په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\١٠\٢٠١٧

    رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

                                  

  ئاسیا ئەمینی                           و: نەژاد عەزیز سورمێ


چەک
لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا
رەپ بووە..
چەک لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا
دەگاتە لووتکەی ئۆرگازم..
لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا
چەک دەپەڕێ..
بزنسمانەکان
پەیامبەری رۆژھەڵاتی ناوەڕاستن
لەشفرۆشەکان
لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا
دەبنە قدیس
رۆژھەڵاتی ناوەڕاست
بە ئاسانی دەوروژێنرێ
کە ئاسمان ھەمیشە پەیامبەرایەتی پێیە..

خوداوەند دێتە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست

داخۆ ناوی بنێم دڵی جیھان
یاخود (ھین)ی زەوی؟

سنووری نێوان خۆشەویستی و شەھوەت
ھەندێ جار لە گوللەیەک زیاتر نییە.

__________________________
ئاماژە: (ھین) لە باتی (مھبل) ی عەرەبی بەکارھێنراوە.
لە گۆڤاری (کیکا)وە بڕوانە: www.kikahmagazine.com/?p=3996

 

ماڵپەڕی نەژاد عەزیز سورمێ

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک