانی
ناوچه‌که ده‌بن. هه‌ر ئه‌و دۆخه لاپه‌رێکی تری له ته‌مه‌نی ڕه‌شی
ئه‌و وڵاتانه‌وه کردۆته‌وه. کزی تورکیا له وه‌دا به‌دی ده‌کرێ که
به‌شێک له ئۆپۆزیسیۆنی سوریا به کورده‌کانه‌وه ده‌خوازن له ڕۆڵی
تورکیا که‌م بکه‌نه‌وه، داواکاری بۆ ڕاگواستنی دانوستان بۆ به‌حرێن و
داوای دانوستان له قاهیره له‌و چوارچیوه‌دا دێته ئاراوه.
عێراق به هۆی سه‌خڵه‌ت بوونی ڕه‌وشه‌که خۆی ناچار ده‌بینێ که "لایه‌ن"
هه‌ڵبژێرێ ئیتر کاتی ئه‌وه نه‌ماوه که له "په‌ناوه" هه‌ڵسووکه‌وت
بکات به‌ڵکوو مه‌جبووره خۆی دیاری بکات به هۆی ئه‌وه که ئیتر (ئه‌گه‌ر
به تۆخی باسی لێوه بکه‌ین) شه‌ڕی مان و نه‌مان هاتۆته ئاراوه.
ئێران ٧٠ زیندانی سیاسی ئازاد کرد، هه‌ڵوێستی
نۆێی له هه‌مبه‌ر ریکخراوی ناونه‌ته‌وه‌یی ئه‌تۆمی گرت، شه‌ڕێکی قورسی
له قه‌ندیل کرد که به زه‌ره‌ری ته‌واو بوو، ده‌رسی له‌و شکسته وه‌رنه‌گرت
و شه‌ڕێکیتری به سه‌ر گریللاکانی قه‌ندیل داسه‌پاند، دیسانه‌که تووشی
شکست هاتو ئه‌مجاره‌یان جامی ژه‌هری خوارده‌وه، پرسیار ئه‌وه‌یه که
بۆچی له شکسته‌کان ده‌رس وه‌رناگرن و هه‌نووکه سه‌رقاڵی سوپا کۆ
کردنه‌وه له ناوچه که دان. ئه‌و کرده‌وانه‌ی ئێران یان هه‌نگاوی
تێگه‌یشتوانه‌ن و به‌و پێیه ڕژێم ده‌زانێ چ ده‌کات، یاخود نیشانده‌ری
ئه‌وه‌یه که ڕژێم سه‌روه‌ری خۆی له سه‌ر ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان له ده‌ست
داوه. ڕه‌نگه ئه‌و کرده‌وانه‌ی ڕژێم هۆکاری تری هه‌بێ، نووسه‌ر له
بابه‌تێکیترا باسی ئه‌وه ده‌کات.
سه‌ره‌رای ئه‌و ئاڵۆزیه له دۆخه‌که‌دا به گشتی، ئه‌وه‌ی که تا
ئێستا ده‌ر ده‌که‌وێ کزی و لاوازی ئه‌و ڕژێمانه‌یه، به هۆی نالێکی
دۆخی ناوه‌وه‌یان، به‌ڕواڵه‌ت که‌متر ده‌پڕژێنه سه‌ر هێزه‌کانی کوردی،
ئه‌وه له خۆی دا خاڵێکی گرینگه بۆ هێزه‌کانی کوردی که چی له‌و پێوه‌ندیه‌دا
ده‌بینین هێزه‌کانی کوردی خۆێندنه‌وه‌ی ده‌قاوده‌قیان له دۆخه‌که نیه
و سه‌رقاڵی کێشه لاوه‌کییه‌کانن، هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که به هۆی
کارتێکه‌ری سیاسه‌ت و فه‌رهه‌نگی نه‌یارانی کورد، لانی که‌م به‌شێک له
هێزه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌لات به گشتی فرچکیان پێ گرتووه. لێره‌دایه
که گوته‌ی "نه‌یارانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له سیاسه‌تی دابڕاندنی هێزه‌کان
له یه‌کتر سه‌رکه‌وتوون" به‌دی ده‌کرێ.
ئه‌وه شه‌رم نیه که بڵێین نه‌یارانی کورد له سیاسه‌تی "لێک
دابڕاندنی" هێزه سیاسیه‌کانی کورد سه‌رکه‌وتوون، ئه‌وه شه‌رم نیه که
بڵێین ئه‌و سیاسه‌ته ته‌نیا له لایه‌ن ئێرانه‌وه نیه که بۆ
لێکدابڕانی سازه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات پوخته کراوه، به‌ڵام ئه‌وه شه‌رمه
ئه‌گه‌ر چ هه‌نگاوێک بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشیه هه‌ڵنه‌گرین. ئه‌وه
شه‌رم نیه که بڵێین هێندێک له لایه‌نه‌کانی سیاسی ڕۆژهه‌ڵات، بگره
به به‌شێکی زۆر له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانه‌وه که‌وتوونه‌ته ئه‌و
داوه و تووشی خۆپه‌ره‌ستی و پاوانخوازی هاتوون، به‌ڵام ئه‌وه شه‌رمه
که ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌و نه‌خۆشیه بکه‌ین و چ هه‌نگاوێکی بۆ چاره سه‌ری
هه‌ڵنه‌گرین.
بۆ شه‌رم نیه؟ به هۆی ئه‌وه که ئه‌و ڕژێمانه به درێژایی ته‌مه‌نیانه‌وه
له گشت هێزوتوانایان که‌ڵک وه‌رگرتووه بۆ تونا کردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد،
ئه‌و نه‌ته‌وه‌ی که چ ئیمکاناتێکی ئه‌وتۆی بۆ به‌رگری له خۆ نه‌بووه.
بۆ شه‌رمه؟ یه‌که‌م به هۆی ئه‌وه که سه‌رده‌می هه‌نووکه‌یی جیاوازه
له سه‌رده‌می سه‌ده‌ی پێشوویه، ئێستا به هۆی پێش که‌وتنی عیلم و
زانست، ده‌کرێ خێرا زانیاری کۆ بکرێته‌وه و به شێوه‌ی باش به‌کار
بهێندرێ بۆ لێکدانه‌وه‌ی ده‌قاوده‌ق و زانستییانه له دۆخی کاتی له
پێوه‌ندی له گه‌ڵ داهاتوودا. دووهه‌م به هۆی ئه‌وه که ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی
که تا ئێستا سه‌ره‌رای هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نه‌یاران نه‌تواوه‌ته‌وه،
ده‌بێ تا ئێستا توانیبێتی ستراتێژی خۆی بۆ هه‌ڵسووکه‌وت له گه‌ڵ نه‌یارانی
داگیرکه‌ر پێگه‌یاندبێ به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ست هێنانی سه‌روه‌ری خۆی.
هێزه‌کانی سیاسی کورد به‌تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵات بۆ سه‌لماندنی ئه‌و
ڕاسیتییه ته‌نیا پێویسته گۆێبیسی گه‌ل بن، ئه‌و کات ده‌زانن داخوازیه‌کانی
گه‌ل چییه.
کوورته‌ی ئه‌و بابه‌ته له چه‌ند دێرا ده‌کرێ به شێوه‌ی خواره‌وه
بێت: نه‌ته‌وه‌ی کورد ئه‌مڕۆ له گشت بوارێکه‌وه خاوه‌نی هێزێکه که
تا ئێستا خاوه‌نی نه‌بووه. نه‌یارانی کورد ئه‌مڕۆ له گشت بوارێکه‌وه
ئه‌وه‌نده لاواز نه‌بوون که ئێستا لاوازن. تۆزێک له خۆبووردوویی و
قۆڵ لێ هه‌ڵماڵان بۆ به‌رنامه‌یه‌کی گونجاو ده‌گه‌ڵ دۆخی هه‌نووکه‌یی
ده‌توانێ ببێته به ده‌سته‌به‌رێکی باش بۆ نزیکبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی
کورد له ئامانجه‌کانی. بۆ داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌کی گونجاو، دانوستان و
ئاخاوتنی هێزه سیاسیه‌کان ده‌توانێ ده‌سپێکێکی باش بێت. به‌تایبه‌ت
حکومه‌تی هه‌ریم له‌و بواره‌دا، له کاتی ئاڵوگۆڕه‌کاندا پێویسته
ڕۆڵێکی کاریگه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی کورد بگێڕێ.
١١\٩\٢٠١١
ماڵپه‌ڕی جه‌مال عه‌لیالی
|